(رەش و سپی)
Monday, 05/11/2012, 12:00
وەرە دارێک بروێنین
لە ناوەندی گۆی زەوی
لە ژێر سێبەری دا ئەنیشین
نامە ئەنوسین بۆ هەموو مرۆڤەکان
کە رەش و سپی تەنها دوو رەنگن...
وەرە با پێکەوە خەونێک ببینین
کە رەش و سپی هاوسەری یەکبن
منالەکەیان نیوەی رەشبێت نیوەی سپی!
وەرە با قوتابخانەیەک دابنێین
لە قوتابی رەش وسپی
پێیان بلێین:
کە هەموومان یەک بونەوەرین و
یەکسان ئەژین
ئەگەر رەش ئەگەرسپی.
وەرە دراوێک دروست بکەین
کە نیوەی رەش بێت نیوەی سپی
بۆ ئەوەی هەموو بزانن
کە نان بۆگشت
برسیەکانە،چ رەش ج سپی
زۆر شت هەن ئەبێ من و تۆ بیکەین
بەلام نەمان کرد...
زۆر منال بێ شیرمان
زۆر دایک بێ منال
لە ئەنجام دا
زۆر مرۆڤ مردن
تەنها لەبەر ئەوەی
کە من رەش بووم تۆش سپی..
=====================
عاشق کوژ
لەشارەکەم دا
یەک کەس ئەناسم
نە ، دوو کەس ئەناسم
نەنە ، سێ کەس ئەناسم
کە بە خۆشەویستی ئەلێن پیسایی مرۆڤ
یەک کەسیش ئەناسم
لە دواین کۆلان
کە بە خۆشەویستی ئەلێت ژیان
ئایا تۆ پێتوایە
کە لە شارێک یەک عاشق و
سێ عاشق کوژی لێ بێت
خۆشەویستی بتوانێت
ئازاد پیاسە بکات و
ئازاد هەناسە بکێشێت؟
=======================
سودی خۆشەویستی
وەک بایێکی فێنکی هاوین
کاتێک گولە گەنمەکان
باوەشێن ئەکات
وەک یەکەمین بارانی پایز
کاتێک زەمین سەوز ئەکات
وەک گەرمترین خۆری زستان
کە سەهۆلەکان ئاو دەکات
خۆشەویست بە سودە،
چونکە
ویژدانی داغ،فێنک ئەکات
ویژدانی وشک،شین ئەکات
ویژدانی بەرد، دەتاوێنتەوە
=====================
نان
بۆ نی مردن بۆنی گوله گهنم
بۆنی
... پاره نانێكی گهرمی ون بوو
له ژێر ددانهكانی نامرۆڤایهتی
ههناسه دهدهم نهك به خوێن
به ئایهت...
داخی دلی من حهسرهتی زكێكی تێر
بۆ ئهو منالهی كه مرد
له باوهشی دایكی مهمك بێ شیر
نێژرا به دهستی باوك
ئهو دهستهی ههرگیز گهنمی نهدرووه
له هاوینی گهرمی خودا
مرد نهی دیت رهنگی گولی جۆ
من برسیم من تێنووم
نهك بۆ ئاو بۆ ویژدانی مرۆڤ
خۆ ئهگهر ئهمهم خوارد
نان و ئاو دهده ین به بهسته زمانهكان
ئێمه تێر دهبین و ئهوان برسی دهمێنن
كهسێكیش كه رهنجی برسیهتی كێشابێت
سهگی وێلیش تێر دهكات
ئهویش نهك له پاشماوه بهلكو
له خودی سفره...
===============================
من و تۆ لە ژێر باران
باران دەبارێت
لە هەورێکی دوور
من تەر دەبم تۆ تەر دەبی
چەترێک نیە درەختێک نیە..
شەقام و ئاسمان
تەنها دوو شت
لای من و تۆ کە دیارن.
تۆ سەرماتە
وەرە باوەشم
باران مەستە
نەخۆشت دەکات!
سەیرکە مرۆڤەکان..
را ئەکەن!
ژیان تورەیە
پێتوایە لە کێ؟
لە ئێمەی بوونەوەری تاوانبار
خۆزگە باران تاوانەکانمان بسرتەوە..
هەر نەبێت هی من و تۆ کە تەرمان دەکات
خۆریش دەبێ وشکمان بکات.
وەرە با لەسەر ئەم شەقامە
بنوسینەوە
چیرۆکی مەرگی باران
بە دەستی مرۆڤ!
خوا دەزانێت چەند سادەین
وەک منال ،
وەک شنە بای پایز.
سەیرکە پیاوێکی کوێر
لە شەقام دەپەرتەوە!
بێ ئەوەی کەس دەستی بگرێت
ئەلێن خوا دەستی دەگرێت،
ئەلێن ئیمانی بە هێزە،
ئەلێن لە ژێر باران نوێژ دەکات،
ئەلێن گۆری خۆی هەلکەندوە،
زۆری تریش ئەلێن...
ئێوارەیەو بارانیش نم نم
ئەمرۆ خەریکە دەبێتە سبەی
سەیرکە تۆ پیر بووی!
پرچت سپی سپی بوە
دەستەکانم!دەستەکانم!
چی روویداوە؟
هێشتان رۆژێک نەبووە
ئێمە لە ژێر باران
هێشتا پیرە پیاوەکەش زیندووەو
لە جادەکە دەپەرتەوە..
سەیرە!
سەیرکە شتێک لەسەر شەقام نووسیوە :
ئەمرۆ ژیان دەبارێت بەیانی مرۆڤ دەی کوژێتت،
ناوی من وتۆی لە ژێرە،
سەیرکە رێکەوتێک لەژێر نوسراوە
خوایە بیست سال پێش
ئەمە نوسراوە.
===========================
گۆرانیەک بۆ دنیا
چنکە نانێک و
شەقامێکی پر مرۆڤ
دنیایێک و
منالێکی برسی
دەستێکی تەنهاو
بازارێک ویژدان
وێنەیەک و
هەزار چاوی کوێر.
ئەمە گۆرانیەکە
کە دایکێک
بۆ جیهان دەلێت
ئەستێڕەکان گوێی لێ دەگرن
شاخەکان ، درەختەکان ، ئاژەلەکان
گوێی لێ دەگرن
بەلام مرۆڤ گوێی ئەبرێت!
==================
+ ژیان لە روانگەیەکی تر +
وەرە دیسان با پێکەوە
بە پێنوسە رەنگیەکان
تۆ شین من زەرد ئەو سەوز...
تۆ ئاسمان،من خۆر ئەو درەخت...
لە روانگەیەکی نوێ
ئاوا بکەین.
ئاسمان میهرەبانیە و
خۆریش وەفا،
درەختیش خۆشەویستی.
لە رۆژنامەکانی رۆژانەش
ئەکەین بە ئاگاداری
بەشکەم هەموو مرۆڤەکان
بی خوێننەوەو
پێنوس بکرن
شین،زەرد،سەوز.
بیری لێ بکەوە
ژیان چۆن ئەبێت؟
نە شەر نە تورەیی نە ...
با فێرکەین منالەکان،
لاوەکان،
پیرەکان،
پێنوس بکرن.
پەروەردەکە ئەی مرۆڤ،مرۆڤ
بۆ کێشانی ژیان
دوور لە رەنگە
درندەکان!.
جیهانی خوا
بۆ ئەبێ پیس کەین؟
نیعمەتەکان بۆ
ئەبێ لە بیرکەین؟
سنورەکان بە پاک کەرەوە
با بسرینەوە
ئەمە ئەستەم نیە
ئێمە لە ئاوی ئادەمین و
لە هێلکەی حەوا.
پێنوس فرۆش
دوکانی والایە
کریاری نوستوو
لە خەو هەلسە
کە وا ژیان لە دەستمان
دلگرانە
ئەو ژیانەی کە رەنگە خۆرسکیەکانی
بە دەستی ئێمە لە دەستی دا
با رەنگەکانی بۆ بگەرێنینەو
تاوەک و جارێکیش بێت
گەردەنمان ئازا بکات..
====================
((خودا))
پارچە نانێکی وشک،
پەنیرو چا،
گلاسێک ئاو،
ژەمێکی ساکار
لەژێر ئاسمان.
دایکم لە باخچە
بۆم ئەکا رحان،
رۆژێک کە خودا
زۆر لێم نزیکە
لە پال ئەم هەورە
لەلای ئەم دارە،
من زۆر خۆشحالم!
خودا لێرەیە...
من وا هەست ئەکەم.
پەروانەو چۆلەکەش
لەسەر سفرەکەم
بەرەکەت ئەخۆن.
دایکم نانی گەرم
ئەبات بۆ هاوسێ،
هاوسێمان هەژارە
بەلام زۆر خۆشحال
ئەو باشتر لە من خودای ناسیوە،
ئەو فێری کردم
کە نوێژ بکەم،
کە دوعا بکەم،
ئەو چەند بە سۆزە!
ئەگەر ئەو وابێ
ئەی خودا چۆنە؟
هەژارێک لە دەرگا ئەدا
دایکم : چیت ئەوێ
نە نان! نە سامان!
کوپەیەک مرۆڤایەتی
ئەگەر هەتان بێ
دایکم پێکەنی،تەماشای کردم:
زەمان یان مرۆڤ
کامیان گۆریوە؟
هەژار پێمی گوت :خودات بینیوە؟
نە!
جۆن نەت بینیوە
سەیری دلت کە..
ئەوکاتە زانیم
خودا لە دلمە
نەک لە زۆر زۆر دوور...
دایکم ئاو ئەدا
گولە زەردەکان،
گولە سۆرەکان،
بۆنی گول فری..
بەلام بۆنی خودا خۆشترە
بۆنی خوا بە ئەندام هەست ناکرێ
بەلک و بە رۆح.
رۆژێکی شینە ئەمرۆ!
پەلە هەورەکانی باران دێن
دوعام وەلگیرا.
لەبیرم بێت
کاتێک کە نوێژم کرد
دوعا بکەم
بۆ ئەو مرۆڤانەی نائومێدن
لە رەحمی خودا...
===============
بەشی من
ئەم گەنجینە با بۆتۆ بێت
کۆزە شکاوەکەش بۆ من
ئەبەم چۆرە ئاوێکی سارد
بۆ رووەکیێکی سەحرا
نانی گەنم با بۆتۆ بێت
بۆنەکەی تەنها بۆ من
ئەپرژێنم بە ئاسمانا
بۆ ئەو تەیرەی ناگاتە گەنم
باران و خۆر بابۆتۆ بێت
مالێک ئاسمان بابۆ من بێت
ئەکەم سەرپەنا
بۆ پەرەسێلکە بێ لانەکان
بەری درەخت بابۆتۆ بێت
تەنها سێبەری بۆ من
بەشکەم رێبوارێکی ماندوو
هەناسەیەک لەژێری ب دات
هەرچی جوانی گولە بۆتۆ
تەنها سۆزەکەی بۆ من
بۆ ئەوەی بدەم بەو مرۆڤەی
کە هەرگیز سۆزی پێ نەدراوە
هەرچی ئەدا زەوی بۆتۆ
تەنها چەند بستە خاک بۆ من
ئەی کەم بە مال بۆ هەر لەشێک
ئەو لەشانەی کە بێ کەسن
من بم یان تۆ...
=====================
(دنیایێکی تر)
هاتوومەوە لە ولاتێکی دوور
ئەو سەرزەمینەی هەوری رەشی نەبوو
ئەستێرەکان لە دەریادا بوون و
بووکە دەریاییەکان لە ئاسمان
ئەفلاتوونەکان کۆزەگەربوون و
پاشاکان کریار...
شەمشەمەکوێر لەسەر گولیش دەنیشتەوە
رەنگی خوێن نازانم چ رەنگێک بوو
شین یان سپی!
نانی ئەوێ قسەی دەکرد
بۆیە کەس لە کەس تێرتر نەبوو
شاخەکان دەجوولانەوە
هەرگیز بەربەست نەبوون بۆ خۆر
درەختە بەرزەکان دەچەمانەوە
بۆ درەختە کورتەکان تاوەک و بژین
لەوێ کەس سلاوی لەکەس نەدەکرد
چونکە هەمیشە پێکەوە بوون
کە ویستم ئەوێ بەجێ بێلم
پەپوولەیەکم بینی
لەبەر ئەوەی ماچی گولی نەکردبوو
لە سێدارەدرا!
=======================
* دایك*
وهكو تیشكی خۆربوو
بۆ غونچهی سهر پهنجهره
وهك كۆلانێكی بێ رێبوار
بۆ گهلا زهردهكان
وهكو بابێك لهدهریا
بۆ بهلهمى ته نهاى شكاو
وهكو ئاسمان
بۆفرینى بالندهكان
وهكو تاریكى شهو
بۆ بریسكهى ئهستێرهكان
ئهوه دایكه وهكو تیشك وباو....بوو
كه سێبهری ژینمان له دواى خوا بوو..
=======================
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست