نهێنى بەربوونى گیراوەكانى ڕۆژى پێنچ شەممە
Monday, 21/02/2011, 12:00
کوردستانپۆست ئهم نووسینه بڵاو دهکاتهوه، لهبهر گفتوگۆکهی نێوان بهرههم ساڵح و ئهو دکتۆره، بهڵام نازانن ئایا له دوای گفتوگۆکه ئهو رووداوه قهوماوه یان نا؟ لەڕۆژى شەممە لە كاتى كۆبوونەوەى د.بەرهەم لەگەڵ پزیشكەكان، پێش هاتنى دەزگاكانى ڕاگەیاندن:سەرۆكى حكوومەت دەست دەكات بە تانە لێدان لە گۆڕان گوایە دەستیان بە سەر گردەكەدا گرتووە، كە نرخى لە ئێستادا زیاتر لە (20 ملیۆن دۆلارە) كەچى باس لە گەندەڵى و دەست بەسەر ڕاگرتنى موڵگە گشتییەكان دەكەن و هەر خۆیان بوون بە هۆكارى وێران كردن و ئاوەدان نەكردنەوەى سلێمانى . بێگومان پزیشكە ماستاوچى و حیزبییەكان بەیەك دەنگ دەڵێن (ئەشهەدو وایە) ، بەڵام پزیشكێكى پسپۆڕ كە بە ئازایەتى و زیرەكى ناسراوە: بوێرانە بە بەرهەم دەپرسێت:
- د.بەرهەم كێ ئەو گردەى لە سەر كاك نەوشیروان و كۆمپانیاى ووشە تاپۆ كردووە؟ من یان یەكێك لەم پزیشكە چڵكاوخۆرانەى تەنیشتت؟ بەرهەم دەڵێت:
- سكرتێرى گشتى. د. ك.ش دەپرسێت:
ئەگەر گۆڕانى دروست نەكردایە 10 گردى تریشى لەسەر تاپۆ نەدەكرد و بێجگە لە (10 ملیۆن دۆلارەكە) 100 ئەوەندەى تریشى نەدەدایە ئەگەر نەوشیروان داواى كردایە؟ ئەى ئەو كاتەى هەموو هاوارمان دەكرد كە داناى پاریزگار دزە، بۆ بەرگریتان لێدەكرد؟ یان بۆ خانەنشینتان كرد و یەكسەر هێرشى ڕاگەیاندتان بۆ سەرى وەستان؟ ئەى عومەر فتاح و نێچیر و مەسعوود و و سەرۆك كۆمار و وەزیرەكانى تر و تۆى جێگرى مالیكى و ئەندامانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى و لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى خهوتان لێكەوتبوو یان شەریكە دز بوون؟ بەرهەم دەڵێت:
-
ئاحر نەوشیروان پیاوێكى دەست پاك و شۆڕگیڕە و جێگرى مام جەلال بووە. دكتۆر (ك.ش دەڵێت:
- كەواتە بۆت هەیە دز بیت, گەندەڵ بیت و هەر پۆستێكت بوێت بۆ خۆت یان كەسانى دەوروبەر و خزمەكانى خۆت هەقى خۆتە بە مەرجێك دژمان نەبیت: ئیتر چى دەكەى بیكە. د.بەرهەم دەڵێت:
- گرنگ ئەوەیە من حۆم ئەو كارانەم نەكردووە. بەڵام دكتۆر (ك .ش) دەڵێت:
-
ئەى ئەو (600 ملیۆنەى) داوه بەدایكت بەناوى ڕێكخراوەکهی كە تائێستا تەنانەت بارەگاى نییە, ئەو (30 دۆنمەى) كە لە سەرت تاپۆت كردووە؟ ئەى باخەكەى خۆت كە موڵكى باپیرمە و من پێشكەشى حكوومەتم كردووە تا بكرێت بە (مهسهحەى نەحۆشى شێرپەنجە)؟ د.بەرهەم ئیترخۆى پێ ناگیرێت و بانگ لە حیمایەكانى دەكات تا دكتۆرەكە بگرن، بەڵام (دكتۆر ك.ش) پەلاماریان دەدات و چەكیان دەكات و ڕووى دەمانچەیەكى حیمایەكان دەكاتە بەرهەم و پێى دەڵێت (ترسنۆك وا دەزانى هەموو، كە شوێنەى تۆ حەبانە, من شەڕى یەكێتى نەماوە لە 1994 وە بەشداریم نەكردبێت نەك تەنه وەك پسپۆڕى نەشتەرگەرى بگرە شان بەشانى شەهید (سەید جەوهەر و هاوڕێكانى) لە یەكەم سەنگەردا بووم , ئێستا لە ئەم شەش گەجەر و گوجەرەى دەوروبەرت دەترسم: بەرهەم دەست دەكاتە گریان و پاڕانەوە و دەڵێت بەس مەمكوژە هەموو شتێكت بۆ دەكەم, پزیشكەكانیش دەڵێن لەبەر خاترى ئێمە مەیكوژە و با بڕوات.
دكتۆر (ك.ش) دەڵێت: تەنیا یەك داواكاریم هەیە، ئەویش ئەوەیە گیراوەكانى ڕۆژى پێنج شەممە بەر بدرێن و سەردانى ماڵى شەهید (ڕێژوان) بكەیت و جاشەكانى مەسعودى بەعسى بڕۆنە دەرەوەى سلێمانى. بەرهەم دەڵێت بەسەر چاو بەیانى هەموویان بەردەدەم و سەردانى ماڵى ڕێژوانیش دەكەم.
دكتۆر ك.ش، دەڵێت: من كوێخاى گەورەترین گوندى (ش)م و (25000) چەكدارم لە ژێر دەست دایە تا بەیانى بەڵێنەكانت نەبەیتە سەر سلێمانى لە یەكێتى و پارتى پاك دەكەمەوە و تۆش دەكەمە فلیمى هیندى).
بەرهەم دەڵێت: بەسەرچاو دكتۆر ك.ش سەرەتا ڕازى نابێت چەكى حیمایەكانى بداتەوە بەڵام لەبەر خاترى وەزیرى تەندروستى دەیان داتەوە بە مەرجێك ئەو كاسێتەى، كە ئەم ڕووداوانەى گرتووە لەلایەن كامێراى ڕاگەیاندى تەندروستى كە تەنها ئەوان لە ئەو شوێنە مابوون:بدرێتە دكتۆر ك.ش بۆ ئەوەى بەرهەم لە بەڵێنەكانى پەشیمان نەبێتەوە.
لە دۆێنێوە 10 سەیارەى پڕ چەكدار حیماى دكتۆر ك.ش دەكات لە سەر داواى باوكى دكتۆر و هەروەها حیمایەى ماڵ و عیادەكەى دەكەن و هەموویان برا و حزمە نزیكەكانى دكتۆر ك. ش و بە فەرمانى د.بەرهەم كەس لێیان ناپرسێتەوە.
هەروەها ئەمڕۆ د.بەرهەم سەردانى ماڵى شەهید ڕێژوانى كردووە و سەعات (1.30) دوانیوەڕۆ هەموو گیراوەكانى 5 شەمە بەردراون، هەرچەندە د.بەرهەم لە كۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەكەى دا هەڕەشەى دەكرد، گوایە بە قانوون سزیان دەدات و هەر باسى قانوونى دەكرد.
تێبینى: لەبەر داواى دكتۆر ك.ش ناوى تەواویم نەنووسیووە، نەوەك لە ترسا بەڵكو ووتى وەك ڕیكلام دەبێت و ئێمەى عەشایەرین و پێمان شەرمە باسى ئیشەكانى خۆمان بكەین: مەگەر كەسێك یان لایەنێك بڵێت ئێمە بووینەتە هۆى بەر بوونیان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست