کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک بۆ ئالان هەورامی ، لە لەتیف مستەفا شێخ ئەمینەوە

Saturday, 17/03/2012, 12:00


لە وتارێکتاندا ناوی منتان هێناوە کە گەندەڵم ، دەڵێن کە من تا ماوەیەک موچەی دادگاو پەرلەمانیشم بەیەکەوە وەرگرتوە ،هەروەها دەڵێن من تەنها ٢ پاسەوانم هەیە و موچەی ئەوانی تر بۆ خۆم ئەبەم ، بۆیە بەپێویستم زانی وەڵامتان بدەمەوە :
١-پەرلەمانتارانی ئەم خولەی عیراق لە ١-٦-٢١٠ ەوە موچەی پەرلەمانیمان بۆ بەستراوە ،من لە دادگا موچەی تا ٣١-٥-٢٠١٠ ەم وەرگرتوە ،تەحەدا ئەکەم یەک ڕۆژ (نەک مانگ یان زیاتر)مووچەی دوبارەم وەرگرتبێت ،ئەوە ڕەوشتی ئێمە نیە،هەموو کەس دەتوانیت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دادگای سلێمانی لەم زانیاریە دڵنیا ببێتەوە ،بەڕێوەبەرەکەشی بەڕێز کاک تەهایە ئەمەش ژمارەی تەلەفۆنەکەیەتی 07707652975 .
٣-سەبارەت بە پاسەوان ، هەرچەندە لەڕووی ئەمنیشەوە باش نیە بڵیم لە کوێم، بەڵام بۆ بەرگری کردن لە سومعەتی خۆم ناچارم بیڵێم ؛ وابزانم ئێستاکە من تاکە پەرلەمانتاری کوردم لەدەرەرەی ناوچەی سەوز نیشتەجێم (هەندێ لەپەرلەمانتارانی یەکێتی لەدەرەوەن بەڵام لای کۆشکی سەرەک کۆمارن کە لە ناوچەی سەوز ئەمین ترە)خۆشت دەزانیت .لەوانەشە بزانیت یان بۆیان باس کردبیت شووێنەکەشم کوێیە وچۆنیشە ،چەندیش تەنها بەس پاسەوانی ماڵەکەمن ،با تۆزێک ویژدانت زیندوو بوایەو بت نوسیایە . بەداخەوە هەندێک کەس بۆ داپۆشینی عەیبەو نوقسانیەکانی خۆیان شت بۆ خەڵکانی تر دروست دەکەن ،بۆ موچەکانیشیان هی کەس نیە پەرلەمانتار بیخوات ،بەڵکو لەخولی ڕابردوەوە دەدرێتە پەرلەمانتار،ئەو خۆی ئەوەندەی پیویست بیت پاسەوان بۆ پاراستنی خۆی دابین دەکات هەرکەسەو بەگویرەی وەزعی خۆی ،هەندێکیشی دەبیت بکریت بە مەسرەف بۆیان چونکە پەرلەمان یەک دینار مەسرەفیان ناکات و هەمووی لەسەر پەرلەمانتارەکە خۆیەتی بۆ زانینی تۆ من مجموع موچەی زیاد لە ٢٠ پاسەوان ئەدەم ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ مەسرەفی خۆیان و هەروەها یارمەتی بەکاری ئەهێنم ،ئەگەر گەندەڵیەک هەبێت هی پەرلەمانە نەک پەرلەمانتار ،بۆیە ئێمە لەیەکەم ڕۆژەوە لەگەڵ ئەوەبوین ئەمە نەمێنێت و داوا بکرێت وەزارەتی ناوخۆ پاسەوانی پێویست بۆ پەرلەمانتار دابین بکات و مەسرەفیشیان لەسەر دەوڵەت بیت ،لە دوا دانیشتنیشمان لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەمان لەگەڵ دوپات کردەوە .
٣-ئەوانەی لەنزیکەوە من دەناسن ،دەزانن هەرگیز بۆ پارە نەبومەتە پەرلەمانتار ،هەرگیز بۆ پارەش هەولم نەداوە ، کە دادوەر بووم تەحەدا ئەکەم قەت داوای ئیمتیازێکم کردبێت، من دادوەری پلە یەک بووم ،هەموو کەس دەزانێت ئەگەر لەدادگا بمایەوە ئێستا موچەکەم لەوە زیاتر ئەبوو کە لە بەغدا وەری ئەگرم ،حاڵی حازر هاوپیشەکانی من لە بەغدا ١٢ ملێۆن وەردەگرن ،لەوەتای لە پەرلەمانیشم هەمیشە یەکێک بووم لەوانەی لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەو ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران بووم و کارم بۆ کردوەو زیاتریش کاری بۆ ئەکەم و هەر شتێک بۆنی ئیمتیازی پەرلەمانتاری لێهاتبێت من دژی بووم و دژیشی ئەبم ، هیچ ئیمتیازێکیشمان وەرنەگرتوە ،پارەی ئوتومبێلمان وەرگرت کە بڕەکەی ٥٨ ملێۆن دیناربوو ،هەموویمان بەخشیە کەناڵی کەی ئێن ئێن ،خولی پێش ئێمە مووچەی پەرلەمانتار یانزە ملێۆنو نیو دینار بوو ئێمە کەممان کردەوە بۆ هەشت ملێۆن و نیو، من یەکێک بووم لەوانەی بەو پەڕی توانامەوە لەگەڵ کەم کردنەوەکە بووم ،لەوبڕەش هەریەکەمان بڕی دووملێۆن و دووسەد هەزاری ئەدەین بە بزوتنەوەی گۆڕان جگە لە یارمەتی مانگانەی خەڵکانی تر ،ئێمە بووین لەلیژنەی یاسایی دژی پێدانی پاسەپۆرتی دبلۆماسی بۆ پەرلەمانتاران و خانەوادەکانیان لە دوای خانەنشینی وەستاینەوەو هەموو ئەندامانی لیژنەکەش دواجار هاتنەسەر ڕای ئێمەو کردمانە بڕیاری لیژنە ،ئێستاش سەرقاڵی پڕۆژەیەکم بۆ نەهێشتنی خانەنشینی پەرلەمانتاروگەڕانەوەی بۆ سەر کاری پێشوی خۆی هەروەها پاسەوانەکانیش بخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ ،هەرچەندە ئەزانم ناڕەزاییەکی زۆریشم لای زۆرێک لە پەرلەمانتاران بۆ دروست دەبێت،هەموو لایەک دڵنیا ئەکەمەوە کە هیچکام لە ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتاران لەم خولەدا ناهێڵین ،کەس منەتی نەبێت ئەگەر ڕۆژێک نەک هەر داوای ئیمتیازێکم کردبێت ،بەڵکو تەنانەت ئەگەر باس کرابێت و من بێدەنگیشم هەڵبژاردبێت باباسی بکات ،نەبوە باسی شتێکی لەو جۆرە کرابێت لەناو پەرلەمان بێت یان لە لیژنە من دژی نەوەستابێتمەوە ،ئەوەش مەبدەئی خۆمە بۆ کەسی ناکەم ، من ٢٠ ساڵ لە دادگا گەندەڵ نەبووبم ،تازە تۆ بڵێی بەسەری پیری گەندەڵ بم ؟ ئیللا ئەگەر بیانەوێت بەزۆرو بۆ مەبەستی سیاسی ناشیرینم کەن ،ئەوەیان چار نیەو دەمی خراپەکاران بەمن ناگیرێت ،بەتایبەتی ئەوانەی جورئەتی ئەوە ناکەن بەناوی خۆیانەوە بنوسن، عەرەب دەڵێن (ان لم تستحی قل ما شئت)،خۆزگە ئەو برادەرە بەدواداچونێکیشی بۆ ئەداو سومعەتی ئێمە لەناو پەرلەمانتارەکانی عیراقدا دەکرد،ئەگەر تەنها مەبەستی شکاندن نیە .
بەنیسبەت خۆمەوە باش دەزانم کە هۆکاری ئەم ناشیرین کردنەی من لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە ، بەلامەوە زۆر گرنگ نیە . بەلام ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئەوەیە کە کەسانێک هەن بەبەرنامە پەرلەمانتارانی گۆڕان ناشیرین دەکەن ،کە ئەوەش لە نەتیجە زیانی گەورە لە گۆڕان دەدات .بۆ خولەکانی داهاتووش بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت یان عێراق وا دەکات بەزەحمەت کەسانی ناسراو بوێرن لەگەڵ گۆڕان خۆیان کاندید بکەن لەئاکامدا زیان بە دەنگەکانی بزوتنەوەکە دەگەیەنێت ،بۆیە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی ئاگای لەم لایەنە بێت .

بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ی ئالان هه‌ورامی سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه‌

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7d3f43f1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە