له دیوه‌خانه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی له‌سه‌ر که‌رکوك و تاڵه‌بانی چ باسه؟!
Monday, 08/11/2010, 12:00
به پێویستی ده‌زانم ئه‌م زانیاریانه له سه‌ری ڕه‌شه‌وه بۆ کوردوستان پۆستی ئازیز بنێرم تا خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م که‌ناڵه ئازاده بزانن له ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا چ پیلانێکی ترسناك له‌سه‌ر که‌رکوك به‌ڕێوه‌یه. من خۆم بارزانیم به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا نه‌خشه‌و پیلانیی بۆ دا ئه‌نرێت، هیچ په‌یوه‌ندیییه‌کی به ئێمه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بارزان و شێروانه‌وه نیه. به‌ڵێ ڕاسته ئێمه به‌شێکی زۆرمان له سه‌ری ڕه‌ش نیشته‌جێ کراوین، به‌ڵام ئه‌وه مانی ئه‌وه نیه که ئێمه به‌شێك بین له پیلان و خیانه‌ته‌کانی ئه و بنه‌ماڵه‌یه دژی گه‌لی خۆمان، من حه‌ز ده‌که‌م لێره‌وه به خوێنده‌وارانی کوردستان پۆستی ڕابگه‌یه‌نم که ئێمه‌ش خه‌ڵکی خۆتانین، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م زانیاریانه‌تان بۆ ده‌نوسم:
دوای ڕوخانی سه‌دام، ماڵی بارزانی ترسیان له‌وه هه‌بوو، تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستێکی توند له به‌غدا بنوێنێت که له‌سه‌ر خیانه‌تی 31 ی ئاب ماڵی بارزانی بداته دادگا یان هیچ نه‌بێت توشی ئیحراج بونیان بکات له‌به‌رده‌م سه‌رانی نوێی عێراق. له‌و کاته‌شه‌وه و ئێستاش مه‌سعود، مه‌سرور و نێچیر به‌رده‌وام له مشت‌ومڕ و ڕاوێژدان له به‌ینیی خۆیاندا که چۆن تاڵه‌بانی ده‌م کووت بکه‌ن!
که سه‌دام ڕوخا، نه مه‌سرور و نه نێچیر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون تاڵه‌بانی له به‌غدا پۆست وه‌رگرێت، هه‌ردوکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون که به‌شێوازێکی دیکه تاڵه‌بانی گۆشه‌گیر بکرێت. به‌ڵام مه‌سعود به پشت به‌ستن به ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ سامی عبدالرحمن به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وان هه‌میشه ده‌یگوت ده‌بێت تاڵه‌بانی له یاریه‌کانی به‌غدا وه بگلێنن به‌وه‌ش هه‌م زمانه درێژه‌که‌ی له‌سه‌ر که‌رکوك و مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان ده‌بڕین، هه‌م له‌کوردستانیش دوریی ده‌خه‌ینه‌وه. ئه‌وکاته‌ی تاڵه‌بانی بوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق، نێچیر و کوڕه‌کانی مه‌سعود زۆر توڕه بوون، به‌ڵام مه‌سعود ده‌یگوت "نابێت په‌له بکه‌ین، به ده‌ردێکی ده‌به‌م هه‌مو کورد و ته‌نانه‌ت جه‌لالیه‌کانیش نه‌فره‌تی لێبکه ن"
له دواین مشت و مڕیاندا له سه‌ر دانانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی دیسان دوو بۆچون هه‌یه، مه‌سرور و مه‌نسور و بابۆ ده‌ڵێن فرسه‌ته به‌ده‌ستمانه‌وه که بینێرینه‌وه بۆ قه‌ڵاچوالان تا به گۆشه گیریی له داخا ورگی بته‌قێت. به‌ڵام مه‌سعود و نێچیر دژی ئه‌و بۆچونه‌ن، به ڵکو ده‌ڵێن باشترین ڕێگه بۆ زیاتر سوك کردنی تاڵه‌بانی، مانه‌وه‌یه‌تی به‌سه‌رۆك کۆمارێکی بێده‌سه‌ڵات. له دوا مشتومڕشیاندا له به‌ینی خۆیاندا، مه‌سعود به مه‌سروری گۆتوه کاتی خۆی پێم نه‌گۆتی جه‌لال به‌ده‌ردێك ده‌چێت له به‌غدا نزیکه‌کانی خۆشی نه‌عله‌تی لێ بکه‌ن، ئه‌وه‌تا نه‌ك هه‌ر کوردستانی بۆ به‌جی هێشتین، به‌ڵکو حزبه‌که‌شی توایه‌وه، ئه‌مجاره‌ش با بڕواته‌وه بۆخۆی له‌به‌غدا هه‌رسه‌رۆك بێت، ئێستا ئه‌و قسه‌هه‌له‌ق و په‌له‌قانه ئه‌کات له‌سه‌ر کورد و ده‌وڵه‌تی کوردیی، دوو ساڵی دیکه له به‌غدا وا ده‌خڵافێت، حاشا له کورددبونی خۆشی ده‌کات و ده‌ڵێت من باب و باپیرشم هه‌ر عه‌ره‌ب بون. مه‌سعود ڕو ده‌کاته مه‌سرور و پێی ده‌ڵێت پێنج ساڵ پێش ئێستا به قسه‌ی ئێوه‌م بکردایه ئێستا تاڵه‌بانیی ده‌بوه شێری مه‌یدانی کوردایه‌تی و ڕزگار کردنی که‌رکوك به‌ڵام خۆتان بینیتان کردم به چ ڕێویه‌ك له به‌غدا.
به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك و خانه‌قین هه‌مو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه هاو هه‌ڵوێستن که لکاندنه‌وه‌ی که‌رکوك به هه‌رێمی کوردستانه‌وه خه‌تی سۆره. مه‌سعود و کوڕه‌کانی و نێچیرێش له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکن که‌ده‌بێت هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بگرنه به‌ر بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، چونکه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك میزانیه‌که زۆر به خراپیی ده‌گۆڕێت و مه‌ترسیی له‌سه‌ر سه‌ڵته‌نه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دروست ده‌کات. له دواکۆبونه‌وه‌یاندا مه‌سعود وتویه‌تی که‌رکوك بێفایده‌یه، ئه‌وه‌تا دوای ئه‌و هه‌مو ڕیسواییه‌ی تاڵه‌بانی و جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان و گۆڕان و دوای ئه‌و هه‌مو مه‌سره‌فه‌زیاده‌ی بۆ کڕینی خه‌ڵك کردمان، ته‌نها له سه‌دا ده‌ی کوردی که‌رکوك پارتین، باقیه‌که‌ی جه‌لالی و به‌شێکیشی گۆڕانن، بۆیه ده‌بێت عاقڵانه کار بۆ ڕیسواکردنی ئیداره‌ی که‌رکوك بکه‌ین تا به عه‌مه‌لیی نه‌ك بۆ عه‌ره‌ب و تورکمان به‌ڵکو بۆ کورده‌کانیشی بسه‌لمێنن که مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا باشتره بۆیان. له‌م باره‌یه‌شه‌وه مه‌سعود هه‌وڵه‌کانی نێچیر بۆ به‌هیز کردنی ڕێکخستنه‌کانی پارتی له سلێمانی و که‌رکوك و گه‌رمیان به بێ سود ده‌زانێ و به ئاشکرا پێی گۆتوه: به‌سه پێویست ناکات ئه‌و هه‌موو پاره‌و پوله له‌و ناوچانه‌دا به فیڕۆ بده‌ین، وا باشه هه‌ولێر و بادینان قایم بکه‌ین بۆ زامن کردنی ئه‌وه‌ی که به‌ده‌ستمان هێناوه که ئه‌گه‌ر به وریایی و ئاقڵانه هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ین، تا هه‌تایه ئه‌م هه‌رێمه موڵکی خۆمانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست