گەندەڵیەكى ترى مدیر ناحیەى چوارقورنە...؟!
Saturday, 14/08/2010, 12:00
گەندەڵیەكى ترى مدیر ناحیەى چوارقورنە...؟!
خەڵكى دڵسۆزو بەئەمەكى چوارقورنە.. سەیرى مدیر ناحیە محترمەكەتان(مڤفرى ملا عولاى گاوان)بكەن چەند بەپەرۆشە بۆ خزمەت كردنى شارەكە.شەوو ڕۆژى لەسەریەك داناوە بۆ خزمەت كردنى شارەكە نا..؟! بەڵكو بۆ دزى و گەندەڵى...كەچى سەرۆكى حكومەتى خەوتوو ئاگادار نیە دەست خۆشیەكى لێ بكات لەبڕى ئەو هەموو كارە باشەى كە دەیكات..؟! وەرن سەیركەن جەنابى مدیر ناحیە لەبرى دابین كردنى ئاوو كارەبا بۆ خەڵكى شارەكە...؟! خەریكى دزى كردنە بەنوێژى نیوەرۆ لەڕێگاى دەلاڵەكانى وەك حمە چەڵتوك وئەوانى تر. مولك وماڵى دەوڵەتى هەموو فرۆشت بەنایاسایى وتەزویرات. بەبەر چاووى داواكارى گشتى بەبێ ئەوەى نقەى لێوەبێت.رۆژانە خەڵك خانووى تەجاوز دروست دەكەن بەبێ ئەوەى مدیرناحیەى محترم ڕێگایان لێ بگرێت.كەچى لەبرى سزادان یارمەتیشیان دەدات بۆ دروست كردنى خانووى تەجاوز .لەبەرامبەر دروست كردنى هەر خانووێك بڕى(2000)$ دووهەزار دۆلار وەردەگرێت.وەجەنابى مڤفرى گاوان..ئێستا بڕى (2000)$ دوو هەزار دۆلارى لە(رەسوى حاجى على)وەرگرتووە لە بەرامبەر دروست كردنى خانووێكى تەجاوز كە بەشاهیدى (حاجى محمدى حاجى سوارە) .وا دیارە بەرێز م.على قائیمقامى رانیە لەگەڵى شەریك بێت بۆیە وا لێى بێدەنگە...؟! خەڵكینە گەر حكومەتێك كاربەدەستى واى هەبێت قور بەسەرى گەل و میللەتەكەى دەبێت.من دەبرسم ئایا سەرۆكى حكومەت هەیە لەم وولاتە كاول و وێرانە.بۆپێشەوە بەرەو گەندەڵیەكى ترى مڤفرى گاوان و على تاسە...؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست