كارمەندى تەندروستى بێتواتە.وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى تەندروستى ڕانیە بۆ بێ دەنگن ؟
Tuesday, 28/08/2012, 12:00
بەشى یەكەم .
بەڕێزێك بەناوى كارمەندێكى تەندروستى بێتواتە لەچەند نووسینێكدا كەوتۆتە بەرگرى كردن لەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو ستافەكەى . دەستخۆشى لێ دەكەم و حەقى خۆیەتى بەرگریان لێ بكات . بەڵام ئەوەى سەرنجى منى ڕاكێشا لەبەشى سێیەمى نووسینەكەیدا باسى كەسانێك دەكات كە گوایە پێشتر تێوەگلاون بەدزى و گەندەڵى و ئێستا لەسەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیەن .
لێرە من ئەو كارمەندە تەندروستیەیى بێتواتە دەخەمە بەر تاقى كردنەوەو لەجەنابیان دەپرسم ئەگەر وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و كاك مەزهەر و كاك مستەفا و كاك مەلائومێد و كاك سەید محەمەد و هەموو كاكەكانى تر كەجەنابت بەشانازیەوە ناویان دەهێنى دەزانن ئەمانە هێندە گەندەڵ بوون لەسەردەمى دكتۆر ئومێدكاكەسوارە ئەى چۆن ڕێگە دەدەن ئەمانە ئێستا بەئارەزووى خۆیان لەسەنتەرى گورچیلە دەوام بكەن ؟ چۆن ڕێگە دەدەن دەبڵ دەرماڵە وەربگرن و دەوام نەكەن ؟ چۆن ڕێگە دەدەن ئەو هەموو میلاكە زیادە لەو سەنتەرە هەبێت ؟ كەئەوەندە دڵسۆزن . یان دكتۆرو مەلاو كاك و مامۆستاى چاكسازین ئەى چۆنە بێ دەنگن لەئاست ئەو هەموو كارمەندە بن دیوارەى ئەو سەنتەرە .
لێرە ستافى كوردستانپۆست و خوێنەرەكانى دەكەم بەحەكەم بەشایەدى ئێوەى بەڕێز كۆمەڵێك زانیارى زۆر ڕاست و دروست بۆ ئەو كارمەندە تەندروستیەیى بێتواتە دەخەمەڕوو هەر لەسەر ئەو ستافەى كەبەڕێزیان بەدونیایەك دزى و گەندەڵیەوە بەئێمەیان دەناسێنێ . پڕ بەدڵ حەزدەكەم بەدواداچوونى هەبێت وەڵامى هەبێت ؟ ئەگەر ئەو زانیاریانەى من دەیانخەمەڕوو لەسەر ئەو سەنتەرە دوایى بەدوا داچوون بەبەڵگەوە لێرە لەكوردستانپۆست خستیەڕوو دوورن لەڕاستى و بوختانە ئەوە من زۆر زۆر داواى لێ بوردن لەكوردستانپۆست و خوێنەرەكانى ئینجا لەو كارمەندە تەندروستیەیى بێتواتەو وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو ستافەكەیى دەكەم و لێرەوە لەبەشى دووەم دەڵێم دەستتخۆش هەر سێ بەشى نووسینەكەت زۆر زۆر ڕاستە . بەڵام ئەگەر وەڵام و بەدوا داچوونی نەبوو دۆخى ئەم سەنتەرە هەر وەك خۆى بوو ئەوە هەر سێ بەشى نووسینەكەى كارمەندى تەندروستى بێتواتە لەئەلفەوە تا یا هەمووى دوورە لەڕاستی و سەرجەمیان بوختان و تەشهیر بوون و ئەوكات وەك پێشنیارێك دوادەكەم لەكوردستانپۆست چیتر نووسینى ئەو بەڕێزە بڵاو نەكەنەوەو هەرسێ بەشى نووسینەكەشى لەئەرشیفى كوردستانپۆست بسڕنەوە . منیش لەبەشى دووەم لەجیاتى دەستخۆشى لەبەڕێزیان بابەتێكى سەیر بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەم كەخەڵكیان تریان چۆن و بە چ ناو و ناتۆرەیەك لەو سەنتەرە لەبەڕێوبەرى و بەڕێوبەرى كارگێرى نەقڵكردووە لەڕانیەش پەیوەندى دەكەم بەیەكە بەیەكەى ئەو كارمەندانەو بەبەڵگەو داتا سیناریۆیى فەسڵ و نەقڵ و دەرماڵە بڕینەكانیان پێ دەڵێم ؟ بەڵام من پەلە ناكەم و دەوەستم تا ئیجرائاتەكان دەبینین یان ئەو كارمەندە تەندروستیە بەڕێزەى بێتواتە وەڵامان دەداتەوە ؟ .
خوێنەرانى بەڕێز یان وەك كارمەندى بەڕێزى تەندروستى بێتواتە دەڵێ .. كارمەندانى دڵسۆز خەمخۆرانى شارى ڕانیە ڕۆژنامەنووسان تكایە بەردەوام بن لەسەر چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ ئیش و كارى دام و دەزگاكانى حكومەت لەدەڤەرەكەدا بۆ ئەوەى سیماى دام و دەزگا خزمەتگوزاریەكان لەبەرچاوى خەڵك ناشیرینتر نەبێت هەروەكو چۆن كۆمەڵێك كارمەندى گەندەڵ و مشەخۆر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان ناشیرینكرد . ئێستاش لەگەڵ گۆڕانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە ئەو ستافە هەر وەك خۆیانن بەبەڵگەوە ئەمە قسەیە دەسەلمێنم و دەیخەمە بەرچاوى ئێوەى بەڕێز بۆ ئەوەى بەباشى بزانن ئەمانە ئێستاش هەر وەك خۆیانن یان نا ؟ ئەوانەى كارمەندى تەندروستی بێتواتە بەجفرە ناویان دەهێنێ .
بەئیعترافى خۆى كارمەندى تەندروستى بێتواتە لەبەشى سێیەمى نووسینەكەیدا دەڵێ ...
2- (أ،أ) یش كەپێشتر سەرۆكى لیژنەى سووتەمەنى و لێپرسراوى گەنجینەى بەڕێوەبەرایەتى بوو ن هەردووكیان خێزانەكانیان لەكاتێكدا خوێندكار بوون دایان مەزراندوون بەهاوكارى (ك.ع.أ) لێپرسراوى ئەوكاتەى میلاكات و پلاندانان بێ ئەوەى دەوام بكەن ، كەدواتر بەهەوڵى كاك (مەزهەر) و (دكتۆر محمد) پابەندكران بەدەوامەوە ،وەهەروەها ئەم دووكەسە بەهاوكارى (س.ح)دەستیان گرتبوو بەسەر بەشى ڕاگەیاندن ى بەڕێوەبەرایەتى و تەنانەت لەكاتى گواستنەوەیان بۆ (سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە) هەموو كەل و پەلە گرانبەهاكانى ئەو بەشەیان بۆ خۆیان بردبوو وەك (كامێرا ،لاپتۆپ،داتاشۆ) كەدواتر بەڕێز (د.محمد) پێیهێنانەوە .
كارمەندى تەندروستى بێتواتە ئەگەر ئەمانە سەردەمى دكتۆر ئومێد گەندەڵ بووبن و خێزانەكانیان دەوامیان نەكردبێت ئێستا خۆیان لەسەردەمى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ و كاك مەزهەر و كاك سەید محەمەد و كاك مەلا ئومێد لەسەنتەرى گورچیلەن و میلاكیان زیادە و دەوام ناكەن . پێمان ناڵێیى باشى ئەو ستافەى ئێستاى بەڕێوبەرایەتى لەكوێدایە كارمەندى تەندروستى بێتواتە ؟ .
هەندێك زانیارى ووردو دەقیقت دەدەمێ لەسەر ئەوانە كەبزانە چۆن ئێستاش پەرێزەكە بۆ ئەوان هەر وەك خۆیەتى. بزانە حاڵى ئەم سەنتەرە چۆنە لەسایەیى جەنابى كاك دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ و كاك مەزهەر و كاك مەلا ئومێد و كاك سەید موحەمەدى ولادە .
_ دوو معاونى توبیان لەدەرمانخانە داناوە .
لەكاتێكدا دەرمانخانەى سەنتەرى گورچیلە تەنها سێ چوار ماددە و هەفتەى یەك ڕۆژ ئەو دەرمانانە دابەش دەكەن كەچى دوو معاون توبیان داناوە .یەكێكیان هەمان ئەو كەسەیە كەكارمەندى تەندروستى بێتواتە دەڵێ كاتى خۆى وا كردووە و واچووەو وا ڕۆیوە . ئەى ئێستا ئێوە بۆ بێ دەنگن كەهەفتەى سێ ڕۆژ دەوام دەكاو وەك معاون توبیەكانى قاوشیش سەدا پەنجاكە وەردەگرێ ؟ ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك مەلا ئومێد ؟ .
_ ئافرەتێكى قاوشەكە گووتبووى با دەورى بێت .
ئافرەتێكى قاوشەكە گووتبووى با دەورى بێت معاون توبى دەرمانخانە مەعقول نیە نەزانێت نەخۆش و فلتەرو جیهاز ببەستێ با شەش مانگ جارێك ئاڵۆگۆڕى پێ بكرێت . هەموومان وەك یەك معاون توبین خۆ ئەوانە دەرچووى دەرمانخانە نین . با دوو معاون توبیەكەى دەرمانخانە بێنە قاوش . دوو معاون توبى قاوشیش بچنە دەرمانخانە .
1 _ هەم بۆ ئەوەى كارمەندانى قاوش گلەیى نەكەن لەبەر گواستنەوەى ڤایرۆس .
2 _ هەم ئەوانیش وەك كارمەندانى دەرمانخانە ماوەیەك پشوو بدەن .
لەجیاتى وەرگرتنى سەرنج و پێشنیارەكە لێپسراوى كارگێڕیەكە لاى ئەو بن دیوارانە دەڵێ ئەو ئافرەتە لێتان دەخوێنێ تكایە هەڕەشەى لێ بكەن . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك مەزهەر ؟ خۆ ئەمە ئێستا لەسایەیى حوكم و دەسەڵاتى ئێوەدا ڕوودەدات ئەى بۆ بێ دەنگن ؟ .
_ دوو معاون توبیان بۆ كۆگاى دەرمان داناوە .
كارمەندى تەندروستی بێتواتە نازانم جەنابت كارمەندى فعلى تەندروستى یان نا ؟ ئەگەر كارمەندنى ئەوا لەدكتۆرو كارمەندى تەندروستى هاوڕێت یان لەدكتۆر محەمەد ڕەسوڵ و كاك مەزهەر و كاك سەید محەمەد و كاكەكانى تر بپرسە . سەنتەرێكى بچووكى شەش ئامێرى كۆگاى دەرمانى بۆچیە ؟ لەكوێیى دونیادا شتى واهەبووە ؟ دوو معاون توبى كەدوو مانگ جارێك دەچن چەند مادەیەكى سەرەتایى وەك موغەزى و سرنج و پلاستەر دێنن كۆگایان بۆ دابنێیى ؟ .
واتا بەدەرمانخانە و كۆگا چوار معاون توبى ؟ تەنها یەك معاون توبى پێویستە (واتا سیانیان بن دیوارن) هەمان ئەو كەسانەشن كەكارمەندى تەندروستى بێتواتە باسیان دەكات ؟ ئەگەر سەردەمى خۆى گەندەڵ بوون ؟ ئەى ئێستا چۆن قبوڵ دەكەن هەروا بەگەندەڵى بمێنەوە ؟ ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك سەید محەمەد ؟ .
بەدەرمانخانە و كۆگاى دەرمان چوار معاون توبیان داناوە دەرماڵەى سەدا پەنجاكەش وەردەگرن . مانگانە لەملیۆنێك كەمتر وەرناگرن . كەچى هەر چواریان بەمانگێك هێندى یەك ڕۆژى كارگوزارێكى ئەم سەنتەرە ماندوو نین . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك مەلا ئومێد ؟ ئەى جەنابتان بۆ لەئاست ئەمە بێ دەنگن ؟ .
_ سێ بایلۆجیان داناوە بۆ تاقیگەى ئەم سەنتەرە .
بایلۆجیەك هەر لەوێ بوو . دووانەكەى تریش یەكیان براى دكتۆر ئومێد كاكەسوارەیە بۆ دەرماڵەى سەدا پەنجاكە بەر لەلادانى لەبەڕێوبەرى گشتى ناردى بۆ ئەوێ . ئەوەى تریشیان هەمان ئەو كەسەیە كەجەنابى كارمەندى تەندروستى بێتواتە باسى دەكات كاتى خۆى چۆن دزێك بووە و چۆن خێزانەكەى دەوامى نەكردووە و خۆشى لێَپسراوى كۆگاى بەڕێوبەرایەتی بووە لەسەردەمى دكتۆر ئومێدو ناوى لەڕاپۆرتى چاودێرى دارایدا هەبووەو دونیایەك دزى و گەندەڵى لەسەر بووە . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك مەلا مستەفاى قانونى ؟ .
_ بەپێی ئەو زانیاریانەى وەرمگرتووە دڵنیام جەنابى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ و خودى جەنابى وەزیر و هەموو كارمەند و دكتۆرێكى بەڕێزیش دەزانن .دەڵێن تاقیگەى سەنتەرى گورچیلە تەنها چوار پشكنین دەكا هەموو ڕۆژێكیش نیە . هەفتەى ڕۆژێك دەكرێت . دەڵێن ئى واهەیە 15 ڕۆژ جارێك بۆى دەكرێ.
واتا دوو كارمەندیش لەم بەشە زیادن دەیان شوێنیش هەیە لەسنورى ڕانیەو چوارقوڕنە پێویستى بەكارمەندى تاقیگەیە . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ جەنابى كاك دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ ؟ .
_ لەوەش سەیرتر كارمەندى تەندروستى بێتواتە .
لەوەش سەیرتر كارمەندى تەندروستى بێتواتە دەڵێن كچی چایچیەكەى بەڕێوبەرى گشتیان هێناوە بۆ ئەم تەمبەڵ خانەیە كە كارەباچیە . بەڕێوبەرى كارگێرى ئەم سەنتەرەش هەر كارەباچى و چاكسازى مۆلیدەیە . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى تەندروستى بێتواتە ؟ كاك مەلا ئومێد ؟ كاك سەید محەمەد ؟ كاك مستەفا ؟ كاك میقداد ؟ هەمووكاكەكانى ترى ناو وەزارەت و بەڕێوبەرایەتى.
بەڕێوبەرى گشتى بەلێپسراوى كارگێڕى ئەو سەنتەرەى گووتووە نووسراوێك بكە داواى كارەباچى بكە واتا دوایى ئەوەى كارەباچیەكەیان هێناوە موباشەرەى كردووە ئینجا نووسراویان لەسەنتەرەوە كردوە بۆ بەڕێوبەرایەتى و داواى كارەباچیان كردوە بۆ ئەوەى بڵێن ئەوەتا سەنتەر داواى كردووە بۆیە ئەو كارەباچیەمان نارد بۆ ئەو سەنتەرە .ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك مەلا ئومێد ؟ لەهەمووشى سەیرتر دەڵێن ئەویشیان لەگەڵ معاون توبیەكان لەكۆگا داناوە گووتوویەتى من لەكارەبا دەترسم ئیشى كارەبا بكەم . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك مەزهەر . تەنها لەبەر ئەوەى باوكى چایەچى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵە كچەكەیان لەوێ داناوە هەم بۆ ئەوەى دەرماڵەى زیاد وەربگرێت هەم بۆ ئەوەى دەوامیش نەكات . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كارمەندانى تەندروستى ڕانیە ؟ سەندیكا و حكومەت و وەزیرى تەندروستى و كاك مەلا ئومێد ؟ .
_ نۆ معاون توبى لەقاوش هەیە لەگەڵ دوو دەرچووى كۆلیژى پەرستیاری .
5 ئامێرى پاڵاوتنى گورچیلە هەیە لەم سەنتەرە واتا هەر جیهازەو دوو معاون توبى و نیوى بەر دەكەوێت . واتا لەم بەشەش بن دیوار هەیە بەڵام لەبەرئەوەى بەڕێوبەرى كارگێڕی سەنتەرەكە خۆشى چاكسازى مۆلیدەو كارەباچیە گەندەڵى زۆر كردووە بەنایاسایى دانراوە بۆیە دەبینین لەئاست ئەو هەموو كارمەندە بن دیوارەى ئەو سەنتەرە بێ دەنگە . كەتەنها بەكارمەندە بن دیوارەكانى ئەم سەنتەرە دەتوانى بنەكەیەكى تەندروستى نوێ لەبنارى كێوەڕش دروست بكەى . ئەى ئەمە ناعەدالەتى و ناقانونى نیە كارمەندى بێتواتە ؟ كاك سەید موحەمەد ؟ كاك مەلا ئومێد ؟ هەموو كاكەبەڕێزەكانى تر .
بەشێوەیەكى گشتى ...
_ تاقیگەى سەنتەر یەك كارمەندى بایلۆجى دەوێت . ئەوان سیانیان داناوە .
دوو بندیوار لەتاقیگە هەیە . بن دیوارەكانیش هەمان ئەو كەسانەن كەكارمەندى بێتواتە بەدزو گەندەڵچى ناویان دەبات .
_ بەدەرمانخانەو كۆگاى دەرمان یەك معاون توبى پێویستە . ئەوان چواریان داناوە . بەو دوو شوێنەش سێ معاون توبى بندیوار هەیە. بن دیوارەكان هەمان ئەو كەسانەن كەكارمەندى بێتواتە بەدزو گەندەڵچى ناویان دەبات .
_ دوو كارەباچی هەیە . یەكێكیان بن دیوارە .
_ قاوش پێنج معاون توبى و دوو دەرچووى كۆلیژى پەرستیارى هەبێت بەسە . ئەوان یانزەیان داناوە . واتا چوار معاون توبى بندیوار لەقاوش هەیە. بن دیوارەكانیش هەمان ئەو كەسانەن كەكارمەندى بێتواتە بەدزو گەندەڵچى ناویان دەبات .
ئەمەیە ڕق و جیاوازى دروست دەكات لەنێوان كارمەندانى نەخۆشخانەكانى ڕانیەو بەڕێوبەرایەتى . كارمەندانى ڕانیە گەندەڵى و بن دیوارى ئەو سەنتەرە بەدەرماڵەى سەدا سەدەوە دەبینن . بۆیە ئەوانیش لەسەر ئیش و كارى خۆیان سارد دەبن و ئامادە نین خزمەت بكەن . سەنتەرو كۆگاو دەرزەنێك معاون توبى و دەرماڵەى سەدا سەد لەكوێ شتى وا هەبووەو بووە ؟ لەكاتێكدا بن دیوارەكان هەمان ئەو كەسانەن كەكارمەندى بێتواتە بەدزو گەندەڵچى ناویان دەبات . واتا بۆ ئەوان هەمان زرووف و سەردەمە نەگۆڕاوە ئەوە كارمەندى تەندروستى بێتواتەیە دێت دیمەنەكان تێكەڵ دەكات و كارمەند و خەڵك و خوێنەران چەواشە دەكات و هەر خۆى بەتەنها كلیكى نووسینەكانى دەگەیەنێتە زیاد لە دووسەد خوێنراو بۆ نووسینەكانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست