دەبێ داوای لێ بوردن لەدادوەر (حسین محی الدین) بکرێ
Saturday, 01/02/2014, 12:00
رۆژی ٢٢ ی ئەم مانگە دوو تۆمەتبار بەتاوانی تیرۆری شەهیدکاوە لەلایەن دادگای کەلار ئازاد کران ، لەکاتێکدا بەپێی لێدوانی پارێزەرەکانی شەهید کاوە ، مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان تا ٢/٠٢ ماوەی دەست بەسەرگرتنی لەروی یاسایەوە بۆ درێژ کرابۆوە !؟. بەمەش دەسەلاتدارانی هەرێم بەگشتی و یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەتی بزمارێکی تری لەتابوتی دادگا و یاسای کوردستان دا کەدادگا و یاسا تەنیا بۆخەلکی هەژار و دەنگە نارەزایەتیەکانی دەسەلات جیبەجی دەکرێ بەلا م بۆ بەرپرسان بۆتە ناوەندێکی سپی کردنەوەی تاوانەکانیان .
دوای ئازادکردنی ئەو ئەندام مەکتەب سیاسیەی یەکیتی ، بەپەلە بریاری گواستنەوەی دادوەر (حسین محی الدین) بۆ شاری سلێمانی درا چونکە بریاری گرتنی هەردوو بەرپرسە باڵاکەی یەکیتی (مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمە مینا) دابوو ،هەروەها هەر بۆ سوکایەتی پێکردنی بەبریاری دادوەری کەلار بەپێی زانیاریەکانی ئیمە دادوەری جینائی گەرمیان (ئەکرەم) بریار دەدا دەبێ لەماوەی ٣ کاتژمێردا خانوەکەی چۆل بکات لەکاتێکدا بەپێی زانیاریەکانی ئیمە بەپێی یاسا ی عیراقی هەموو هاولاتیەکی ئاسایش مافی ئەوەی هەیە دوای ٣ مانگ خانوەکەی رادەست بکاتەوە.
بۆیە ئیمە ئەو رێکخراوانەی خوارەوە
١/ ئازادکردنی مەحمود سەنگاوی بێ ئەوەی دادگای کەلار بەلگەی بێ تاوانی دیار بخات و لێکۆلینەوەی تیڕ تەسەل لەسەر کەیسەکە بکات بەتوندی رسوا دەکەین و بەدرێژەدانی دەسەلاتی هەرێم بە بێ رێزی و نەبونی یاسا و بەشداریکردنی دادگاکان لەتاوان دەزانین ، کەدادگا و یاسا لەکوردستان هیچ رەوایەتی و پیرۆزیەکی لەناو خەلکی کوردستان نماوە
٢/ لەکاتێکدا داخوازی و خەباتی ئیمە و ناوەندە جیهانیەکان لەوەچربۆتەوە کەدادگا و یاساکان لەدەست حزب ئازاد بکرێ کەچی بەپێی زانیاریەکانی ئیمە بەبریاری حزب سوکایەتی بەدادوەر حسین محی الدین کراوە تەنیا لەبەرئەوەی هەولی داوە کە رێز و کەرامەت بۆ یاسا بگیڕتەوە بۆیە د اوادەکەین بەفەرمی دادگای کەلار داوای لیبوردنی لێ بکەن
٣/ ئیمە پەیمان دەدەین کەدۆسیەی شەهید کاوە گەرمیانی و سەرجەم تیرۆری سیاسی ئەم دەسەلاتەی هەرێم وەک دۆسیەی زیندو بهێیڵینەوە لەناوەندە جیهانیەکانیش کارو چالاکی و کۆنفرانسی بۆسازبکەین هەروەها درێژە بەنارەزایەتی دەربرین بدەین بەرامبەر هەر بەرپرسێکی بالای پارتی و یەکیتی لەناوەندە جیهانیەکان باس لەدیموکراسیەت و ئازادی سیاسی لەهەرێم بکات
١/ گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢/ کوردستان فۆروم / بەلجیکا
٣/ دەزگای ناسنامە / فینلەندا
٤/ کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی کوردستان_دانیمارک
/ ٥/ماڵی کولتوری کوردی لە یۆتۆبۆری/سوید
٦/کۆمەڵەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری/سوید
٧/کۆمیتەی پشتگیری لە داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری/سوید
٨/کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی لە یۆتۆبۆری/سوید
٩/ناوەندی چاک نەرویج
١٠/فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عێراق
١١/ ڕێکخراوی کۆمەلگای کوردی لەلەندەن
١٢/ چەتری ئازادی لەلەندەن
١٣/ چاودێری کوردۆساید/چاک
١٤/خانهی ئازادی له هۆلنده
١٥/گروپی داکۆکی لە مافە مەدەنیەکانی کوردستان(کەنەدا
١٦/رێکخراوی ماد /سوید
٢٠١٤/٠٢/٠١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست