کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاداشتێك بۆ مەرگى قەڵەمەكان...!

Thursday, 05/08/2010, 12:00


لەنێو كتێبخانەگەورەكەى شارەوە گریانێكى پڕ لەحەسەرەتى وشەكانم دەبیست

لەژێردەرگاى باڵەخانەكەیەوە خوێن جۆگەلەى بەستابو بەڵام سەیر لێرەدابو گریانێك جیاواز لە ئاوازى گریانى ئادەمیەكان و ئەو دڵۆپە خوێنانەى كە هاتبون دڵوپێكیش لەودڵوپەخوێنانە لەسەرسینەى نیشتمانەوە نە دەرۆشتن

ئەوان وتیان باسینەى سپى نیشتمان بەخوێنى مەنەشێوێندرێ

وتیان با خوێنى مە پڕشنگى سینەى نیشتمان نەبا

ئەوان هاتن لێژ بونەوە بۆناوشارو لەوێشەوە بۆ مەڵبەندى دانیشگاى شار.

فێرخوازەكان هەموهاتن بۆ پێشوازى بۆحزورى ئەوان هاتن،

هەموویان بەیەكەوە لەشێوەى یاوەرانى پێغەنەمەبەران ئەو پەنجەیەى كە شەهادەتى پێدێنى و شاهەدەتى وەى پێ دەدات كەخوا تاكەو خۆشەویستیشى ڕەسوڵە

بەو پەنجەیەى كە لەحەشر تاكۆتاى نینۆكەكان وەك بریسكە پڕشنگە داو بەردەم خۆیان ڕوشن دەكات،

بەڵى هەموو تاكۆتاى نینۆكەكان پەنجەیان نا لەوخوێناوەو بۆچەند ساتێك هەموو مردن پاشان جارێكى تر وەك قەڵەمەشكاوەكان بەهێزى سیحرى ڕۆحیان و بە خۆشەویستى خوداوەند هەڵسانەوە،

.هەڵسانەوە بۆ ئاریشت كردنى سینەى تیانوسەپاكیزەكان.

هەڵسانەوە بۆ ئەوەى كە بەوانى تر بڵێن مردنى ئێمە زیندو بونەوەو نەمریە

ئەوان گریان هەڵ دەستانو پێدەكەنین.خەڵكى وەكو نەریتى هەمیشەى خۆیان یەكێ دەى گوت ئەوان شێتن یەكێ دەى گوت ئەوان سەرى خۆیان لەبەردەدەن

یەكێ یەكێ یەكێ یەكێ هەریەك بەجۆرێك و جۆرەباسێك ئەخەنە ڕوو.

هاتمە پێش و ویستم بزانم ئائەمە ڕۆحى كام ئەسحابەیە دواى مردنى هەستایتەوەو هاتیتەوە نێو خەڵكى شارو نیشتیمان

هاتم پرسیم لە گەنجێكى بچكۆلانە وتم كاكى ئەمە كێیە لەنێو تابوتى دارەمەیتەكەوە وتار بۆ یاوەرانى دەدات..

ئەویش بە هێمنى گووتى ئەو قەڵەمێكە شكاوە ئەو وەك ئەو ئەسحابەى كە وادەڵێن چەندان شەو بەبێ سەرى لەشەڕى ئازادى دینى لەگەڵ ناحەزى جەنگاوە،

گووتى ئەوە مەخڵوقێكە بڕواناكرێت ئەوە ئەو بێت.

پاشان هاتم پرسیم كێیە ئەوا ئەم قەڵەمەى شكاندوە.؟

یەكێ وتى ژێرسەیەكى ئێرانیە و یەكێ وتى دەمانچەیەكى توركیە و یەكێ وتى خەنجێرێكى هەڵگیراوى دیواەخانى خێڵەكیە..!

ژێرسەیەكى پیسى ژەنگن بۆچى دەبێت قەڵەمێكى من بشكێنێ .؟ !

دەمانچەكى لولەتەنگى ئەتا تورك بۆچى دەبێ ڕقى لەقەڵەموو بیرى من بێ .؟!

تۆ بڵێى بكوژى ئەم مەخلوقە خەنجەرێكى ژەهراوى هەڵگیراوى خێڵەكی بێ.!؟

نازنم چى بفرمووم نازنم كامە پرسیار لەخۆمو لەبیرە شێواوەكەم بكەم.

من دەبێژم گریمانە ژێرسەیەكى فارس هاتوەو ویستویەتى لە جیاتى حەشیش وكهول خوێنى قەڵەمێكى من بنۆشێ...

یان گریمان دەمانچەیەكى ئەتاتورك لێى گۆڕاوە لەبرى گەریلایەكى نیشتیمان هاتوەو بۆتە میوانى ئەم مەخڵوقە ڕاست پەرستە...

ئەوەى ماوە لێرە بیڵێم دەبێت پرسیارى ئەوە بكەم

بۆچى دەبێت خەنجەرێكى ژەهراوى خێڵەكیەكان تامەزرۆى خوێنى ئەم مەخلوقە بوبێت.؟!

دەشێ ڕاست بم لەوەڵامى ئەم پرسیارەم.

ئاخر هەرلەوخەنجەرەخێڵەكیە دێت كەڕقى لەقەڵەموو بیرى مرۆڤ ڕاستەكان بێت .

من دەپرسم كەى دێت تۆى خێڵەكى تێرى بۆنى مەرەكەبى قەڵەمەكان و تێرى نۆشینى خوێنى مرۆڤ ڕاست پەرستەكان دەبى .؟!

كە تۆهاتى كۆتاى هات بە ڕۆژگارى پڕ ئارەزوت،

هەر كە هاتى تۆ بۆمنى قەڵەمى دیلكراو هاتى ،

منت برد بۆ لوتكە بەرزەكانى وڵات

منت ڕاپێچى زارى مناڵ و گەنجو پیرو پیرەژنو كەڕولاڵونابیانا كرد ،

من سپاس گوزارم لەتۆ كە تۆ شۆرشت كرد بۆ سەركەوتنى ناو و ئامانجى پیرۆزم .

من وادەڕۆم هەر لەگەل ڕۆشتنى خۆما من دێمەوە هێرش دێنم بۆسەر سەكۆ و مینبەركانت،

هێرش دێنم دێمو دێمو ئێوە وەكو شەمشەمەكوێرە بە پڕشنگى نوكى پێنوسكەم كە واهەرگیز ناكرێت ماندو ببێت لە ناو كونو بن گوێ ساندەى ماڵەكانتان هەراسانتان لێ هەڵدەگرم،

دێمو وەكو گوێ درێژێ بە پەتێكى چەند دە مەترى لە هەوێزو دەشتى شارا ڕاتان دەتەوڵێنم...!

.چى هەتانە چى ماوتانە هەستن بیلێن هەتا ڕۆژ رۆژى خۆتانە

هەرچى لە دەستان دێ بیكەن، هەها سەیرى ئاسمان بكەن سەیرى شەقامەكانى شاربكەن بزانن چەند ڕۆژتان كورت بوە هەردووسێ سعاتى ترە

دەنە دەڕواو ڕۆژى ئێوەو سەگەكانتان بەسەر دەچێت ،

بەڵێن بێت هەر كەتاێك كەمن هاتم دەبێت هەربەو پەتەى كەواڕەنگى جامانەكى سەرى سەرۆك خێڵە دەبێت گەورەو گچكەى خێڵەكەتان ڕاتەوڵێنم

من هەر دێم بەڵام كەى دێم كاتم دیارنیە ئەو كاتەى دێم.

ئەوسا پێتان دەڵێم قەڵەمەكان چەند بەهێزن و ئەوانەشى قەڵەمەكان دەشكێنن چەند بێهێزن

پێتان دەڵێم قەڵەمەكان چۆن دواى شكانیشیان چەند بەجوانى سینەى تیانوسەكان ئاریشت دەكەن و چەند بەسەرنج ڕاكێشى سنورەكانى نیشتمان دەپارێزن،

ئەوسا دەبێت لەنیشتمانى ئێمەش شوێنێك هەبێت وەك ئەو شوێنەى كە لە نزیك ماڵى خودا شوێنێك هەیە بۆریجم كردنى شەیتان،

بەڵێ لێرە لەم وڵاتە شوێنێك ئەبێت بسازێنین بۆڕجمى خودى خۆتوخێڵەكەتان ،

پێیان دەڵێن ئێوە شەیتانى میلەتێكن دەبیت تاكو ئەبەد ریجم بكرێن ،،،

من نازانم بۆ چى ئێوە هێندە ترسنۆكن بۆچى ئاوا شەرم دەكەن بۆ بێهێزن لە بەرانبەر قەڵەمەكان.

تۆ پەروەردەى كام كولانەى لەكام هەردى نیشتمانم هاتیە دنیا

تۆ خۆتو مامۆستاكەت بونە مەرگى سەدان قەڵەم بونە زریان بۆ باخچەكانى وڵات

بونە ڕێگر لە سەر ڕێگەى كاروان چیەكانى وڵات ،

ئێوە وەكو كێوێكى بەستەڵەك نەتان توانى خۆتان بگرن لەبەرتیشكى خۆرەتاوێك هاتن و چون ڕۆژتان هات و هەرستان هات

كۆتاى بە ڕۆژگارتان هات،

وەك باخەوانێكى كەمتەر خەم فێرى خۆشەویستى نەبون تا گوڵەكانتان خۆش بوێت

دڵۆپ دڵۆپى ئاوتان دزى و هەموو گوڵو گژو گیایەكتان وشك كرد،

كەهاتنەوە گیرسانەوە لە ماڵى گوند نشینەكان

من و ئەوو ئەمو ئەوان ماڵى خۆمان بۆ ئێوە كرد بەدیوەخان بەمزگەوت بۆمان كردنە هێلانەیەك تاكو هیچ تەیرو تورو مارو مێلكە ئازارى گیانتان نەدەن ،

بەڵام ئێوە وەك گەنجێكى نمەك حەرام خیانەتتان لەئێمە كرد

خیانەتتان لە نیشتیمانیش مان كرد،

جارێكى تر بۆ مانەوەى ڕۆحى خۆتان بۆمانەوەى ژیانى شاهانشەى خۆتان دەستى ڕەشى دوژمنانتان بۆ ئێمە هانى و ئێمە جارێكى تر ئاوارەى نیشتیمان بوینەوە،

هێند گەوجو گەمژە بوبون ئێوە هەر بەوە نەوەستانەوەو هاتن و چون دەیان قەڵەمى ترى ڕەنگاو ڕەنگتان شكاندەوەو مەرەكەبو خوێنى وانتان كرد بەشەڕاب بۆ خواردنى دواى نانى ژەمێكى ماڵە پڕ خەیاڵەكنتان،

دەیان یاداشت بۆ دەیان ڕۆح لە سەر سینەى تیانوسەكان وا سەنگەریان گرتوەو چاوەڕوانى هەلێكى وان كە بە تانكى پێنوسو زرێ پۆشى تیانوسەكان هێرشتان بۆبهێنن و هەرس بەبونتان بێنن.

لەو كاتەدا كۆتاى بە ڕۆژتان بێنن و بۆدواساتەكانى تەمەن ڕجمتان كەن...

من لێرەوە دەست پێدەكەم پێتان دەڵێم لەبەر خاترى خوداوەندم بۆ یەكەم جار ئاگادارى گەورەو بچوكتان دەكەم فەرموون بڕۆن ئەم نیشتیمانە جێبێڵن

ئەمە قورسە بۆ ئێوەى كرمى مشە خۆر كە بتوانن لەم هەموو زەویە بەپیتەى نیشتیمان دوربكەونەوە

بەڵام دڵنیابن ڕۆشتنتان زۆر باشترە لەمانەوەتان لێرە .

وێنەیەكتان نیشانەدەم بۆ ئەوەى كە بتوانن بڕوابكەن بەو داوەیەم ڕازى ببن تا ئەم شارو نیشتیمانە جێبهێڵن. هاببینە ئەمە وێنەى هاو گیانتە ئەمە وێنەى هاوڕێ دڵسۆزەكەى خۆتە،

ئەمە وێنەى ئەو ڕۆحەیە كە هەمیشە لەبیرى تۆ ناچێتەوە،

ئەمە وێنەى شاسوارى خەونەكانتە

ئەمە وێنەى دوژمنى نەتەوەكەت و دۆستى خۆتە

هەر كاتێك كەتەنگاو دەبوى بەهەلوڕەك لە ماڵێوە بە گوێ درێژەكەى خۆت دەچوى بۆ بەردەركى ماڵەكەى و كرنوشێكت بۆ دەبردو دەت گووت سەیدى سەرۆك ڕێگەم دەدەى بێمە ژورێ

وەك ترسنۆكترین مرۆڤ بەلەرزەى لێوەكانتەوە بەدەمى پڕ لە كەفتەوە دەت گووت سەیدى سەرۆك دیاریم پێیە بۆتۆى بەڕێز بۆتۆى بەرزو خاوەن شكۆ،

بەڵى ئەمە وێنەى ئەو سەرۆكەیە

كە دەیان جار لەبەردەركى ماڵەكەى دا وەكو سەگێكى برسى چاوەڕوان بوی تاكو فەرموى ژورێت لێبكات،

هێندە گەمژەى لە وانەیە تاكو ئێستا نەت زانى بێت لەگەڵ كێمە

بەڵام چاوت كەوەو وێنە سەرنج ڕاكێشەكەى ببینە كاتێك وەكو سەگێك بە ڕیشێكى سەگانیەوە لەكونێكا دەریان هێنا

ئەو سەرۆكەى كە دەت پەرست ئەو سەرۆكەى جەمانەى پێ داكەندیتو لەبەرچاوت بە پۆستاڵە ڕەشەكەوە چوەسەرى و گووتى خۆتو خێڵت وەك جامانەكەى سەرت لە ژێرپێما دەگەوزێنم

تۆش لەوەڵامدا گووتت سەیدى سەرۆك حەق بەتۆیە

هەرچى بڵێى من وادەبم من وادەكەم،سەرۆكى خێڵ بینیت هاوڕێكەت چى بەسەر هات

ئەى بۆ چى تۆ نقەت نەهات

نەشت توانى بەرگرى كەى لەو سەرۆكەى كە زەمانێك دەت پەرستو لەبەر دەمیا كرنوشتە برد.

چارەنوسى ئەوت بینى چى بەسەرهات

دڵنیابە چارە نوسى تۆى سەرۆك خێڵ لەهى ئەو باشترین نابێت،

من هەمیشە دوعادەكەم دەڵێم خوایە ئەو نەمرێت تائەو ساتەى چەرخى زەمەن ئەسوڕێت و دەستم دەگات بەو گوێچكانەت

جا ئەوكاتە ئەو یاداشتەت بۆ دەخوێنمەوەو بەبیرتى دەهێنمەوە،

لێت دەپرسم كە پێم وتى بڕۆ لێرە بۆچى گوێت بەداوام نەداو ئەم نیشتیمانەت جێنەهێشت،

لێرە بەدوا وەك ڕەشەبا تۆزو خۆڵ مارەدەكەمو دەیان هێنم لەگەڵ خۆما ئەیان نێرم بۆناو چاوت،

لێرە بدوا من و ئەوانى ترو قەڵەمەكان غەریب نابن بەڵێ لێرەوە غەشیمى تۆو خێڵەكەت ئاشكرا دەبێت،

تۆیێك كە باكت نەبێت بە مردنى بەردەوامى قەڵەمەكان،

ئەوسا وەكو ئاشەوانێك دەبێت چاوەڕوان كەى هەتا قەڵەمێك بێتەلات و سەردانت كات...

ئەى گەمژەترین مرۆڤى سەر ئەم ئەستێرەیە چەندى بڵێم چەند وشە هەیە بیهێنم بۆ گەمژەى تۆى بنوسم دڵنیابە تەواو نابێو هەرگیز تەواو بونى نیە،

لێرە دەڵێم گوناه بارم ئەگەر هاتو وشەیەكى جوانم بۆت نوسیبێت،

لە كۆتاى دیسان دەڵێم چۆن تۆبینیت شۆڕەسواى خەونەكانت هەڵواسرا ڕۆژێك دادێ ڕۆژگارى تۆش بەسەردەچێو بۆ مێژوى ئەسەلمێنم و پێیان دەڵێم ڕۆژى خێڵو سەرۆك خێڵ كۆتاى بێهات....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە