وەزیری تەندروستی ئێران: بۆرکانی ئایدز بەرێگەوەیە
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
وەزیری تەوەزیری تەندروستی ئێران سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز لە رێگای" رەفتاری مەترسیداری جنسی"یەوە هۆشیاریداو ووتی؛ مۆمکنە، کۆمەڵگای ئێران لەگەڵ" بۆرکانی نەخۆشی ئایدز" رووبەروو ببێتەوە.
مەرزیە وەحید دەستجردی، وەزیری تەندروستی دەوڵەتی دەهمینی ئێستای ئێران لە رۆژی 20 ڕەزەبەر لە دانیشتنی لەگەڵ بەرێوەبەری کارای"ئیجرایی" بەرنامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە نەخۆشی ئایدز ووتی؛ بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، 50% کەسانی خەیابانی، تووشی نەخۆشی ئایدزن.
دەستجردی بە ئاماژە پێکردن بەوەی کە تۆش بووانی ماددەهۆشبەرەکان تەزریقی زۆرترین ئاماری نەخۆشییەکان بە ئایدز لەئێراندان، ووتی؛ کە لە ئێستادا 7%تۆشبووانی بەئایدز لەرێگای پەیوەندییە مەترسیدارەکانی جنسییەوە تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن.
وەزیری تەندروستی ئامار تۆشبووان بەنەخۆشی ئایدز لەوڵاتی ئێرانی بە 22هەزار کەس مەزندە کردو ووتی؛ بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ئاماری راستی تۆش بووان بەئایدز، چوارئەوەندەی ئاماری فەرمییەو دەتوانین، بڵێین هەری کەم 80هەزار کەس لەئێراندا نەخۆشی ئایدزیان هەیە.
دەستجردی بەئاماژەدان بە ئەوەی کە ئاماری تۆشبووانی ماددە هۆشبەرە تەزریقییەکان کە تۆشی نەخۆشی ئایدز بوون، کەمی کردووە، ووتی، لەگەڵ پەیوەندییە مەترسیدارە جنسییە ترسناکەکان لە پێشەرۆژدا، مۆمکنە لەگەڵ"بۆرکانی نەخۆشی ئایدز" لەوڵاتدا، رووبەروو ببینەوە. هاوکات، مانگێک بەرلەئێستاش، عەباس ێداقەت، بەرێوەبەری دەزگای کۆنترۆلی ئایدز و نەخۆشییە جنیسییەکان لەوەزارەتی تەندروستیدا، لەگەڵ ئەوەی کە کۆمەڵگای ئێران، کۆمەڵگایەکی گەنجە ئاگادارداو ووتی؛ بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، شێوەی بڵاوبوونەوەی ئایدز لەئێران لەرێگای سورەنگەوە"دەرزی" هاوبەشەوە، جێ خۆی داوەتە، پەیوەندییە مەترسیدارە جنیسییەکان و رووی لەزیادبوون کردووە.
لە سەر هەمان بابەت، مینو محرز، بەرێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایدزی ووەزارەتی تەندروستی رۆژی دووشەممە مانگی رابردوو رێکەوتی 28-9 لەگەڵ رۆژنامەی مردمسالاریدا، ووتیووە" بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان هەری کەم 62% تووش بووان بە ڤایرۆسی ئایدزلە ئێراندا، تووشبووانی ماددەهۆشبەرەکانە کە بەشێوەی تەزریقی بەکاری دێنن. بەدوای ئەوەش، دەرسەدێکی زۆر کە لە رێگای پەیوەندی جنسی بەڤایرۆسی ئایدز تۆوش دەبن لە چاوی گشتی تووش بووان رۆژبەرۆژ روو لە زیادبوون دەکات.
محرز، زانیاری گەیاندن و پەروەردە سەبارەت بەنەخۆشی ئایدز کە لە رێگای پەیوەندیی جنسییەوە، پێکدێت، بابەتێک ژیانی دەزانێت و سەرەنجی راکێشایە سەر" بەکارهێنانی کاندۆم" وەکۆ رێگایەکی بەرگیریکەر لەنەخۆشی ئایدز.
هەروەها، ئەندامی کۆمیتەی یارمەتیدەرو دەرمانی ئایدز لەوڵاتدا، رەخنەی سنوورداربوونی راگەیاندنی وراگەیاندنەکانی کرد سەبارەت بە نەخۆشی ئایدزو ووتی؛ بڵاوبوونەوەی جنسی ئایدز لەوڵاتدا، رووی لەزیادبوون کردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست