کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرنج ڕاكێشترین وێنەكانى جیهان........

Saturday, 07/08/2010, 12:00


سەرنج ڕاكێشترین وێنەكانى جیهان كە دورن لە مۆزەخانەكانى دونیا وێنە كانى تاڵە بانى و بارزانیە تۆ بۆ ئەوەى پێویستت بە وەنەبێت بچیتە مۆزەخانەكان لێیان بگەڕێیت و نەشیان بینى لەم نوسوینانەدا وێنەیان ببینە.!؟



بابەتێك ئاوێتە لەڕاسى كەسایەتى ئەو دووزاتەى كە باسم كردوون و ئاوێتە لەكۆمێدیاو ئاوێتە لە ترس و ئاوێتە لەوەى كە لە ناو ئەو بابەتەدا هەیە...

لەبەر ئەوەى كە ئەو سیاسیە گەمژانەى كە لەسەر حوكمن و وڵات بەڕێوە دەبەن ڕەشو سپى لێك ناكەنەوە،حەزم كرد كە ئەو چەند وشەیە بەدواى یەكەوە ڕیز بكەمو لەو سایتە پیرۆزە واتە سایتى كوردستان بۆست بڵاوى بكەموە،سەیر بكەن چۆن سیاسیەكانى وڵاتى ئێمە هەردوو وشەى سیاسى بازرگانیان بەیەكەوە گرێ داون و لە یەك كاتدا هەردووكیان بەكار دێنن.ئەوان سەردەمێك بەناوى كمیاباران و سەردەمێكیش بەناوى وەبەرهێنان بازرگانیەكى ئاشكراو بێمانا بە نەتەوەى كوردەوە دەكەن.هەر دوو بنەماڵەى مافیا بە سەركردایەتى سەردەستە پیسو چەپەڵەكانیان كە بارزانى تاڵەبانى كە هەر لەسەرتاى ئازاد بونى كوردستانەوە وڵات و بەرهەمى وڵاتیان بۆ خزمەت كردن و پڕكردنى كیسەى پارەكانیان لە بانكەكانى ئەوروپاو بۆ ڕازاندنەوەى كۆشكە سەرنج ڕاكێشەكانیان بە كار هێناوە.!من كە ئێستا گەنجێكى 23ساڵیم و لە یەكێ لە دەزگا هەرە گرنگە كانى حوكمەت فەرمان بەرم .چوار پێنج ساڵێك پێش ئێستا لام ئاساى بوو لە چركەیەك سەدان جار خۆم قوربانى تاڵەبانى بكەم بە دڵ و ڕۆح ئامادەبووم هەموو ژیانى خۆم لە پێناوى ئەو پیاوە كەم ئەقڵە ببەخشم.! كە دەتوانین ناوى بنێین شەیتانى سەد ڕووى میلەت.!من لە بیرى خۆم دەم گووت تاڵەبانى فریشتەیەكەو خوا بۆنەتەوەى كوردى ناردوە،دەم گووت ئەگەر تاڵەبانى نەبێت كورد لە ماوەى چەند ڕۆژێكدا ناو و ناوبانگیشى نامێنێت،لە من وابوو ئەوە فریاد ڕەسى كوردە، من ئێستا خۆم سەركۆنەناكەم كە سەردەمێك بۆ ئەو شەیتانە وابیرم كردیتەوە چونكە لەو سەردەمە هەر من نەبویم كە تێڕوانینم بەوشێوەیە بوە بۆ شەیتانى سەد ڕوو(سەردەستەى چەتەكانى ئەمڕۆ.!)ئەوە كارەسات نیە من لەسەر دەمێك بەو شێوەیە خۆم بە قوربانى ئەم شەیتانەسەد ڕوە كردیە بەڵكو كارەسات ئەوەیە كە ئێێێێسسسستتتتاااا لەو سەردەمە مەبەستم ئێستایە كە بەئاشكرا ئەو شەیتانە واماڵى میلەت دەخوات و لەبەر چاوى هەموانەوە كوردو كوردایەتى دەفرۆشێت.! بەڵێ بە خوا ئێستاش چەندان كەس هەن بە ڕزگار كەرى كوردى دەزانن و ئامادەن خۆیانى بە قوربان بكەن و لە پێناوى خوێنى خۆیانببخشن...!بەڵێ ئێمە نەتەوەى كورد لەلایەن تاڵەبانى و برا سەرسۆرەكەى كەوەك جوتیارێكە.ببتە پەرژینێك بۆجوتیارەكان.هەمیشە والەسەرى ڕەشەوە بڕیار و پیلانى دوژمن كارانە بومیلە تەكەیان دادەنێن...!ئەم كابرایە مەبەستم شەیتانى سەد ڕوو.من زۆر جار لە زۆر شوێن لە كاتى گفتوگۆدا لەسەر ئەو هەموو كارە بێ مانایانەى كەلەلایەن ئەوەوە دەكرێت دەرهەق بەمیلەتەكەمان تێبینیم هەبوە تەنانەت تائەو ئاستەى كە هەستم كردوە زێدە ڕۆیم كردیە لە قسەكانم ، زێدە ڕۆى بەو مانایە نا كە بڵێم تاڵەبانى كابرایەكى پیرۆزە نابێت ئەو قسانەى پێ بڵێم . زێدەڕۆى لەو بارەیەوە كە ژیانم بخاتە مەترسیوە چونكە خەڵكى ئەو هەرێمە دەزانێت هەر دوو دەزگاى پاراستنو دەزگاى بەناو زانیارى لە هەموو شوێنەك پیاویان هەیە،خۆم هەڵناكێشم چونكە خۆهەڵكێشان پیشەى دارو دەستەى شەیتانى سەد ڕو و پیاوە سەرسۆرەكەیە،بەڵام بۆیە لێرە ئەوم خستە ڕو كە ئەگەر منم یان تۆى یان هەر كەسێكە گەر ئامانجێكى گەورەى هەبێت بۆ نەتەوەو نیشتیمانەكەى نابێت بترسێت.؟! چونكە ترسان یان لەمەرگە یان لە ئەشكەنجەى زیندانەكانى ئەوان.كەسێكیش مەبەستى گەیشتن بە شوێنێكى گرنگ بێت دەبێت ڕوبەڕوى مەرگوو ئەو ئەشكەنجانەش ببێتەوە،كە لەزیندانەكانى ئەواندا هەن.ئەگەر هەڵەنەبم وتەیەكى ئیمامى على هەیە دەڵێت(مرۆڤى موسڵمان نابێت بترسێت گەر بترسى ئیمانیشت تەواو نیە)كەواتە هەم لەلایەنى ئاینیەوە هەم لایەنى نیشتیمانیو نەتەوەیش پێمان دەڵێن كە بەئاشكرا ڕازو مەبەستەكانمان نمایش بكەین.چونكە پێغەمبەر(د.خ)كاتێك پەیامى پێغەمبەرى بۆهات و ڕاسپێردرا كە بەرنامەو ڕێبازى ئیسلامەتى بڵاوبكاتەوە،ماوەیەك بڵاو كردنەوەى ئەو ئاینە بەنهێنى بوو پاشان خوافەرمانى پێدا كە دەبێت ڕوبەڕوى كافرەكان ببێتەوەو بەئاشكرا بانگەشەى ئاینى ئیسلام بكات،ئەوەبوو پێغەمبەریش ملكەچى فەرمانى خوابوو لە گیانى خۆى بوراو ڕوبەڕوى مەرگ بۆوەو خۆشى ئامادەكرد بۆ هەر جۆرە ئازار دانێك.جالێرە مەبەستم ئەوەیە كە چەند ساڵێكە ئێمە بەنهێ و بەئاشكرایەكى نهێنى ئامێزەوە ، ڕەخنە لەو شەیتانەو جاشە عەزڵە دەگرین لێرەوە پێویستە كە بە ئاشكرا وەك شەیتان ڕیجمیان بكەین.لێرەوە دەمەوێت دەست پێبكەم...

تاڵەبانى كە من لێرەوە بەشەیتانى سەد ڕوى ناو دەبەم... بارزانیش بە گەورەترین جاشى سەر ئەم ئەستێرەیە ناو دەهێنم واتە جاشە عەزڵەكە(جاشە زەخمەكە)

سەرەتا دەمەوێت لەسەر شەیتانى سەد ڕو بنوسم ...ئەو مرۆڤێكە پێم وایە بەهەڵەدا نەچویم ئەگەر بڵێم ڕەچەڵەكى ئەو كابرایە لە ئەسڵا دەچێتەوە سەر شەیتان و جن...! ئەوە قسەیەكى مناڵانەو بازاڕى نیە دەزانن بۆ .؟چونكە ئەو كابرایە مامەڵەو كارو كاردانەوەى كارەكانى بەهەمان شێوەى كارى شەیتانە...بەراوردێك لەنێوان كارەكانى شەیتان و كارەكانى تاڵەبانى:.

خوداوەند كاتێك پێغەمبەر ئادەمى دروست كرد بە فریشتەكانى گووت كرنوش بۆ ئادەم بەرن شەیتان بەتەنها گووتى من كڕنوشى بۆ نابەم.خوداش فەرموى بۆ كرنوشى بۆنابەیت.؟شەیتان گووتى تۆ نەت گووت جگە لەخۆم كرنوش بۆهیچ دروست كراوێكى تر نەبەن چۆن لە قسەى خۆت پەشیمان دەبیەوە.خوداوەندیش ئەوە بو شەیتانى بەنەعلەت كرد.شەیتان داواى لەخودا كرد گووتى بەس مۆڵەتم بدە بابمێنمەوە تاكۆتاى دنیا بزانە چۆن مرۆڤەكان هەڵ دەدێرێنم و لە تۆیان دورەخەمەوە،بەفیعلیش شەیتان زۆرێك لە مرۆڤەكانى لەخوداوەند دورخستەوەو بەرەو گومڕاى و هەڵدێرانى بردن...

تاڵەبانیش لەسەر دەمى لێك جیابونەوەى باڵى بارزانى باڵى مەكتەبى سیاسى وەك شەیتان مامەڵى كرد ئەو بەحیسابى خۆى واتە تاڵەبانى گووتى بارزانى حیزبى كردیتە هى بنەماڵەو نازانێت حیزبایەتى بكات ...بەڵام ئەوەتە ئێستا ئەمڕۆخۆى هەمان كارى بارزانى دووبارە دەكاتەوە، جگەلەوەش تاڵەبانى كە لەبارزانى جیابۆوە دواى چەند ساڵێك دەستى لەگەڵ سەدام تێكەڵ كرد...دایكم دەڵێت ساڵى 1966جەلال تاڵەبانى هاتە گوندەكەى خۆمان لە مزگوتى گوندەكەمانەوە بانگەوازى ئەوەى دەكرد كە بێنەوە ژێر باڵى حوكمەت و واز لەبارزانى بهێنن...لە وانەیە بڵێن ئەو قسەیە بێسەرو بەرە بەڵام كاكى خوێنەر بێ سەرو بەر نیە دەزانى بۆ.؟ چونكە ئەو كە لەبارزانى جیابۆوە لە فیكرى خۆى دا گووتى دەبێت هەموو میلەت یان بەشێك لەمیلەتت لێ دور بخەمەوە،ئەو كارەشى كرد لێرە لەو خاڵە لەگەڵ شەیتان هاوبەشن.!چۆن.؟خۆ ئەگەر بێت و شەیتان نەبوایە ئەوە پێم وایە كەسیش توشى گومڕاى نەدەبوو.! لێرەش ئەگەر تاڵەبانى و جەماعەتەكەى لەبارزانى جیانەبونایەوەو لەگەڵ ئەوى درێژەیان بە حیزبایەتى و كوردایەتى بدایە لە ناوپارتى تا ئەوساتەى بەشێوەیەكى سیسیانە دەسەڵاتیان لەمەلامستەفابسەندایەوە،ئەوە ئێستا نە شەڕى ناوخۆ دروست دەبوو نە ئەنفالیش دەبوو نە كمیابارانیش دەبوو نە ئەوسەرگەردانیەش دەبوو كە ئێستا لەوڵات هەیە... خۆ شەیتانیش هەر ئەوەندەى كردیە دەرهەق بەمرۆڤەكان.شەیتان كاتێك داواى لە خوداوەند كرد بم هێڵەوە بۆ كۆتاى دنیا.خوداوەند ئەو داوایەى قبوڵ كرد...تاڵەبانیش ئێستا هەموو سیاسەت و كارەكانى بۆ ئەوەیە كە بەس خۆى بمێنێتەوە،لەسەر كورسى دەسەڵات و دەسەڵاتیش بكاتە میراتێك بۆ نەوەكانى...

ئەوەى لەسەرەوە خوێندتانەوە تەنها كورتەیەك لەبەراورد كردنى تاڵەبانى و شەیتان وە بۆئەوەبوو كە ڕێگە بەخۆتان بدەن ئەو ناوە پیرۆزە ببخشنە تاڵەبانى واتە (شەیتانى سەد ڕوو)...

با كەمێك بەكورتى پێناسەیەكى برادەرە هاوگیانەكەى بكەم بۆتان باپێتان نەڵێم لە گەڵ كێمە لەخوارێوە ئەو شیعرە بخوێننەوە جادەزانن لە گەڵ كێمە...

ماوەیەك بەر لە ئێستا زانا گەردون ناسەكان ڕایان گەیاند كە لە بۆشاى ئاسمان هەسارەیەكیان دۆزیوەتەوە چەندەها جار لە خۆر گەورەترە..!

منیش دەڵێم جائەوە چیە...؟ئێمەش جاشێكمان لە وڵات بۆ دروست بوە كە لەهەمان كاتیشدا دزیشەو مافیاشەو بەد ڕەوشتیشەو كە ئەو مەخڵوقە هەموو جۆرەسیفاتێكى خراپى تێدایە كە چەدەهاجار لە جاشەكانى ئەمریكاو ئەوروپا و لە مافیاكانى مەكسیك و تكساس مافیاترەو دزترو بەد ڕەوشترە...!

دەزانم لەوانەیە ئەو مافیایە یان بڵێن ئەو جاشە یان بابڵێن ئەو دزە نەناسسسسسسسسسنننننننن...!

حەزەكەم اە نێو ئەو چەند دێرە شیعرە پێتانى بناسێنم....

ئەو كاكە مەسعودەیە لە ڕەوشت وەك عودەیە.

مەسعودى بێ كەڕامەت پیاوى كاتى جەهالەت.

مەسعودى بنەماڵە پاشماوەى ئاش بەتاڵە.

مەسعودى میلەت فرۆش پیاوى میت و نەوەكانى گۆڕباشۆف.

مەسعودى بازرگانە ئیتڵاعاتى ئێرانە.

مەسعودى كڵاو سورە لە دزى بێ قسورە.

مەسعودى سەرى ڕەشە كە لە نەفس بێ بەشە.

مەسعود غەزورى نێچیر شازى دزە بێ تەگبیر.

مەسعودبابى مەسرورە خاوەنى دكتۆراى جۆراو جۆرە.

دكتۆراى بەد ڕەوشتى دكتۆراى بێ دەرەبستى.

دكتۆراى دزیو تاڵان دكتۆراى هێرش بردنە سەر ماڵان.

ناودارترین دكتۆراى لەبوارى سیخوڕیە.

دكتۆرایەكى هەیە لەدنیاوێنەى نیە.

لە گەڵ توركو جوڵەكە هى ئێرانى و ئەمریكا.

ئا ئەم دكتۆرایانە هى جاشەگەورەكەمانە.

جاشو مافیا و تاڵان كەر=بە بەرازو پشیلەو كەر.

ئێستا خۆناسیوتانە پاڵەوانى نێو ئەم دێرە شیعرانە.
ئەوەش كورتەیەك بوو لە سیفاتەكانى ئەو جاشە گەورەیە...هیوادارم حەقم بەو دوو سەردەستەمافیایە دابێت و توانیبێت كە مێك باس لە كەسایەتى ڕاستە قینەیان بكەم...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە