داواكارى گشتى لە حاجیاوا داواى پەیوەندى سێكسى لە ژنان ئەكات

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


داواكارى گشتى لە هەموو جیهان دەزگاێكى پیرۆزو كارایە و ڕۆڵێكى بەرچاوى هەیە بەشێوەیەك كە توانیویەتى پارێزگارى مافى گشتى بێت و بە نمونە بینیومانە كە داواكارى گشتى سەرۆكى وڵاتى لەبەردەم دادگا ئامادە كردووە پارت و گروپى هەڵوەشاندۆتەوە ، لەگەڵ ئەوەى كە داواكارى گشتى لە هەرێمى كوردستان دەزگاێى بێ هێزو بێ تواناو ناكارایە،تەنها موچە وەرئەگرن ئەگینا نەمان بینى داواكارێكى گشتى لە كوردستان سكاڵایەك تۆمار بكات یان بابەتێكى پەیوەند دار بەئاسایشى نەتەوەیمان بروژێنى،داواكارى گشتیمان هەیە بەدڕەوشتەوە لە ژوورەكەى خۆى داواى ژمارەى تەلەفۆن لە و كچ و ژنانە ئەكات كە ڕۆژانە كاریان دەكەوێتە دادگا و داوای پەیوەندى سێكسیان لێ ئەكات، لە گەڵ گروپى لەش فرۆشەكان تێكەڵاوەو كارەكەى بۆ مەرامى كەسى خۆى و تێركردنى ئارەزووەكانى بەكار ئەهێنێ بە شێوەیەك بۆتە پارێزەرى هەندێكیان00(كمال ێابر یابە هەولێرى) كە پێشتر دادوەرى ئاسایشى گشتى سلێمانى بوو لە مانگى ئۆكتۆبەرى 2007 گرتەیەكى سێكسى بڵاو بۆوە كە كارى سێكسى لەگەڵ ئافرەتێكى لەش فرۆش ئەكات دوا بەدواى ئەوە لە مانگى ئابى 2008 سیفەتى دادوەرى لێ سەندراوەتەوەو بە سیفەتى داواكارى گشتى نێدراوە بۆ ناحیەى حاجیاوا سەر بەقەزاى ڕانیە سەرچاوەیەكى پۆلیسى ناوچەكە گووتى :كمال ێابر ووتەى ئافرەت و كچ وەر ئەگرێت وەك ئەوەى لێكۆڵەرەوەى دادى بێت و لە ژوورەكەى خۆى داواى پەیوەندى و ژمارەى تەلەفۆنى كردووە دواى بلاو بوونەوەى گرتە سێكسى یەكەى ئەم كارانەى كردووە و پەیوەندى سێكسى دروست كردووە هەروەها سەرچاوەكەى پۆلیس ووتى فەرمانبەرانى دادگاى حاجیاوا ئاگادارى ئەم ڕەفتارانەى ناوبراو هەن و بەڵام لەبەرئەوەى سەرووى خۆى لەم ڕەفتارەى كمال خۆیان بێ دەنگ كردووە ئەمانیش بێ دەنگن و وەزیرى دادى پێشوو فاروق جمیل زۆر پشتیوانى لە كمال كردووەو رێگربووە لە لێپرسینەوە لەگەڵى، شایەنى باسە لە ڕۆژنامەى ئاوێنە لە ژمارەى (157 ى 27 /1/2009) بابەتێكى لەسەر كمال بڵاو كردۆتەوە لەگەڵ وێنەكەى لەژێر ناونیشانى(حاكمێكى پێشووى ئاسایش كارى سێكسى لەگەڵ دوو ئافرەتدا دەكات) پرسیارمان لە داواكارى گشتى ئەوەیە؟ ئاوا مافى گشتى و نهینیەكانى خەڵكى ئەپارێزن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە