کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكی مونته‌دای فشه‌كه‌رانی كوردستان بناسن

Thursday, 20/07/2023, 22:44


یادگار مه‌لا عه‌زیز

یونس شه‌له‌بی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی میسری له‌بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ئه‌گێڕێته‌وه له پرسه‌یه‌كدا‌ خه‌ریك بوو قاقا پێبكه‌نم، كه‌سێكیان به‌سه‌رۆك بانگ ئه‌كرد كه‌ هیچ سیفاتێكی سه‌رۆكی تیانه‌بو، به‌چپه‌ پرسیارم كرد ئه‌م موخه‌ربه‌ته‌ كێ¬یه‌؟. وتیان سه‌رۆكی فشه‌كه‌رانی شاره‌كه‌یه‌ چونكه‌ له‌قه‌بی سه‌رۆكی تیایه‌ هه‌ر لای خۆشه‌...!‌  ‌‌
ئه‌م بیست ساڵه‌ له‌كوردستانیش به‌قه‌د قه‌باره‌ی وڵاتی چین، ده‌سته‌ و ڕێكخراو دامه‌زران و پاره‌ و بوجه‌ی مشه‌یان له‌حكومه‌ت وه‌رئه‌گرت به‌ناوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی وه‌كی ‌ده‌سته‌ی ڕاوچیان، ڕێكخراو‌ی ئه‌سپسواران، ‌ڕێكخراوی گیاخۆران.. 
یه‌كێك له‌و كه‌سه‌ هه‌زه‌لی و كۆمیدیانه‌ش، سه‌رۆكی مونته‌دای فشه‌كه‌رانی كوردستانه‌ كه‌ ناوه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی -فه‌یسه‌ڵ عه‌لی-‌یه، چه‌ند مه‌سئولێكی باڵای یه‌كێتی بۆ ڕابواردن و جه‌و وه‌رگرتن له‌ فشه‌كانی، به‌موچه‌ی‌ راوێژكار له‌ مه‌كته‌بی سیاسی دانراوه‌‌، ڕۆژانه‌ بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵی و دزی مه‌سئوله‌كان، فشه‌‌ بۆ سایت و كه‌ناڵه‌ سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتی ئه‌كات كه‌ گوایه‌ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان گه‌ش و ڕووناكه‌. 
ڕێكخراوێكی وه‌همی به‌ناوی مونته‌دای ئابووری كوردستان دامه‌زراندووه‌، بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێ جورئه‌تی هه‌بێ له‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ تاڵ و سه‌ختانه‌ی كوردستان، ڕه‌خنه‌یه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت و ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات بكات، به‌ڵام جۆره‌ها فشه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌ناڵه‌كان هه‌یه‌. به‌ڵام به‌رده‌وامیش خه‌ریكی ته‌قریر و راپۆرت نوسینه‌ له‌سه‌ر هه‌ر كۆمپانیا و كه‌س و لایه‌نێ كه‌ ئاماده‌ نه‌بن قازانجی كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دابه‌ش بكه‌ن 
له‌ وه‌ڵامی گله‌یی دۆست و هاوڕێكانیدا بۆ فشه‌كانی، ئه‌ڵێ ئه‌مرۆ نان له‌ فشه‌دایه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە