کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌زووری زه‌عیم عه‌لیش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌و سۆشیالیش وه‌رده‌گرێت له‌ ئه‌ڵمانیا !!!!

Sunday, 09/08/2009, 12:00


خه‌زووری زه‌عیم عه‌لی (قاره‌مانه‌ به‌فرینه‌که‌)ی پارتی که‌ ناوی عبدالرحمن عقراویه‌ و ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستانه‌ و له‌و ڕۆژه‌ی که‌ کراوه‌ به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ک که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت و ته‌نانه‌ت یه‌ک ووشه‌شی له‌ زار ده‌رنه‌چوه‌ له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان ! ئه‌ویش خۆی و مال و منداڵی له‌ ئه‌لمانیا سۆشیال وه‌رده‌گرن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش که‌ به‌ ناهه‌ق یه‌ک کۆشه‌ پاره ‌ به‌ ناوی خۆی و پاسه‌وانه‌ وه‌همیه‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێت !!!! . ئه‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ کوره‌که‌ی به‌ هاوکاری زه‌عیم علی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ساخته‌کاری و مقاولاتیان داناوه‌ به‌ شه‌ریکایه‌تی و هاوکاری له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ و خه‌ریکی دزی و تاڵانی پاره‌ی ره‌شوڕووتی میلله‌تن ئه‌ویش وه‌کو باوکی هه‌ر سۆشیال وه‌رده‌گرێت و روتبه‌ی ئه‌فسه‌ریشی هه‌یه‌ له‌ کوردستان !!!! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کچی دووه‌می عبدالرحمن عه‌قراوی له‌ دوو وولات سۆشیال وه‌رده‌گرێت یه‌که‌میان له‌ ئه‌لمانیا که‌ لێی ده‌ژیا دووه‌میان له‌ سوێد که‌ مێرده‌که‌ی ‌ لێی ده‌ژیا ناوی هێنه‌ر!!!!!! عبدالرحمن چه‌ندان زه‌وی له‌ هه‌ولێرو دهۆک و ئاکرێ وه‌رگرتوه‌ و چه‌ندان خانووی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ شوقه‌ی زه‌که‌ریا که‌ به‌ خۆرایی بۆی حیجز کراوه‌ به‌ بێئه‌وه‌ی تێیدا بژی !!! . به‌لام کوره‌که‌ی و زاواکه‌ی که‌ ده‌کاته‌ ئاوه‌ڵزاوای زه‌عیم علی له‌ سفره‌وه‌ بوون به‌ ملیۆنێر له‌ ماوه‌ی ته‌نها 3 سال پاش گه‌رانه‌وه‌یان بۆ کوردستان !!!!!!!! و خانوی هه‌ریه‌که‌یان وه‌ک خۆیان گوتویانه‌ دووسێ ملیون دۆلاری تێچوه‌ له‌ مه‌سیف !!!! ئه‌وه‌ مشتێکه‌ له‌ خه‌روارێک دزی و ڕاووڕووتی مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران له‌ کوردستانی دیلی ده‌ستی نامه‌ردان.
تێبینی / ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ که‌سێکی نزیک خۆیان وه‌رگیراوه‌و پاش دڵنیا بوون له‌ ڕاستی ئینجا بلاوکراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌سیف و ئه‌ڵمانیاش ده‌ژین ئه‌و ڕاستیانه‌ هه‌مو ده‌زانن.
 ‌ هاوینه‌ هه‌واری پیرمام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە