گهمهسیاسییهکانی پارتی و یه‌کێتی خزمه‌تی کێده‌کات؟
Monday, 15/02/2010, 12:00
- گوتاری سیاسی کورد ده‌بێ چۆنبێت؟- نه‌ریتی چوونه باوه‌شی دوژمن، کورد کوشتن، کڕینوفرۆشتنی خه‌لک، پاشقولگرتن، درۆکردن که‌ی کۆتایی دێت؟- سامانه سروشتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه ده‌بێ چۆن مامهلهبکرێت؟ڕۆژی 25/07/2009 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کۆتاییهات، خه‌ڵکی کوردستان هیواو ئاواتێکی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی، به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی موعاده‌له سیاسییه‌که وه‌کوو خۆی نه‌مایه‌وه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تێکه‌وت و تووشی شکستێکی سیاسی بوو، بهرامبهربهمه لیستی گۆڕان له‌ماوه‌یه‌کی که‌می کاروچالاکی سیاسی خۆیدا توانی جه‌ماوه‌رێکی نیو ملیۆنی له‌خۆی کۆبکاته‌وه و گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌کرا پێشکه‌وتنی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێ و کورسی زیاتر به‌ده‌ست بێنێ ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ڵبژاردنه‌که ساخته‌و فڕوفێڵ و گزیوفزی تیانهکرایه، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه و په‌نابردنه به‌ر به‌کارهێنانی زوبانی گولله ده‌ستیپێکرد به‌تایبه‌تی له دهۆک و ناوچه‌ی بادینان، له‌هه‌ندێ شوێن هه‌ر نه‌یانهێشت سندوقی ده‌نگدان دابنرێ جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی دیاروناسراویان به ئاشکرا و به‌فه‌رمی ئاگادارکرده‌وه که توخنی هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌که‌ون و به‌شداری نه‌که‌ن، هاتوچۆی بارزان و بادینان نه‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان ئه‌ڵقه‌یه‌که له زنجیره‌ی سیاسه‌تی کۆن و سه‌قه‌ت و به‌سه‌رچوو و تۆزلێنیشتووی په‌نجاساڵی ڕابوردووی یه‌کێتی و پارتی کهپهنایانبردۆتهبهر و کاریان له‌سه‌رکردووه و ده‌رگاکانیان داخستووه له ڕووی هه‌رکه‌س و لایه‌نێکی سیاسی تر که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان کاریان نه‌کردبێ.
خه‌ڵکی کوردستان بڕوایان وابوو ئه‌مانه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌که بهخۆیاندادهچنهوه و ددان به هه‌ڵه و تاوانه‌کانی ڕابوردوویاندا ده‌نێن و داوای لێبوردن له گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن و فێری ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن ده‌بن و به‌کردار به‌رامبه‌ره‌که‌یان قه‌بووڵده‌که‌ن و خه‌تی ڕاستوچهپیان به‌سه‌ردا ناهێنن و کار بۆ پرۆسه‌ی دیموکراتی و ئاشتی ده‌که‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه دڵی خه‌ڵکه‌وه و عه‌قڵی ستالینی و هیتله‌ر و سه‌ددام فڕێده‌ده‌ن و لاسایی ئه‌وانه ناکه‌نه‌وه له پیاده‌کردنی سیاسه‌ت و به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانیاندا. دیسان چاوه‌ڕوانده‌کرا هاوپه‌یمانیه‌تیه ستراتیژییه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵبوه‌شایه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیان ده‌ستپێبکردایه و ئه‌و ده‌لاقه و برینانه‌یان ساڕێژبکردایه که ساڵانێکی دوورودرێژ بوو به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و نادروستی خۆیانه‌وه که‌وتبوه له‌شی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مانه‌وه و میلله‌تیان به‌ره‌و ئامانجێکی ڕوونوئاشکرا ببردایه و په‌یره‌وی خه‌باتی شارستانی و دیموکراتی و مافی مرۆڤیان بکردایه و به‌مانای وشه خزمه‌تکاری گه‌له‌که‌مان و له‌خزمه‌تی ئهواندابوونایه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه، په‌یڕه‌ویکردنی سیستمی تاکڕه‌وی و شموولی و توتالیتار و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و خێڵه‌کی و مه‌حسووبیه‌ت و مه‌نسووبیه‌ت و ده‌رگاداخستن له‌ڕووی ژیانی دیموکراتی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌هێشتنه‌وه‌ی هه‌موو نرخوبههایهک بۆ یاساودهستوور، هێشتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ خۆیان و حزبه‌که‌یان و مامه‌له‌کردنی تاکه‌کانی گه‌ل وه‌کوو گوێره‌که و ڕهيشهوڵاخ و به‌هێزکردنی دابونه‌ریت و په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه کۆن و داڕزاوه‌کان و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری عه‌شایه‌ری و درێژه‌دان به ته‌مه‌نی سهرکردهوحزب و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگایه‌کی سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی، ڕاگه‌یاندن له‌وپێناوه‌دا و بۆ تێکشکاندنی هه‌مووئه‌وانه‌ی جیاوازن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا نین، ئه‌مانه تێکڕا خه‌سڵه‌تی سیاسی هه‌ردو حزبی ناوبراو بوون.
مێژووی په‌نجاساڵه‌ی پارتی و یه‌کێتی، مێژووی تیرۆر و پیاوکوشتن و پاشقولگرتن و چاڵهه‌ڵکه‌ندن بووه بۆیه‌کتری. . . مێژووی نوچدان و که‌وتن و شکستی سیاسی بوو، مێژووی بازرگانی و پاره‌په‌یداکردن و چوونهباوهشی دوژمن بوو. . . . . جارێ پێش هه‌موو شتێک پارتی و یه‌کێتی له‌ژیانی سیاسییاندا خاوه‌نی درووشمێکی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون و نه‌ک هه‌رئه‌مه به‌ڵکوو له ماناکه‌یشی نه‌گه‌یشتوون، ڕۆژێک له‌ڕۆژان نهیانویراوه ڕووبه‌ڕوو به نه‌یارو ناحه‌زه‌کانیان بڵێن کوردستان له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه پارچه‌پارچه کراوه و هه‌ر پارچه‌یه‌کی دراوه به ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر، له‌به‌رئه‌وه گه‌لی کورد هه‌قی مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆی هه‌یه، نه‌یانوێراوه بڵێن کوردستانی عێراق له‌ساڵی 1921 دا به‌زۆر لکێنراوه به عێراقه‌وه و به‌شێک نییه له عێراق (من پێشتر سالێ 2004 وتارێکم له‌سه‌ر ده‌ستوور و ساڵی 2005 وتارێکم له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق نووسیوه و ئاماژه‌م به‌و خاڵه گرنگانه کردووه که ده‌توانرێ پشتی پێببه‌سترێ)
پارتی و یه‌کێتی له‌په‌نجا ساڵی رابوردوودا گه‌لی کوردیان به‌ره‌و ئامانجێکی نادیار بردووه و به‌زه‌ییان به خوێن و فرمێسک و ئاره‌قی خه‌ڵیکدا نه‌هاتۆته‌وه، ئه‌وه ته‌نها کورده که‌گه‌وره‌ترین گروپی خه‌ڵکه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و گه‌وره‌ترین قوربانی داوه له‌دژی داگیرکه‌رانی و نه‌یتوانیوه له‌و ماوه دوورودرێژه‌دا(کهتهمهنێکه بۆ خۆی) ببێته خاوه‌نی کیانێکی سیاسی و ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ، کامه‌یه ئه‌و گه‌له‌ی په‌نجا ساڵ خه‌باتی کردبێ و خوێنیدابێ که‌چی هێچی به‌هیچ نه‌کردبێ له‌کورد به‌ولاوه! میلله‌تانی دنیای وه‌کوو روس و چین و کوبا و ڤێتنام و که‌مبۆدیا و جه‌زائیر و. . . . . . . تاد هیچیان په‌نجا ساڵ خه‌باتیان نه‌کرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌رکرده‌ی دڵسۆز و نه‌ترس و ڕاستگۆ بوون، توانیان بگه‌نه ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆیان، ئه‌وانه‌ی ئێمه له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا، یه‌که‌م وه‌جبه‌ی خه‌ڵکن کهڕادهکهن و له‌سه‌ر سنووره‌کان خۆیان ده‌بیننه‌وه و به میلله‌ت ده‌ڵێن قاره‌مان و خۆڕاگر و له ڕۆژه‌کانی تریشدا وه‌کوو ئێستا، ملهووڕ و دیکتاتۆرن و به‌زۆر سواری ملی خه‌ڵک ده‌بن! جگه‌له‌وه پارتی و یه‌کێتی قه‌ت بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی نوێنه‌رانی گه‌ل بکه‌ن و هیچ حسابیک بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی کورد ناکه‌ن و ده‌یانه‌وێ منداڵ و نه‌وه‌کانی خۆیان بهێننه پێشه‌وه و دهوروتهسلیمیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش په‌نجا ساڵی تر سواری سه‌ری ئه‌و میلله‌ته ببن و به‌ئاره‌زووی خۆیان بازرگانییان پێوه‌بکه‌ن و وه‌کوو پێشووتری خۆیان بکه‌ن و یاری بهچارهبووسی ئه‌و گه‌له‌وه بکه‌ن، به‌مه‌رجێک ئه‌وان خۆیان و وه‌چه‌و نه‌وه‌کانیان هیچ کاتێک ئاماده‌نه‌بوون دڵۆپێک خوێن پێشکه‌شی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن !، هه‌تا چه‌ند ساڵی‌تر گه‌لی کورد به‌به‌ریه‌وه ماوه له‌م قه‌واره‌یه‌دا بمێنێته‌وه؟! سه‌رکرده‌ی دوو حزب ئه‌ئاوا ڕه‌فتاربکه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یاندا، چۆنچۆنی ده‌وێرن ده‌م له‌مافی چاره‌ی خۆنووسین و ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه بده‌ن ! ئه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ئه‌وه‌یه که پارتی و یه‌کێتی به‌شانازییه‌وه له‌ڕێگای که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانیانه‌وه شه‌و و ڕۆژ منه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له چه‌وساوه‌یه‌دا ده‌که‌ن و هه‌ر شیڕهشیڕیانه و پڕبه‌ده‌م هاوارده‌که‌ن
ئێمه ئه‌م ڕۆژه‌مان دروستکرد ! ئێمه ئه‌م ڕۆژه‌مان دروستکرد ! ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌و پیلانی خه‌لیجییه‌کان و ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر لووتبه‌رزی و گه‌وجێتی سه‌ددام حوسه‌ین نه‌بوایه که شه‌ڕی ئێرانیان پێکردو دواییش کوێتیان پێداگیرکرد و کڵاویان له‌سه‌رسه‌ری دانا، ئه‌وا مه‌حاڵ بوو ڕژێمی به‌غدا ئاوا به ئاسانی کۆتایی بێت و چاره‌نووسی گه‌له‌که‌شمان نادیار ده‌بوو !.
ئه‌گه‌ر نه‌ختێک بگه‌رێینه‌وه بۆدواوه، پارتی دیموکراتی کوردستان له11/09/1961 دا ده‌ستی دایه چه‌کهه‌ڵگرتن دژی ڕژێمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و داوای جێبه‌جێکردنی ماده 3ی ده‌ستووری کاتیی عێراقیان ده‌کرد که شه‌ریکایه‌تی کورد و عه‌ره‌بی پیشانده‌دا و هه‌ندێک له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانیان فێرکردبوو که‌بڵێن ماده 3 مان گه‌ره‌که!
دوابه‌دوای حوکمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم 3 جار کۆده‌تای سه‌ربازی روویداوه له عێراقدا و به‌وپێیه داخوازییه‌کانی کوردیش گۆڕانی به‌سه‌رداهات، له‌پێشاندا به لامه‌رکه‌زی ده‌ستی پێ‌کرد و دوایی بوو به حوکمی زاتی و دوای ئه‌وه حوکمی زاتی ڕاسته‌قینه و ئێستایش کردوویانه به فیدرالی که به‌ناوه‌ڕۆک زۆر که‌متره له ئۆتۆنۆمی وڵاتێکی ئه‌وروپایی !.
له‌ساڵی 1964 دا پارتی دیموکراتی کوردستان بوو به دوو که‌رته‌وه و مه‌لایی و جه‌لالی لێکه‌وته‌وه که‌هه‌تا ساڵی 1970 له‌یه‌کتریان کوشت و هه‌رزان یارییان کرد به‌خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه له پێناوی ده‌سه‌ڵات و پاره‌دا. ئه‌وه یه‌که‌مجار بوو له شۆڕشی ئه‌یلوولدا، جه‌لالی و مه‌لایی، نه‌ریتی کورد کوشتن و چوونه پاڵ دوژمن دابهێنن له‌سه‌ر حسابی پرسی کورد، ئه‌وان ڕژێم و ده‌زگای موخابه‌رات نه‌ما تاقینه‌که‌نه‌وه دژی یه‌کتر، هه‌ر له به‌غدا و موخابه‌راتی عێراقییه‌وه بیگره تا ڕژێمی شا و ساواک، کۆماری ئیسلامی و ئیتیلاعات، تورکیا و میت، سوریا و موخابه‌راتی سوری، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان له‌خزمه‌تی ئه‌م ڕژێمانه‌دا بوون ئه‌وه‌نده له خزمه‌تی گه‌له‌که‌یاندا نه‌بوون، رکابه‌رایه‌تی و قینی ئه‌ستووری خێڵه‌کی ئه‌م دوولایه گه‌یشتبوه ئاستێک، ئاماده نه‌بوون ده‌ست بخه‌نه ده‌ستی یه‌ک و لای دوژمنه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژارد بۆ قه‌ڵاچۆکردن و قاتوقڕکردنی کورد.
جه‌لالی و مه‌لایی (پارتی و یه‌کێتی)، له‌وه‌تی دروستبوون هه‌ر ئاژاوه‌گێڕ و شه‌ڕخواز بوون و به‌وهۆیه‌وه درێژه‌یان به ژیانی سیاسی خۆیان داوه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕوئاژاوه نه‌بوایه، ئه‌وان لاشه‌یه‌کی مردوو بوون له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا، ئێستایش که بێده‌نگییان لێکردوه له‌ئازایه‌تی خۆیان نییه، نه‌خێر له‌به‌ر چاوی نێوده‌وڵه‌تییه !.
هه‌ریه‌ک له‌ودوانه شهر نه‌ما نه‌یکه‌ن له کوردستان و ناوچه‌که‌دا، له‌پێشاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی به‌غدا، دوایی له‌گه‌ڵ خۆیان و لایه‌نه کوردستانییه‌کانی تر، پاشان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و حزبی دیموکراتی ئێران و پ ک ک، ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌زانی چۆنچۆنی مامه‌له‌ی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی گه‌له‌که‌مان (به‌عس) بکه‌ن و له سایکۆلۆجی ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتبوون، ده‌تگوت بۆ گه‌شتوسه‌یران چوونه‌ته ئه‌و شاخه، به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن له‌سیاسه‌ت و نه‌خویندنه‌وه‌ی واقیعی خۆیان، به‌هۆی که‌لله ڕه‌قی و لوتبه‌رزی خۆیانه‌وه، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و گازی ژه‌هراوی بوو به دیاری بۆ گه‌له‌که‌مان ئه‌مه جگه له قاتوقڕکردنی 8000 هه‌زار بارزانی و خستنه‌وه‌ی هه‌زاران بێوه‌ژن و منداڵی بێ‌باوک که‌هه‌مووی له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه، له‌ناو بهرزانیهکاندا 3 که‌سیان (لوقمان، عوبێدولله، سابیر) له بنه ماڵه‌ی بارزانی بوون که سه‌ددام له شاری به‌غدا له‌ناویبردن، بێگومان له‌ناوبردنی چه‌ند هه‌زار کوردی فه‌یلی و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رکردنی ده‌یان هه‌زاری تر له‌وان و کاول کردنی کوردستان هه‌موو له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه چونکه پارتی و یه‌کێتی ته‌نها شه‌ڕیان کردووه له پێناوی شه‌ڕدا. جگه‌له‌مانه، له‌کاتی کۆڕه‌وه‌که‌ی کورد که‌هه‌موو دنیا پێیزانیو و بووه مانشێتی ڕۆژنامه‌کانی دنیا. حکومه‌ته‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان هه‌ر هه‌موویان ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌نگی گه‌له‌که‌مان، هونه‌رمه‌ده به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که‌وتنه گێڕانی ئاهه‌نگ و پاره‌کۆکردنه‌وه بۆ کورد، هه‌ر ئه‌وکاته بۆخۆی ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ کورد که ده‌یتوانی پێدابگرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وکاته ناسکه‌دا سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی (مام جه‌لال و کاک مه‌سعود) ڕایانکرده به‌غداو لاجان و ڕوومه‌تی جه‌للاده‌که‌ی کورد سه‌ددامیان ماچکرد و ئابڕووی کوردیان برد و گه‌وره‌ترین زیانی سیاسی و مه‌عنه‌ویان دا له کێشه‌ی کورد له هه‌موو دنیادا و به ده‌وڵه‌تان و میلله‌تانی دنیا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانیان وت: وازمان لێبێنن ! ئێمه له‌مه زیاترمان ناوێت !. هه‌ر ئه‌م دوانه لهجارێکیتردا بۆ ڕازیکردنی تورکه‌کان له‌ساڵی 1992 دا که‌وتنه گیانی (پ ک ک) و ده‌تگوت بیتاقه‌یان بۆده‌رچووه و هه‌موو دنیا هی خۆیانه، ئه‌مه له‌کاتێکدا چ ئه‌وسا و چ ئێستا عه‌بدولله ئۆج ئالان و (پ ک ک) ناکۆکی سه‌ره‌کی نه‌بوون و نابن و ده‌بێ له‌و ڕاستییه تێبگه‌ن. ساڵی 1993 په‌لاماری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان دا‌و چیان له‌ده‌ستهات به‌رامبه‌ری ئه‌وان کردیان، له‌ساڵی 1994 دا ئه‌مجاره‌یان پارتی و یه‌کێتی خۆیان که‌تنه گیانی یه‌کتر له‌سه‌ر باج و گومرگه‌که‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و شه‌ڕێکی خوێناوی دڕندانه‌ی چه‌ند ساڵه‌یان به‌رپاکرد کهباجهکهی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا نه‌که‌وتایه‌ته به‌ینه‌وه و شه‌ڕه‌که‌ی پێڕانهگرتنایه له‌ساڵی 1997 دا، ئاوا له‌وانه بوو زوو کۆتایی نه‌یه‌ت، له‌وکاته‌دا بۆ یه‌که‌م جار پاش 19 ساڵ سه‌ردانی کوردستانم کرده‌وه که چوار ڕۆژ بوو شه‌ڕه‌که ده‌ستیپێکردبوو، به گوێی خۆم گوێم له ڕادیۆی ههردولابوو که چۆن به شێوه‌یه‌کی قیزه‌ون و ناشیرین سوکایه‌تیان به‌یه‌کتر ده‌کرد، کار گه‌یشتبوه قسه‌وتن به ناوگه‌ڵی ژنی سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوولایان. له‌وکاته‌دا یه‌کێتی له‌خۆی بایی بوبو، ته‌نگی به پارتی هه‌ڵچنیبوو، ته‌نگه‌تاوی کردبوو، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی مام جه‌لال به کاک مه‌سعود بارزانی بڵێ: چاوت به هه‌ولێر ناکه‌وێته‌وه ! مه‌گه‌ر به دوربین سه‌یری هه‌ولێر بکه‌یت !، ئه‌مه وای لهبارتی کرد له داخاندا و له رقی یه‌کێتی په‌نا به‌رێته به‌ر سه‌ددام و سوپای عێراق، که ئه‌نجامه‌که‌ی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ولێر بوو بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی، بێگومان تیشکی سه‌وزی ئه‌مه‌ریکا 31 ی ئابی 1996 ی دروستکرد و یه‌کێتییان ڕاونا تا سه‌ر سنووره‌کانی ئێران. له ڕا ستیدا دوای ئه‌و ڕوداوه، ڕێکخراوه‌کانی یه‌کێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای هه‌ڵوێستیان له‌خه‌ڵکی ده‌کرد و له جارێکیاندا من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م وت:
یه‌کێتی هێزی پاسداری هێناوه بۆ ناوچه‌کانی کۆیه‌و هه‌ولێر و پارتیش له‌لای خۆیه‌وه سوپای تورکی هێناوه‌ته ناوه‌وه و چهندوهخته شه‌ڕو هه‌ڵایه و هه‌رلایه خۆی به‌که‌ڵه‌گا ده‌زانی له کوردستاندا و ئه‌مه‌ریکایان بیرچۆته‌وه که به‌رپرسه له‌و بارودۆخه و خۆی خاوه‌نی بریاره.
ئێستا له 31 ی ئابدا سوپای عێراق له‌به‌ر چاوی کاڵی مه‌سعود بارزانی نه‌هاتۆته ناوه‌وه و ئه‌مه بۆ ڕاگرتنی ته‌رازووی هێزه له‌کوردستاندا و ماناکه‌ی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
ئێران برۆ ده‌ره‌وه له کوردستان، یه‌کێتی تۆش عاقڵ به ! ئیتر پێویست ناکات که‌س له‌ته‌لی عاتیفه‌ی که‌س بدات ! بڕۆن فێری سیاسه‌ت بن چونکه ئێوه قه‌ت سنووری خۆتان نه‌زانیوه !.
له 9ی ئاپریلی ساڵی 2003 دا حوکمی ئاگروئاسن و دیکتاتۆری سه‌ددام کۆتاییهات، ئه‌مجاره‌یشیان هه‌لێکی زێڕین بۆ پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵکه‌وت که پێش چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناو که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر، گوتاری سیاسی خۆیان یه‌کخه‌ن و چی باشه بیکه‌ن بۆ کورد و هه‌قی به‌ره‌ودوا بکه‌نه‌وه و هه‌تا سنووری کوردستان شاخه‌کانی حه‌مرین- نه‌وه‌ستنه‌وه و هه‌مو ئه‌و ناوچانه ڕزگاربکه‌ن. که‌چی مه‌خابن هه‌ردولا له‌ژێر چه‌تری شه‌ڕه په‌ڕۆدا ئابڕووی کوردیان برد‌و به‌هۆی رکابه‌رایه‌تی و بیری خێڵه‌کییه‌وه، عه‌ره‌به هاورده و ڕاکردووهکانیشیان گێڕایه‌وه بۆ که‌رکوک و ده‌ستی ڕێزوحورمهتیان خستنه سه‌ر و ئه‌وانیشیان فێری په‌ڕۆ و کاغه‌زی سه‌وز و زه‌رد کرد، جگه‌له‌وه هاتن وه‌کوو سواڵکه‌ر په‌لاماری بانکه‌کانیان دا‌و و گوێنیان پڕده‌کرد له دیناری شڕ و بێ‌نرخ، هه‌روه‌ها که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌و بارکردنی شتی به‌نرخ و ئاوه‌دیوی ئێرانیان کرد. که‌ئه‌مه‌ریکا ویه‌کێتی ئه‌روپا و ڕۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێره‌کانی دنیا ئه‌م دیمه‌نه‌ی کوردیان بینی ئیتر تێگه‌یشتن ئه‌وان (پارتی ویه‌کێتی) چی‌یان ده‌وێت !.
لێره‌وه ڕه‌وشه‌نبیرو سیاسه‌تزانی کورد ده‌توانی ئه‌وان بخوێنێته‌وه و له‌وه تێبگات که بۆچی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی کوردستان کراونه‌ته ماده‌یه‌کی ده‌ستوری، له‌پێشاندا ماده‌ی 58 و دوایی ماده‌ی 140 که جێبه‌جێکردنیان له‌م ساڵانه‌ی بێشوودا وه‌کو خه‌و و خه‌یاڵی لێهاتبوو. بابزانین ئه‌مجاره‌یان چۆنده‌بێ !.
له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابوردوودا، به‌هۆی سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجاوه که دوو ئیداره، دوو حکومه‌ت، دوو ده‌سه‌ڵاتی لێکه‌وتۆته‌وه، به‌هه‌ردولایان ماڵی کوردیان وێرانکردووه و نه‌یانتوانیوه به‌شێکی زۆر که‌م نه‌بیت له پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان جێبه‌جێبکه‌ن و هه‌رخه‌ریکی قۆرخکردنی ده‌سه‌لات و گیرفانپڕکردن بوون، سیستم له‌کوردستاندا سیستمێکی ئه‌رستۆکرات، بیرۆکرات، تازهدهوڵهمهنده که توێژێکی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه و فڕی به‌سه‌ر سیستمی دیموکرات و شه‌فافه‌وه نییه، هه‌تا ئێستاێش هه‌ردو پارتی و یه‌کێتی له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیه‌تیدا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاشقولگرتن و چاڵهه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتری و پشتی یه‌کتری شکاندن له‌سه‌ر حسابی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی و چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌له‌که‌مان(ئابڵوقه‌دانی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌ولێر نموونه‌یه‌که). ئه‌وان جگه‌له‌وه‌ی خاوه‌نی ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون و نازانن به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن، به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه و کاراشیان نه‌بوه که په‌وه‌رده‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنیات بنرێ و نوخبه‌ی سیاسی لێبه‌رهه‌م بهێنن و سه‌رکرده‌ی پاشه‌ڕۆژیان لێدروستبکه‌ن، ئه‌وان نه‌یانویستووه که‌سێک له‌ڕیزه‌کانیاندا په‌یدا ببێت کێبرکێ بکات له‌گه‌ڵیانداو شانبدات له‌شانیان، ئه‌گه‌ر پهیداشبووبێ ئه‌وا ئابلوقه دراوه و که‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرش و سووکایه‌تیپێکردن و تانه‌وته‌شه‌ر، (له‌ناو پارتیدا سامی عه‌بدولره‌حمان و له‌ناو یه‌کێتیشدا نه‌وشیروان مسته‌فا دوو نموونه‌ن).
ده‌رباره‌ی ئازادییه دیموکراتییه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانئازادی کهداوایهکی شارستانییه، مانایه‌کی فراوانی هه‌یه و کایه‌کانی ژیان هه‌مووی ده‌گرێته‌وه، لابردنی سانسور و له فیلتهردان له‌سه‌ر جوڵه‌و چالاکییه‌کانی تاک له کۆمه‌ڵدا ده‌چێته خانه‌ی ئازادییه‌وه که به‌پێی یاسایه‌ک ڕێکده‌خرێت. ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن به شێوازی قسه‌کردن، نووسین، کاری هونه‌ری، خۆڕێکخستن، خۆپیشاندان، مانگرتن. . . . . . تاد به‌شێکن له‌و.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵ و ئاڵۆزبوونی باری ژیانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیه‌وه، تاک له‌کۆمه‌ڵدا پێویستی به کۆمه‌ک و هاوکاری ئه‌ندامانی تری ناو کۆمه‌ڵ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی چونکه به‌بێ ئه‌وانیتر هێچ به هیچ ناکات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باس له ئازادییه سیاسییه‌کان بکرێت کهبههۆیهوهگۆڕانی گه‌وره گه‌وره ڕووده‌دات و کار ده‌گاته ڕاپه‌ڕێن و شۆڕش.
له‌ماده 19 ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا جه‌خت له‌سه‌ر مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین کراوه، دواتریش سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان مشتومڕی خۆیان له‌سه‌ریاسای ڕۆژنامه‌نووسی له‌کوردستاندا کردووه و پشتگیری خۆیان یشانداوه له‌یاساکه‌دا که ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کراوه و په‌سه‌ند کراوه، که‌چی له‌مه‌یدانی کارکردن و جێبه‌جێکردندا یاساکه هه‌ردو قاچی شکێنراوه و کاری پێناکرێ، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که پارتی و یه‌کێتی له‌هه‌وڵی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و چاوترساندن و سنوردارکردنی کاری ڕۆژنامهگهریدان، بۆ نمونه ڕۆژی 29/10/2009 له‌هه‌ولێر هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر نووسه‌ری ناسراو نه‌به‌ز گۆران و به‌ئاره‌زوی خۆیان دایانپڵۆسی و له چهندلایهکهوه برینداریانکرد و له‌هه‌وڵی تیرۆر‌کردنیدا بوون، پێشتر سۆرانی مامه حه‌مه‌یان له‌به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوشت له‌که‌رکوک و پارتی ویه‌کێتی خۆیانی لێگێلدهکهن و به‌لایدا ناچن. دواتریش هه‌وڵی تیرۆرکردنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌حمه‌د میره یان دا و لهجارێکیتردا سوران عبدولقادریان فڕاند و له که‌رکوک فڕێیاندا و ڕۆژی 25/12/2009 ڕه‌ئوف قادر ناسراو به ڕه‌ئوف زه‌رایه‌نی له‌به‌ر ماڵه‌که‌ی خۆی له هه‌ڵه‌بجه‌ی نوێ تیرۆر کرا و رۆژی 27/28 12/2009 ته‌قه له بورهان ڕه‌مه‌زان ده‌کرێت و شه‌وی 30/12/2009 نوسینگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان خاتو سیوه‌یل عوسمان ئه‌حمه‌د ده‌سوتێنرێت له‌گه‌ڵ ده‌یان ڕوداوی تری له‌م بابه‌ته، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌کی زۆری گیراو له هاوڵاتیان که چه‌ند ساڵێکه له‌ژووره‌وه‌ن و دادگایی نه‌کراون.
لێره‌دا پرسیارێک ڕوبه‌ڕووی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، ده‌زگاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌بێته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م کاره چه‌په‌ڵ و تیرۆریستانه‌یه که ڕۆژانه ڕوبه‌ڕووی خه‌لکی کوردستان ده‌بێته‌وه و نائارامی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ. پرسیاره‌که داوای هه‌ڵوێستوه‌رگرتن ده‌کات به‌کردار که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم پێیههڵسن بۆئه‌وه‌ی تاوانباره‌کان به‌ره‌وڕووی دادگا ببنه‌وه و به‌سزای خۆیان بگه‌ن و سنوورێکیش دابنێن بۆ هه‌موو کارێکی ناڕه‌وا له‌دژی هاوڵاتیان. هه‌ڵبه‌ته کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان له ڕۆژی 10/01/2010 دا و ده‌رکردنی جه‌ند بریارێک له‌سه‌ر شاڵاوی ڕاگه‌یاندن و توندوتیژی و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌رکراو بۆ سه‌ر کاره‌کانیان و هه‌ندێکی تر ههنگاوێکی باشبوو، به‌ڵام خه‌ڵک ئه‌نجامی دیار و باشی ده‌وێ، قسه‌کردن ئاسانه‌و هیچی تێناچێ، به‌ڵام جێبه‌جێکردنی گرنگه !.
یه‌کێتی و پارتی تووشی ململانێ و قه‌یرانێکی سیاسی بوون سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌یان له‌ڕابوردوودا، واته(په‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌ته سهقهتو بێکهڵکهکهی ده‌یان ساڵی ڕابوردوو)، هه‌روه‌ها قه‌بوڵکردنی داهاتو، واته(سیاسه‌تی هاوچه‌رخی دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام)، ئه‌وان سه‌ریان لێتێکچووه و نازانن کاملایان هه‌ڵبژێرن و له‌نێوان به‌ڵێن و پاشگه‌زبوونه‌وه‌دا گیریان خواردووه و نازانن چۆنچۆنی خه‌ڵک ڕازیبکه‌ن!. له‌لایه‌ک بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه به‌رده‌وامن له ده‌ستوه‌ردانه ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان، جێبه‌جێکردن، دادوه‌ری، زانکۆ و په‌روه‌رده، بازاڕی ئابوری و. . . . تاد ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵین و هه‌موو شتێکی خراپ له‌وانه‌وه داکه‌وتووه و شوێنه‌کانی تری گرتۆته‌وه له‌ناو حکومهتو حزبدا له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا.
ڕۆژی 25/07/2009 باشووری کوردستان گۆڕانێکی گه‌وره‌ی به خۆوه بینی و لیستی گۆڕان که‌له‌هه‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا سه‌ریهه‌ڵدا توانی 25 کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێ و هه‌لێکی باش بڕه‌خسێنێ بۆ پارتی و یه‌کێتی کهبهخۆیاندا بچنه‌وه و قه‌بووڵی هه‌لومه‌رجی نوێ بکه‌ن و ده‌ستهه‌ڵگرن له سیاسه‌تی ڕابوردوویان و ده‌ست بخه‌نه ده‌ستی لیستی گۆڕان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی تری وه‌کوو یه‌کگرتوو و کۆمه‌لی ئیسلامی و هه‌وڵبده‌ن پێکه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی نوێ داڕێژن بۆ داهاتوو و کاری له‌سه‌ربکه‌ن و په‌رله‌مانی کوردستان کاراو چالاک بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراقه‌وه به یه‌ک گیان و به‌یه‌ک گوتار رووبکه‌نه به‌غداو ئه‌وه‌بکه‌ن کهلهتوانادایه بکرێ و ئه‌وه ڕزگاربکه‌ن که ده‌توانرێ ڕزگار بکرێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، هه‌ردولا له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان پاشه‌کشه به گۆڕان بکه‌ن و ته‌نگه‌تاوی بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌بیته خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق چونکه ده‌زانن باشترین هێزی جه‌ماوه‌رییه بۆبهگژاچوونهوهی ناهه‌قی وگه‌نده‌ڵی ئه‌وان و خه‌ڵکی کوردستان هیوای زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گۆڕان بۆخۆیشی ئاماده نییه ببێته به‌شێک له سیاسه‌تی ئه‌وان یاخود پاشکۆ و کلک.
پارتی و یه‌کێتی ده‌بێ سوود له ده‌رفه‌ت و کات وه‌ربگرن و به جدی کاربکه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموکراتی و به ئاشتی پێکه‌وه‌ژیان و به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات و ته‌ندروست و گه‌شه‌کردو و هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی خۆیان به‌کار نه‌هێنن بۆ ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و پشت نه‌که‌نه میلله‌ت، ده‌بێ واقیعی ئه‌مڕۆ به‌باشی بخوێننه‌وه و له‌هه‌وڵی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییهدابن که ساڵانێکی دوورودرێژه دروستیان کردووه و تیایدا ده‌خولێنه‌وه. بۆخوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌که ده‌بێ له‌پێشاندا له‌ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵک بترسن و حسابی بۆبکه‌ن، نه‌ک خه‌ڵک تاوانباربکه‌ن و دواتریش ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گر سه‌ربه‌ره‌وخوار هه‌ڵواسن !، دیسان ده‌بێ له‌دڵه‌وه ددان بنێن به هێزی ئۆپۆزسیۆندا و باوه‌شی بۆبگرنهوهو لێوه‌ی فێرببن که له بزوتنه‌ووه‌ی گۆران و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا خۆیده‌نوێنێ و بۆته دیارده‌یه‌ک و خۆی فه‌رز کردووه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا تا له‌وڕیگه‌یه‌وه برینه‌کان ساڕێژبکهن و بۆشاییه سیاسییه‌که پڕبکه‌نه‌وه و داهاتو و پاشه‌ڕۆژی کورد تێبگه‌ن و ببینن، ئه‌وان ده‌بێ له‌و ڕاستییه بگه‌ن که ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌موو وڵاتێکی دنیادا نایه‌ت به شانوباڵی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبدات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی کرد ئه‌وا ده‌بێته به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵات و نرخی سیاسی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئیشی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه به‌بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه خواروخێچییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستنیشان بکات کار بۆ خواسته‌کانی میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر بکات و شانبه‌شانی ئه‌وان لهههوڵوتهقهلایهکی بێوچاندابێت بۆ چه‌سپاندنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی ودیموکراتی، پێشخستنی کۆمه‌لگا له کایه‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا و ڕیسواکردنی گه‌نده‌ڵ و گهندهڵخوازهکان به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه له‌ڕێگه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکوموت، ده‌ستوه‌رنه‌دان له دهساڵاتهکانی یاسادانان، جێبه‌جێکردن، دادوه‌ری، ڕێگه‌گرتن له حزبه‌کان سامان و داهاتی میلله‌ت قۆرخبکه‌ن و بهفیڕۆیبدهن. . . تاد.
ده‌بێ پارتی و یه‌کێتی له‌و راستییه بگه‌ن که گۆڕان هێزێکی سه‌ر به دوژمن نییه و نابێ حسابی دوژمنی بۆبکرێت و له‌خانه‌ی ناکۆکی سه‌ره‌کیدا دابنرێت و ململانێی دوژمنانه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی و حزبه‌کانیتر، وه‌ها سیاسه‌تیان کرد له 45 ساڵی ڕابوردوودا، بۆیه حاڵی ئه‌وان و میلله‌ت زۆر خۆشه و هه‌ڕۆژه‌ی ده‌لاقه‌یه‌کی سیاسیمان تێده‌که‌وێت، ئه‌وان به‌هیچ جۆرێک له‌مه‌سه‌له‌ی ململانێ (السراع) ناکۆکی (الخلافات) یه‌کگرتن (الاتحاد) کهئهلفبای سیاسه‌ته نه‌گه‌یشتبوون، ئه‌گه‌ر تێنگهیشتنایه ئه‌وا ده‌یانهه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته به خۆڕایی تتیانهدهچوون و دنیا دنیایه‌کی تر ده‌بوو!.
ناکۆکی سه‌ره‌کی له‌کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا، ته‌نهاو ته‌نها داگیرکه‌رانی کوردستان بووه و ده‌بێ، پێویسته ئهمهبکرێته ستراتیژی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و گۆڕانی تێدا نه‌کرێت و نابێ هه‌رجاره‌ی لایه‌نێکی کوردستانی بکرێته ناکۆکی سه‌ره‌کی. شه‌ڕو پێکدادانه‌کانی ڕابوردوو له‌گه‌ڵ حزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه، پ ک ک و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی باشوور، ئه‌مڕۆش خۆگیڤکردنه‌وه له گۆڕان، هیچیان خزمه‌تی مه‌سه‌له کوردستانییه‌کانی ئێمهناکات و ته‌نها دوژمنانی کورد و کوردستان سوودی لێوه‌رده‌گرن.
خه‌بات و تێکۆشانی شارستانی و هاوچه‌رخ واده‌خوازێ که پارتی و یه‌کێتی فێری دیالۆگ و وشهگۆڕینهوه و لهیهکتریگهیشتن ببن و دانه‌به‌زنه ئاستێکی سیاسی نزم و وه‌کوو منداڵه‌ورتکه قسه‌ی تاڵوتفت و بێتام نه‌به‌خشنه‌وه و ڕاگه‌یاندنه‌کانی پێوه خهرێکنهن و که‌سانێک نه‌هێننه مه‌یدان که که‌س نازانێ پاشکۆی سیاسیان چییه.
ئه‌وه‌ی مام جه‌لال هه‌ڵیڕشت له پلێنیۆمه‌که‌ی رۆژی 29/10/2009 دا دژی نه‌وشیروان مسته‌فا که هاوڕێیه‌کی کۆنی تێکۆشانی خۆیه‌تی و ده‌یان ساڵ پێکه‌وه کاری سیاسی‌یان کردووه. . . . . کارێکی هه‌تابڵێیت ناشیرین، نابه‌جێ، ناجوامێرانه بوو، له‌وه‌زیاتر که خه‌ڵکی تووڕه‌کرد هیچی لێسه‌وز نه‌بوو، مام جه‌لال وه‌کوو کارهپیشهییهکانی، ئه‌گه‌ر که‌سێکی به‌دڵ نه‌بوو یان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا جیاواز بوو یاخود لێی جیابوه‌وه وه‌کوو ئیستای نه‌وشیروان مسته‌فا، یاخود هه‌لومه‌رجی سیاسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌بێ ئه‌وا په‌ناده‌باته به‌ر ڕکابه‌رایه‌تی و هێرشکردن و هه‌ڵڕشتنی تومه‌تی سیاسی، ئه‌خلاقی، کۆمه‌ڵایه‌تی و لهتامیشی ده‌رده‌کات که‌زۆر چاک له‌سه‌ری ده‌که‌وێت و خۆی پێده‌شکێ له‌ناو خه‌ڵکدا. مه‌لا به‌ختیار نموونه‌یه‌کی تری ساڵی هه‌شتاکانه که چه‌ند ساڵێک له‌زینداندا توندیان کرد و به‌رائه‌تیان پێدا و له کوردستان و هه‌موو ئه‌وروپا بڵاویانکرده‌وه و سووکایه‌تی زۆریان پێ‌کرد و خه‌ریک بوو له‌ناویبه‌رن !. من نه‌مبیستووه ناوبراو له‌سه‌ر دزی و پیاوکوشتن گیرابێ و سوکایه‌تی پێکرابێ.
لێره‌دا نامه‌وێ ده‌قی وتاره‌که‌و ئه‌و تومه‌تانه‌ی مامجه‌لال ههڵێڕشتن و خستنیه پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، جارێکی‌تر دووپات بکه‌مه‌وه چونکه زۆری له‌سه‌ر نووسراوه جگه‌له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خۆیشی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
به‌کورتییه‌که‌ی مامجه‌لال و کوردستانی نوێ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی یه‌کێتی، به پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی، زیاد له پێویست خۆیان خه‌ریککردووه به لیستی گۆرانه‌وه و ئه‌مه‌یان کردۆته کاری ڕۆژانه و هه‌ندێجار لاسایی ڕژێمه دیکتاتۆره کۆنه‌کانی به‌غدا ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی (به‌عس) و لهههرجارێکدا چه‌ند ده‌موچاوێک نیشانده‌ده‌ن، گوایا ڕیزه‌کانی دوژمنیان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته‌وه بۆناو ڕیزی نیشتمانی!. . . . . ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر هیچ نه‌گه‌یه‌نێ، ئیفلاسی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێ چونکه شتی زۆری له‌وه گرنگتر هه‌یه که بیکه‌ن و خۆیانی پێوهخهریكبکهن.
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆک هۆز و عه‌شیره‌ت نییه، خه‌ریکی جاش قهیدکردن نییه، ئه‌و فه‌وجی خه‌فیفه‌ی دروستنه‌کردووه دژی یه‌کێتی نیشتمانی و به‌ره‌ی گه‌ل، مووچه لهناحهزان و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان وه‌رناگرێ، ئه‌و نه‌هاتووه کۆده‌تای سه‌ربازی بکات به‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتیدا و بیری لهپهنابردنه به‌ر به‌کارهێنانی چه‌ک نه‌کردۆته‌وه تالهوڕێگهیهوه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ و ده‌سه‌ڵات له پارتی و یه‌کێتی بسێنێته‌وه، نه‌چوه خۆی به ده‌وڵه‌تێکی ئیقلیمی دوژمن به‌گه‌له‌که‌مان بفرۆشێ و پاره‌وپول و چه‌ک له‌وان وه‌ربگرێت و هێزی سه‌ربازی ئه‌وان بێنێته ناو خاکی کوردستانه‌وه و خوێنی خه‌ڵک به هه‌وانته بڕێژێ وه‌کو پارتی و یه‌کێتی له‌وه‌وپێش کردیان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کۆبوونه‌ته‌وه خۆبه‌خشانه کارده‌که‌ن و زۆربه‌شیان له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی نه‌وشیروان مبستهفا نییه که له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵاون. نه‌خێر، له‌مێژه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌و ڕاستییه گه‌یشتوون که ئه‌مڕۆ سیستمێکی ئیداری و سیاسی بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵ هه‌یه له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا و پارتی و یه‌کێتی درووستیانکردووه و ده‌یبه‌ن به‌ڕێگاوه و لێی به‌رپرسن و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان (قه‌ڵه‌م فرۆش و مشه‌خۆر و داخله‌دڵ و هه‌لپه‌رست و ملهووڕ و گه‌نده‌ڵه‌کانی) لێده‌رچێ هه‌ر هه‌موو ئه‌وانیتر خه‌ون ده‌بینن که گۆڕانکاری بکرێت له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا و ده‌سه‌لات بکه‌وێته ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت.
پارتی و یه‌کێتی به‌درێژایی مێژووی سیاسی خۆیان بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموکراتییان کردووه و فرمێسکی تیمساحیان هه‌ڵڕشتووه بۆ خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لانی ئازادیخواز، هه‌ر له‌ژێر چه‌تری ئازادی‌دا سه‌ری هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یان خوارد، شه‌ڕی ناوخۆی کوردیان هه‌ڵگیرساند، چه‌ندجارێک له‌شکری داگیرکه‌ریان هێناوه‌ته خاکی کوردستانه‌وه له‌دژی یه‌کتر و له‌خۆشیاندا سه‌مایان بۆ کردووه و سازشیان کردووه له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر حسابی پرسی کورد‌و له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا و به‌م شیوه‌یه گه‌وره‌ترین گورزیان وه‌شاند له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد و نیو سهدهگێراویانهتهوه بۆدواوه.
من به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌تا ئێستاێش بڕوام نییه ئازادی هه‌بێت له‌کوردستاندا، ئه‌گه‌ر هه‌یشبێ، ئازادییه‌کی سه‌روگوێلاک شکاو و قاچ شکاوه و له‌ئاستی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ردا نییه، بۆنموونه پارتی و یه‌کێتی دوو سه‌رکرده‌یان هه‌یه، (مامجه‌لال و کاک مه‌سعود)، هه‌یه‌که‌یان چه‌ند هه‌زار پاسه‌وان (حیمایه) یان به‌دواوه‌یه، ڕووبکه‌نه هه‌ر جێگایه‌ک، کۆڵان و جاده و ڕێگاوبان و داروبهدی ئه‌و ناوه هه‌مووی ده‌گیرێ و ده‌ڵێی جه‌جاڵ هه‌ڵساوه!، هیچ سه‌رۆک کۆمارێکی دیکتاتۆری ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌کو ئه‌وان ناکات، نه‌مبیستووه که‌سێک، هاوڵاتییه‌ک، مامجه‌لال یان کاک مه‌سعودی بینیبێت لای دوکاندارێک له چێشتخانه‌یه‌ک له‌جاده‌و کۆڵانێکی ناوشار به خۆیان و دوسێ پاسه‌وانه‌وه، ساڵی رابوردوو که خولی په‌رله‌مان کرایه‌وه و کاک مه‌سعود چوو بۆ ئه‌وێ و وتاری خۆی خوێنده‌وه، چه‌کداره‌کانی ئه‌و سه‌ربان و بنبان و حه‌وش و ده‌وروپشتی په‌رله‌مانیان داگیرکرد و ئازادی و دیموکراتیش دایانه پڕمه‌ی پێکه‌نین!.
له‌پاڵ هه‌زاران حیمایه که‌به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌یه، ته‌نها شه‌خسی مامجالال به‌ده‌یان یاریده‌ده‌ر بۆ کاری هه‌مه‌چه‌شنه، ده‌یان نوێنه‌رله شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان بۆ کاره شه‌خسییه‌کانی ئه‌و و به‌ربوونه گیانی خه‌ڵكیی، ده‌یان ڕاوێژکار که‌زۆربه‌یان له ئیشی سه‌رپێیی و به‌رده‌ستی و سه‌رپه‌رشتی کۆشک و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ولاوه هیچ کارێکی تریان نییه!، ئه‌مانه تێکڕا بودجه‌یه‌کی مانگانه‌یان بۆ ته‌رخانکراوه که هه‌مووی پاره‌ی ئاره‌ق و فرمێسکی خه‌ڵکی کوردستانه، پاره و قووتی هه‌زاران خه‌ڵکی هه‌ژارو لێقه‌وماوی ئه‌و میلله‌ته‌یه که هه‌تا ئیستایش ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ئه‌م پاره‌یه به‌شی دروستکردنی ده‌یان قوتابخانه‌و کلینیکی ته‌ندروستی و جاده‌و شه‌قام ده‌کات له کوردستاندا سه‌دان خێزان ڕزگارده‌کات له برسێتی. ((واخه‌ریکه ئازادی و دیموکراتی دێنه زوبان، چونکه جامه‌که پڕبووه و لێیده‌ڕژێ)).
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئازادی و دیموکراتی له‌کوردستاندا هێشتا ڕه‌گوڕیشه‌ی دانه‌کوتاوه و له قۆناخی یه‌که‌میدایه و پێویستی به‌وه‌یه پشتگیری لێبکرێ بۆئه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی گه‌شه‌کردن و بۆپێشه‌وه‌چوون له‌خۆ بگرێ، ده‌کرێ پارتی و یه‌کێتی له‌وپێناوه‌دا هه‌نگاوی لهباروبهجێ بنێن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بێنه ناو پرۆسه‌که‌وه و بۆپێشه‌وه‌ی به‌رن.
مه‌به‌ست له هه‌نگاوه‌کان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
*جیاکردنه‌وه‌ی حزب له‌حکومه‌ت بخرێته قۆناخی جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌ر قسه نه‌بێت، هه‌روه‌ها پارتی و یه‌کێتی ناچاربکرێت ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه کاروباری سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یاسادانان، جێبه‌جێکردن، دادوه‌ری، جگه‌له‌وه ته‌واو ڕووتبکرێنه‌وه له میلیشیای چه‌کدار.
*هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی کرابێت به دوو ئیداره، دوو وه‌زاره‌ت، دوو میزانیه.
* ڕووخاندنی حکومه‌تی پشتی په‌رده که‌دواتر دێمه سه‌ر باسکردنی، هاتنه‌ده‌ره‌وه له ژووره تاریکه‌کان، ڕوون و ئاشکرا قسه‌کردن بۆ میلله‌ت به‌بێ پێچوپه‌ناو ئه‌ملاولا.
*دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و به بێ پێچوپه‌نا له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حزبه‌کان. ئه‌گه‌ر حزبه‌کان سووربوون له‌سه‌ر به‌تالانبردنی سامانی میلله‌ت، ئه‌وا پێویسته گه‌لی کورد قسه‌ی خۆی هه‌بێ و ئه‌مه قه‌بووڵ نه‌کات، دیسان پێویسته حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له‌به‌غدا، ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، ڕێکخراوه نێوده‌وله‌تییه‌کان له‌پێش هه‌موویانه‌وه سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال ئاگاداربکرێنه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
* هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی پارتی و یه‌کێتی و وازهێنان له گه‌له‌کۆمه دژی ئه‌وانیتر.
*وازهێنان له جاسوسی‌کردن به‌سه‌ر خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه(که‌ئه‌مه پێشه‌ی دیکتاتۆرو ره‌فتار فاشییهکانه) له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردو ده‌زگای زانیاری و پاراستن و له‌جێی ئه‌وه کارکردن بۆ به‌مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگا له‌ڕێگای به‌هێزکردنی ڕێکخراوه دیموکراتییه‌کان و لابردنی سانسور و کۆنترۆڵ له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌کان له سنووری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا و ڕاپێچکردنی ئه‌وانه‌ی کاری تیرۆریستییان کردووه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بۆ به‌رده‌می دادگا و لهپاڵئهمهدا زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م که‌مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنه.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و یاسای ههڵبژاردنهکانڕۆژی 08/11/2009 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایه‌کی هه‌ڵبژاردنی سه‌قه‌تی په‌سه‌ندکرد که تیایدا بارودۆخێکی تایبه‌تی دایه که‌رکوک له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌موکوڕی تر کهلهیاساکهدا هاتبوو و په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی کورسی پارێزگاکان و ژماره‌ی کورسییه قهرهبوکراوهکانهوه هه‌بوو. جارێ له‌ڕێوه سه‌رۆک کۆمار وه‌کوو هه‌موو جارێکی‌تر یاساکه‌ی په‌سه‌ند کرد‌و یه‌که‌م که‌سیش که‌له‌ناو په‌رله‌ماندا بهیساکهیدا هه‌ڵدا و ستایشی کرد‌و به‌ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنی دانا بۆ گه‌لی عێراق سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی دکتۆر فوئاد مه‌لا مه‌عسوم بوو. له‌ولاشه‌وه جێگری سه‌رۆک کۆمار تاریق ئه‌لهاشمی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیتره‌وه، ڤیتۆی له دژی یاساکه به‌کارهێناو په‌سه‌ندی نه‌کرد.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌گه‌یه‌نێ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی که سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی و نوێنه‌رانی کورد له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق بێئاگابوون و خه‌ویان لێکه‌وتبوو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی تردا، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌کان و ده‌رکه‌وت که زۆر له‌دواوه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن و بریاردان له‌سه‌ر یاساکان.
پاش مشت‌ومڕ و قسه‌گۆڕینه‌وه و جرتوفرتی لایه‌نه‌کان، جارێکی‌تر له‌شه‌وی یه‌کشه‌ممه 06/12/2009 دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌یاسای هه‌موارکراوی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ندکرد و به‌پێی یاساکه ژماره‌ی کورسییه‌کان بووبه 325 کورسی، له‌وه‌ش 15 کورسی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه بوو، هه‌شتیان بۆ که‌مینه‌کانی نێو عێراق، ئه‌ویتریشیان دابه‌شکرا به‌سه‌ر پارێزگاکاندا.
لهمجارهشیاندا هاوپه‌یمانی کوردستان نقه‌ی لێوه‌نه‌هات و یاساکه‌ی په‌سه‌ندکرد، به‌ڵام یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌نگیان پێنه‌داو چوونه‌ده‌ره‌وه که‌ئه‌وه بۆخۆی ههنگاوێکی جوامێرانه بوو چونکه به‌پێی ئه‌و یاسایه کهلهماده 6 و برگه‌کانی ئه‌و ماده‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک نه‌کراوه‌و گومان له‌ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی کورد له‌و شاره‌دا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم که‌لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان شکستێکی گه‌وره‌ی هێنا له‌کاتی دانانی ئه‌و یاسایه‌دا چونکه قهبوڵیکرد که‌رکوک تایبه‌تمه‌ندی پێبدرێت و وه‌کوو پارێزگایه‌کی گومان‌لێکراو بهێڵرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌داهاتوشدا کورد خۆی ئه‌کته‌رێکی باشنه‌بێت له‌م کێشه‌یه‌دا ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه زۆرشتی تریش له‌کیسده‌چێت و به‌م ئهدائهی ئێستاوه ئاینده‌یه‌کی گه‌ش چاوه‌روانیان ناکات.
جگه‌له‌مانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌تائێستا ئامار‌و سه‌رژمێرییه‌کی بێلایه‌نی ڕاسته‌قینه نه‌کراوه‌و ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق پشت به فۆرمی خۆراک ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان که وه‌زاره‌تی پلاندانان پێیهه‌ڵده‌ستێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتیش گوێیان نه‌داوه‌تێ و کاری جدییان بۆنه‌کردووه و هه‌رله‌خه‌می خۆیان و گیرفانی خۆیاندا بوون و بیریان له‌داهاتوو نه‌کردۆته‌وه ونهیانویستووه سه‌رئێشه بۆخۆیان درووستبکه‌ن و. . . . و. . . . له‌به‌رئه‌وانه ده‌بینین به‌ئاشکرا گزیوفزی ده‌که‌ن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ئاره‌زووی خۆیان ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاکان زیاد ده‌که‌ن و گۆڵ له‌دوای گۆڵ له نوێنه‌رانی ئێمه‌ده‌که‌ن له به‌غدا و یاسای خراپ به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێنن به‌بێئه‌وه‌ی نقه‌یان لێوه‌بێت و بیر له‌به‌دیل بکه‌نه‌وه بۆ شکسته سیاسییه‌که‌یان.
له‌دوای په‌سه‌ندکردنی یاساکه ڕۆژی 06/03/2010 دیاری‌کرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا که‌ڕێکه‌وتی ڕێکه‌تننامه‌ی شومی جه‌زائیر ده‌کات، سه‌رۆک کۆمار به‌بێ بیرکردنه‌وه له ڕۆژه‌که یاسا هه‌موارکراوه‌که‌ی ئیمزاکرد و کاتێک بهخۆیزانی بوو به هه‌را و ده‌نگه‌ده‌نگ و سه‌رۆکیان به‌ئاگا هێبایهوه ڕۆژه‌که‌یان گۆڕی بۆ07/03/2010. به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێکی‌تر دووپاتیده‌که‌مه‌وه که‌سه‌رۆک ماندووه و پێویستی به پشوودان هه‌یه. من ساڵی 2005 ئه‌مه‌م به مامجه‌لال وتووه.
ئێستا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیک بۆته‌وه و قه‌واره سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌که‌ونه به‌رده‌می قۆناخێکی ناسک و هه‌ستیار که زۆر جیاوازتره له ههڵبژاراردنهکانی په‌رله‌مانی کوردستان که له‌مانگی ته‌ممووزی ساڵی رابوردوودا ئه‌نجامدرا چونکه کۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی گرنگی چاره‌نوسساز، له‌پێش هه‌موویانه‌وه که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رنه‌کراون و چاوه‌ڕوانی به‌لاداخستن ده‌کات که نووێنه‌ری ئازا‌و له‌خۆبوردووی گه‌ره‌که بچنه به‌غداو ئه‌و شهڕهبکهن له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌کانی تردا. ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌کێتی به بیرکردنه‌وه‌و عه‌قڵی سیاسی ڕابودوو کاربکه‌ن، وه‌کوو ناحهزودوژمن مامه‌ڵه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵی ئیسلامی بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌وان بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ له‌به‌ره‌ی میلله‌ت ده‌چنه‌ده‌ره‌وه و ده‌که‌ونه به‌ره‌ی دژ به‌میلله‌ت. ده‌بێ له‌پێشاندا ئه‌وان له‌و ڕاستییه بگه‌ن که‌کاری ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌گرتن و پهنجهڕاکێشانه بۆ هه‌ڵه و که‌موکوڕی و شتهناشیرینهکانی ده‌سه‌ڵات، کاری ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نییه به‌جوانییه‌کانی پارتی و یه‌کێتیدا هه‌ڵبدات، ئه‌گه‌ر وایکرد ئیتر ئۆپۆزسیۆن خۆی ناشیرین ده‌بێت و بێکار ده‌مێنێته‌وه و کێشه‌و مه‌سه‌له گرنگه‌کانیش به راوه‌ستاوی ده‌مێننه‌وه !. ده‌بێ پارتی و یه‌کیتی سوپاس بکه‌ن که هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه له‌کوردستاندا په‌یدابووه و سهوداوماڵه نازانێ و سهرداناخات و ده‌یه‌وێ له خزمه‌تی گهلهکهماندابێت، بۆیه پێویسته پارتی و یه‌کێتی به‌سنگێکی فراوانه‌وه، به‌قه‌ناعه‌ته‌وه باوه‌ش بۆ هێزی ئۆپۆزسیۆن بگرنه‌وه و هاوکاری بکه‌ن و هه‌موولایه‌ک به‌پێی به‌نامه‌یه‌کی سیاسی تۆکمه و هاوبه‌ش کاربکه‌ن و له‌هه‌وڵی داڕشتنی گوتارێکی سیاسی کوردستانی نهگۆڕدابن و بهوگیانهوه بچنه به‌غدا بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانیتر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵبه‌ته هه‌تا پارتی و یه‌کێتی ماڵی خۆیان ڕێکنه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا و قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان نه‌زانن، ئه‌وا مه‌حاله بتوانن هه‌نگاوی ئیجابی بنێن بۆپێشه‌وه، مه‌حاڵه سه‌رکه‌وتووبن له ڕاکێشانی لایه‌نه‌کانیتر بۆ هاوکاری و کۆبوونه‌وه له‌ژێر یه‌ک چه‌تری سیاسی‌دا. ده‌بێ له‌پێشاندا ده‌لاقه‌و برینه‌کان سارێژبکهن، بانگه‌شه‌ی سیاسه‌تی دیموکراتی و بهئاشتیپێکهوهژیان بکه‌ن، پێک بێن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی که په‌شیمانبوونه‌وه و پشقولگرتنی تێدا نه‌بێت، تابلۆیه‌کی قه‌شه‌نگی ڕه‌نگین پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان بکه‌ن که داخله‌دڵی و قین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تێدا نه‌بینرێ !
پێویسته پارتی و یه‌کێتی خۆیان دوور ڕاگرن له زوبانی زبر‌و سوکایه‌تیپێکردنی لایه‌نه‌کانیتر و ڕۆژانه هه‌لسه‌نگاندنی زانستانه بکه‌ن بۆ کاروچالاکییه‌کانیان، په‌رله‌مانی کوردستان ڕزگار بکه‌ن له ئیفلیجبوون و واز له پڕۆگرامکردن و قوڕمیشکردنی نوێنه‌ره‌کانیان بهێنن و به‌ڕێی خراپا نه‌یانبه‌ن و فێریان بکه‌ن که کاره‌کان به‌خێرایی ڕاپه‌رێنن (نه‌ک کیسه‌ڵ ئاسا کاره‌کان راپهڕێنرێ) و بریار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه بده‌ن که خه‌ڵک چاوه‌ڕوانیده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له‌سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌وه دابنێن!.
به‌داخه‌وه ده‌ڵیم هه‌تا ئیستا کاره‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه‌یه، بۆنموونه له‌گه‌ل ده‌ست به‌کاربوونی په‌رله‌مانی کوردستان جارێ له‌ڕێوه سه‌رۆک و جێگرێک و سکرتێریکیان ئاماده‌کردبوو که به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌ستیانکرد به کاره‌کانیان و له‌کۆی 19 لیژنه 15ی به‌ر کوردستانی که‌وت و لێژنه‌ی نه‌زاهه‌یان له گۆڕان سه‌نده‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک ده‌سته‌که‌یان بکه‌وێته روو و ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ کێشه‌وگرفته‌کان به‌زه‌ره‌ری پارتی و یه‌کێتی ته‌واو ببێت، ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت که له‌کوردستانێکی پر کێشه وگرفتدا، په‌رله‌مانی کوردستان بریاری پشوودانی خۆی دا له ڕۆژی 01/01 وه هه‌تا01 /03/2010.
له‌ڕاستیدا کاری په‌رله‌مان باوهڕبهخشینه به وه‌زیره‌کان و باوهڕسهندنهوهیه له‌وان، لێکۆڵینه‌وه‌یه له بودجه‌ی ساڵانه له قازانجی میلله‌ت، کارکردنه بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان، ڕێگه‌گرتنه له‌هه‌ر ڕێکخراو و حزبێک که بیه‌وێ ده‌ستبخاته کاروباریانه‌وه و بریاره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. به‌لام به‌داخه‌وه جارێ پێشکه‌وتنێکی گه‌وره نابینرێت.
له‌کورستان جارێ هه‌نگاوی جدی و له‌بار نه‌نراوه سه‌باره‌ت به ته‌بایی و هاوکاری و داڕشتنی گوتاری سیاسی، سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتی هه‌روه‌کوو خۆیه‌تی. ناکری له‌کوردستان دوژمنایه‌تی گۆڕان بکرێت و له‌به‌غداش داوای هاوکاری لێبکرێت، له به‌غدا داوا له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کان بکرێت پرنسیپی ته‌وافوق په‌یڕه‌وبکه‌ن و پێدابگرن له سه‌ر سیستمی دیموکراتی له‌عێراقدا که‌چی له‌کوردستان نکولی له‌مانه بکه‌ن و گاڵته‌یان پێیبێت!.
خه‌سڵه‌تێکی تری سیاسی ئه‌م دوو حزبه به‌تایبه‌تی یه‌کێتی ئه‌وه‌یه که‌خه‌ڵک ڕاده‌کێشن بۆبازاڕی مه‌زادی عه‌له‌نی و کڕینوفرۆشتنیان له‌سه‌رده‌که‌ن، پاره‌و چه‌کیان به‌سه‌ردا ده‌به‌خشنه‌وه‌و خه‌ڵاتیان ده‌که‌ن (که‌هه‌مووی سامانی میلله‌ته) و به‌ڵێنی شتی زۆریان پێده‌ده‌ن و هانیان ده‌ده‌ن ئاژاوه بنێنه‌وه و پێشێلکاری جۆراوجۆر بکه‌ن و دواییش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێتاوانباردهکهن.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه سیاسه‌ت نیه به‌ڵکوو شهڕهگهڕهکه چونکه ده‌نگده‌ر (به‌وانه‌شه‌وه که ده‌میان چه‌ور کراوه) پێشینه بریاری خۆیداوه و ده‌زانێ ده‌نگ به چ لایه‌ک ده‌دات.
من نازانم پارتی و یه‌کێتی به‌ته‌مای چین و چییاندهوێت؟ ئه‌گه‌ر پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌وێت ئه‌وا به‌شی ئه‌وان به زیاده‌وه ماوه و گۆڕان نه‌هاتووه هیچی ئه‌وان زه‌وتبکات، و ئه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه بریارده‌دات کێ سه‌رکرده‌و نوێنه‌ریان بێت، هه‌ر ئه‌وانن بریار ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ستی کێدا کۆببێته‌وه. دنیای سیاسه‌ت له هیچ قوژبنێکی ئه‌م زه‌وییه‌دا وه‌کوو خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه و نامێنێته‌وه‌و گۆڕانکاری به‌خۆوه ده‌بینێت و ده‌ستاوده‌ست ده‌کات. پێویسته پارتی و یه‌کێتی له‌بازنه‌ی عه‌قڵی سیاسی و حکومرانی وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنه‌ده‌ره‌وه و له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا‌و وڵاتانی تری سیستم دیموکرات شتێک فێرببن و ده‌رس و په‌ندی لێوه‌رگرن و واز له زوبانی گولله و تۆقاندن بێنن و ده‌ست به‌رزبکه‌نه‌وه له‌ئاستی ڕاستییهکانداو له‌گه‌ڵ کاروانی خه‌باتی هاوچه‌رخدا مل بنێن و له‌جیاتی لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش و شووم و خوێناوی، لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ری بۆخۆیان تۆمار بکه‌ن، ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قه‌ت و نه‌خۆشیان دروستکردووه که پێویسته ڕزگاربکریت.
به‌نیسبه‌تی پارتییه‌وه، تێبینیده‌کرێت گه‌مه‌یه‌کی دووفاقیدهکات و خۆی وانیشانده‌دات که هه‌قی گۆڕانی نییه و ململانێی له‌گه‌ڵدا ناکات، له‌لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌تا ئه‌م دواییه‌ش گوێی خۆی خه‌واندبوو له کاره تیرۆریست و چه‌په‌ڵ و قیزه‌ون وناجوامێرو تێکده‌رانه‌کان دژی گۆڕانخوازه‌کان و خه‌ڵکی بێ‌تاوان و دواتریش پێیدادهگرت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی خۆیان و یه‌کێتی، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌وان له مێژه‌وه یه‌کێتی به دۆڕاو ده‌زانن و زۆر گره‌وی لهسهرناکهن چونکه ده‌زانن تووشی لێکترازان و پارچه‌پارچه‌بوون بووه و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ره‌ڕووی شکستی سیاسی گه‌روه‌تر له‌وه‌ی پێشوو ده‌بنه‌وه.
به‌کوردی و به‌کورتی ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا وه‌کووئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن و نه‌رم و له‌سه‌رخۆ نه‌بن و دژی خواسته‌کانی خه‌ڵک بن که برێتییه له ئازادی و دیموکراتی، ئه‌وا به دووری نازانم ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌نگده‌رانی خۆیان و هاوڵاتیانی کوردستان پشتیان تێبکه‌ن و ده‌نگه‌کانی خۆیان بده‌ن به گۆڕان.
ده‌رباره‌ی که‌رکوک و مه‌سه‌له چارهنوسسازهکانپێشهکی ده‌مه‌وێ به‌وه ده‌سپێبکه‌م که له‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهان، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا توماس وودرۆ ویلسون 1913-1921 یه‌که‌م که‌س بوو که زاراوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی به‌کارهێنا بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی جیاوازیان هه‌یه وه‌کوو خاک، زوبان، مێژوو، فه‌رهه‌نگ، کولتور و دابونه‌رێتی هاوبه‌ش، دیسان ئه‌و ناسراوه به خاوه‌نی (چوارده به‌نده‌که‌ی ویلسون بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاشتی)، هه‌ر ئه‌و یه‌که‌م که‌س بوو که کۆتری به ڕه‌مزی ئاشتی دانا.
دوای ئه‌و په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ساڵی 1945دا دانی ناوه به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی دنیادا و ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆی هه‌یه بریاری چاره‌نووسی خۆی بدات و ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵبژێرێ بۆخۆی که بۆی ده‌ست ده‌دات به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی بێگانه و داواشده‌کات که هه‌موو ده‌وڵه‌تێک ڕێز له‌م مافه بگرێت. هه‌ر له‌به‌شێک له ده‌سپێکی په‌یمانه‌که‌دا هاتووه:
ئێمه گه‌لانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان کهنهوهکانی داهاتوو بپارێزین له کاره‌ساته‌کانی جه‌نگ که ژان و ئێشه‌کانی جه‌رگبڕ و ناخۆشه و بێتاقه‌ت ده‌بیت له باسکردنیان. هه‌روه‌ها بڕوای خۆمان دووپاتدهکهینهوهلهسهر مافه بنچینه‌ییه‌کانی مرۆڤ و که‌رامه‌تی تاک به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بۆ ژن‌وپیاو و نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره و بچووک.
کارکردن بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێزگرتنی مرۆڤ و پێشخستنی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی ژیان له‌هه‌لومه‌رجێکی ئازادا، له‌یه‌کتری خۆشبوون و پێکه‌وه‌ژیان به‌ئاشتی به‌بێ پهنابردنهبهربهکارهێنانی هێزی چه‌کدار، هه‌روه‌ها پهنابردنهبهرئامڕازه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پێشخستنی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لان ئه‌رکی ئێمه‌یه.
سه‌رکرده کلاسیکیه‌کانی کورد شێخ عوبێدوللهی نه‌هری، شێخ مه‌حمودی نه‌مر، شێخ سه‌عیدی پیران، قازی محه‌مه‌د له‌خه‌بات و تێکۆشانی سه‌رده‌می خۆیاندا داوای ڕزگاری و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌یان کردووه بۆ گه‌له‌که‌یان و درووشمی حوکمی لامه‌رکه‌زی و ئۆتۆنۆمی و ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌یان به‌رزنه‌کردۆته‌وه، ئه‌م درووشمانه له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهان په‌یدابوون وسه‌رکرده بۆرژوازییه‌کانی کورد قه‌بووڵیان کرد و کردیانه ماڵ به‌سه‌ر کورده‌وه.
شێخ مه‌حمودی حه‌فید که ساڵی 1919 له‌شه‌ڕی بازیاندا به‌برینداری ده‌ست ئینگلیزه‌کان که‌وت و درا به دادگا، شێرانه ڕوبه‌ڕووی دادگا ده‌وه‌ستێته‌وه و تاوانباریانده‌کات به داگیرکه‌ر و شه‌ڕخواز و باسی مه‌بده‌ئه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا (ویلسون)یان بۆده‌کات که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌باری ئاشتی جیهانه‌وه هه‌بوو، هه‌روه‌ها مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که تورک نه‌بوون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانیادا بوون.
هه‌ر له‌وساڵه‌دا 1919 ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشا به‌شداریکرد له کۆنگره‌ی ئاشتی له پاریس و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی پێشکه‌شکرد له‌سه‌ر پرسی کورد، ساڵێک دوای ئه‌وه کورد‌و ئه‌رمه‌ن بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کیان دا به ده‌وڵه‌ته سوێندخوارهکان که‌ئه‌نجامی ئه‌م دوو ته‌قه‌لایه مۆرکردنی په‌یمانی سیڤه‌ر بوو سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ کورد و ئه‌رمه‌ن، به‌نده‌کانی 62، 63، 64 به‌لگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ن که دواتر به پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی نێوان تورکیا وبه‌ریتانیا به‌ناوی کونگره‌ی لۆزان بۆ ئاشتی پووچهلکرایهوه و له‌هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی پێشوو په‌شیمان بوونه‌وه.
کوردستان له مێژووی خۆیدا دووجار دابه‌شبوونی به‌خۆوه بینیوه، یه‌که‌میان له‌ساڵی 1514 دا دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویدا له‌شه‌ڕی چاڵدێراندا و کوردیش ده‌بێته قوربانی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوانیان و به‌ر ئه‌و دابه‌شبوونه ده‌که‌وێت.
دوووه‌میان په‌یماننامه‌ی سایکس بیکۆ - یه له نیوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیادا له‌ساڵی 1916 دا که به‌وپێیه عێراق و فه‌له‌ستین به‌ر ئینگلیزه‌کان که‌وت.
عێراق له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌کاندا له سێ ولایه‌تی به‌سره، به‌غدا، موسل پێکهاتبوو که سێ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازی له خۆ گرتبوو، شیعه، سوننه، کورد.
له ساڵێ 1914 دا ئینگلیزه‌کان عێراقیان داگیرکرد و دوایی له‌ساڵی 1921 دا پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی عێراقیان په‌سه‌ند کرد به‌بێئه‌وه‌ی پرس به‌گه‌لی عێراق بکه‌ن و هه‌ر سێ پێکهاته‌که‌یان به‌زۆر لکاند به‌یه‌که‌وه که 83 ساڵی خایاند(1921-2003) و دوایی فه‌یسه‌ڵی کوری شه‌ریفی مه‌ککه (حسه‌ین کوڕی عه‌لی) که‌سه‌رکرده‌ی سوپای عه‌ره‌به‌کان بوو له‌فه‌له‌ستین، هێنا و کردیانه پادشای عێراق. ئیتر له‌وڕۆژه‌وه تاڕۆژی ڕووخانی سه‌ددام، گه‌لی عێراق به عه‌ره‌ب و کورد و که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تری وه‌کوو تورکمان، ئاشور، ئه‌رمه‌ن، کلدان، ناڵاندی به‌ده‌ست زه‌بروزه‌نگی که‌مایه‌تی سوننه‌و سیاسه‌تی ئاگروئاسن و چه‌وساندنه‌وه‌ی تایفی و مه‌زه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی ئه‌وانه‌وه که کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ و ئه‌نفال و کاولکردنی وڵات و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تی لێکه‌وته‌وه. ئیستایش که‌مایه‌تی سوننه خه‌ون ده‌بینن به ڕابوردووی ڕه‌شی خۆیانه‌وه و ستایشیدهکهن و هه‌ندیکیان شهرمناکهن شانازی به به‌عسی بوونی خۆیانه‌وه بکه‌ن و په‌شیمان نین له سیاسه‌تی سه‌ددام و میشیل عه‌فله‌قی مامۆستایان که گه‌وره‌ترین تاوانی مێژووییان تۆمار کرد بۆ خۆیان و حزبه‌که‌یان و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
له‌پێش رووخانی ڕژێمی به‌غدا و دوای ده‌ستگیکردنی سه‌ددام، کورد دوو ده‌رفه‌تی زێڕینی بۆ هه‌ڵکه‌وت بۆئه‌وه‌ی پێداگرێ و خۆی بپچرێنێ له عێراقی عه‌ره‌بی و ڕاپرسی ڕه‌سمی بکات به سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا. یه‌که‌میان ڕاپه‌رینه‌که‌ی سالێ 1991 بوو، دواتر کۆڕه‌وه‌که‌ی کورد بوو که هه‌موو دنیا بۆی هه‌ڵسایه سه‌رپێ و له‌سه‌ر ئاستی میلله‌تان و حکومه‌تان پشتگیری ته‌واویان لێکرد و به‌پیریه‌وه چوون. دووه‌میان ساڵی 2003 بوو که‌ڕژێمی به‌غدا ڕووخێنرا و کورد ده‌یتوانی زۆر بچێته پێشه‌وه و ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ی باش بهدهسبێنی، به‌تایبه‌تی له‌وکاته‌دا ده‌وڵه‌تی تورکیا تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریکا و ڕێگه‌ی نه‌دا سوپای ئه‌مه‌ریکا له‌ڕێگای تورکیاوه بێته ناو خاکی عێراقه‌وه.
له‌ده‌رفه‌تی یه‌که‌مدا سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی و به‌ره‌ی کوردستانی به‌شانازییه‌وه چوون بۆ به‌غدا و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ددام ده‌سپێکرد (هی وایان هه‌بوو خه‌وی ده‌بینی له‌نزیکه‌وه سه‌ددام ببینێ و ته‌وقه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا بکات !) دوای ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 1994 دا شه‌ڕی خۆکوژییان هه‌ڵگیرسان.
لهدهدرفهتی دووه‌مدا که ڕووخانی سه‌ددام بوو، هه‌تا دوو هه‌فته‌ش که‌س به‌که‌س نه‌بوو کورد ده‌یتوانی جێپێی خۆی قایم بکات و ئاوڕ له به‌غدا نه‌داته‌وه و به‌شداری نه‌کات له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا و پێ له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین داگرێت و ڕاپرسییه‌کی گشتی ئه‌نجامبدات له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا. داخه‌که‌م ئه‌و دوو ده‌رفه‌ته زێڕینه له ده‌س چوون و منیش نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ری بوه‌ستم و بنووسم چونکه پێشتر زۆری له‌سه‌ر نووسراوه.
له‌شه‌ش ساڵی رابوردوودا، واته له‌ڕۆژی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌غدا و دانانی پۆل برێمه‌ر به حاکمی سیاسی عێراق و دامه‌زراندنی مه‌جلیسی حوکم و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌کان و دامه‌زراندنی حکومه‌ت و دانانی سه‌رۆک کۆمار، له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی له‌خه‌می خۆیاندان و له‌به‌ر شه‌ڕه په‌ڕۆ، دووئیداره، دوو حکومه‌ت، دوو هێزی پێشمه‌رگه، دوو بودجه، سه‌ر مه‌سه‌له چارهنووسسازهکانیان نه‌په‌رژاوه که‌هه‌تا ئێستایش به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌کراون، هۆیه‌که‌یشی ئه‌وه‌یه ئه‌وان بڕوایان پێی نییه و به‌هیچ جۆرێک شه‌ڕی ئه‌وه ناکه‌ن که کورد هه‌قی مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆی هه‌یه، هه‌قی هه‌یه ڕاپرسی بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بریاری خۆی بدات، ئایا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه یان نا؟ ئه‌وان که له زۆری سیاسه‌ته‌کانیاندا شکستیان هێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که نا‌وێرن به به‌رامبه‌ره‌که‌یان بڵێن ئێمه میلله‌تێکمان هه‌یه و ده‌بێ پرسی پێبکه‌ین هه‌تا بتوانین بریار بده‌ین!. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌وان گوتارێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوویان نه‌بووه، له‌ترسی یه‌کتریش نه‌یانوێراوه ده‌م له‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی کورده‌وه بده‌ن، نه‌وه‌ک لایه‌که‌ی تر موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌ویتریان بکات و گۆڵی خۆی بکات !، تاقیکردنه‌وه‌کانی ڕابوردوو فێری ئه‌وه‌ی کردووین که ئه‌م دوانه له‌وه‌تی درووستبوون به دوو شێوازی جیاواز موخاته‌به‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان و ده‌ڵه‌ته ئیقلیمییه‌کان و ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپایان کردووه و له‌رقی یه‌کتر ماڵی خۆیان و کوردیان وێران کردووه و سه‌ریان لهمیللهتیش تێکداوه، بۆیه هه‌تا بڵێیت میلله‌ت بێزار‌و تووڕه‌یه له‌وان.
پانتایی کوردستان به‌قه‌ده‌ر پانیتایی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌بێت، دانیشتوانی کوردستان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 40 ملیۆن ده‌بێت، کورد مه‌رجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی تێدایه و گه‌وره‌ترین گرووپی خه‌ڵکه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی که هه‌تا ئێستا خاوه‌نی کیانێکی سیاسی خۆی نییه.
من به عه‌یبی نازانم سه‌رانی حزبه کوردستانییه‌کان به‌ڕاشکاوی ئه‌م ڕاستییه مێژووییه به نه‌یار و ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان بڵێن. ئه‌گه‌ر کورد له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا که‌ده‌کاته 07/03/2010 ئه‌و راستییانه نه‌ڵێن و شه‌ڕی له‌سه‌ر نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌وه‌شمان له‌ده‌ست ده‌چێت که هاتوونه‌ته ده‌ست. ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌می قۆناخێکی مه‌ترسیدارو هه‌ستیار و ناسکداین و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه پهلاماردهدرێین و کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی هه‌ریه‌ک له پارتی و یه‌کێتی تووشی داکشانێکی سیاسی گه‌وره بووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه موعاده‌له‌یه‌کی سیاسی قورس به‌ره‌وڕوومان ببێته‌وه، له‌وێدا پارتی و یه‌کێتی نه‌زانن چۆن چۆنی مامه‌ڵه‌ی لهگاڵدابکهن و له‌گۆشه‌یه‌کدا گیر بخۆن و داوا له میلله‌ت بکه‌ن باجه‌که‌ی بدات.
ئێمه خاکێکمان هه‌یه و به‌زۆر لکێنراوه به عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه و ناوی کوردستانه و لهبهدرهو جه‌سان و حه‌مرینه‌وه ده‌ستپێده‌کات تاده‌گاته شه‌نگاڵ و ته‌له‌عفه‌ر و زاخۆ و نابێ بستێکی بخرێته مه‌زادی عه‌له‌نییه‌وه و به‌ماده‌یه‌کی ده‌ستووری چاره‌سه‌ری بۆبدۆزرێته‌وه، سازشی له‌سه‌ر بکرێت، قوماری له‌سه‌ر بکرێت، بخرێته ده‌نگدانه‌وه (کوردستانه یان نا !؟ هی ئه‌وانه یاخود هی ئێمه‌یه !؟ ده‌یبه‌ینه‌وه یاخود ده‌یدۆڕێنین!؟).
مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی ئێمه (که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان، سنووری فیدرالی، بودجه و سامانه سروشتییه‌کان، زوبان، هێزی چه‌کدار) به ته‌وافوق و ژماره‌ی کورسی و پۆستی سیادی چاره‌سه‌رناکرێن له‌به‌غدا چونکه له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا کورد که‌مایه‌تییه و ئه‌وان زۆرینه‌ن. هه‌وه‌کو پێشتر ئاماژه‌م بێکرد یه‌کخستنی ماڵی کورد هه‌نگاوی یه‌که‌مه ئینجا گوتارێکی سیاسی یه‌کگرتووی ڕوون و ئاشکرا که خوێندنه‌وه‌و بۆچوونی خۆی بناسێنێ به‌وانیتر و له‌نرخ وئههمیهتی دیپلۆماسی کوردی زیادبکات و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت و له‌خزمه‌تی گهلهکهماندابێت، هه‌نگاوی دووه‌مه. نابێ ڕێگه‌بدرێت به هیچ که‌س ولایه‌نێک لێی لابدات و نامه‌سئولانه مل بنێ و زیان به‌مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانییه‌کان بگه‌یه‌نێ. هه‌رکه‌س و لایه‌نێک زیاده‌رۆیی کرد‌و لێی لادا، ئه‌وا پێویسته لایهکانیتر لێی بێده‌نگ نه‌بن و ڕاپێچی به‌رده‌می په‌رله‌مانی بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدابکرێت و سزای خۆی وه‌ربگرێت. چه‌مکێکی تر گرنگه بۆ کورد که‌کاری له‌سه‌ربکات له به‌غدا بۆبهلاداخستنی کێشه‌کان ئه‌ویش چه‌مکی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه و پێویسته نوێنه‌رانی کورد به‌توندی لایه‌نه سیاسییه‌کانی تر تێبگه‌یه‌نن له به‌غدا که کورد میوانی ئه‌وان نییه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراوه و تایبه‌تیمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و خۆی خۆی ده‌بات به‌ڕێوه و پێویستی به‌وه نییه ئه‌وان وه‌لی ئه‌مری کورد بن و بریاری له‌سه‌ربده‌ن. کورد ده‌توانێ له‌مه‌سه‌له هاوبه‌شه‌کانی وه‌کوو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. به‌رگری، بودجه‌و سامانه سروشتییه‌کان هاوکار بێت چونکه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولای تێدایه.
خاڵێکی تری گرنگ هه‌یه که پێویسته ئاماژه‌ی پێبکه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئاڵۆز و لوغم کراوه و زۆر ماده و بڕگه‌ی تیایه قابیلی ته‌قاندنه‌وه‌یه و هه‌رکات ویستیان ده‌یته‌قێننه‌وه، بۆیه نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندڕه‌وه‌کان و لایهیهنه شوڤێنییه‌کان و سه‌له‌فیه‌کانی عه‌ره‌ب هه‌میشه له‌هه‌وڵی ده‌ستکاریکردن و تێکدانی ده‌ستووردان و ده‌یانه‌وێ هه‌ندێ ماده‌و بڕگه بمرێنن و له‌به‌رژه‌وه‌نی خۆیان دایڕیژنهوه کهنابی به‌هێچ جۆرێک ڕێگه‌یان پێبدرێت و سازشیان له‌گه‌ڵدابکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پێوسته له‌هه‌موو پێداچوونه‌وه‌یه‌کدا نوێنه‌رانی کورد پێدابگرن له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ماده‌و بڕگه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد، به‌شێوه‌یه‌ک ماده‌کان له‌مانایه‌ک زیاتر نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌مه‌وێ سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ک ڕابکێشم بۆ ئه‌وه‌ی که عێراقی ئیتحادی یان فیدرالی له‌ده‌ستووردا چه‌سپاوه و کێشه‌ی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌زه‌قی تێبینی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که یه‌کلایه‌نه له‌لای کورد و ڕاگه‌یاندنی کوردییه‌وه باسده‌کرێت و پیایداههڵدهدرێت و لایه‌نه عێراقییه‌کان، که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان، ڕاگه‌یاندنه‌کانیان، وه‌زاره‌ته‌کان و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان که‌متر ناوی ده‌به‌ن و پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ربکرێت.
ئه‌وه‌ی تائێستا ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که له‌م شه‌ش ساڵه‌ی ڕابوردوودا له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌غدا، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به‌سه‌رۆک کۆمار و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه و 7 وه‌زیر و 58 په‌رله‌مانتار و ده‌یان ملیارد دۆلار بۆ هه‌رێمی کوردستان نه‌یانتوانیوه مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان به‌لادا بخه‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره بنێن بۆپێشه‌وه و هه‌ر له‌خه‌می بازاڕ و بازرگانی و گیرفانی خۆیاندابوون و خه‌رێکی ڕازیکردنی به‌رامبه‌ره‌که‌یان بوون، کێشه‌ی میلله‌تی کوردیان سووک سه‌یرکردووه وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌وان کارمه‌ند بن لای حکومه‌تی عێراق و کار بۆئه‌وان بکه‌ن، سه‌رۆک کۆمار به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه وه‌ک عێراقییه‌ک کاریکردووه بۆ سه‌روه‌ری عێراق و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و یه‌ک جاریش وه‌کوو که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی خۆی پیشاننه‌داوه و موچرکه‌ی پیا هاتووه ئه‌گه‌ر ناوی کوردوکوردستان ببرێ و به‌نزمی زانیوه خۆی وه‌کوو کوردێک پێشکه‌شبکات له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک رو به‌رووی بۆڵه‌بۆڵ و ره‌خنه‌ی ناحه‌زانی کورد ببێته‌وه.
ئاخر ئیشی ئه‌و نییه (ئه‌وکاته‌ی سه‌رۆکی مه‌جلیسی حوکم بوو) له‌گه‌ڵ برێمه‌ر ئیمزا بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 18 پارێزگای عێراق ببێته پارێزگای فیدرالی و ڕیسه‌کان بکاته‌وه به خوری و به دوژمنانی کورد بڵێت (من هیچم ناوێت ! من هیچم ناوێت !) ئه‌وه مه‌سعود بارزانییه که شتی ده‌وێت !. ئیشی ئه‌و نییه سه‌ردانی که‌رکوک بکات و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوکدا کۆببێته‌وه و داوابکات ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌رکوک به ڕێژه‌ی 32% دابه‌شبکرێت له‌نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکماندا. کاری ئه‌و نییه فڕۆکه‌وان تاریق ئه‌لعه‌زاوی که‌سه‌رپه‌رشتی و به‌شداری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه به‌ڕه‌ڵڵا بکات و نه‌هێڵێ که‌سیش پێبزانێ. کاری ئه‌و نییه که پاکانهبکات بۆ جه‌للاد و سه‌رسه‌رییه‌کی پیاوکوژی وه‌کوو سوڵتان هاشم وه‌زیری کۆنی به‌رگری سه‌ددام. ئاخر سه‌ددام پۆستی گرنگی نه‌ده‌دا به‌که‌سێک ئه‌گه‌ر سه‌رسه‌ری و پیاوکوژ نه‌بوایه ! مامجه‌لال به‌وه به‌رز نابێته‌وه جه‌للاد و جاسوسێکی وه‌کوو وه‌فیق ئه‌لسامه‌رائی بێنێت و بیکاته ڕاوێژکاری خۆی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان ڕازیبکات !. ئه‌م پیاوکوژه داواکراوه له‌لایه‌ن دادگاوه و ئێستا هه‌ڵاتووه بۆده‌ره‌وه‌ی عێراق.
کاری یه‌کێتی و پارتی نییه پاکانه بکه‌ن بۆ جه‌للاده‌که‌ی کورد نزار خه‌زره‌جی و به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن. ئه‌م جه‌للاده کاتی خۆی له دانیمارک بوو دوایی له‌ترسی دادگایی‌کردن هه‌ڵات بۆ وڵاته‌کانی خه‌لیج.
کاری مام جه‌لال و کاک مه‌سعود بارزانی نییه داکۆکی بکه‌ن له لیسته‌که‌ی ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ (به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی) چونکه ئه‌م کابرایه دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورده به‌مانای وشه و به‌ئاشکرا پشتگیریده‌کات له‌تیرۆریست و گه‌رانه‌ی به‌عسییه‌کان، به به‌گوێی خۆم گویم لێبووه که ده‌یوت: ئاخ ده‌ستم به‌ستراوه ! ئه‌گه‌نا خۆم ده‌زانم چی ده‌که‌م ! ئه‌گه‌ر پشتگیری و داکۆکی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان نه‌بێت، ئه‌مانه هیچیان جێیان نابێته‌وه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا ! ئه‌گه‌ر جۆرێک لهکهشو و هه‌وای ئازاد نه‌بوایه له عێراقدا، ئه‌وانه نه‌یانده‌وێرا وشه‌یه‌ک بڵێن و کون نه‌ده‌ما خۆیانی تیا بشارنه‌وه.
کاری مامجه‌لال نییه له‌به‌غدا ناوبژی بکات له‌نێوان شیعه و سوننه‌و به‌ریان بداته کورد و له‌کوردستانیش هه‌زار ده‌لاقه‌ی تێبووه و نازانێ چۆن چۆنی بێته‌وه مایه!. کاری ئه‌و نییه لهپلێنیۆمی یه‌کێتیدا باسی ههڕهشهکۆنهکانی به‌عس بکات سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی گازی کیمیایی، جونکه ئه‌مه ئێخه‌ی خۆی ده‌گرێته‌وه به‌پله‌ی یه‌که‌م و خه‌ڵک ده‌پرسێت: باشه ئه‌گه‌ر وایه و حکومه‌تی عێراق گازی کێمیایی به‌کار هێناوه، ئه‌ی جه‌نابتان له‌پێش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌غداو ئیعدامکردنی سه‌ددام له‌کوێبوون و بۆچی ئه‌مانه‌تان باسنه‌کرد له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، یاخود له دادگای عێراق! یان ڕاستتر ئه‌وه‌یه ئێوه پارتی و یه‌کێتی هه‌تا کاتی رووخانی سه‌ددام نوێنه‌رتان هه‌بوو لای به‌عس له به‌غدا و موسڵ.
به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌پارتی و یه‌کێتی ده‌ڵێم: به‌درێژایی مێژووی سیاسی خۆتان نه‌تانتوانیوه سیاسه‌تمه‌دار و خه‌ڵکی به‌توانا درووستبکه‌ن، ئه‌گه‌ر تاکوته‌را که‌سانێک هه‌ڵکه‌وتبێ، ئه‌وه به‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆیان بووه، مهلهفچی، کۆنه موسته‌شار، کۆنه به‌عسی، دزوجه‌رده، به‌ڵێنده‌رو گیرفانپڕکهر، تفه‌نگ به‌شان و پیاوکوژ به‌که‌ڵکی ئه‌و میلله‌ته نایه‌ت که‌ئێستا هوشیاره و چاوی کردۆته‌وه، ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌مێکی تره، هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه و په‌لاماردان کاتی به‌سه‌رچووه و باوی نه‌ماوه و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاو ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانیش حه‌زی پێناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ستهه‌ڵنه‌گرن له‌کاری توند‌و تیژیی ئه‌وا خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پشتتان تێده‌کات و ده‌نگتان پێنادات. له‌باتی ئه‌و کارانه پێویستیتان به سه‌ردانێکی تایبه‌ی هه‌یه بۆلای ئاواره‌کانی که‌رکوک که له سه‌ربازگه و یاریگه و خانووی قوڕیندا نیشته‌جێن و ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، سه‌ردانی قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و ماڵه هه‌ژاره‌کان بکه‌ن له‌گه‌رمیان و ژه‌مێک نان و ئاو وچایان له‌گه‌ڵ بخۆنه‌وه بۆئه‌وه‌ی کسپه له جهرگتانهوه بێت و پێزانینتان هه‌بێت بۆ ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژار و لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تان.
به‌ڵی له‌وڕۆژه‌وه‌ی ئێوه قهبوڵتانکرد که‌رکوک بکرێته ماده‌یه‌کی ده‌ستووری و بخرێته مه‌زادی عه‌له‌نییه‌وه، له‌وڕۆژه‌وه چه‌ندانجار هاتنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و به‌ڵێنتان به خه‌ڵکی کوردستاندا که ماده‌ی 140 له‌کاتی خۆیدا جێبه‌جێده‌کرێت، که‌چی به‌پێی هه‌ندێک له قسه‌ی به‌رپرسانی عێراقی، ئێوه هه‌ر باسیشتان نه‌کردووه و به‌لایدا نه‌چوون، ئینجا نه‌خوازه چیبهجێی بکه‌ن. له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌وه میلله‌ت لێتانی قه‌بووڵ ناکات، چونکه جامه‌که پڕبووه و لێیده‌ڕژێ.
زۆر عه‌یبه پارتی و یه‌کێتی به‌قه‌ده‌ر حه‌ماسی فه‌له‌ستین و حزبوللهی لوبنانی پێنه‌کرێت! له‌وڕۆژه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌ربازێکی ئیسرائیلی به‌ناوی (جه‌لعات شه‌لیت) ی ڕفاندووه، ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل له‌چه‌ندین که‌ناڵی خۆیانه‌وه خه‌ریکن بۆ ئازادکردنی به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و گه‌لی فه‌له‌ستینیشیان ئیباده نه‌کردووه !.
سه‌رانی یه‌کێتی و پارتیش خواخوای ئه‌وه‌یانه که‌سێکی وه‌کوو کریستۆفه‌ر هیل، زالمای حه‌لیل زاد، بانکیمۆ، ستیفان دیمستورا، میرکهلت و نوێنه‌رانی تری ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ڕووبکه‌نه کوردستان بۆئه‌وه‌ی سه‌ریان بۆبده‌ن به‌زه‌ویدا و ڕێنماییه‌کانی ئه‌وان جێبه‌جێبکه‌ن له‌سه‌ر حسابی کێشه‌ی کورد و خێراخێرایش ده‌ڵێن ئێمه فشارمان له‌سه‌ره، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌وان نوێنه‌ری حزبه‌که‌ی خۆیانن نه‌ک گه‌لی کورد و له‌مه‌ودوا ده‌بێ پرس به‌گه‌ل بکه‌ن.
که‌ی ئه‌وان توانیویانه ده‌رس وپه‌ند له‌میلله‌تان و وڵاتانی دنیا وه‌ربگرن و وه‌کوو گه‌وره‌پیاوانی ئه‌وان هه‌لسوکه‌وت بکه‌ن، که‌ی توانیویانه وه‌کوو سه‌رۆکی رابوردووی بۆسنه عه‌لی عیزه‌ت بیگۆڤیێتیش بکه‌ن که‌خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه بۆ فشاری هیچ زلهێزێک، که‌ی توانیویانه به‌قه‌ده‌ر جۆن گه‌ره‌نگ-ی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیگهلی خوارووی سودان ئازابن، که‌ی وه‌کوو سه‌رۆکی به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی بۆلیساریۆ محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیزیان پێکراوه، که‌ی توانیویانه به‌قه‌ده‌ر ڕاموس هورتای سه‌رۆکی ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات پێدابگرن. . . . ئه‌مانه هه‌موو ڕزگاربوون و بوونه ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت لای ئه‌وانه‌ی ئێمه خه‌ونی شاعیره!.
من بڕوانه‌که‌م سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی له‌گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه گه‌یشتبن، لهبیریسترۆیکا و گلاسنوسی گورباتشوف شتێک فێربوبون کهدنیایاکی نوێی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و سه‌رۆک بوش- ی باوک له‌ساڵی 1990 دا بهگلوبالیزم (سیستمی نوێی جیهان) ناویبرد و بڕوانه‌که‌م ئه‌وان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران تێگه‌یشتبن و ناوی کۆماره‌کان بزانن که سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه وه‌کوو:
کۆماره‌کانی سلاڤ: ڕوسیا، ئۆکرانیا، بیلاڕوسیا
کۆماره‌کانی به‌لتیق: ئه‌ستۆنیا، لیتوانیا، لاتیفا
کۆماره‌کانی قه‌وقاز: ئه‌رمێنیا، جۆرجیا، ئازه‌ربایجان
کۆماره تورکه‌کان: تورکمانستان، کازاخستان، ئۆزبه‌گستان، قیرغیستان
کۆماری تری وه‌کوو: مۆلدافیا، تاجیکستان
ئه‌م کۆمارانه‌ی سه‌ره‌وه له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌ت جیابوونه‌وه و هیچیان دووچاری په‌لامار و کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ نه‌بوون.
دیسان برواناکه‌م ئه‌وان ناوی کۆماره‌کانی یۆگۆسلاڤیای هه‌ڵوه‌شاوه بزانن که برێتین له:
جبل الاسود، کرواتیا، بۆسنه، هه‌رسک، مه‌کدۆنیا، سلۆڤینا.
ئه‌مانیش به‌خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان بوون به ده‌وڵه‌ت و زلهێزه‌کانیش هیچیان نه‌کرد له‌دژیان.
خوانه‌کا له‌ژێر چه‌تری پارتی و یه‌کێتیدا ناوی سه‌ربه‌خۆیی به‌ریت، ئیتر ئه‌وان سه‌ری دنیایان لێدێته‌وه یه‌ک و به خه‌ڵکه‌که ده‌ڵێن: لێمان تێکمه‌ده‌ن ! تومه‌ز ئه‌وان به خه‌ویش نه‌یانبینیوه ئه‌وه‌نده پارهودهسهڵات له‌ده‌ستیانا کۆببێته‌وه. جارانیش له‌په‌نجاکان و شه‌سته‌کاندا براده‌رانی کاژ‌یک یان ناونابوو کورد کوژه و له بیرم دێت ژماره‌یه‌کیان له ڕیزه‌کانی پارتیدا به‌و تومه‌ته سڕکردو دوورخسته‌وه له‌کاری حزبایه‌تی و پروپاگانده‌ی زۆریشیان له‌دژ ده‌کردن.
که‌سێکی وه‌کوو مامجه‌لال ڕه‌نگه وه‌ها بیربکاته‌وه که‌ئه‌گه‌ر کۆمارێ کوردستانیش دامه‌زرێ، ئه‌وا ئه‌و له‌مه‌ی ئێستا باشتری ده‌ست ناکه‌وێ، ئیتر بۆچی سه‌ری خۆی بیه‌شێنێ !. ڕه‌نگه ئه‌وکاته‌ی ئه‌و پێشوازی له سه‌رۆک و به‌رپرسه گه‌وره‌کانی دنیا ده‌کات یان به میوانی ده‌چێت بۆلایان، ئیتر ئه‌و ده‌مه هه‌موو دنیا به‌هی خۆی بزانێت!. که‌وابوو ئه‌و چی داوه له کوردوکوردستان و ئه‌م کێشهئاڵۆزهی ده‌یان ساڵه کورد خوێنی بۆده‌دات!.
ساڵی 2005 بزاڤی رێفرانده‌م ڕاپرسییه‌کی به‌رفراوانی ناڕه‌سمی کرد له کوردستاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌لی کورد چیده‌وێت که نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌س به‌شداری تێداکرد، زۆربه‌یان به‌ڕێژه‌ی 95% نه‌یانویست له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بیدا بمێننه‌وه.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ڕووی ده‌م له سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ین و بپرسین: ئێوه به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن؟! چه‌ند ساڵی‌تر یاری به چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌وه ده‌که‌ن که هه‌رچی قوربانی هه‌یه داویه‌تی؟! چه‌ند ساڵێتر ئه‌مه حاڵی میلله‌تی ئێمه ده‌بێت؟!
ئه‌گه‌ر ناتوانن له‌مه باشتر بکه‌ن، بۆچی ده‌وروته‌سلیم له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌دا ناکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژوویی یه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان؟!
ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵ لوشینی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانی و نهتهوهییگهندهڵی چییه؟گه‌نده‌ڵی مانای خراپ به‌کارهێنانی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت.
گه‌نده‌ڵی ئیداری و مالی دیارده‌یه‌کی جیهانییه که ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و حکومه‌ته‌کانیشی گرتۆته‌وه و ڕێشهیهکی قووڵی هه‌یه و هۆکاری جیاجیاشی هه‌یه، لهکۆمهڵێکهوه بۆ کۆمه‌ڵێک و لهدهوڵهتێکهوه بۆ ده‌وڵه‌تێکیتر ده‌گۆردرێ، بۆنموونه جێاوازییه‌کی جه‌وهه‌ری ههیهلهنێوان ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ملی ڕێگای دیموکراتییان گرتۆته‌به‌ر و به‌شداری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بهرفراواندهکهن له‌و سیستمه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر کهحوکمی شمولی و دیکتاتۆری تێداباوه و ده‌رگای له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ داخستووه. دیسان نزمی ئاستی ژیان، پله‌ی دواکه‌وتن و بێ‌کاری هۆکارێکی تری گه‌نده‌ڵین.
ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی به‌غدا کشایه‌وه له‌کوردستان، عێراق ئه‌مبارگۆی نێوده‌وله‌تی له‌سه‌ر بوو، کوردستانیش له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئابلووقهدرابوو، باری ژیانی خه‌ڵک خراپ بوو، جۆرێک له برسێتی ڕووی له‌خه‌ڵک کردبوو، بۆبهدبهختیش ساڵی 1994 شه‌ڕی خۆکوژی مه‌لایی و جه‌لالی جارێکی‌تر ده‌ستی پێکرده‌وه له‌سه‌ر باج و گومرگه‌که‌ی ئیبراهیم خه‌لیل که‌سه‌ری چه‌ندهه‌زار که‌سێکی خوارد. ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستا بوو له کوردستاندا پارتی و یه‌کێتی بوو که تازه له شاخ هاتبوونه خواره‌وه و له فیشه‌ک ته‌قاندن و به‌کارهێنانی ئار بی جی و هاوه‌ن به‌ولاوه شاره‌زاییان نه‌بوو له ئیداره‌کردنی خه‌ڵک و بهڕێوهبردنێ حکومه‌تدا، حزب و سه‌رۆک حزبه‌کان له‌سه‌روو یاساوه حسابیان بۆخۆیاندهکرد و که‌سیان به‌هیچ نه‌ده‌زانی، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر خۆیان بوون کهگهندهلییان له‌شاخه‌وه به‌دیاری هێنا بۆناوشار و بهخشییانهوه به‌سه‌ر لق و مه‌لبه‌ند و کۆمیته‌کانی خوارخۆیاندا و به‌پرسه حکومی و حزبییه‌کانیان فێری دزی و گزی و فزی و به‌ره‌ڵڵایی و پاشه‌ڵ پیسی کرد و ئه‌م ڕۆژه‌یان درووست کرد که میلله‌ته‌که‌مان لێی بێزاره و داوای گۆڕان ده‌کات و ئه‌وانیش (پارتی ویه‌کێتی) شه‌و وڕۆژ پیایاههڵدهدهن. ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاده‌کێشێت له کوردستاندا ئه‌وه‌یه که هه‌تا ئیستا هیچ به‌پرسێکی حزبی و حکومی گه‌نده‌ڵ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه و هه‌تا ئه‌وساڵانه‌ی دواییش (پێش په‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) که‌سێک نه‌یده‌وێرا به‌وانه بڵێ به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه چونکه سه‌رۆک حزبه‌کان خۆیان له‌و بابهتهبوون، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، له‌وڵاته پێشکه‌وتو و دیموکراته‌کانی دنیادا هه‌رکه‌سێک گه‌نده‌ڵی و کاری خراپه‌ی لێدهرکهوێ ئه‌وا لێپێچینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کریت و ده‌درێته دادگا بۆئه‌وه‌ی سزابدرێت و ڕیسوابکرێت. نموونه‌ی ئه‌مه کاتی خۆی که ریتشارد نیکسۆن سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکابوو (1969 1974) له‌حزبی کۆماری، جاسوسیکرد به‌سه‌ر حزبی دیموکراته‌وه و خه‌ریکی دانانی که‌ره‌سه‌ی جاسوسی بوو له باره‌گای حزبه‌که که ناوی ۆته‌رگێت بوو (ئه‌و جێگایه‌ی ناوزڕاوییهکهی به‌ناوه‌وه ناونرا) و پێزانرا ودایان به‌دادگاو ناچاریانکرد ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و دواتر سه‌رۆکی دوای ئه‌و جیرال فۆرد لێی خۆش‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌وکاته‌ی بیل کلینتۆن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکابوو (1993 2001) ده‌ستی تێکه‌ڵکرد له‌گه‌ڵ کچه کارمه‌ندێکی خۆی له کۆشکی سپی به‌ناوی مۆنیکا لۆینسکی و دواتر پێزانراو وازیان لێنه‌هێنا هه‌تا ناچاریانکرد ددان به ڕاستییه‌کاندا بنێت و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بیهێننه گریان، حزبه‌که‌ی فریای که‌وت که ده‌ست له‌کار نه‌کێشێته‌وه و ڕزگاریانکرد.
دیسان له سوید چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر که‌سێک به‌ناوی ستیگ مالم سه‌رۆکی هه‌موو سه‌ندیکای کرێکارانی سوید بوو به‌پله‌ی وه‌زیر، ڕۆژێکیان شتێکی له‌ده‌م ده‌رچووبو له‌سه‌ر ئافره‌ت و قسه‌که به‌ر ده‌می ژنان که‌وته‌وه و کاتێک به‌خۆی زانی ڕۆنامه‌نووس و کامیراو ته‌له‌فزیۆن ده‌وریداوه و وازیان لێنه‌هێنا هه‌تا ده‌ستیان له‌کار پێکێشایه‌وه، هه‌چه‌ند پاکانه‌ی زۆری کرد‌و وتی من بهگاڵتهم بووه و مه‌به‌ستم نه‌بوه و نازانم چی، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو.
له‌م سێ نموونه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم له‌وڵاتانی دیموکرات و پێشکه‌وتوو شتێک هه‌یه که پێیده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م کهبرێتییه له ڕاگه‌یاندنێکی ئازاد، کێیان بوێت له‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵییان لێده‌رده‌که‌وێ و خراپ ده‌سه‌ڵات و یاسا به‌کارده‌هێنن، گوێچکه‌یان ده‌گرن و لای میلله‌ت سووک و ڕیسوایاندهکهن. له‌کوردستان ته‌واو پێچه‌وانه‌که ڕاسته و ئه‌گه‌ر چاوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دوو حزبه‌که نه‌بوایه، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژێک ڕۆژنامه‌نووسێکیان ده‌کوشت.
ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا بۆته دیارده و که‌س نکولی لێ‌ناکات، ته‌نانه‌ت به‌رپرسه حکومی حزبییه‌کان کهلهخۆیانهوه گه‌نده‌ڵی ده‌ستیپێکردووه ددانی پێداده‌نێن.
له‌ژێر چه‌تری گه‌نده‌ڵیدا دوودهسهڵات، دوو حکوومه‌ت هه‌یه، یه‌کێکیان ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی ئاشکرایه که هه‌موومان له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه یاخود به شێوازی جیا ده‌یبینین. دووه‌میان حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پشتی په‌رده‌یه و به حکومه‌تی شاردراوه ناسراوه و به‌رگی نیشتمانی‌یان له‌به‌رکردووه به‌ڵام به‌چاو نابینرێ و خه‌تی سووره و نابێ که‌سیش باسی لێوه بکات، ئیتر ئه‌وان خۆیان چی‌یان بوێ له‌پشتی په‌رده‌وه ده‌یکه‌ن و شه‌رم له میلله‌ت ناکه‌ن، هاتنی شانده بیانییه‌کان، نوێنه‌رانی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات، حکومه‌ته‌کان، ڕێکخراوهجیاجیاکان، کۆمپانیاکان. . . . . . . . تاد قسه‌وباس له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا که‌مێکی نه‌بێ خه‌ڵک پێی ده‌زانێ، ئه‌ویتری هه‌مووی شێوه‌ی نهێنی به‌خۆوه گرتووه و به‌رپرسان نایانه‌وێ ڕوونوئاشکرا (شه‌فا ف) قسه‌وباسی له‌سه‌ربکه‌ن. یاریکردن به بودجه‌و داهاتی هه‌رێم له رسومات، گومرگ، باج، هه‌مووی حکوومه‌تی شاراوه ئاڵتم وساتمی له‌سه‌ر ده‌کات و ئه‌وانیش (پارتی و یه‌کێتی) وه‌کوو برا بهشێدهکهن. کێ ده‌توانێ پێمان بڵێ داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ته‌نها له‌ساڵی 1992 وه هه‌تا ئێستا چه‌نده‌و چیلێکراوه!.
مشتومڕی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا که زیاتر له‌سه‌ر پاره‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانه له‌گه‌ڵ کومپانیا بێگانه‌کان و قاچاخچییه‌کاندا، ئه‌میشیان هه‌ر حکومه‌تی شاراوه ده‌یگرێته ئه‌ستۆی خۆی و تاو و توێی ده‌کات و چۆنی ویستبێ وای کردووه.
جاروبار لای میلله‌ت وای پیشانده‌ده‌ن که شه‌ڕه‌کانی ئه‌وان له به‌غدا هه‌مووی له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌له‌که‌مانه و ئه‌وه ئه‌وانن (به‌غدا) که نایانه‌وێ بێنه‌پێشه‌وه له‌گه‌ڵماندا !، له‌ڕاستیشدا مه‌سه‌له‌که وانییه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌لایدا ناچن و شه‌ڕی لهسهرناکهن مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نوسسازه‌کانی ئێمه‌یه که میلله‌تی لێدابڕاوه و بۆته کێشه‌ی پارتی و یه‌کێتی و کومپانیا قاچاخچییه بیانییه‌کان و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی شاراوه و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته، بۆیه هه‌موو جارێک وه‌کوو میزه‌ڵدانێکی فووپیاکراو ده‌چنه به‌غدا، که‌چی له‌وسه‌ره‌وه به‌به‌تاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌بێئه‌وه‌ی ڕوونیبکه‌نه‌وه بۆ خه‌لک ئه‌مان چی‌یان وتووه و ئه‌وان چی‌یان وه‌ڵام داونه‌ته‌وه، کامه‌یه ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون و کامه‌یه ئه‌وانه‌ی ناکۆکن له‌سه‌ری !. هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌یبینێ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و مه‌سه‌له‌ی میلله‌ت به‌پله‌ی دوو دێت.
له‌کورستانیش بازاڕی ئابوری، پرۆژهبازرگانییهکان، بازاری پاره‌وپول و بۆرهسه، کومپانییه‌کان، ته‌نده‌ری مقاوه‌لات، پرۆژه‌کانی بیناسازی و ئاوه‌دانکردنه‌وه، بازاری جگه‌ره‌و مه‌شروب، فرۆکه‌خانه‌کان، ته‌له‌فزیۆنه‌کان. . . تاد ئه‌گه‌ر هه‌مووی هی خۆیان نه‌بێت ئه‌وا پشکی گه‌وره‌ی ئه‌مانی تێدایه، بۆنموونه که‌سێکی وه‌کوو خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که له‌کاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ مامجه‌لال و ئێمه‌ی ئاواره له دیمه‌شق (شام) بوین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی هه‌موو یارمه‌تییه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه که بۆ ی. ن. ک ده‌هات لای ئه‌و و مامجه‌لال کۆده‌بۆوه و به‌شێکیان له بانکه‌کانی عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن داده‌نا و ناوبه‌ناو ده‌چوون له‌وێوه پاره‌یان ده‌هێنا و کاره‌کانیان پێڕادهپهڕاند. له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی هێرۆخان و مامجه‌لال زۆر له‌ئێمه‌مانان باشتر ده‌ژیان و شوققه‌که‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له هه‌موو شوێنێکه‌وه ڕوویان تێده‌کرد، له‌وانه‌ی خه‌ڵکیتر که‌ئه‌وسا ئاواره بوون و له شام ده‌ژیان گه‌وره‌تر بوو، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی مامجه‌لال یه‌ک حیمایه‌ی هه‌بوو، ئه‌ویش شۆفێره‌که‌ی خۆی بوو (ئه‌بو عیماد) که‌ئه‌فسه‌رێکی موخابه‌راتی سووری بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، ئه‌وسا ئه‌وان نه وه‌کوو پادشا و سه‌رۆک کۆمار ده‌ژیان، نه‌کۆشک و پاسه‌وانی زۆریان هه‌بوو، نهملیۆنێر بوون، که‌چی ئێستا به‌ته‌نها هێرۆخان بۆته خاوه‌نی شاخ و گرد و ته‌پۆڵکه‌ی ده‌وروپشتی سلێمانی، هه‌روه‌ها زه‌وی و زاری زۆر و باڵه‌خانه‌و کۆشک و بازاری گه‌وره‌گه‌وره و بازرگانی و کومپانیای گه‌وره گه‌وره که قه‌ت باوه‌ڕناکه‌م مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌مانه‌ی هه‌بووبێ و بۆئه‌وی جێهێشتبێ. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مووکه‌س بۆی هه‌یه ئازادانه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه بپرسێت: خانم ئه‌مانه‌ت له‌کوێ بوو؟ !. که‌ی ده‌یگێریته‌وه بۆ میلله‌ت !.
نموونه‌ی دووه‌م 18 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی کاره‌بای ته‌قته‌قه که له‌ڕێگه‌ی عومه‌ر فه‌تاحه‌وه سه‌ری تیاچوو و به‌هه‌موویان ههڵیانلوشی. پۆلیس و دادگا کردیانه هه‌را له‌سه‌ر ئه‌م پاره لوشدراوه، به‌ڵام هیچیان پێنه‌کرا و به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیش وتیان پاره‌که ماوه و ده‌ستکاری نه‌کراوه !، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی هه‌بوو، ئێستا خه‌ڵک پرسیار له مامجه‌لال و هێرۆخان ده‌کات: کوا بۆچی پاره‌که‌تان نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ میلله‌ت؟!.
نموونه‌ی سێیه‌م ئه‌و ملیۆن و ملیاردانه‌یه که براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بانکه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی خه‌لیج و وڵاتانی‌تر که یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاو خه‌لیجییه‌کان ده‌زانن پاره‌ی کێیه و له‌کوێوه هاتووه و چه‌ندی خراوه‌ته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه !
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: تۆبڵێی ڕۆژێک بێته پێشه‌وه میلله‌ت ئه‌مانه ڕاپێچی دادگا بکات و ناچاریان بکات پاره‌کان هه‌موو بگێرنه‌وه که هه‌مووی خوێن و ئاره‌ق و فرمێسکی خه‌ڵکی هه‌ژارو لێقه‌وماوی کوردستانه؟ پاره‌ی ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌یه که هه‌قیان خوراوه‌و هیچیان بۆنه‌کراوه، پاره‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌روه‌رانه له‌هه‌ڵه‌بجه که تا ئه‌ژنۆت ده‌چێ بهقوردا و دکتۆر به‌رهه‌میش بهزیارهت ده‌چیته ئه‌وێ و به‌ڵێن ده‌دات هه‌ڵه‌بجه بکاته پارێزگا و زانکۆی بۆدامهزرێنێ !. خه‌ڵک ئه‌م چه‌واشه‌کارییه قه‌بووڵناکات و کرداری ده‌وێت.
له‌دوای ڕۆیشتنی نێچیرڤان بارزانی و ده‌سبه‌کاربوونی دکتۆر به‌هه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران، براده‌رێکی نزیک به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لهتهلهفۆنێکدا له‌گه‌ڵ من وتی: ده‌زانی به‌ڕۆیشتنی نێچیرڤان بارزانی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گسکی لێدراوه و پاره‌ی تێدا نه‌ماوه ! وتم: چۆن ! شته‌کان هه‌مووی به ڕاوه‌ستاوی ده‌مێننه‌وه ! تومه‌ز نه‌ک هه‌ر گسکی لێدراوه به‌ڵکو 500 ملیۆن دۆلاریش کورتی هێناوه (عجزی هه‌یه).
کاک نێچیرڤان بارزانی لهجارێکیاندا له یه‌کێک له که‌ناڵه‌کانه‌وه دانی به‌وه‌دانا که‌گه‌نده‌ڵی هه‌یه و وتی: به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی بکات ده‌بێ به‌ڵگه‌ی هه‌بێ !
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌ڵگه زۆره و جارێ پێش هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێ بڵێم که میلله‌تێک هاوارێتی به‌ده‌ست پارتی و یه‌کێتییه‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان و ده‌یکه‌ن وێنه‌ی نییه له دنیادا، تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م 18 ساڵه ده‌ریده‌خات ئه‌وانه چه‌ند له‌خه‌می گه‌له‌که‌یاندا بوون. به‌هه‌زاره‌ها خێزان برسییه‌تی و هاوارده‌کات له‌ده‌ست نه‌بوونی، له‌هه‌ڵبژاردنی رابوردوودا ده‌یان هه‌زار که‌س پشتی کرده ئه‌و دوو حزبه‌و ئه‌مجاره‌شیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌نده‌یتر پشت ده‌کاته ئه‌و دوو حزبه، ئێستایش بۆئه‌وه‌ی کاک نێچیرڤان بارزانی دڵی ئاو بخواته‌وه، فه‌رموو با ئه‌و و کاک مه‌سعود بارزانی و مامجالال و هێرۆخان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره کۆببنه‌وه له‌به‌رده‌می کۆمیته‌یه‌ک، هه‌یئه‌تێک، لیژنه‌یه‌ک له (یاساناس، ئابووری ناس، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند، پیاوی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو) که‌هه‌موو بێلایه‌ن بن و له‌به‌رده‌می ئه‌واندا سوێندی شه‌ره‌ف بۆ میلله‌ته‌که‌یان بخۆن و ئاشکرای بکه‌ن مووچه‌یان چه‌نده؟، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌نده؟، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چییه و به چه‌ند ده‌خه‌مڵێنرێ؟ داهاتی شه‌خسییان له‌پرۆژه‌ی بازرگانیترچهنده؟ دوای سوێند خواردنه‌که پێویسته ئه‌مه بکرێته دوکومێنتێکی ڕه‌سمی و بڵاوبکرێته‌وه و وێنه‌ی بدرێته لایه‌نه کوردستانییه‌کان، هه‌روه‌ها حکومه‌تی مه‌رکه‌زی له به‌غدا و ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی ئه‌وروپا.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م پێشنیاره ئه‌وان تووڕهناکات و جێبه‌جێی ده‌که‌ن؟! له‌وه‌ڵامدا من پێش ئه‌وان ده‌که‌وم و ده‌ڵێـم ئه‌م جۆره پرسیارانه تێپه‌ڕاندنی خه‌تی سووره و نابێ که‌س ده‌می لێوهبدات چونکه شێوه‌ی حوکمکردن له کوردستان خێڵه‌کی و نیمچه شموولییه و ئه‌و ئازادییه‌ی کهلهکوردستاندا هه‌یه هێشتا له‌سه‌ر قاچێکی خۆیشی نه‌وه‌ستاوه.
وه‌ڵامێکی تر له‌سه‌ر قسه‌که‌ی کاک نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یه که ئه‌و کاتی خۆی به‌پشتبه‌ستن به دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی (وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان) گرێبه‌ستێکی نه‌وتی کردووه له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی بهرویجی به‌ناوی DNO بۆکارکردن له کێڵگه‌کانی تاوگ که‌یه‌که‌م کێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه و کۆمپانیای ناوبراو له 55% پشکه‌کانی هه‌یه، ئه‌وان (واته کاک نێچیر ڤان و دکتۆر ئاشتی) مه‌رجیان داناوه له‌سه‌ر کۆمپانیاکه که ناویان نه‌هێنرێ. لهپاڵئهمهدا هه‌ر خۆیان به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه یارمه‌تی کۆمپانیایه‌کی تورکیان داوه به‌ناوی (گه‌نه‌ڵ ئینێرجێ) بۆئه‌وه‌ی بێته ناوه‌وه و پشکی خۆی بکڕێ و قازانجی لێبکات، که‌ئه‌مه بۆخۆی به بازرگانی ناوده‌برێ چونکه له‌مکاره‌دا نێچیرڤان و ئاشتی هه‌ورامی 16 ملیۆن دۆلاریان چنگ که‌وتووه و چهندکهسیتریش له‌دوای ئه‌م پارهیهوهیه جارێ نازانرێ. له‌لایه‌کی تره‌وه بۆئه‌م مه‌به‌سته پێتهرگالبرێس یان تێکه‌ڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کردووه و له 5% ی پشکه‌کانیان بۆ مسۆگه‌رکردووه.
پێتهرگالبرێس داکۆکیکاره له مافی که‌مینه‌کان له جیهاندا، له‌م دواییه‌دا وه‌کو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌فغانستان ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه به پاساوی بوونی گزی وفزی و ساخته له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. ناوبراو له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی (ئه‌ندریو) کۆمپانیایه‌کیان کرده‌وه به‌ناوی (پۆرکیو پاین) و تێکه‌ڵ به کۆمپانیای DNO ی نه‌رویجی بوون.
قسه‌وباس هه‌یه کهجهی گارنه‌ر (حاکمی سه‌ربازی له عێراق 1991) ڕێژه‌یه‌کی لهپشکهکان کڕیوه !.
وادیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستاندا ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی ئه‌مه‌ریکایی و یه‌کێتی ئه‌وروپا و UN یشیان فێری مشه‌خۆری و به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی کردووه، ئه‌گه‌نا جه‌ی گارنه‌ر و پێته‌ر گالبرێس و کێڵگه‌کانی نه‌وت کوجا مه‌رحه‌با !، یان که‌ی کاری مامجهلاله به جه‌ی گارنه‌ر بڵێت ئه‌گه‌ر خانه نشین بووی وه‌ره له‌کوردستان دابنیشه و خانوویه‌کی جوانت بۆده‌که‌م !. کامه‌تا ئه‌و خانوانه‌ی ئه‌و کردوونی بۆ قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و بارزانییه‌کان!.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی نه‌رویج که‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه و ئێخه‌ی هه‌موو که‌س و کۆمپانیا و ده‌زگایه‌کی گه‌نده‌ڵ ده‌گرێ و ناچاریان ده‌کات ددان به ڕاستییهوکاندا بنێن. . . . ئه‌وان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان ته‌قانده‌وه و دوایی حکومه‌تی نه‌رویج سزای DNO ی نه‌رویجی دا‌و نزیکه‌ی 360000 دۆلار غه‌رامه‌ی لێسه‌ندن وه‌کوو سزا. نوخشه‌بێت له هێزی گه‌ل و ڕاگه‌یاندنی کوردی!.
دوا وته:ئه‌مڕۆ کوردستان به قۆناخێکی ناسکدا تێده‌په‌ڕێت و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کوو هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بۆته دیارده‌یه‌ک و سه‌رانسه‌ری کوردستانی گرتۆته‌وه. پێویسته پارتی و یه‌کێتی باوه‌شی بۆبگرنهوه، دیموکراتخواز و واقیعبینانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدابکه‌ن و هاوکاری بکه‌ن و خۆیان دووربخه‌نه‌وه له دژایه‌تیکردن و په‌لامار و هێرش و سوکایه‌تیپێکردن و تانه‌وته‌شه‌ر، له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانرێ په‌رله‌مانی کوردستان چالاک بکرێت بۆئه‌وه‌ی به‌ئه‌رکه‌کانی هه‌ڵسێت و به جددی جاودێری کاره‌کانی حکومه‌ت بکا و گه‌نده‌ڵی قاڵاچۆبکات له کوردستاندا.
ته‌نها و ته‌نها له‌م ڕێگه‌یه‌وه کورد ده‌توانێ گوتارێکی سیاسی باشی هه‌بێت و له‌به‌غدا یه‌کگرتووبێت، فره لێستی و فره قه‌واره‌ی سیاسی کارناکاته سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی ئێمه، یه‌کگرتن و یه‌کهه‌ڵوێستی هه‌نگاوی یه‌که‌مه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه پاشقوژگرتن، دوروویی، درۆکردن، موزایه‌ده‌ی سیاسی، چوونه پاڵ دوژمن ئێمه سه‌رناخات و هیچیش به هیچ ناکه‌ین.
ئێمه له به‌غدا نه‌یار و ناحه‌ز و دوژمنمان زۆره کهلهنهتهوهپهرستانی عه‌ره‌بی توندڕهوا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها شۆڤێنییه‌کان و سه‌له‌فیه توندڕه‌وه‌کان که بڕوایان به کورد‌و کوردستان نییه و کورد به‌میوان ده‌زانن له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی، ئه‌وان گاڵته‌یان به سیستمی فیدرالی و ئیتحادی دێت، بۆیه زۆر پێویسته هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌کان کاربکه‌ن له‌سه‌ر دیاریکردنی ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی که برێتییه له مافی چاره‌ی خۆنووسین و لهپالێا بهدیلیلێکیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه که حوکمی کونفدرالییه له چوارچێوه‌ی عێراقێکی ئیتیحادیدا و دوایی پێدابگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کورد داوای ڕاپرسی ده‌کات له‌سه‌رانسه‌ری کوردستاندا وه‌کوو خوارووی سودا ن و بۆلیساریو که‌له‌و درووشمه نایه‌نه خواره‌وه و ئێستا حکومه‌تی سودان لاری نییه له‌و ڕاپرسییه و بڕوایشی هێناوه به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له خوارووی سودان.
من بروام نییه هیچ هێزێکی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی په‌لاماری کورد بده‌ن و ئیباده‌ی 5 ملیۆن کورد بکه‌ن به‌رامبر به‌م درووشمانه کهههقێکی ته‌بیعی و شه‌رعی گه‌لی کورده.
خاڵیکیتر که‌ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خوێنه‌رانی پێڕێکێشـم ئه‌وه‌یه که سامانه سروشتییه‌کانی کوردستان له ئاو، نه‌وت، گاز، ئالتون، مس. ئاسن، گۆگرد، فۆسفات. . . . تاد هه‌مووی مولکی میلله‌ته و هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی بییه قاچاخچێتی به‌سه‌ره‌وه بکات یاخود کۆمپانیای بیانی بۆ بهێنێته کوردستان و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بکات و سه‌روه‌ت و سامانی ئێمه به‌تاڵان به‌رن.
هه‌روه‌ها بودجهوداهاتی کوردستان له رسومات و باج و گومرگ ده‌بێ به به‌ئاگاداری میلله‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابکرێت و هیچ حزب و سه‌رۆک حزبێک ده‌س وه‌رنه‌داته پاره و پوولی میلله‌ت.
عارف که‌ریم ستۆکهۆڵم
02/02/2010
Kadir_arif@hotmail. com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست