وەڵامێك بۆ حاكم قادرحمەجانى بێ ئاگا لەڕاپەڕینى 1991
Sunday, 30/01/2011, 12:00
لەئێوارەى 29/1/2011 لە كوردستان پۆست دا لەسەرزارى ئەفسەرێكىئاسایشەوە هەواڵى ئەوەم خوێندەوە كە حاكم قادر لەكۆبونەوەیەكدابەهەموو لایەنە ئەمنیەكانى ڕاگەیاندووە كە لەسەعاتى سفردا هەموو هێڵىموبایل و تەلەفوناتى ماڵان و خەتى ئینتەرنێت رَادەگرن , من لێرەوەبەحاكم دەڵێم لەبەهارى 1991 نوخشەش بێلەبەهارى 2011 كاتێك كەجەماوەرى كوردستان ڕاپەڕى نەك وەك وئەوەى كە حزبەكان بانگەشەى ئەوەیانبۆخۆیان دەكرد كە پێشەنگى ئەو ڕاپەڕینە بون بەڵكو جەماوەرى قینلەدڵى كوردستان بوون لەو كاتەدا نە موبایل و نە خەتى ئینتەرنێتهەبوولە كوردستان تەنها 2000 خەتى ماڵان هەبوو ئەویش تادەهاتە سەر خەتتوشى سیل دەبوین بەو هەموونەبونیەشەوە هەر ڕاپەڕین كرا بێجگە لەوەشئاگادارى ئەوەش كراینەوە كەكەس نەیەتە دەرەوە بەپێچوانەوە جەماوەر زیاترهاتنە دەرەوەو ڕپەڕینیان كرد , وە پێش ڕاپەڕینیش كاتێك كەبەعسیەكانئەودیو شەقامى 60 مەتریەكى دەورى سلێمانى به ناوچەى قەدەغە ناوبردبوهەركەسیكى لەودیو ئەوشەقامەوە بگرتایە بێ سێو دوو لەسێدارەى دەدا,بێ خۆ هەڵكێشان من كە یەكەم كەس نەبوم دووبرام لە گونێكى سەر بەناحیەى سەنگاو فیراربوون بە ڕۆژ بەئوتۆمبێلێكى تەكسى جۆرى (لادا)لەوجۆرە ئوتۆمبیلەى كە بەدەستى حاجى سلێمانى براتەوە بوو , دەجوینە خوارهوڵوبەو شێخ عباسەوە تا تاریك دەبوو پاشان بە تراكتور بەشەوو بەبێلایت هەتا سەنگاو دهجوین تا پێداویستى وخواردنیان بۆ بەرین ونەدەترساین وە ك ئیوە كە 100% دڵنیام كونەمشكتان لێبووە بە كوشك وتەلارەكانتان لەترسى ڕقى خە ڵكى كوردستان ,وە پێم باشە یەك شتتانبەبیر بێنمەوە لەوانەیە لەڕاپەڕینى 1991 دا هەندێ لە بەعسیەكانتوانیان هەڵبێن یاخود لەڕێى ئێوەوە دەرباز كرا بەڵام وەڵایى ئەمجارە ڕاپەڕین بكرێت ڕەحم بەمنداڵى سەر بێشكەكەشتان ناكەین چونكەئەوەى لە ئێوە بێت جەواڵ ئە دڕێت .وە هیچ هەوڵى ڕاكردن مەدەن ئێوەش و سەرانى پارتیش چۆن خە ڵكى تونس لەڕێى پۆلیسى ئینتەرپوڵە وە داواى بن على یان كرد ئێمەش لەوان بەڕحمتر نابین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست