وەرە دارێک بروێنین لە ناوەندی گۆی زەوی لە ژێر سێبەری دا ئەنیشین نامە ئەنوسین بۆ هەموو مرۆڤەکان کە رەش و سپی تەنها دوو رەنگن... وەرە با پێکەوە خەونێک ببینین کە رەش و سپی هاوسەری یەکبن منالەکەیان نیوەی رەشبێت نیوەی سپی! وەرە با قوتابخانەیەک دابنێین لە قوتابی رەش وسپی پێیان بلێین: کە هەموومان یەک بونەوەرین...