کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاساشيى پارتى ديسان نادیموكراسى خۆى پيشاندا‏

Sunday, 07/03/2010, 12:00


به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان .

ئه‌مرۆ 7/3/2010 كاتژمێر 8:00ى به‌یانى له‌كاتێكدا كه‌به‌رێز مامۆستا ێلاح الدین محمد بهاوالدین ئه‌میندارى گشتى و هاورێ له‌گه‌ڵ مامۆستا هادى على به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى له‌بنكه‌ى دواناوه‌ندى شایسته‌له‌هه‌ولێر ستافى راگه‌یاندنى ئێمه‌و تیمى كه‌ناڵى سپێده‌بۆ روماڵكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌یان ئاماده‌بوون به‌لاَم به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایشى بنكه‌كه‌رێگه‌یان كرد له‌چونه‌ژوره‌وه‌ى كامیره‌كان و بۆ یه‌كه‌م جار بۆ كه‌سایه‌تى یه‌كى وا و سه‌رۆكى حزبێكى به‌رهه‌ڵستكار و به‌شدار بوو به‌لیستێكى جیاواز وه‌ك سابقه‌یه‌كى نه‌شیاو نه‌یان هێشت پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ى به‌رێزیان رومال بكرێ به‌پاساوى فه‌رمانى سه‌روترى خۆیان ، ئێمه‌ده‌زانین كه‌ئه‌م پاساوه‌یاسایى نیه‌چونكه‌رێنمایى یه‌كانى كۆمسیون رێگه‌ى داوه‌به‌گشت كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن روماڵى بنكه‌كانى ده‌نگدان و پرۆسه‌كه‌بكا..

ئێمه‌له‌كاتێكدا نیگه‌رانى خۆمان ده‌رئه‌برین به‌م جۆره‌كرده‌وه‌دوباره‌بووانه‌شانازى ئه‌كه‌ین به‌ئه‌زمونه‌كه‌مان و پرۆسه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ئه‌م جۆره‌كرده‌وه‌نامه‌سئولانه‌به‌شێكن له‌و پیلانه‌ى كه‌سانێكى شكست خوارد و خه‌مسارد به‌رانبه‌ر سومعه‌ى ئه‌زمونه‌كه‌مان و كه‌سایه‌تى سیاسى گه‌له‌كه‌مان ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره‌ره‌فتارانه‌ئه‌و راستیه‌بسه‌لمێنن كه‌هێشتا هه‌ندێ دام و ده‌زگاى ده‌سه‌لاَتدارى كوردستان نه‌یتوانیوه‌له‌بارودۆخه‌كه‌تێبگا و بزانن به‌م رێگرى و پێشێلكاریانه‌ناتوانن به‌رله‌كاروانى چاكسازى و گۆرانكارى بگرن و كه‌سایه‌تى یه‌ره‌مز و كاریگه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كانى جه‌ماوه‌ر به‌و جۆره‌سوكایه‌تى پێ كردنه‌، خۆشه‌ویستر و سه‌نگین تر ئه‌بن جگه‌له‌وه‌ى كه‌ئێمه‌ناشیرین كردنى پرۆسه‌كه‌به‌تاوانێكى سیاسى دژبه‌ئاینده‌ى گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین .

جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان یش به‌و جۆره‌شتانه‌متمانه‌ى لاى جه‌ماوه‌رى كوردستان زیاتر ئه‌بێ و هاولاَتیان دڵگه‌رم تر ده‌بن بۆ ده‌نگدان به‌ئومێدى گۆرانكارى و چاكسازى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە