کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رونكردنەوەیەك لە رۆژنامەی (چەتر)ەوە

Sunday, 06/02/2011, 12:00


لەژمارەی ڕابردووی رۆژنامەكەماندا (42) (7/1/2011) بابەتێك لەژێر ناونیشانی (گەنجانی زانكۆ و كڵێسا) لەلاپەڕە (13)دا بڵاو كرابوەوە، بەناوی (ئارام قادر)، (ئارام سۆرانی) ناوێكیش لە سایتی كوردستان پۆستدا لە ژێر ناونیشانی (بەختیار عەلی و وتاردزین لە رۆژنامەگەریی كوردی دا) نوسینێكی نووسیووە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو بابەتە هی بەڕێز (بەختیار عەلی)یە، (ئارام سۆرانی) ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئەو بە ڕێكەوت و لە رێگەی سێرچەوە زانیویەتی كە ئەو بابەتە دزرابێت و بۆ ئەمەش رۆژنامەكەمان بەتاوانبار دەزانێت. بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم چەند سەرنجە بخەینە ڕوو:
1. پاش ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كرد دەركەوت ئەو بابەتی لە ژمارەی ڕابردووی رۆژنامەكەماندا (42) لەلاپەڕە (13)دا بڵاوكرابوەوە، (گەنجانی زانكۆ و كڵێسا) بەناوی (ئارام قادر) ناوبراو دزیویەتی و خۆی نوسەری نییە و خاوەنی راستەقینەی (بەختیار عەلی)یە. ئەو (ئارام قادرە بە كەمێك دەستكاریكردنەوە نێوەی بابەتەكەی (بەختیار عەلی) كردووە بە هی خۆی. بۆیە لێرەوە داوای لێبووردن لە خوێنەرانی بەڕێز و نوسەری بەرێز (بەختیار عەلی) دەكەین بۆ ئەو هەڵەیەی بەسەرماندا تێپەڕی.
2. ئەو (ئارام قادر) ناوە لەرێگەی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected]) بابەتەكەی بۆ ناردبووین... بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەین ئەو ئیمەیلەی ناوبراو هەر بابەتێكی لێوە نێردرا جێگەی گومانە و هەر كەسێكیش زانیاری لەسەر ئەو ئیمەیلە هەیە ئاگادارمان بكاتەوە سوپاسی دەكەین، چونكە گومان دەكەین ئەو (ئارام قادر)ە ناوی خوازراوە و بە ئەنقەستیش ئەو كارەی ئەنجامداوە.
3. ئەو (ئارام سۆرانی) ناوەش كە لە ماڵپەڕی كوردستان پۆستدا لە ژێر ناونیشانی (بەختیار عەلی و وتاردزین لە رۆژنامەگەریی كوردی دا) نوسینێكی نوسیوە گومان دەكەین كە هەمان ئەو (ئارام قادر)ە بێت كە بابەتەكەی بۆ ئێمە ناردووە، ئەمەش بەو پێیەی كەسێك نوسینێكی لەو شێوەیە بنوسێت بۆ ناوێكی خوازراوی وەك (ئارام سۆرانی) دەنوسێت، یان بۆ خۆمانی بنێرێت و ئەگەر بڵاومان نەكردایەتەوە ئەوكات لە شوێنی تریش بڵاوی بكردایەتەوە ئاسایی بوو.
پاشان (ئارام سۆرانی) گوایە سێرچی كردووە لە ئینتەرنێتدا ئینجا زانیویەتی كە ئەم بابەتە بابەتی (بەختیار عەلی)یە، بەڵام كاتێك ئێمە سێرچمان كرد بەهیچ شێوەیە ئەو بابەتەی نەهێنا، ئیتر نازانین ئەو برادەرە چۆن توانی بزانێ و بە چ شێوەیەك سێرچی كردووە.
4. گومان دەكەین (ئارام قادر) و (ئارام سۆرانی)یش یەك كەس بن چونكە ئێمە لە رێگەی ئیمەیلەكەیەوە داوامان كرد پەیوەندیمان پێوە بكات بەڵام دەنگی نەبوو...!؟.
لەكۆتایدا لەگەڵ ئەوەی پێمان وابوو نەدەبوو بێڵین كەسێكی وا لاواز وەها كارێكمان بەسەردا تێپەڕێنێت، هاوكات بەڵێنی ئەوەش دەدەین كە لێرەبەدواوە چاوكراوەتر بین بۆ ئەم جۆرە دزانە...
رۆژنامەی چەتر

کوردستانپۆست: پاش گه‌ران به‌دوای نێره‌ری بابه‌ته‌ ره‌خنه‌ییه‌که‌ ، ده‌رکه‌وت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئیمێڵی(Aram Sangawy ([email protected])) بۆ ئێمه‌ نێردراوه‌، که‌ ده‌کاته‌ هه‌مان ئیمێل که‌ رۆژنامه‌ی چه‌تر نووسینه‌که‌ی بۆ نێردراوه‌..ئێمه‌ هیچمان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێین: نێره‌ره‌ری وتاره‌که‌ ، که‌سێکی ئاڵۆز و نه‌خۆشه‌ ، ده‌یه‌وێت به‌م جۆره‌ کاره‌ مناڵانه‌یان جۆرێک له‌ فه‌وزا دورست بکات و ناوی ئه‌وی تێدا بێت ، هه‌مان ئاکاری ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ پیسی فرێده‌داته‌ نێو کانی بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بێت.. ئه‌م که‌سانه‌ نه‌خۆشن پیویست ده‌کات چاره‌سه‌ری خۆیان بکه‌ن..ئێمه‌ داوای لێبوردن له‌ خوینه‌ران ده‌که‌ین که‌سه‌رمان هێشاندن به‌و وتاره‌وه‌ ، وا به‌یه‌کجاری ئیمێڵه‌که‌ی بلۆک ده‌که‌ین و له‌ هه‌مانکاتیشدا وتاره‌که‌ له‌ سێرڤه‌ره‌که‌ی سایته‌که‌شمان ناهێڵین..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە