كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ گه‌مه‌ به‌ دروشمه‌كانی‌ ئیسلام ده‌كات

Sunday, 16/01/2011, 12:00


هه‌موومان ده‌زانین كه‌ ئایینی‌ ئیسلام هه‌رله‌سه‌رتای‌ هاتنیه‌وه‌ ئاشتی‌ و ئارامی‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا ،وه‌ شانازی‌ یه‌ بۆئێمه‌ موسڵمانان كه‌یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له‌مێژوودا ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ بوو له‌ مه‌دینه‌ به‌سه‌ركردایه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر(ێ)،به‌ ڵام به‌شێك له‌ شوێنكه‌ی‌وتوانی‌ ئه‌و ڕێبازه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ پرینسیپه‌كانی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و ئایینه‌كه‌یان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن،كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌وانه‌ ئه‌وتا چه‌ندین حیزب له‌كوردستاندا به‌ناوی‌ ئایینه‌وه‌ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ویه‌كێك له‌وانه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ به‌سوود بینین له‌ دروشمه‌ ئایینه‌كان به‌ نیازی‌ له‌خۆنزیككردنه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستانه‌ به‌ڵام زۆر ڕوون دیاره‌ كه‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ كه‌م له‌ده‌وری‌ ئه‌و پارته‌ كۆبۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پارتێكه‌ به‌ناو ئیسلامی‌ و به‌كارهێنه‌ری‌ دروشمه‌ جوانه‌كانی‌ ئیسلامه‌ وه‌كو(لااله الا الله)و چه‌ندینی‌ تر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاره‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌شی‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ نه‌زانی‌ له‌خۆی‌ كۆكردۆته‌وه‌ به‌ڵأم له‌ئێستادا ئه‌م پارته‌ به‌ره‌و لاوازی‌ ده‌ڕاوات به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ لایه‌نگرانی‌ گه‌یشتاونه‌ ئه‌و ڕاستی‌ یه‌ی‌ كه‌ ئه‌م پارته‌ نوێنه‌ری‌ موسڵمانان نی‌ یه‌ له‌كاروباری‌ سیاسی‌ به‌ڵكو ئه‌م دروشمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌كاردێنی‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری‌ ئیسلامی‌ له‌خۆی‌ كۆبكاته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی‌ ئه‌م پارته‌ چونه‌ته‌ ناو پارتێكی‌ ئیسلامی‌ تروه‌كو بزووتنه‌وه‌و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كه‌ شتێكی‌ دیاره‌ له‌گه‌مه‌ی‌ ئیسلامی‌ سیاسی‌ كوردستان یه‌كگرتوو له‌مێژه‌ بردویه‌ته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئێستا به‌خاڵی‌ هه‌ره‌ لاوازی‌ پارته‌كه‌ داده‌نرێت قبووڵ نه‌كردنی‌ بیروڕای‌ جیاوازه‌له‌ نێوان ئه‌ندامانیان ئه‌مه‌ به‌وه‌ش ناوه‌ستێت به‌ڵكو كاتێك نوسه‌رانیان بابه‌تێكی‌ ڕه‌خنه‌یی‌ له‌سه‌ر ئه‌م پارته‌ ده‌نووسن ئه‌مان ده‌كه‌ونه‌ هه‌ره‌شه‌كردنیان وه‌ك له‌ ڕابردوودا بینراوه‌ و نزیكترینیشیان بابه‌ته‌كه‌ی‌ سه‌لمان كۆچه‌ری‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ كه‌ له‌لایه‌ن محمد حكیم ه‌وه‌ به‌توندی‌ جواب دراوه‌ته‌وه‌،له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارته‌كه‌ خۆی‌ به‌ پارتێك داده‌نێت كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتا نی‌ یه‌ به‌ڵأم له‌كاتێكدا كه‌ پێویستیان به‌ پاره‌و ئۆتۆمبیلی‌ وچه‌ندین شتی‌ تر ئه‌بێت ئه‌وا ئه‌مانه‌ نۆكه‌ری‌ بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن وه‌ شتێی‌ شاراوه‌ نی‌ یه‌ كه‌ ئه‌م پارته‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ ئیرانه‌وه‌ پشتگیری‌ و ماوه‌یه‌كی‌ درێژه‌ نۆكه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ و پارته‌ عه‌لمالنی‌ یه‌كانی‌ كوردستانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە