کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دلاوەر عەلادین سەلماندنى كلكى دەسەلاتە و كارەكانى فاشلە

Tuesday, 26/10/2010, 12:00


وەكو هەموو ئەو كەسانەى كە هێشتا نەكڕاون و نەبوونەتە مەسینە هەڵگرى دەسەلات و وەستاى ماستاو ساردكردنەوە د.دلاوەریش زۆر فشەفشى دەكرد و خۆی لە قەرەى چەمكى لوبی و ئەو بابەتانە دەدا و تەنها خۆشی پێ رەخنەگر بوو لەو بوارە و هێندەى نەبرد بە سەفقەیەكى ژێربەژێرى و كورسیەكى وەزارت دەمیان كوت كرد و كردیان بە نۆكەر و شایەرى دەسەلات .

هەر زوو ئەو بەرێزانەى كە كەوتبوونە پێَدا هەڵگۆتن بە دلاوەرۆك تەریق بوونەوە و ماهیەتى ئەو بەرێزەیان بۆ دەرچوو كە چەند گەندەڵە و ئێستاش هەموو بەگەندەلیەكانیان زانیوە تەنها لەبەر خاترى ئەوەى برایەكەى پەیمانگایەكى هەیە بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان هەر زوو وتى دەبێ ئەوقوتابیانەى كە دەچنە دەرەوە پێویستە لە پەیمانگاى براكەى تاقیبكرێنەوە بۆ تاقی كردنەوەى password هەر تاقی كردنەوەیەكیش 150 دۆلار لە قوتابی وەردەگیرێت بەمەش ئەو كاسبیەى دلاوەر و براكەى لە برەودان دایە لەسایەى سەرى جەناب وەزیر .

ناهەقی جەنابی وەزیر نیە كە گوێ نەدا بەو قوتابیانەى لە دوو وانە كەوتوون و پێیان بڵێ گەر بۆتان بكەین بە عبور گاریگەری لەسەر ئاستى زانستى دەبێ بەبێ ئەوەى بزانى ئەو گەندەلیەى ئەویش ماڵ وێانیە بۆ ئاستى زانستى كە ئەزموونێكە لە هیچ ولاتێك تاقیكردنەوەى password باوى نەماوە بەلام لە كوردستانە حەیاتەكەى دلاوەر بۆ كاسبی كردن هێشتا باوى ماوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە