فەرمان ڕەوایەك بڕواى بەو پیاوانە نەبێت كە بەرگرى لە خودى خۆى دەكەن.! ئەدى دەبێت چۆن بڕواو متمانەى بە ئەوانى تر هەبێت ..!؟
Tuesday, 17/08/2010, 12:00
بێ متمانەى سەركردەكانمان بۆ!؟
فەرمان ڕەواى كردن بەو مانایەى كە كەسێك سەرپەرشتى كۆمەڵە كەسێك بكات جا چ لەچوارچێوەى خێزانێكدابێت یان خێڵێكدابێت ،یان گەورەتر بۆنمونە فەرمان ڕەواى شارێك بكات یان وڵاتێك یان چەند وڵاتێك ئەوە هەرپێى دەگوترێ فەرمان ڕەوا بەڵام بەپێى چۆنیەتیو چەندیەتى ئەو پێكهاتەیە شێوەى مامەڵەو كار كردنى ئەو فەرمان ڕەوایە دەگۆڕێت.
سەرۆك خێزانێك كە دەتوانین وەك فەرمان ڕەواش ناوى ببەین لەسەریەتى كە ئەو كەسانەى دەكەونە نێو بازنەى خێزانەكەیەوە دەبێت بێجیاوازى سەیریان بكات و وەك یەك مرۆڤ بۆهەمویان بڕوانێت،وە لەهەمان كاتیشدا كەسێك كە فەرمان ڕەواى شارێكە یان وڵاتێكە دەبێت دیسانەوە بەیەك شێوە یان بەیەك چاو سەیرى سەرجەم تاكەكانى شار یان وڵات بكات،نابێت هیچ كات جیاوازى لەنێوان تاكێكى شارو تاكێكى تربكات،فەرمان ڕەوادەبێت زۆربەوردى ئاگادارى ئاكارو گوفتارەكانى خۆى بێت چونكە هەمیشە جێگەى سەرنجە لەلایەن كەسەكانى دەوروبەریەوەو بگرە كەسانى دەرەوەش ،فەرمان ڕەوا نابێت فەرمان بەخەڵك بدات كە ڕێز لەسروشتو پێكهاتەكانى نیشتمان بگرن لەكاتێكدا ئەو داوایە لەخودى خۆى پراكتیزەنەكردبێت،دەبێت بەشێوەیەكى ناڕاستەو خۆ كارى گەرى هەبێت لەسەر تاكەكانى وڵاتەكەى ،ئەو كەسەى فەرمان ڕەواى دەكات نابێت خۆى پێ لەهەموو ئەوانى تر زیرەكتر بێت تەنها بیرو بۆچونەكانى خۆى كەسەكانى دەورو بەرى پێ ڕاست بێت و گوێ لەوانى تر نەگرێت،دەبێت فەرمان ڕەوا بیر لەوەبكاتەوە كە بە دەنگى خەڵكى وڵاتەكەى هەڵبژێردراوەو دەبێت لەماوەى فەرمان ڕەواى چەندین جار بچێتە ناوخەڵكەوەو لەنزیكەوە ئاگ
ادارى كێشەو گرفتەكانى میلەتەكەى بێت،دەبێت بەرنامەیەكى دیارى كراوى هەبێت بۆ بینینى بەشێكى زۆرى ڕاگەیاندنەكان بۆ ئەوەى زۆربەى ئەو بەرنامانە ببینێت كە تاكێ وڵاتى تێدا دیار دەكەوێت،
ئاگادارى مامەڵەى ئەوكەساەنەبێت كە لەدەورو بەرینو كاردەكەن.پێویستە كاتێك بڕیارێك دەدات سوربێت لەسەر جێبەجێ كردنى.
باشتر وایە كە فەرمان ڕەوا ئامادەى ئەوەى تێدابێت كە هەفتانە لەگەڵ ڕاگەیاندنێكى سەربەخۆ دیدارى هەبێت و ڕاى خەڵكیش وەربگیردرێت،
فەرمان ڕەواى ڕاستەقینە دەبێت خۆى بە خزمەت كارى خاكو میلەت بزانێت نەك ئەوەى كە هەموو خەڵكى وڵات بەخزمەت كارى خۆى بزانێت،
ئەو كەسەى كە دەبێتە فەرمان ڕەوا دەبێت هەست بەوەبكات كە هەندێك كارى دەى كات دەشێ هەڵەبن خۆى دركى پێنەكات بەڵام تاكى وڵاتەكەى زۆر بەساناى هەست بەهەڵەى كارەكانى دەكەن بۆیە دەبێت هەمیشە مەجالى ئەوانى تربدات كەبەژدارى بەشێك لە كارەكانى ئەو پێك هاتەیە بن كەئەو فەرمان ڕەواى دەكات،لەهەموشتەكان گرنگتر ئەوەیە كە باشتروایە فەرمان ڕەوا هەست بەوەبكات كە متمانەى تەواوى بەسەرجەم یان زۆرینەى تاكەكانى هەیە.
ئەوەى ئێمە دەمانەوێت باسى لێوەبكەین بونى یان نەبونى ئەومتامنەیەیەلە نێو فەرمان ڕەواكانى خۆمان.
ئەوانەى كە لەوڵاتى ئێمە فەرمان ڕەواى دەكەن دەتوانین وەك فەرمان ڕەوا سەیرو سەمەرەكان ناویان بەرین.فەرمان ڕەواكانى وڵاتى ئێمە متمانەیان بەهیچ یەكێ لەتاكى ئەم وڵاتەنیە تەنها ئەوانەنەبێت كە دارو دەستەى خۆیانن...
لەوانەیە كەسانێك هەن بڵێن وانیە .!پێویست ناكات بێمو لێرە خاڵ بەخاڵ باسى ئەوشتانەتان بقۆ بكەم كە ئەوە دەسەلمێنێت كە فەرمان ڕەواكانى ئێمە متمانەیان بەتاكى وڵاتەكەیان نیە،بەڵام ئاماژە بەشتێكى زۆر گرنگ د\ەكەم كە پێم وایە بەسە بۆ هەموو ئەوانەى كە لەگەڵ ئەو ڕایەدا نین...
باشتێك باس بكەم هەڵبەتە لەهەموو وڵاتێك هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش بە دەسەڵات و پیاوى حوكمەت دادەنرێن بۆ هەر ڕوبەڕوبنەوەیەكو هەر تەنگەتاویەك بەتایبەتى لەكوردستانى باشور...
لە هەڵبژاردنى مانگى 7ساڵى2009واتە ساڵى پار كاتێك سەركردەكانى وڵاتى ئێمە كەوت بونە بانگەشەى هەڵبژاردن كۆمەڵێك وێنەى زۆر سەیرم بینى ئەویش ئەو وێنانە بوون كە ئێستا بەنوسین بۆتانى ڕیزدەكەم.
*لە كۆبونەویەكى مسعورد بارزانى لە شارى ڕانیە لە گەڵ ئەفسەرو پلەدارەكانى ناوچەكە كردى كە خۆى بۆ فەرمان ڕەواى هەرێمك كاندید كردبوو بینیمان كە لەنێو ئەو ئەفسەرانە حیمایەى تابەتى مەدەنى دانابوو ئەوەیەكێك لەو وێنانەى كە سەرَوك متمانەى بەئەفسەرەو هێزە ئەمنیەكان نیە نەك تاكێكى ئاساى.
*ئەم وێنەیەشیان نزیكە لەوێنەكەى مەسە+عودە!كاتێك تێڵە بانى لە قاڵاچۆلان كۆبونەوەى لەگەڵ چەند ئەفسەرو پلە دارى حیزبەكەى كرد متمانەى بەهیچ یەك لەو ئەفسەرانە نەبوو حیمایە شەخسیەكانى خۆى لەنێو هۆڵە كە بەچاویلكە ڕەشەكەیانەوە دەت وتت بەرانبەر دووژمن وەستاون.!!
بەهەر حاڵ وێنەى لەو جۆرە زۆرن بەڵام نامەوێت شتەكان هەمووى دوبارەبن .
*كاتێك كە مەسعود یان بڵێین مەسە+عودە لە سەرى ڕەشەوە دێتە هەولێر ئەو مرورو پۆلیسانەى كە دەكەونە سەر ڕێگاى هەر هەموویان لادەبردرێن هەتا جەنابیان تێ دەپەڕن هێزى تایبەت بەخۆى لەو شوێنانە دادەنرێت كە جەنابیان تێپەڕ بوون مرورو پۆلیسەكان دەگەڕێنرێنەوە شوێنى خۆیان.
*ئەدى ئەو ڕۆژەى بارزانى چوە ناو پەڕلەمانى كوردستانەوە چۆن حیمایەكانى خۆی بردە ناو پەڕلەمان ئەى هاوار متمانەى بە ئەندام پەڕلەمانى وڵاتەكەى نیە نانانانانا...!!!!!!
تخوا وەرە فەرمان ڕەوایەك بڕواى بەو پیاوانە نەبێت كە بەرگرى لە خودى خۆى دەكەن ئەدى دەبێت چۆن بڕوا بە ئەوانى تربكات !؟
ئێمە زۆربەمان بینیومانە سەركردەكانمان لە كۆبونەوەكانیان جۆرێك لە بێ متمانەییان پێوە دیارە،لەوانەیە هۆكارى دروست بونى ئەو بێمتمانەییە لە دەرئەنجامى كارو كردەوەكانى خۆیانەوە دروست بوبێ هەڵبەتە خۆشیان هەستیان بەوە كردوە كە لەگەڵ میلەتەكەیان بەشێوەیەكى نادروست مامەڵە دەكەنو بە جۆرێك دەسەڵاتیان بەكار دەینن كە وا میلەتى پێ دە چەوسێننەوە ،دیارە هەركاتێك لە هەر وڵاتێك كە وا كەسێك وەكو سەرۆك دەست نیشان دەكرێ بۆ بەڕێوە بردنى كارو بارى وڵات پێویستە ئەو سەرۆكە هەڵبژێردراوى میلەت بێت،هەڵبژاردنێك كە وەك هەڵبژاردنە ڕەونەق دارەكەى كوردستان بێت،بێ غەلو غەش بێتو تەزویرو ئەولاو ئەولاى تیانەبێت ،وەك چۆن جەنابى سەرۆكى بنە ماڵە بە هەقى خۆى بو بە سەرۆكى هەموو میلەت.ها.ها.ها.!!! هەڵبەتە نامەوێ لێرە كارو بارەكانى سەرۆك دیارى بكەم بەڵكو دەماوێت بپرسمو بڵێم كە مادام ئێوەى سەرۆك كە خۆتان بە باوكى ئەو میلەتەدەزانن و بەرپرسیاریەتى هەموو شتێك دەگرنە ئەستۆ، بۆ متمانە تان بە ڕۆڵەكانتان نیە ئەو كاتەى كە باو كێك متمانە بەكوڕێكى خۆى نامێنێ ڕاستەو خۆ ئەو كوڕە لەخۆى بێبەرى دەكات و هاشاى لێ دەكات هەرچەندە ئێوە هاشاتان لە ئێمە كردوە ،بەڵام ئەوە ئێمەین ئەوەندە لاسارینو گوێ پێنادەین و بە چاو قەیامى خۆمان وازتان لێ ناینین.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست