Saturday, 26/02/2011, 12:00
بزوتنەوەی گەنجان
بزوتنەوەی گەنجانی کوردستان ئەنجومەن
لیستی داواکاریەکانی شەقامی کوردی بۆ:
١ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
٢ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
٣ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
٤ تەواوی کونسولخانەکانی وڵاتانی بیانی
٥ رای گشتی
هاونیشتمانیانی ئازیز...
لە مێژووی کۆن و نوێدا گەلی کورد چەندین قوربانیدا لە پێناو بەرجەستەکردنی کیانێکی کوردی، کەچی لەهەر بارودۆخێکدا کە هەلی گونجاو رەخساوە بۆ بەرجەستەکردنی ئەم ئامانجە، بەرژەوەندیە کەسی و حزبیەکان نەیان هێشتوە ئەم ئامانجانە بێنەدی. لەم بارودۆخەی ئێستاشدا خەریکە دەستەڵاتدارانی ئێستای هەرێم هەمان سیناریۆ دووبارە دەکەنەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک نەوەکانی نوێی نیشتیمان هەرگیز رێگا بەم دووبارە بوونەوەیە نادەین ئەگەر باجەکەشی خوێنی دڵی پاکمان بێت.دوای ماوەکی زور بێدەنگی کردن لە بەرامبەر گەندەڵی، نایەکسانی، بەهەدەردانی سامانی گشتی و رێککەوتنی چەند کەسی و فەرامۆشکردنی شەقامی گشتی ئێستا ئێمە ئەم داواکاریانە وەک فریاکەوتنی سەرەتایی دەخەینە بەردەمی دەستەڵات بۆ جێبەجێکردن نەک دیراسەکردن، لە هەمانکاتدا داواش دەکەین لە زوترین دەرفەتدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وەڵام بدرێنەوە. ئەمەش دەقی داواکاریەکانە:-
١ گواستنەوەی بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ پایتەخت
٢ دورخستنەوەی هەر چوار وەزیر (ناوخۆ پێشمەرگە دارایی داد) هەروەها سپاردنی بەکەسانی سەربەخۆو تەکنۆکرات.
٣ ئاشکراکردنی تەواوی وردەکاریەکانی گرێبەستە نەوتیەکان لەبەردەم پەرلەمان
٤ لێپێچینەوە لەگەڵ گەندەڵ کاران و سزادانیان لەبەردەم چاوی خەڵک
٥ گێرانەوەی تەواوی ئەو باڵەخانەو زەویانەی لەسەر حزبەکان تاپۆکراون بۆ ژێر موڵکیەتی حکومەت
٦ ئامادەکاریکردن بۆ سازدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە زووترین کاتدا بە شێوەیەک کە دووربێت لە هەموو جۆرە خروقاتێک
٧ هەرچی زووە دەست بکرێت بە جیاکردنەوەی حزب و حکومەت
دەستەڵات لەبەردەم تاقی کردنەوەکی مێژوویی دایە
بزوتنەوەی گەنجان
http://www.facebook.com/#!/profile.php?id=100002070076870&sk=wall
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست