پۆستە بەتاڵە (بەتاڵەكانى) وەزارەتى خوێندنى باڵا .
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
وەزارەتى خوێندنى باڵا لە رۆژى 25/ 11 / 2010 لەماڵ پەر ى خۆى و هەندێ رۆژنامە ئاگادارى خەلكى كردەوە كەوا چەند پۆستێكى بەتاڵ هەیە , ئەویش بریتیە لە راگرى بۆ هەندێ لە پەیمانگاكانى سەر بە دەستەى خوێندنى تەكنیكى هەولێر لەگەل یاریدەدەرى سەرۆكى دەستە بۆ كاروبارى قوتابیان .دوا رۆژى پێش كەش كردنى(cv) داوا كاریەكانیش 9/ 12 / 2010 بوو .
بەلام ئەوانەى كە مامۆستایانى زانكۆ ى بێ باوەرى كردووە ئەوەیە :
بریار بوو رۆژى 31/ 8 / 2010 دوا رۆژى راگرە كۆنەكان بێت بەلام هەندێكیان درێژەیان پێدا تا ئەمرۆ , وە ئەوانەى گۆردران وەزیر و وەزارەت لێ ئاگادار نەبوون ؟؟؟؟ , لە سەرەتا دا وەزیرى خوێندنى باڵا مەرجى دكتۆراى دانابوو بۆ راگرى پەیمانگاكان بەڵام بەم دواییە ئەمەشى هەڵگرت و كردى بە ماستەر)دیارە لە كوردستان قات و قرى دكتۆرایە ؟) .
ئەگەر بەرێزتان ئاگادار نەبووى كە قۆپیە چیەكى وەكو بەرێز ( د. ستار عوسمان ) یان كرد بە راگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر ئەمەیان بە قوربانى بەرێزتان بێت وە با پێ ى بڵێن هەڵەى تەكنیكى (كە لە كوردستان باوە؟؟؟), ئێستا خۆ هیچ پۆستێك لەمانەى راتانگەیاندووە دابەش نەكراوە وا (مامۆستا ئومێد) كە ماستەرى هەیە و یاریدەدەرى راگرى كۆلێژى تەكنیكی هەولێرە وە پالێوراوە بۆ راگرى پەیمانگاى پزیشكى وە جەنابتانیش بە مامۆستایان دەڵێن (cv) داواكاریتان پێش كەش بكەن بۆ پۆستەكان ؟؟؟؟ بەرێزان ( د. ستار عوسمان و مامۆستا ئومێد) ساڵى 1995 لە تاقى كردنەوەى ئینگلیزى بۆ خوێندنى ماستەر قۆپیەیان لێ گیراو وە سەر نەكەوتن وەئەو كات خوا لێ خۆشبوو د . عبدالقادر فرهادى سەرۆك بەشى ئینگلیزى بوو ووتى تا من مابم ناهێلم ئەو قۆپیە چیانە لە ماستەر وەرگیرێن بەلام دواى ساڵێك بەرێزیان كۆچى دوایى كرد و شار بێ خاوەن مایەوە.راستە عەرەب دەڵێت (كۆستى (موسیبەتى) قەومێك بۆ قەومێكى تر كەلكى هەیە)
مامۆستا ئومێد كورە خەزوورى بەرێز (د. نازم جلال) یە و لە هەمان كات یەكێكە لە ماستاو چیەكانى (ئاراس قادر بەرپرسى لێژنەى ناوچەى زانكۆ ؟؟؟) رێژەى نمرەكانى 52 بوو لە بكالۆریوس لەو كاتەى كە بەرێز (د. نازم جلال) یایدەدەرى سەرۆكى زانكۆى سلاحەدین بوو كورسیەكى خۆێندنى بۆ بەرێز(مامۆستا ئومێد) دابین كرد لە زانكۆى دهۆك وە بەزۆر كردیانە بە ماستەر .پاشان بەرێز (د. نازم جلال) بوو سەرۆكى مجەلەى زانكۆ و چەند توێژینەوەیەكى بۆ كورە خەزوورى بڵاو كردەوە و كردى بە مامۆستایەكى تەواو بێ عەیب .
وە هەروەها بەرێز مامۆستا (فرزند كمال) ئەویش بە(حجز مقعد) بەرێژەى 55 لە بریتانیاماستەرى وەرگرت و پالێوراوە بۆ راگرى پەیمانگاى شەقلاوەچونكە یەكێكە لە ماستاو چیە باشەكانى سەرۆكى دەستە خوێندنى تەكنیكى (د. كوسەر گەڵاڵى).
وەزارەتى خوێندنى باڵا كە مەرجى دكتۆراى هەڵگرت بۆ ئەوە بوو ئەم جۆرە قۆپیە چی و ماستاو چیانە ببنە راگر ئەگینا لە زانكۆى سلاحەدین زیاتر 580 دكتۆراى اسلى و پسپۆر هەیە نە قۆپیە چینە نە بە 50 بوون بە ماستەر و دكتۆر.
وەزیرى بەرێز لە زانكۆكانى سەر بەحكومەتەكەى خۆشتان(سلێمانى) هەر وەكو حكومەتەكەى (هەولێر) پۆستى بەتاڵتان راگەیاند بەڵام لە كۆتاییدا بوو ملمڵانێ لە نێوان پالێوراوانى (كۆسەرەت) لەگەل پالێوراوانى (د. برهم سالح) وە ئەوانەى cv یان پیشكەش كردبوو بە هەناسە ساردى گەرانەوە, وا دیارە ئەم جارەش هەمان سیناریۆ نمایش دەكرێت وە جەنابتانیش داواى cv دەكەن لە مامۆستایان .ئەگەر ئەمانە راگرى كۆلێژو پەیمانگاكان بن دەبى زانست چۆن پێش بكەویت لە كوردستان ؟ وە یان وەكو ئەوەیە ( گۆشت لاى پشلە هەڵدەگیرێت ؟) .
وەزیرى بەرێز لە سەرەتا دەست بەكار بوونت خەلكانێكى زۆر بە نازناوە زانستیەكەت (پرۆفیسۆر)چەواشە بوون وایان دەزانى جەنابتان زانكۆ كانى كوردستان وەكو زانكۆ كانى بریتانیا لێ دەكەیت وە تا ئێوە وەزیر بین حزبایەتى ناكرێت لە وەزارەت وە هەروەها گەندەڵى زانستى و ئیدارى نامێنێ بەڵام ئێستا لەم جۆرە كردارانەى بەرێزتان گومان پەیدا بووە وە دیارە تۆش دەتەوێت لە پۆستەكەت بمینێتەوە تا بە پلەى وەزیر خانەنشین دەبیت دەگەرێتەوە بۆ بریتانیا و وەزارەتیش قیرى سیا ؟؟؟
تێبینى //
(د. نازم جلال دەكاتە براى بەرێز عجیل جلال ى كە نایب ریس مجلس وهتهنى تا 9/ 4 / 2003 رووخانى بغدا).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست