دەبێ وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەددین بێ دەنگ نەبن
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
زۆر عەیبە جەند رۆژێكە دكتۆر كەمال سەعدى و دكتۆر حوسێن تۆفیق كە هەردوو كیان راگرى كۆلێژن لە زانكۆى سەڵاحەددین كەوتونەتە بەرەى شەڕ كردن لە گەڵ یەكتر و بە ناوى خوازراو لە سایتى كوردستان پۆست قسه بهیهکتر دەدڵێن، ئەگەر ئەمە سەقافەتى عەمیدى كولیەكان بێ هاوار بەم وڵاتە غەریبە!!!
من لە جیاتى وەزیرى خوێندنى باڵا بم ئێستا هەردوو عەمید بانگ دەكەم و رەوانەى ماڵەوەیان دەكەم، چونكە بە راستى ئەمە عەیا بردنى زانكۆیە، مەقالەكان منداڵیش دەزانێ رەد و رەدكارییە و بە ناوى خوازراو لە دژى یەكترى دەنووسن، من هیچ كامیان لە نزیكەوە ناناسم، بەڵام زۆر بە عەیبى دەزانم ئەمە سەقافەت و كارى مامۆستا و دكتۆرى زانكۆكان بێ، بە تایبەت كە هەردووكیان دیارە عەمیدى كولییەن، ئەو شەڕە نوسینە شەڕى لە جیاتى و ساردە، بە نهێنى و بە ناوى خوازراو هەوڵى سووك كردنى یەكترى دەدەن. ئەمە كارێكە سومعەى زانكۆ زیاتر لە كەدار دەكات. بە راى من هەق نیە وەزیرى نوێى خوێندنى باڵا و سەرۆكى نوێى زانكۆى سەڵاحەددین لەم كارە بێ دەنگ بن كە بە ئاسانى دیارە سەرجاوەكەى نوسینەكان هەردوو بەڕێزى ناوبراون، جونكە منداڵیش دەزانێ نوسینەكان وەڵام دەرەوەى ئەوانى دیكەن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست