که‌ناڵی KNN وبه‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر کات !!
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
له‌که‌نا‌لی KNN دا له‌ئێواره‌ی 25- 01 دا به‌رنامه‌یه‌ک پێش كه‌شکرا له سه‌ر گرنگیدان به‌کات و هه ووڵدان بۆ به‌کارهێنانی به شێوازێکی راست.
دیاره جێی ده‌ست خۆشیه له کۆمه ڵگایی ئێمه‌دا به‌رنامه‌یی وا پێش که‌ش بکرێت و خه ڵکی هووشیار بکاته‌وه له‌به‌کارهێنانی کات وبه‌رنامه‌دارێژی (پلان) دابنێت و بتوانن سوو‌د وه‌رگربن له کات و به‌فیرۆی نه‌ده‌ن .
له‌وبه‌رنامه یه‌شدا کۆمه ڵێ که‌سی کورد و بیانیان هێنابووه که قسه‌یی له‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌زموونه‌کانیان و بیرۆکه‌یی خۆیان له به‌کارهینانی کات و چۆنێتی سوو‌د وه‌رگرتن تێدا روون بکه‌نه‌وه .
یه‌کیک له‌وانه خاتوو رووخۆش بوو(د.رووخۆش غریب) تێدا باسی له‌کات و گرنگیی کات ده‌کرد ،گه‌رچی بابه‌ته‌که‌یی لای ئه‌م خانمه سوو‌د وه‌رگرتن له‌کات زیاتر بۆ ده‌سکه‌ووتی مادی و ده‌له‌مه‌ندی بوون بوو !
به‌لام بۆچی رووخۆش خان ئه‌وته‌جربه‌یی شه‌خسی خۆی باس نه‌کرد ره‌نگه خزمه‌تیکی باشی به بینه‌ران بکردایه تیدا باسی ئه‌وه‌ی بکردایه چۆن له‌ساله‌کانی 1997 دا وه‌ک په‌ناهنده چۆته هۆله‌نداو تا ساله‌کانی 2004نه‌یتوانی له به‌رزرووفی تایبه‌تی خۆیی هه‌نگاو بنێت وبتوانی بخوێنێت یان کار بکات ته‌نها کاری خۆبه‌خش نه‌بیت له هه‌ندێک دامووده‌زگا و پارتی PVDهۆله‌ندیدا !! .. به‌لام دواجار چۆن توانی به‌وکاته که‌مه زمانیی هۆله‌ندیی بخوینێت و بروانامه‌ی شه‌شی ئامێ ده‌یی رێک بخاته‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی هۆله‌ندا‌وكه‌قورسترین هه‌نگاوه بۆ زانکۆ له هه‌نده‌ران پاشان خیرا به‌کالرووێس وه‌ر بگریت و ماسته‌ر ته‌واو بکات چونکه ئه‌مانه‌ت ئه‌وێت تا ئه‌وکاته‌ی دکتۆرا ته‌وا بکه‌یت واته دکتۆراشی به‌ده‌ست هیناوه!!! ئێستا وه ک پسپۆری ده‌روونی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ کوردستان!!
گه‌ر بروانیته ئه‌م بروانامه‌یه زۆر تایبه‌ته لامان دیاره گرنگی کات لایی ئه‌م زۆر قیاسیه‌و سه‌رسورمێنه‌روداهینانه ! چونکه که‌سانی ئاسیی له هه‌نده‌ران گه‌ر له شوینی ئه مدا بوونایه ره‌نگه ماوه‌یی 20 سال پاشان بتوانن ببنه پسپۆر دکتۆر له بوارێک‌دا !!بۆچی روو خۆش خان باسیی خۆیی نه‌کرد که چۆن پلانی بۆ داناوه‌و سوودیی له کات وه‌رگرتووه؟
دیاره دکتۆراکه‌ی زۆر تایبه‌ته و ئه‌مرۆ وه‌ک پسپۆری ده‌روونی قسه‌ئه‌کات وهاتۆته‌وه بۆ لامان کێشه ده‌روونییه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کات!! بریا روونکردوه یه‌کی به ئێمه بدایه له‌سه‌رکات که چۆن توانیووه‌تی وا به‌ئاسانی و خێرا بروانامه‌ی دکتورا به‌ده‌ست بێنیت؟ ووشه‌ی (د) پێش ناوه‌که‌ی خۆی دابنێت!؟
دیاره دکتۆرا زۆر ئاسانه له ماوه‌یی 4 سالدا ده‌توانیی ببیته خاوه‌نی شهاده‌یی بکلوریۆس و ماسته‌رو دکتۆرا گه‌رچی تۆ مامۆستایه‌کی سه‌ره‌تاییش بیت گرنگ نییه !هیوادارم خاتوو رووخۆش روونکردنه‌وه بدات به جۆری ئه‌و بروانامانه که له هۆلندا به‌ده‌ستی هێناوه و چۆن وا ئه‌مرۆ سه‌نته‌ری هۆله‌ندی کوردیمان بۆ ده‌کاته‌وه له‌گه‌ل مه‌لا بختیارو به‌رنامه‌یی زۆریی پێیه بۆئافره‌تان !! گرنگه ئه‌مرۆ سه‌ره‌تا روونکردنه‌وه‌مان بۆ بدات به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌زموونه خێرایی خۆیی که کات تیدا فریوه بائیدیی قوتابیانمان به‌تایبه‌تی نه‌وه‌کانمان بتوانن سوو‌د به‌باشی له‌کات وه‌ر بگرن نه‌چن له‌دوایی زانکۆوه 15 سال بخووێین!! بتوانن وه‌ک دکتۆره .رووخۆش سوو‌د له کات وه‌ر بگرن ببنه پسپۆر و
بگه رێنه‌وه بۆ ئه‌وکوردستانه دامه‌وه‌مان که هه‌مووشتێک تێدا
بێ سه‌روبه‌ره‌و لێپرسینه‌وه نیه له بروانامه‌یی هه‌نده‌ران! هیوادارم که كه‌نالی KNN بتوانێ روون کردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌و سوو‌د وه‌رگرتنه‌ی خاتوورووخۆش و چۆنیتی دکتۆراکه‌ی لیکۆلینه‌وه وبه‌دواچوون هه‌بێت بزانن بروا پێکراوه شه‌هاده‌که‌ی یان نه و؟ چونکه KNN ده‌نگی راستیه‌کانه بۆ بینه‌ران با به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆخاتوو رووخۆش سازبدات که بینه‌ران بتوانن پرسیاری راسته‌و خۆی ئه‌راسته بکه‌ن زیاتر سوو‌د له کات وه‌ربگرن چۆن ده‌توانی وا به‌ئاسانی ببیته دکتۆر و به‌تایبه‌تی ده‌روونناسی .
ماده‌م له چاوپی که‌وتنه‌که‌یدا له KNN ووشه‌یی(دکتۆر) تان له‌سه‌ریی نووسیوه به‌گرنگی داده‌نیم به‌دواچونی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن گه‌ر و‌انه‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه به‌سه ر KNNدا نابێت بروات ووشه‌یی دکتۆر وا به‌ئاسانی له‌سه‌ر شاشه‌که‌یان نه‌نووسن چونکه ره‌نگه زیان به‌خش بێت بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یی له‌به‌رده‌میاندا چاره‌سه‌رده‌کرێن بروایان پێ ئه‌که‌ن تکایه با کێشه‌کانمان(ئافره‌تان) له‌وه‌زیاتر ئالۆزتر نه‌بێت دڵنیا بین ئه‌وانه کین له هه‌نده‌رانه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ کوردستان‌مان وهه‌ول ئه‌ده‌ن سه‌نته‌ر ده‌که‌نه‌وه له‌ژیر ناویی دکتۆرداو ئه‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رمان بکه‌ن .
با له‌راستی بروانامه‌کانیان دڵنیابین،چونکه زۆر له‌وکه‌سانه هاتونه‌ته‌وه ته‌نها چه‌ند ده‌وره‌یه‌کی کورتیان خوێندوه وخێرا خۆیان به پسپۆر ده‌بینن!! له هۆڵه‌ند شوێنیک کراوه‌توه له‌شاری (لاهای) به ناویی زانکۆوه پاره‌یه‌کی که‌م ده‌ده‌یت و ده بیته دکتۆر! خۆیان بروانامه‌کان به پاره‌ده‌ده‌ن ، به‌لام له هیچ شوێنکی ئه‌م دنیایه بروانامه‌که‌یان مقبول نیه نازانم تاچه‌ند لای ئێمه رێگه به‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ن به دکتۆ بێنه ناو کۆمه‌لگاکه‌مانه‌وه.ده‌بیت لێ پرسینه‌وه‌یان له‌گه ڵدا بکرێت تکایه با کێشه‌کانمان(ئافره‌تان) له‌وه‌زیاتر ئالۆزتر نه‌بێت چونکه ئه‌م که‌سانه ئه‌یانه‌وێ راسته‌و خۆ کار بۆ ئافره‌ت بکه‌ن وپلانیان بۆ دابنێن !!؟. هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌م هێرشێک نه‌بیت بۆ سه‌ر خاتوو رووخۆش ره‌نگه برانامه‌که‌ی ئه وشیوازێکێ تر بیت، هیوادارم بۆمان روون بکاته‌وه چونکه ئه‌و له چاوپیکه‌وتنکه‌یدا باسی پلان وسود وه‌رگرتن له کات ده‌کرد ،ئه‌وه‌ی ئه‌ویش به‌ده‌ستی هێناوه له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا قسه‌ی زۆر له خۆیی ده‌گرێت و روونکردنه‌وی بۆ بینه‌ران ده‌وێت!!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست