مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خائینزاده مه‌سعود بارزانی
Friday, 21/01/2011, 12:00
که‌ریم نه‌قشبه‌ندی
ئه‌ی کوردنیه ئه‌ی مه‌ردینه ئه‌یبینن چه‌ند ساڵێکی تر " ئاشبه‌تاڵ" ێکی تر به کورد ئه‌کرێ. کۆنگره‌ی 13ی پارتی شانۆگه‌ریه‌کی پیشاندانی مه‌لحه‌مه‌ی ماڵی مه‌لا مسته‌فا بوو له کوێوه هاتوون و به چی گه‌یشتوون و ئه‌مجاره‌ش بۆ یه‌کم جار ژنه‌که‌شی به‌شداری تیاکرد. له گۆنگره‌که‌دا هێژا مه‌سعود بارزانی هێڵی سووری بۆ خه‌ڵک دائه‌نا و ئه‌یوت مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یه‌کان هێڵی سوورن. بزانه له خواره‌وه مه‌سه‌له نه‌ته‌ویه‌کانی هێژا مه‌سعود بارزانی چۆنه و باشه کێ هێلی سوور بۆ ئه‌و دابنێ.
1-- له ساڵی 1979 تا ساڵی 1991 له ئێران مانگی به 90 ملیۆن تمه‌ن له شاری سه‌رده‌شته‌وه تا راژان و سنووری توکیا پارێزگاری شاره کورده‌کانیان بۆ ئێران ده‌کرد و دژی پارتی دیمو‌کراتی ئێران شه‌ڕیان ئه‌کرد. که وره‌قه‌یان ئه‌کرد بچن بۆ ناو ئێڕان له‌سه‌ری نوسرابوو " این افرادی بارزانی است " به کوردی مانای ئه‌مه پیاوی بارزانیه. له‌سه‌ر وه‌رقه‌که نه وشه‌ی کوردی له‌سه‌ر بوو نه وشه‌ی حیزب. ئائه‌مه‌یه له مێدیاکانی پارتی پێی ئه‌ڵێن سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندی سیاسی له گه‌ڵ وڵاتان.
2 به 100 هه‌زار دۆلار له‌شکری تورکیایان تا نزیکی هه‌ولێر هێنا بۆ لێدانی یه‌کێتی و په‌که‌که.
3 بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی کوردا کورد خۆی به سه‌رۆکایه‌تی هێژا مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ جه‌یشی عێراقدا پیکه‌وه له 31 ئابی ساڵی 1996 هێرشیان کرده سه‌ر پایته‌ختی کوردستان و حکومه‌تی کوردیان رۆخاند و خۆیان حکومه‌تێکیان له شوێن دانا و برازاکه‌ی خۆیی خسته سه‌ر.
4 ئاسوریه‌کانی به‌غدا ئه‌هێنێ بۆ هه‌ولێر و به 300 ملیۆن دۆلار خانوویان بۆ دروست ئه‌کا . که‌چی کورده فه‌یلیه‌کان که له ئیرانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه و له خانه‌قین له ژێر ده‌وار و خێمه ئه‌ژین و ئاو و مه‌کته‌بیان نیه و خوێنه‌ری به‌ڕێزیش سکه‌تێری پارتی کاتی خۆی حه‌بیب مه‌حمه‌د که‌ریم فه‌یلی بوو.
ئه‌وانه هیچ دیعایه‌ی حیزبی و تو‌مه‌ت نین ئه‌وانه رووداو و مێژووه هه‌موو خه‌ڵك تیا ژیاوه.
ئه‌مرۆ هێڵی سوور بۆ کاک مه‌ریوان وریا قانع و هاورێیانی و رۆشبیران دا‌ئه‌نێ و ته‌ماشای کرده‌وه‌کانی خۆی ناکا. ئه‌و رۆشنبیره دڵسۆزنانه‌ی میلله‌ت هه‌رگیز کاری وه‌کو هێژا مه‌سعود بارزانیان نه‌کردوه . له‌سه‌ر حسابی میلله‌تیش نه‌له‌وه‌ڕاون و له‌سه‌ر حسابی میلله‌تیش خۆیان نه‌کردوه به ساحێبی موڵک وماڵی دنیا.
خائینزاده مه‌سعود بارزانی ئیستا پێویستی به‌و پارانه‌ی سه‌ره‌وه نیه ئه‌و مه‌بله‌غه به رۆژێک سه‌رف ئه‌کا و ئێستا به میلیارد دۆلار حساب ئه‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست