بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باکووری كوردستانی هه‌ژاند
Monday, 08/03/2010, 12:00
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی شه‌ش ریشتێر، ئه‌مڕۆ باکووری کوردستان واتە رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ی هه‌ژاند.
"ایران پرس نیوز" له زاری هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كاتژمێر چوار‌و سی‌ودوو خوله‌كی ده‌مه‌وبه‌یانی به كاتی توركیه له پارێزگای ئهلازیغدا رووی دا‌و به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان 38 كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له پارێزگاکانیكانی مالاتیا، ئادیامان، دیاربه‌كر(ئامه‌د)، توونجلی، بنیگول، ئهرزهنجانو ئهرزهروومیشدا هه‌ستی پێ كراوه. ناوه‌ندی تۆماركردنی بوومه‌له‌رزه‌ی قه‌ندیلیی ئیستانبووڵ له وێبسایتی خۆیدا گه‌وره‌یی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به 6 ریشتێر له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێزی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی به 5/5 ریشتێر راگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی BBC ی فارسی به پێی سه‌رچاوه خه‌به‌رییه‌كانی توركیه، رایگه‌یاند: زیاتر له 38 كه‌س به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه كوژراون‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون‌و چه‌ندین ماڵ‌و دامه‌زراوه تووشی زیان بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: زۆربه‌ی قوربانییانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه دانیشتووانی دوو گوندی ئوستانی ئه‌لازیغ بوون.
زیاتر لە ٣٠ دواهەژانی تریش دوای بوومەلەرزەکە هەست پێدەکرا کە بەهێزترینیان ٤.٥ رێشتێر بوو.
هەواڵنێری ئەلجەزیرە لە تورکیا رایگەیاندووە کە بە هۆی کەمی حەشیمەت لەوانەیە قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە کەم بێت بەڵام لە لایەکی ترە بە هۆی ئەوە کە زۆربەی خانوو و ماڵی ئەم ناوچەیە لە گڵ چی کراون و بانی ماڵەکان قورسن لەوانەیە زیان و زەرەری گیانی زیاتری بەدواوە بێ.
بە ووتەی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی یوکاری کاناتلی،" لەم گوندە بەردێکیش لە جێگای خۆی نەماوە و ئەم گوندە لە گەڵ عەرد رێک بووە."
به سه‌رنجدان به گه‌وره‌یی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه نیگه‌رانیی ئه‌وه هه‌یه راده‌ی زیانی ماڵی‌و گیانیی بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر ببێ. BBC رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه بۆته هۆی ترس‌و دڵه‌ڕاوكیی خه‌ڵكی كوردستانی توركیه. توركیه وڵاتێكه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه هه‌ڵكه‌وتووه.
له هاوینی ساڵی 1999 دا، روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی 4/7ی ریشتێر له‌و وڵاته‌دا نزیكه‌ی 18 هه‌زار كه‌سی كوشت.
لە ساڵی ٢٠٠٣ بوومەلەرزەیەکی ٦.٣ ریشتری لە پارێزگای بینگۆڵ بە بە هۆی رووخانی بانی قوتابخانەیەک و ٨٣ کوشتەی لێکەوتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ بوومەلەرزە لە پارێزگای ئهلازیغدا چەندین بنا و باڵاخانەی تێکدا.
ناوچەی باشوور و رۆژهەڵاتی تورکیا، باکووری کوردستانە و حەشیمەتی کورد لەم ناوچەیە ١٥ تا ٢٠ میلیون کەس مەزەندە دەکرێ کە ٢٠ تا ٢٧ لە سەدی حەشیمەتی ئەم وڵاتەیە.
سەرچاوە: ئارشیوی مێدیانیوز و سەرچاوەکانی تر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست