كوردسات بۆ جیاوازى ناكات لە نێوان ژیانى مەسئولەكان لە 91 تا 2009
Monday, 11/05/2009, 12:00
ماوەیەكە پێش دەسپێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانى كوردستان , هەردوو میدیا حیزبیەكەى یە كێتى و پارتى كەوتونەتە نیشاندانى كاروچالاكیەكانى حكومەت وە بەشان و باڵى خۆیاندا هەڵدەیەن , كەناڵى كوردساتیش كەزوڕناژەنى دەسەڵاتە هەر ڕۆژەو بەراوردێكمان بۆ ئەكات لە نێوان سەردەمى بەعس و سەردەمى دەسەڵاتى فیرعەونى خۆیان , جارێ بەراوردكردنى ئەزمونى كوردى و حكوم ڕانى خۆبەخۆى جێى شەرمە گەر تۆ خۆت بەراورد كەى لەگەڵ ڕژێمێك كەئامانجى لە ناوبردنى تۆبێ و داگیر كەرى وڵاتەكەت بێت ,
ئەلێرەیا دەر ئەكەوێت كەئەمانە ئەیانەوێ وەك بەعس هەڵسوو كەوتمان لە گەڵ كەن گەر بۆیان بكرێ. لێرەیا خاڵى لاوازى نیزامێكى میلیشیاى بێ بەرنامەى وەك یەكێتى و پارتى دەر ئەكەوێت, ئەو ڕیكلامانەى ئەم دوپارتە بۆ خۆیان ئەیكەن وەك ئەوكەسەوایە بۆڕزگار كردنى خۆى لە خنكاندن پەنا بۆ چڵە پوشێكیش ئەبا , بەدرێژاى حكوم ڕانى 18 ساڵ ئەم دوپارتە لە بەعس زیاتر زەرەریان لە كورد داوە ڕاستە بەعس بە جەستەو بەڕۆح ئەیكوشتى بەڵام ئەم دوپارتە نەفسیەن ئەوكوژن , بابێنە سەر باسەكەى خۆمان باسكردنى خراپەى شەیتان تەواو ئەبێت بەس هى ئەم دوانە تەواو نابێت , كوردسات و كەناڵەكانى تر بەراوردى ناوچەكان ئەكەن لە ڕابردوو لە گەڵ ئێستا , ئەیبۆ ئەم كەناڵە بەڕێزە نایەت بەراوردى (هێرۆ) بكات لە پێش 91 تا ساڵى 2009 یان بەراوردى ئەومەسئولانە بكات كە لە ئێران لە بەردەم ئوتێلەكانى پیران شار بەرماوەى جگەرەى خەڵكیان هەڵئەگرتەوە , بۆ ناچێت بەراودیان بكات لە گەڵ سەردەمى لاتێتى جاران و سەردەمى فیرعەونى ئێستایان , باخ و ڤێلاو سیارەى ئاخر مۆدێلو شەهادەى تەزویرو زابتى فەلو كار پێكردنى كچە بیانى كە لە ئێمە داماوترن و هەزاران خەونى قێزەونى فیرعەونى قەڵەم پێى شەر مە بینوسێتەو , (بڕوخێ)..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست