زانیاری یە كی گرنگ و بە پەلە بۆ ھەموو بەرپرس و كادرانی ھەردوو دەزگای پاراستن و زانیاری
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
پاش كۆبونەوەی جەلال و مەسعود بە تەواوی ھەستیان بە كۆتایی دەسەڵاتیان كردووە و ترسێكی گەورەیان لێ نیشتووە.
ھەر بۆیە لە دوا پەلەقاژێی مەرگیاندا ئەیانەوێت ئەوەی بۆیان ڕزگار بكرێت بیكەن،یەكێك لە بەرنامە نھێنی و ترسناكەكەیان كە بڕیار وایە دوای چەند ھەفتەیەك دەستكەن بە جێ بەجێكردنی ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ھەڵسووكەوتی معەممەر قەززافی و رووداوەكانی ئەم دوایی یە ی لیبیا،بەرنامەكەش لە ناوبردن و سەرونگوم كردنی ھەموو ئەو بەرپرس و كادێرانەی پاراستن و زانیارین كە لە ڕابووردووی دوور و نزیك و ئێستادا بەشدار بوون لە كارە نھێنی و خوێناوی یەكان و تێرۆر و كوشتنی نەیارەكانیان و سەركردەكانی تری كورد كە بەرەنگاری ئەمان بوون.ھەوەھا ھەموو ئەو كادێرانەی كە بەشدار بوون لەگەڵیاندا لە كۆبوونەوە و دانیشتنە نھێنی یەكانیاندا لە گەڵ دوژمنانی كورد و ئاگاداری سیناریۆكانی خیانەتن ھەروەھا بۆ جێبەجێكردنی ئەم بەرنامە زۆر ترسناك و گەورە و زۆر نھێنی یە، قوباد و موسروور دكتۆر خەسرەو و كەریم سنجاری و دكتۆر بەرھەم و نەجات حەسەن دانراون و فەرمانی جێبەجێكردنیان پێ سپێردراوە.
بۆ ئەوەی كەسیش لە ڕیزەكانی پاراستن و زانیاری ھەست بە ھیچ نەكەن و كارەكە زۆر بە نھێنی و سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت، وا دانراوە كە پەیوەندی بە چەند پیاوكوژێكی جەماعەتی (السحوه)وە بكرێت و پارەیەكی خەیاڵیان بخرێتە بەر دەست دوای بە ئەنجام گەیاندنی كارەكەیان بە دەستەیەكی تری دەزگای پاراستن و زانیاری ئەم پیاوكوژانەی (السحوه)دەكوژن و لەناویان دەبەن وبە تیرۆرست ناویان دەھێنن ھەر وەك سیناریۆكەی چەند ڕۆژی لەمەوبەری دەزگای بە ناو دژەتیرۆر كە پڕ و پاگەندەیان بۆكرد،ئەوەی كە زۆر گرنگیش بێت لەم پیلانە چەپەڵەدا ئەوەیە كە نێچرڤان بەرزانی ئاگادار نەكراوەتەوە و ھیچ بەشدار نیە لە جێ بەێكردنی ئەم بەرنامەیادا و پێ دەچێت ناوبراویش یەكێك بێت لەو كەسانەی كە ناویان لە لیستی لەناوبردندا ھاتبێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست