کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ بڵێی كەس هەبێت وەك من مسعود و مسرور و پارتی بناسێت ؟

Tuesday, 22/03/2011, 12:00




بەرێزان ئەم بابەتەم تكایە بى هیچ سانسۆرێك بۆ بڵاو بكەنەوە ، با خەڵكی بەش مەینەتی ئەم كوردستانە ئەم درندەیە ئەم خوێن مژە ئەم خائنە بناسن ، با چیتر نەكەونە ناو پیلانە گڵاوەكانی كە ئەم بە خۆی جێبەجێكەری ئەم پیلانانەیە ، بێگومان دوژمنانی ئەم گەلە بۆی دادەنێن ئەمیش زۆر بێشەرمانە و بێ ویژدانانە لە دژی میللەتی كورد جێبەجی دەكات ، بی سێ و دوو وەك زۆڵە توركێك .

بەڵی لە بیرتانە كاتێك ئەتاتورك چی بە گەلی كورد كردووە لە مێژوودا وە ئێستاش ئەم بێشەرەفە وەك ئاغاكەی یان بڵێین مامۆستاكەی هیچ كەم و كوڕی نییە لە جێ بەجێكردنی پیلانەكانی تورك بەرامبەر بە كورد.

لێرەدا پێویستە ئاماژە بكەم بە شتێك كە زۆر گرنگە ، كە دەگونجێت كەسانێك هەبێت بڵێن ئەم نوسەرە بە قسەی ناشرین دەیەوێت ئەم زاتە ناشرین بكات ! منیش دەڵێم ئەگەر لەگەڵم بن تا كۆتایی بەشەكانی ئەم نوسینەم ئەوجا ئێوەی بەڕێز حوكم بدەن بزانن ئایا من زیادە ڕۆییم كردووە یان ئەوەتا كەم تەرخەمیم كردووە لە دوواخستنی ئەم بابەتە گرنگە ، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆ..؟ كە لێرەدا ناتوانم ئاماژە بەم هۆیانە بكەم.

بەڵام ئەوەی جێگای مەبەستە دەمەوێت خوێنەران بزانن كە ئەم زانیاریانە لە خودی كوردێكی بەشەرف لە خودی نوسینگەی خائین مسعود و مسرور كوری كاردەكات ، بەڵام ویژدانی ئازاری داوە كە ناتوانێت ئەم تاوانانە لە دڵی خۆیدا بشارێتەوە .. نەكو لە لە داهاتوودا بچێتە ریزی ئەم تاوانبارانەوە....

بەڵێ حەزدەكەم بە تەواوی بڕواوە ئەم هەواڵانەم لێوەربگرن كە بریتین لە تاوانەكانی بنەماڵەی بارزانی بە رامبەر بە میللەتی كورد كە بە دووای یەكدیدا بۆ تان بڵاو دەكەمەوە:

تاوانی یەكەم:

تەقاندنەوەی 150 كیلو T.N.T لە شاری زاخۆ لە مانگی رەمەزان رۆژێك پێش جەژن . ساڵی 1996 . بووە هۆی شەهید بوونی 75 كەس بریندار بونی زیاتر لە 200 كەس .

تاوانی دووەم :

كوشتنی ملازم كریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە بریاری مسعود بارزانی :

تاوانی سێیەم :

كوشتنی محی الدین رحیم بە بریاری مسعود بارزانی :

تاوانی چووارەم :

دروستكردنی سیناریۆی بە ناو شێخ زانا، بۆ ناو زراندنی دینی ئیسلام لە ناو خەڵكی دا بە بڕیاری ..... :

تاوانی پێنجەم :

كوشتنی فرەنسۆ هەریری بە بریاری مسعود بارزانی :

تاوانی شەشەم :

تەقینەوەی 1 شوبات بە بڕیاری خودی مسعود بارزانی بوو :

بەڕێزان لە ئەلقەكانی ئایندە دا ئاگادارتان دەكەمەوە لە یەك بەیەك ئەم تاوانانە بە وردە كاریەكەیەوە .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە