ئەندامانى كۆنفرانسى مەڵبەندى 14 ى كۆیە زۆرترینیان لە پیاو كوژەكانى یەكێتین
Monday, 24/05/2010, 12:00
مام جەلال ژێر كەوتوو كۆسرەت رەسول بردیەوە لە كۆیە
یەكێتى نیشتمانى لەگەڵ دەستپێكردنى كۆنفرانسەكانى مەڵبەندەكان دەستى بە ئەنجامدانى مل ملانێ سەختەكان كردەوە ئەو شارەى كە بەقەڵاى سەوز دادەنرا و بە شارى مام جەلال دەزانرا ئێستا بەیەك جارى كاڵ بۆوە لەساڵانى رابردوو یەكێتى لەكۆیە 8200 ئەندامى هەبوو بەڵام ئێستا 2500 ئەندامى هەیە بەسێ كۆمیتە لە كۆنفرانسەكان 1600 ئەندام بەشداریان كرد بەڵام 900 ئەندام پۆلیس و هێزەكانى ئاسایش بوون لەناو ئەندامەكان لە سەدا هەشتاى كوتلەكەى كۆسرەت رەسول دەرچوون هەڵبژاردنەكان تەنها لە هەڵبژاردن نەدەچوون و هێزە عەسكەریەكان فەرمانیان پێ كرابوو ئەگەر دەنگ نەدەن بە كەسانى خۆیان ئەوا فێل دەكرێن بۆ كۆنگرە بریاردرا جەماعەتى مام جەلال دەرنەچن تەنها چەند كەسێك نەبێ بەم شێوەیە هەڵبژاردن ئەنجام درا .
1-رێبین محمد سۆفى
2-عباس فتاح
3- نێرگز سمكۆ
4- ئەبوو زەید كانى رەشى
5- دلێر كانى رەشى
6- رەفیق محمد قادر
7- بەهرام تەق تەقى
8- سامى قادر
9- شوكراللە حمدأمین
10- أنوەر عزیز باوە
11- بهار إسماعیل
12- خەلیل بانى مارانى
1-ب. مەڵبەند
2-كارگێرى مەڵبەند
3-ئەندام مەڵبەند
4- كارگێر مەڵبەند
5- كارگێرى مەڵبەند
6- بەرێوەبەرى ئاسایش
7- ئەندام مەڵبەند
8-كاگێر مەڵبەند
9-ب . پۆلیسى كۆیە
10- جێگرى بەرێوەبەرى ئاسایش
11- ئەندام كۆمیتە
12- ب . كۆمیتە
1- كۆسرەت رەسول كۆسرەت
2- كۆسرەت رەسول
3- بێ لایەن یەكێتى
4- ئەرسەلان بایز
5-كۆسرەت
6- ئەرسەلان بایز
7-كۆسرەت
8- مام جەلال
9-كۆسرەت
10-كۆسرەت
11-كۆسرەت
12- كۆسرەت
سەجەم بەرپرسى كۆمیتەو ب. كۆمیتەكانى یەكێتى و هەردوو جێگرى مەڵبەند كە دەرنەچوون بریارى دەست لە كاركێشانەوەیان داوە .
باڵى كۆسەرت لە كۆیە و تەق تەق و ئاشتى و سێگرتكان پارێزگارى لە شوێنەكانیان دەكەن و ئەوەى سەر بە باڵى خۆیان نیە دەیكەن بە باڵى كۆسرەت رەسول .
یەكێتى دژایەتیكانى بریتین لە :-
رێكخراوە دیموكراتیەكان دژى باڵى كۆسرەت رەسولە وئەوانیش بەهەمان شێوە بەڵام لە رووى جەماوەریەوە رێكخراوە دیموكراتیەكان ئەهمیەتى لە دەست داوە رێكخراوەكانى ناو یەكێتى دژى یەكترن . دیارى موفتى یەكێكە لە سەبەب كارەكان باڵى مام جەلال لە كۆیە بەهۆى غرورى دەسەڵاتیان لە دەست داوە و باڵى كۆسرەت رەسول على بەهێز بوون .
هێزە سەربازیەكان لەو سنورە دووبەشن بەشى مام جەلال و بەشى كۆسرەت رەسول .
یەكێتى و رێكخراوەكانى لە هەڵبژاردنى فیدراسیۆنى رێكخراوەكان كە 34 رێكخراون دۆران باڵى ئاسۆ كاكە رەش دەنگیان بە نوێنەرى رێكخراوەكانى یەكێتى نەداو نوێنەرى كۆمەڵى إسلامى وەك سەرۆك رێكخراوە مەدەنیەكانى كۆیە سەركەوتن .
ئاسۆ كاكە رەش چەند رێكخراوێكى مۆڵەتدارى هەیەو ژمارەیان (6) رێكخراوە لە كاتى زویر بوونیان لە یەكێتى تا ئێستا نەزانراوە ئایا سەر بەچ باڵێكى یەكێتین كەپێشتر شەرى گەورەیان لەسەر گاڵەبانى دەكردوو لە هێڵى بەهێزى مام جەلال بوون بەڵام ئێستا پشتى لە یەكێتى كردووە و جەماوەرەكەى دەپارێزێت رێكخراوەكانى ئاسۆ ئەگەر بەلاى یەكێتى نەى شكێننەوە ئایا لەگەڵ ئایا لەگەڵ پارتى هاوپەیمانن یاخود لەگەڵ إسلامیە ئوسولیەكان كە ئاسۆ لەگەڵیان هەگیز هەڵناكات .
بەڵام واپێدەچێت لە هەڵبژاردنى شارەوانى و پارێزگاكان هەمان كارەساتى كە گۆران بەسەر یەكێتى هێنا ئاسۆ دووبارەى بكاتەوە .
شارەوانى كۆیەو دژى و تاڵانەكانى :-
لەساڵى پار شارەوانى كۆیە رێگاى هەرمۆتە كۆیەى بە دووساید كرد بەڵام ساڵێك بەسەر تەواو بوونى دا تێ نەپەڕى ئەو جادە دووسایدە بەتەواوەتى پەكى كەوت ئەوەش بەخیانەتى نەتەوەیى دادەنرێت .
شەقامى دووسایدى رێگاى دەشتى كۆیە
ماوەى دوومانگە بەسەر كاتەكەى دا تێ پەریوەو بەڵام تائێستا لەسەدا 20 تەواو نەبووە .
سەرۆكى شارەوانى كۆیە شارەوانى بۆ خزمایەتى بەكادێنێ پێداویستى كار لە زاناى خەزورى دەكرێت .
دزیەكانى چاودێرى و كۆمەڵایەتى كۆیە :-
ماوەى پێنج ساڵە مووچەى كەم ئەندامان دەدزن و دواتر كەشف بووە كە لیژنەى چاودێرى كۆیە ئەم كارەیان كردووە و ئێستا لە ئاسایشى رۆژهەڵاتى هەولێر لە كۆیە زیندانى كراون و حاكم هیمداد كچەكانى ئازاد كردووە بە كەفالە كە یەكێك لە كچەكانى برى (17000000) دینارى گەراندۆتەوە .
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان
كەوتۆتە برینى منحەى ئەو دەزگایانەى كە سەر بەحیزب نین و بێ لایەنن لەناویاندا سەنتەرى رۆشنبیرى كۆیە كەچالاكن و لە بەر بێ ئیمكانى خانووەكەیان چۆڵ كردووە 24 /5 / 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست