نامه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ند ئه‌حمه‌د
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
خاکی پیرۆزم کوردستان دووژمنان ته‌مه‌نا ده‌کا
مژده‌م ده‌رێ به‌هه‌شتی من چرای زانت گه‌شه ده‌کا
خاڵاوی لهوهسفو سه‌نات سینه‌ی پیانوس نه‌خشین ده‌کا
ئه‌دیبان بۆچی بێ ده‌نگن قانح کوا شینی وه‌ته‌ن بکا
په‌یوه‌ند ئه‌حمه‌د گوێبیستم با ئه‌مڕۆ کێ حوکم ڕان ده‌کا
کێ یه حاکمی ووڵاتم کێ هه‌ژاران ڕیسوا ده‌کا
قه‌ڵه‌م ووڵات ده‌باته پێش له‌م حوکمه تفه‌نگ زه‌م ده‌کا
ئه‌وه‌ی حهوامو نه‌زانه ده‌م سپیه‌و فه‌رمان ده‌کا
خاکی کردووه به گۆمی خوێن سالارهو ئاردو ئاودهکا
وه‌ته‌ن شۆڕشی کۆن و نوێ حساب بۆ ووجوتت ناکا
هه‌رکه‌سێ کورسی ببینی قه‌یسه‌ر ئاسا حوکم ده‌کا
ئه‌وه‌ی سوێندی بۆ میله‌ت خوارد خهجاڵهتهو بێ‌جا ده‌کا
ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی میله‌ته ته‌سه‌ڕوفی مافیا ده‌کا
وولاتی گوڵ خاپور کرا کێ دیمه‌نی شار دروست بکا
تا ئه‌م گورگانه چاو‌دێر بن ئاغا‌و ئاغاوات حوکم بکا
دایکی شه‌هید ئه‌بێ بگری و فرمێسکی خوێن جاری بکا
خوشکی شه‌هید با ڕه‌ش پۆش بێ ومناڵی هه‌تیو چاوه‌ڕێ بکا
فه‌قیر لاکه‌ی سکی بێ‌و دزو جه‌ردا با گه‌شه بکا
تا سه‌وزو زه‌ردو سورو شین پێشبرکێی حاکمی بکا
ده‌ستی میله‌ت به خوێن سوره‌و برا کوشته‌ی برا ده‌کا
خاک بێزاره له ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕێی نه‌وه‌ی نوێ ده‌کا
دار‌و به‌ردو خۆڵ و چیا نه‌فره‌ت له رابردوو ده‌کا
مهرگوڵی هیوا بێته دی و خوداوه‌ند بای که‌نا هه‌ڵکا
ئه‌م پێڕه سه‌رو بن ببن بایه‌قوش مه‌یلی ته‌نها کا
ئه‌وکاته کوردستانه‌که‌م مه‌یلی ئاڵ‌و واڵ ده‌کا
قه‌ڵه‌م قازی ووڵات ده‌بی وزامی وه‌ته‌ن ساڕ‌ێژ ده‌کا
ڕیخه‌ڵان ده‌بێ به گوڵزار که‌لاوه مه‌یلی شار ده‌کا
زانستی وا دێته پێش وته‌ی هاوتای گه‌وهه‌ر ده‌کا
ساحێب ویژدان جوابم بده‌رێ تا ڕاوو ڕوتکهر شه‌رم بکا
ئه‌وکه‌سه‌ی دۆستی خامه‌یه ووته‌ی ڕاستی په‌یڕه‌و ده‌کا
منیش پێشڕه‌وم خامهیهو توند‌و تیژی په‌ستم ده‌کا
بێ باکم له داوێن پیسان با ئه‌م حوکمه دادگایم بکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست