کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستی‌ خزمه‌ت.. لیستی‌ بێ منه‌ت‌

Wednesday, 26/11/2014, 12:00


لیستی‌ خزمه‌ت كه‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی"ه‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌بێناوی‌ له‌دایكبوو و راگه‌یه‌نرا، هۆكاری‌ بێناوییه‌كه‌ی‌ نادیاربوو به‌لاَم ره‌نگه‌ بوونی‌ په‌له‌پروزه‌ بووبێت له‌دروستكردنیدا، ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنجه‌ دوو بۆچوونی‌ جیاواز له‌ناو لیسته‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت كه‌ بۆچونێكیان "كۆمه‌ڵ"ه‌و پێی‌ وایه‌ ده‌بێت پشتی‌ گۆڕان بگیرێت بۆئه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ پارێزگار دیاریبكات به‌پێی‌ ئیستیحقاقی‌ هه‌ڵبژاردن (كه‌ كۆمه‌ڵ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش زۆر جه‌ختی‌ لێده‌كرده‌وه‌)، بۆچوونی‌ دووهه‌میش هی‌ "یه‌كگرتوو"ه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ده‌نگدانه‌ به‌یه‌كێتی‌ یان لانیكه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ بێلایه‌نیه‌، كه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ش تائێستا زاڵبووه‌ به‌سه‌ر بۆچوونی‌ لیسته‌كه‌دا.

هه‌رچه‌نده‌ كاتێك بیر له‌دروستكردنی‌ ئه‌م لیسته‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌ راسته‌وخۆ خه‌یاڵم بۆ لایه‌نه‌ خراپه‌كانی‌ ئه‌چێت نه‌ك باشه‌كانی‌، به‌لاَم هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م لیسته‌ هۆكارێكی‌ یه‌كده‌نگی‌ بووه‌ له‌نێوان دوو پارتی‌ ئیسلامیی‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو كاری‌ هاوبه‌شی‌ ئیسلامیش ئه‌گه‌ر هیچ سودێكی‌ نه‌بێت خۆی‌ له‌خۆیدا ئامانجه‌.

ئه‌م لیسته‌ كه‌ بڕیاربووه‌ له‌چوار پارێزگای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رۆڵی‌ هه‌بێت له‌دهۆك ده‌نگی‌ نیه‌ و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش هێشتا ره‌نگی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌هه‌ولێر و سلێمانی‌ ده‌نگی‌ لێوه‌دێت، ئه‌ویش به‌هۆی‌ یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌و دوو پارێزگایه‌.

ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕیاربووبێت دروستكردنی‌ ئه‌م لیسته‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ ده‌نگی‌ ئیسلامیه‌كان و زۆركردنی‌ ژماره‌ی‌ كورسیه‌كان بووبێت، ئه‌وا ئه‌و ئامانجه‌ له‌ئێستادا به‌دیناكرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیسته‌كه‌ به‌ته‌واوی‌ رۆڵی‌ خۆی‌ ونكردووه‌و به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ و به‌ویستی‌ خۆی‌ له‌بازنه‌ی‌ ململانێكان چۆته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیسته‌كه‌ش له‌سلێمانی‌، پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاریان داوه‌ته‌وه‌ ده‌ست یه‌كێتی‌ و گۆڕان تا خۆیان ته‌وافوق بكه‌ن، ئه‌وه‌شیان به‌سه‌رخۆیانه‌وه‌ كردووه‌ به‌ ماڵ كه‌ده‌بێت ده‌نگ به‌و كاندیده‌ ته‌وافوقیه‌ بده‌ن كه‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌سه‌ری‌ رێكده‌كه‌ون.

هه‌روه‌ها بوونی‌ یه‌ك لیست بۆ "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌" له‌داهاتووشدا هۆكارێك ده‌بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئیمتیازانه‌ی‌ پێیان ده‌درا ئه‌گه‌ر به‌لیستی‌ جیا به‌شدار بوونایه‌ نه‌ك وه‌كو ئێستا كه‌ حسابی‌ یه‌ك لایه‌نیان بۆ ده‌كرێت، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی‌ بیریان لێكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌بێت پۆستی‌ جێگری‌ پارێزگار یان پۆستێكی‌ بالاَیان پێبدرێت به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌چوار كورسیه‌وه‌ ده‌بن به‌ لیستی‌ سێهه‌م و پێش پارتی‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌، به‌لاَم ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش زه‌مانه‌تی‌ نیه‌و ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ دانوستانه‌كان له‌كاتێكدا لیستی‌ "خزمه‌ت" خۆیان له‌هه‌موو ململانێیه‌ك بێبه‌ری‌ كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا پارتی‌ به‌ هاوپه‌یمانی‌ هه‌ردوو یه‌كێتی‌ و گۆڕانیش داده‌نرێت و پێده‌چێت به‌هۆی‌ دانه‌پاڵیان بۆ لیستی‌ براوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ سلێمانی‌ و له‌به‌رامبه‌ردا كارئاسانیه‌كانی‌ پارتی‌ بۆ گۆڕان له‌هه‌ولێر، وابكات خه‌ونه‌كانی‌ لیستی‌ خزمه‌ت ببنه‌ واقیع بۆ لیسته‌ سێ‌ كورسیه‌كه‌ی‌ پارتی‌.

هه‌روه‌ك ئاشكراشه‌ له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا ته‌وافوق كه‌وته‌ پێش ئیستیحقاقاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ره‌نگه‌ دوای‌ هه‌ولێرو دهۆك، حكومه‌ته‌ بچوكه‌كه‌ی‌ سلێمانیش به‌هه‌مان ده‌رد بچێت.

ئێستاش له‌سایه‌ی‌ ئه‌و بێلایه‌نیه‌ی‌ لیستی‌ خزمه‌ت و به‌شێك له‌لیسته‌كانی‌ تر، یه‌كێتی‌ و گۆڕان خۆیان بوونه‌ته‌ بڕیارده‌ری‌ یه‌كه‌م له‌به‌ستن و نه‌به‌ستن و درێژكردنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كان و دواجاریش رێكه‌وتنی‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ له‌سه‌ر سلێمانی‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌مه‌ش مانای‌ نه‌مانی‌ هه‌یمه‌نه‌ی‌ لیستی‌ خزمه‌ت و ده‌ستبه‌تاڵبوونیه‌تی‌ له‌ده‌ستكه‌وته‌كاندا.

چاوه‌ڕێش ده‌كرێت دوای‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌ لیستی‌ خزمه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و سه‌ره‌تاكانیشی‌ له‌ئێستاوه‌ به‌ده‌ركه‌وتووه‌، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردوودا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار له‌چاوپێكه‌وتنێكدا هێرشی‌ ناڕه‌وای‌ كرده‌ سه‌ر لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان، به‌رپرسێكی‌ كۆمه‌ڵ له‌سایتی‌ "شرۆڤه‌" رایگه‌یاند به‌هۆی‌ ئه‌و وتانه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ ئه‌مان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ده‌نگ به‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن، به‌لاَم هه‌رزوو سه‌رۆكی‌ لیستی‌ خزمه‌ت كه‌ له‌لیستی‌ یه‌كگرتووه‌ لێدوانێكی‌ له‌"كوردیو" بلاَوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی‌ بێلایه‌نیی‌ پێشوویان سوورن.

له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردووشدا ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "لیستی‌ خزمه‌ت رارایی له‌نێو كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیدا دروستكردووه‌و گه‌شبین نیم پێی‌"، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ ئه‌م لیسته‌ ونه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌نێو ململانێكانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاشدا ونه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە