من كچه‌كه‌ی‌ بارزانیم به‌ دوو فلس ناوێت

Monday, 10/05/2010, 12:00


بارزانی‌ ئه‌م جاره‌یان دوا كاریه‌كه‌ی‌ من جیاوازه‌ له‌ داواكاریه‌كه‌ی‌ كاك سەردەشتی‌ شەهیدی قەڵم . به‌ هه‌ڵه‌ له‌ دواكاریه‌كه‌ی‌ من تێمه‌گه‌، من داوای‌ كچه‌كه‌ت ناكه‌م به‌لكو من به‌ دوو فلسیش كچه‌كه‌ی‌ تۆم ناوێت .
بۆیه‌ من كچه‌كه‌ی‌ تۆم ناوێت چونكه‌ تۆ په‌رورده‌ت كردووه‌ خۆشت گه‌ر به‌باشی‌ په‌روه‌رده‌ كرابایت ئه‌وا به‌م جۆره‌ نه‌ ئه‌بویت به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌كه‌ت و به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆشنبیران ، تۆ یه‌كێكیت كه‌ ده‌ستت سوره‌ به‌خوێنی‌ هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی‌ ئه‌م گه‌له‌ و هه‌زاران كه‌س به‌ئه‌مری‌ تۆ گیراون و بێ‌سه‌رو شوێن كراون یان له‌ زیندانه‌كاندا سزا دراون یاخود ده‌ستبه‌جێ‌ كوژراون بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ تاوانێكیان هه‌بوبێت .
ده‌زگایه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوی‌ ده‌زگای پاراستن كه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ (مه‌سرور بارزانی) یه‌، ئه‌مه‌ ئه‌بوایه‌ ناوی‌ ده‌زگای‌ تیرۆركردن بوایه‌ نه‌وه‌ك پاراستن ، چونكه‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ ئیشی‌ به‌س تیرۆركردنی‌ ڕۆڵه‌كانی‌ ئه‌م گه‌له‌یه‌ و ئه‌ركی‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌ نوسان و ڕۆشنبیرانه‌ . بارزانی‌ یه‌كێكی‌ ئه‌وێت كه‌ به‌س به‌شان و شكۆی‌ ڕابڵێت ، یه‌كیَكی‌ ناوێت كه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ لێبگرێت و ڕاستی‌ بدركێنێت گه‌نده‌ڵیه‌كان پێشانی‌ میلله‌ت‌ بدات .
دوای‌ تیرۆركردنی‌ سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ندین نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێده‌كرێت له‌وانه‌ گۆڤاری‌ لڤین و ‌ ‌گۆڤاری‌ فشار چه‌نده‌ها ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری‌ تر .
وابڕاوات بۆ ساڵێكی‌ تر هیچ ڕۆژنامه‌ نوسێك له‌كوردستاندا نامێنێت یان ئه‌بێت ئه‌م وڵاته‌ جێبهێڵت وه‌یان له‌وخاكه‌دا سه‌رئه‌نێته‌وه‌ ده‌ستی‌ ڕه‌ش زه‌فه‌ری‌ پێ‌ ده‌بات .
سه‌ربه‌رزی‌ یه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ نوسێك كه‌ له‌ پێناوی‌ میلله‌ته‌كه‌ ی‌ و له‌پێناوی‌ وته‌ ڕاستیه‌كان شه‌هید بكرێت . به‌ڵام سه‌ر شۆڕی‌ و ریسوای‌ یه‌ بۆ بكوژان ، ڕۆژێك هه‌ر هه‌ڵدێت بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی‌ شه‌وه‌ تاریكه‌ كان و بكوژان ئاشكرا ئه‌بن و میلله‌ت به‌ چاوێكی‌ سوك و ریسوا سه‌یریان ده‌كات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە