به‌رتیل دانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا
Sunday, 31/05/2009, 12:00
له‌گۆڤاری [لڤین] ی ژماره 90 دا بابه‌تێکم خوێنده‌وه که پارتێک له دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که له کرواتیا هه‌زاران ده‌مانچه و کۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و کاتژمێری له‌سه‌ر بودجه‌ی سلێمانی کریوه ، به نیازن له هه‌ڵبزاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان دابه‌شی بکه‌ن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به بۆچونی من له هیچ یه‌کێک له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی دنیا که خۆیان به دیموکرات ئه‌زانن ، به هیچ جۆرێک ئه‌و مافه به خۆیان ناده‌ن له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی په‌نا بۆ هۆکاری له‌م بابه‌ته ببه‌ن و نه‌فره‌تیشی لێده‌که‌ن ، چونکه ئه‌مه به جۆرێک له جۆره‌کانی تێکدانی ره‌وشت و به‌ها به‌رزه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و شێواندنیه‌تی ئه‌رک و پێویستی مێژوویی سه‌رشێنی پارته شۆرشگێره‌کانی سه‌رده‌می شاخ ئه‌وه بو له دوای راپه‌رین و ئازادی کوردستان هه‌وڵی به‌رپاکردنی شۆڕشێکی رۆشنبیریان بدایه و ناخ و بیرکردنه‌وه‌ی رۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌یان پته‌و و به‌هێز بکردایه نه‌ک لاواز و یه‌خسیری به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانی حیزبایه‌تی ، فێری ئه‌وه‌یان بکردنایه که هه‌ر حیزبێک ده‌بێت هۆکارێک بێت بۆ هه‌رچی زیاتر خزمه‌تکردنی میلله‌ت و کۆمه‌ڵگایه .. ئه‌و حیزبه ده‌بێت شه‌ره‌فی به‌رپرسیارێتی و متمانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێ ببه‌خشرێ که به‌مانای ووشه پول به پولی پاره و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته بۆ خزمه‌تی گشتی به‌کارهێنابێ نه‌ک بۆ دابینکردنی زۆرترین موچه و نه‌سریه بۆ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان و بودجه‌ی پارته‌کانیان .. هه‌مو ده‌نگده‌رێکیشیان فێری ئه‌وه بکردایه که نابێ ده‌نگه پیرۆز و پڕبایه‌خه‌کانیان بدۆرێنن و نه‌یفرۆش به که‌ره‌سه و پاره و شتی نێ بایه‌خ . به‌رای خۆم هه‌موو ئه‌و پاره زۆره‌ی بۆ کڕینی ئه‌و که‌ره‌سانه سه‌رفکراوه و ده‌کرێت ، له ده‌خیله‌یه‌ک ده‌رده‌هێنرێ که‌پاره‌که‌ی کۆکراوه‌و که‌ڵه‌که بوی خه‌رج نه‌کراو و ده‌گیرکراوی پڕۆژه ستراتیژیه‌کانیکوردستانه و مافی ره‌وای تاک به تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه ، له‌و پاره‌یه ده‌کڕدرێت که 35 ملیۆن دۆلاره و مانگانه هه‌ر یه‌کێک له و دوو پارته له بودجه‌ی گشتی زه‌وتی ده‌که‌ن و تاک به تاکی ئه‌م میلله‌ته به‌شی پێوه‌یه‌تی . له و 5 ملیۆن دۆلاره ده‌کڕدرێت که مانگانه ئه‌مریکێکان ده‌یده‌ن به‌و دوو پارته و میلله‌تکه‌م به‌شی پێوه‌یه‌تی، راستر بڵێم له‌و 17% یه ده‌کڕدرێت که به‌شه داهاتی کوردستانه له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراقه و یه‌که به یه‌که‌ی منداڵ وگه‌وره و گه‌نج و پیری ئه‌م کوردستانه به‌شیان پێوه‌یه‌تی.
بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌م کلتوره ناشرینه‌دا که داهێنراوه و ره‌نگێکی دزێو نه‌خوازراوی پێوه دیاره ، کلتورێکی تر له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌مانه‌وه دابهێنرێ هه‌تا ئه‌توان وه‌رینه‌گرن ، ئه‌گه‌ر که‌مێک بوار و رێگای پێنه‌دایت وه‌ریبگرن به‌ڵام به‌مه‌رجێک ده‌نگ و ویژدانتان نه‌دۆڕێنن و سه‌ری به‌نرخترین و پیرۆزترین پرۆسه‌ی ژیانتان له ئاست که‌ره‌سته‌یه‌کی بێ بایه‌خدا نه‌وی نه‌که‌ن ، ئه‌و شتانه موڵکی ئێوه‌ن و پاره‌ی ئێوه‌ی پێدراوه به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی ئه‌درێته‌وه به خۆتان تاکو ناختانی پێبکڕن ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێوه ناختان هی خۆتان و راستیه‌کان بێت و هۆکارێک نه‌بێت بۆ گۆرینی ئاراسته ی ده‌نگ و ویژدانتان .
سه‌رسپی
5/5/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست