ئه‌سمه‌ر حسێن : لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه
Wednesday, 09/12/2009, 12:00
لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى به یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌دا و بایكۆدى ده‌نگدانیشی كرد و هه‌ڵوێستى كوردانه‌ى خۆى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌پاند به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى لیستى یه‌كگرتوو به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له هیچ كه‌ناڵێك و ده‌زگایه‌كى هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه باس له هه‌ڵوێستى كوردانه‌ى یه‌كگرتوو نادرێت و ده‌یانه‌وێت چاوبه‌ستى بكه‌ن ،رۆژنامه‌ى یه‌كگرتووش بۆ زیاتر ده‌رخستنى راستیه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ى تاكو ئێستا به شاراوه‌یى ماونه‌ته‌وه بۆ خوێنه‌رانى رۆژنامه‌ى یه‌كگرتووى ئاشكرا ده‌كات .
_ ئێوه وه‌كو لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌ڵوێستتان له‌سه‌ر یاسایى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چۆن بوو ؟
+ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره 16ی ساڵی 2005 زیاتر له له3مانگی خایاند و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له سه‌رجه‌م كوتله پێكهیًنهرهكانی ناو ئه‌نجومه‌ن بۆ پێك هێنراو و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست كردن به تاوتوی كردنی یاساكه لیستی یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی روون و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به هه‌مواركردنی یاسای هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ، هه‌روه‌ها لیستى یه‌كگرتوو پێی وابوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به شێوه‌ى لیستی كراوه بێت و ده‌ست پێكى چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و شه‌فافیه‌ت بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ،وه ده‌ركردنی یاساكه به جۆرێك بێت هاولاَتی به ئاسانی بتوانێت مافی ده‌ستوری خۆی به‌كار بهێنێت له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پهرِلهمان ،به تایبه‌تی هاولاَتی عێراقی كه‌متر موماره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانیان كردووه هه‌روه‌ك گرفتى نه‌خوێنده‌واریش كێشه‌یه‌كى تره كه ده‌خوازێت یاساكه به‌جۆرێك بێت كه‌س نه‌توانێت یان ئاسان نه‌بێت چه‌واشه‌ی بكات ،بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نهبویین له‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ بۆ زیاتر له پاڵیوراوێك بدریت له ناو لیستێكدا ،هه‌روه‌ك كومیسیونی باڵای عێراقیش له ئاستی ئه‌م جۆه هه‌ڵبژاردنه‌دا نییه ،به هه‌مان شێوه ره‌دی قاتعی ده‌ست به‌سه‌را گرتنی كوتله گه‌وره‌كان بووین به‌سه‌ر ده‌نگ و ئیراده‌ی كوتله‌كانی تردا بووین له دابه‌ش كردنی كورسیه ماوه‌كاندا ،واته ئه‌و كورسیانه‌ی به نیوه ده‌مێننه‌وه و كۆمه‌ڵیك ده‌نگ كێبه‌ركێی له سه‌ر ده‌كه‌ن و داكوكیكار بووین كه هه‌موو لیسته‌كان به لیستی براوه و نه‌براوه‌وه مونافه‌سه‌ی له سه‌ر بكه‌ن و چ لیستێك به‌هێزترین ماوه بوو ئه‌و كورسیه‌كه به‌رێت ،هه‌روه‌ك داكۆكیكار بووین كه ته‌مه‌نی خۆ پاڵاوتن داببه‌زێنرێت بۆ 25 ساڵ و هه‌ل بدرێت به لاوان بۆ هاتنه ناو ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌ران و مه‌رجی بروانامه زیاد نه‌كرێت به به‌كالوریوس به‌و ئعتبارهی ئه‌مه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌بێت گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش له روی بروانامهوه به زۆری له خوار ئاماده‌یی یه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌رجی بروانامه دانه‌به‌زێنرێت بۆ ناوه‌ندی ئه‌وا وه‌ك خۆی بمینێته‌وه ،جگه له‌م مه‌سه‌له گشتیانه مه‌سه‌له‌یه‌كى تر دۆزی گرن گ كه خزێنرایه ناو هه‌موار كردنی یاساكه دۆزی كه‌ركوك بوو به ده‌ستی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك و داوا نا ده‌ستورییه‌كانیان له دابه‌ش كردنی كورسیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه خۆی ده‌بینیه‌وه و هه‌روا دابه‌ش كردنی شاره‌كه بۆ چوار یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن ،ئه‌م بابه‌ته ئاوی زۆری كێشا و مه‌حكه‌مه‌ی ده‌ستوری حوكمی به ناده‌ستوری پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌وان و هاوپه‌یمانیش دا كه داوای جێبه‌جێ كردنی هه‌مان دابه‌شكردنی بۆ یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی دیاله و ێهلاحهدین و موسلدا ،هه‌روه‌ك داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌دا وه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواخرا و ئه‌نجامنه‌درا تا ئیستاشی له گه‌ڵدا بێت ،كه ئێمه دژبه‌م داوایه وه‌ستاینه‌وه و قه‌بوڵمان نه‌كرد ئه‌مجاره‌ش دانیشتوانی ئه‌وشاره بێبه‌ش بكرین له مافی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دان و مماره‌سه كردنی ژیانی دیموكراتی ،له كۆبونهوهیكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رنی كوتله‌كاندا به گوزارشتی گالته ئامیز ووتمان پێـان چۆنه شاری كه‌ركوك ببه‌خشینه یه‌كێك له وولاته دراوسیكان وه‌ك ئیران یا توركیا یا سوریا چونكه ژیان له‌و شاره‌دا هاوكات نییه له‌گه‌ڵ ژیانی نوێی عێراق و بێبه‌ش كراون له به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و نوێبوونه‌وه خۆیان ،هه‌ر بۆیه دژ به هه‌ر سه‌رشان قورس كردنێكی شاره‌كه بووین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین وه‌ك هه‌ر پارێگایهكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا بكرێت و باری تایبه‌تی بۆ نه‌ره‌خسێنرێت ،ئه‌وه بوو تا دوا ساته‌كانی ده‌نگ دانیش له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان به‌رده‌وام بووین و به هیچ جۆرێك ته‌نازولمان نه‌كرد ،كه یاساكه‌ش ده‌رچوو به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌مووان شاره‌زان ئێمه بایكۆتی ده‌نگدانمان كرد و ده‌نگمان نه‌دا به یاساكه .
_ لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى عێراق چ تێبیینیهكی به گشتى له‌سه‌ر یاساكه هه‌بوو ؟
+ به گشتی یاساكه یاسایه‌كی ماندووكاره و له راستیدا كۆنترین ده‌وڵه‌تێك له دیموكراسی و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ناتوانێت به ئاسانی جێبه‌جێی بكات و رێنمایی و په‌یره‌وی بۆ ده‌ر بكات ،یاساكه به گشتی شوێن په‌نجه‌ی كوتله شیعیه‌كانی پێوه دیاره ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یاساكه‌یان تێ په‌راند بۆ نمونه رێگه دان به پالاَوتنی دوو ئه‌وه‌نده‌ی نۆێنه‌ری داواكراو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارێزگایه‌كدا داوای ئه‌وان بوو تا دڵنیا بن له به‌شداری رێژه‌ی زۆری هاوڵاتیان چونكه له شاره‌كانی ناوه‌ند و باشوور به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن كه‌مه و خه‌ڵك په‌یوه‌ست نییه یان رونتر بڵێین هه‌ڵویستیان هه‌یه به‌رامبه ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكی كه زۆرینه شیعه‌یه ،بهلاَم له‌و یاسایه‌دا ئالیه‌تێكی گونجاومان دانا كه كوتله‌ی ئیمه‌ش داكۆكیكاره له‌وه بۆ ده‌نگدانی هێزه‌كانی ئاسایش و سوپا ،كه لهوولاَتی عێراقدا زیاتر له 750 هه‌زار كه‌س ده‌بن و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تردا دووجار ناویان دوباره ده‌بۆوه جاریك له ده‌نگ دانی تایبه و هه‌روا له تۆماری ده‌نگ دانی گشتیشدا و زوربه‌ی جاره‌كان دووباره ده‌نگیان پێده‌درایه‌وه ،له‌م یاسایه‌دا توانرا رێ له‌وه بگیرێت و ناویان له تۆماری ده‌نگده‌رانی گشتیدا لادهبرریت و ته‌نها له دنگدانی تایبه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
_ ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كوتله‌كان و كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌یشتووه ؟
+ ئێمه له روژی 8-11نامهیكمان به ناوی بیان رای دایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م كوتله‌كان و به ئاشكرا داوامان كرد چاو بخشێترێتهوه به یاساكه‌دا به تایبه‌تی كاڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی به‌سه‌ر شاری كه‌ركودا زاڵ كراوه و هه‌روه‌ها دابه‌ش كردنی كورسیه ماوه‌كان به پێی ئالیه‌تی به‌هێزترین ماوه ،كه زانییمان هیچ كام له داواكانمان به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه و یاساكه وه‌ك خۆیه‌تى و كوتله‌كان سورن له‌سه‌ر ده‌نگ پێدانی وه‌ك خۆی بۆیه ئێمه بایكوتی ده‌نگ دانمان كرد و دوای ده‌نگدانه‌كه‌ش دووه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كه كرا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كوتله‌ی یه‌كگرتووى ئیسلامى بوو ،دیاره دوای كوتله‌كه‌ی عمر الجبوری كه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی دا به عه‌ره‌ب كه ئه‌وان به‌هێز بوون و توانییان كه‌ركوك بگێرِنهوهو له دهسهلاَتی كورد كه‌م بكه‌نه‌وه ئێمه دوا به دواى ئه‌و كۆنگره‌كه‌ى خۆمانمان ئه‌نجامدا و هه‌ڵوێستى خۆمانمان بۆ راگه‌یاندن و راى گشتى ده‌ربری .
_ ئه‌ى بۆ ئه‌ندامانى لیستى هاوپه‌یمانى ده‌ڵێن ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه؟
+ من پێم سه‌یره ئێمه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی رۆژانه كۆبوونه‌وه‌مان ده‌كرد وه هه‌ڵوێستی كوتلهمان زۆر روون و ئاشكرا بوو كه رازینابین به هیج جورێك باری تایبه‌ت بدرێت به شاری كه‌ركوك بگره له‌مه‌ش زیاتر جه‌نابی دكتۆر محمد احمد سه‌رۆكی كوتله به راشكاوی به هه‌موانی ووت ئه‌گه‌ر یاساكه به‌م شێوه‌یه بروات ئێمه وه‌ك كوتله‌ی یه‌كگرتوو ده‌نگی بۆ ناده‌ین و جه‌ناب دكتور فوئاد مه‌عسومیش ووتی ئێوه كوتله‌ی سه‌ربه‌خۆن ومافی خۆتانه هه‌ر هه‌ڵوێستێك بگرن و له سه‌رو 40 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هاوپه‌یمانییه‌وه ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه بووه ئیتر من نازانم ئاگادار كردنه‌وه چییه و چۆن ده‌بێت ،دیاره من ده‌ڵیم ئه‌وه‌ی له یاساكه‌دا ده‌رچوو له خوی خرابتر باشتر بوو بهلاَم دیسانه‌وه شاری كه‌ركوكی به‌ندی كۆمه‌ڵك به‌ند و قیوداتی زۆر كرده‌وه ژیانی ئاسایی ئه‌و شاره‌ی له رووی دیموكراتیه‌وه به‌سته‌وه .
_ ده‌كرێت بزانیین ئێوه به‌شداریتان له گشت كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان لیستى هاوپه‌یمانى و لیسته‌كانى تردا كردووه ؟
+ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و نۆێنه‌ری كوتلهكاند كراوه به‌ڵی ئێمه كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانیین و ئاساییه كه سه‌رۆكایه‌تی ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و ئاماده ده‌بین و بووین له هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره‌دا ،به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی تر ده‌كرێت به‌ده‌ر له‌م جۆره نه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه و نه ئاماده‌ش ده‌بین بۆ نموونه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتى كردنی دۆزی كه‌ركوك و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ته‌وافوقی كه گشت له‌سه‌ری كۆك بن ،كاتێك كۆنووسهكهمان به ده‌ست گه‌یشت واته دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه به چه‌ند رۆژێك نوسرابوو ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی كرد به ئاماده بوونی ئه‌و كوتلانه‌ی كه ئه‌ندام نین له ئه‌نجومه‌نه‌كه و ئێمه‌ش گلله‌ییمان كرد له سه‌رۆكی په‌رله‌مان دكتۆر ئه‌یاد سامه‌رایی بۆ ئێمه بانگ هێشت نه‌كراوین له وه‌ڵامدا وتی هاوپه‌یمانی وتویانه ئێمه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ین واته ئاماده بوونی ئه‌وان به‌سه له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى به سه‌رۆكی لیستهكهشهوه ئاماده‌ی ئهوكۆبوونهوه گرنگه نه‌بوو بوو ، چاوه‌رێ بوو بانگهێشت بكرێت له كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامه و ناكرێت چاوه‌رێی بانگهێشت كردن بكات ،بگره ئه‌كرێت بڵێم له كۆی شه‌ش كورد كه ده‌بوو له‌و كۆبوونه‌وه ئاماده‌بن ته‌نها سێ كورد ئاماده بوون كه ئه‌وانیش جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و جێگری دووه‌می سه‌رۆك په‌رله‌مان و به‌رێز هوشیارر زێباری كه له جێگه‌ی دكتۆر رۆژى نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده بوو وه به‌داخه‌وه ئێمه بانگهێشت نه‌كراین و سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانیش ئاماده نه‌بوو بوو ،جگه له‌وه‌ش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه هی كوردبوو و دكتۆر به‌رهه‌م له‌و پۆسته‌دا بوو تا ئێستا كه‌س له‌جێی دانه‌نراوه‌ته‌وه و ئه‌و شوێنه به به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه ،سه‌ره‌نجام پێشنیاریك كرا و بریار درا كۆبوونه‌وه‌كه كه هه‌موو ماده‌ی 140ی له بنه‌ماوه له بن دێنا ئێمه به توندی رهدمان كردووه .
_ پێتوایه زه‌ختێكى ده‌ره‌كی و ناوخۆیى له‌سه‌ر كورد هه‌بوو بۆ په‌سه‌ند كردنى یاساكه ؟ گه‌ر به‌ڵێ بۆ هاوپه‌یمانى كوردستانى ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه ؟
+ بێگومان زه‌ختی زۆر هه‌بوو بۆ ده‌ركردنی یاسساكه به خێرایی و نواندنی نه‌رمی و ئه‌مه‌ش ئاشكرایه بۆ هه‌موان هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسى ته‌ده‌خولیان ده‌كرد زائدهن ئه‌مریكا مه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار نهییوت كه‌وا فشاری زۆر هه‌بووه و سئ جار جۆزیف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و داوای به‌رێ كردنی یاساكه‌ی لێ كردووه بگره ئێستاش حاڵی حازر جۆزیف بایده به راسته‌وخویی له‌سه‌ر خه‌ته و په‌یوه‌ندی به زۆرێك له به‌رپرسانی عێراقه‌وه كردووه بۆ په‌له كردن له په‌سه‌ندكردنی یاساكه
_ وه‌ك ده‌زانیین له ساتى په‌سه‌ند كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باڵوێزى ئه‌مریكا له عێراقدا بوونى هه‌بوو ،هۆكاره‌كه‌ى چی بوو ؟
+ بلوێزی ئه‌مریكا نه‌ك ته‌نها بوونی نه‌بوو به‌ڵكو پێشنیاریشی هه‌بوو و خۆی به خاوه‌نی دۆزه‌كه ده‌زانی و چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد بێ بانگهێشت كردنی ره‌سمی
_ وه‌ك لاى هه‌مووان ئاشكرایه كریستۆڤه‌ر هێڵ چه‌ند جارێك له ساتى رێكه‌وتنی یاساكه‌دا چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كوردستانیدا كۆبوویه‌وه ،ئایا ئێوه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا وه‌كو لیستێكى كوردی و لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریتان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرد ؟
+ نه‌خیر ئێمه نه ئاماده‌ی كۆبووونهوكه بووین ونه ئاگاداریش كراینه‌وه ونه زانیشمان چی له وكۆبوونهوهدا چوزارهوه وبریارو یا واده‌ی چی دراوه ، به‌لام ئاگادار بووین كه‌وا ئه‌مریكاش جۆریك له موجامه‌له‌ی عه‌ره‌بی سوونه ده‌كات له سه‌ر حسابی ئیمه‌ی كورد وئه‌مه‌ش جىى نیگه‌رانی ئیمه‌ی كورد بوو. هه‌ر ئه‌مش هۆكارێك بوو كه‌وا په‌له كرا له په‌سه‌ند كردنی یساكه چونكه ووترا تا بمێنێته‌وه ناچاری ته‌نازولاتی زیاتر دهكریین .
_ به رای به‌رێزت پێت وانییه لیستى هاوپه‌یمانى به‌رژه‌وه‌ندى حزبی خۆى خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌كه‌یه‌وه ؟
+ له ده‌نگ نه‌دانی به فیتۆكهی هاشمی له‌سه‌ر ماده‌ی 3 برگه‌ی چوار به‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی پێشخست ،به ئاسانی چه‌ند كورسیه‌كی كوردیی له شاره‌كانی ناوه‌ند و باكوردا به عه‌ره‌بی سونه و شیعه ،له پێناو ئه‌وه‌ی له كوردستان چه‌ند كورسیه‌ك له لیسته‌كانی به‌رامبه‌ری بدات و هه‌روا چه‌ند كورسیه‌كه یش له ده‌ست ركابه‌ركانی بچێت ،دیاره من به گشتی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نا چه‌ند ئه‌ندامێكیان قه‌ناعه‌تیان به را كوردانه‌كه‌ی ئێمه هه‌بوو و ده‌نگیان له ساڵحی فیتۆكهی هاشمی دا له سه‌ر ماده‌ی سى بركهی چوا ر ،واته كورد ره‌نگه كورسی كه‌رت له به‌غداو دیاله و موسل و سه‌لاحه‌دین بێنێت ته‌وه‌قع ده‌كرێت دوانی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی بوایه و دوانیشی بۆ ركابه‌ره‌كانی له كوردستان ،هه‌مووی رۆیشت و بوو به به‌شی سونه و شیعه
_ بۆ سه‌رۆك كۆمار په‌له‌ى كرد له واژوو كردى ئه‌و یاسایه‌دا ؟ پێت وایه یاساكه‌ى خۆێندووهتهوه یاخود ته‌نها لیستى هاوپه‌یمانى په‌سه‌ندى كردووه ئه‌ویش واژوویى له‌سه‌ر كردووه ؟
+ من وهلاَمهكی خۆی ده‌ده‌مه‌وه كه له كۆنگره رۆزنامهوانیهكی فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانیدا ووتی ،ئه‌و واژۆی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپیهیمانی پێی رازیبوه نه‌ك كورد چونكه ئێمه ده‌نگمان پێنه‌دا و نارازیش بووین به یاساكه ،بهلاَم من شتێكی تریش ده‌ڵیم كاتێك سه‌رۆك گه‌رایه‌وه به‌غدا دوای پلینێوم و به ئاگا كرا له ره‌وشی دانوستتانهكان و تودنی ئه‌مریكا له گه‌ل كورد له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب و توركمان و ته‌له‌فۆنه‌كانی جۆزیفبایدن له‌گه‌ل به‌رێزیاندا واده‌زانم پێیوابوبی كه له مه زیاتر ناتوانرێت به ده‌ست بهێنرێت ،من گللهییم له‌مه نییه گله‌ییم له‌وه‌یه كه به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكرێت ،ئێمه ده‌بێت شه‌فاف بین له گه‌ل خه‌ڵكی خۆمان و راستییه‌كان نه‌شارینه‌وه بڵیین هه رئهوهندهمان بۆ هێنرا .
_ ئێوه وه‌كو لیستى یه‌كگرتوو چیتان له‌سه‌ر ڤیتۆكهى هاشمى هه‌بوو ؟
+ ئێمه به بهیانامهیك داومان كرد له سه‌رۆك كومارو هاشمی یاساكه ههلبوهشێنێنننهوه به تایبه‌ت ماده‌ی 1و3و6و7 ، دیاربوومام جلال واژۆی كرد و هاشمیش ته‌نها ماده‌ی یه‌ك و سێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه ،واته ئیمه به گشتی له‌كه‌ل فیتۆكهی هاشمیدا بووین ده‌نگما له به‌رژه‌وه‌ندی دا جگه له ماده‌ی یه‌ك كه ده‌نگمان به هه‌لبژارده‌ی یه‌ك دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شاره كوردییه‌كانی تێدا بوو ،ئه‌مه‌شه وایكردووه جارێكی تر هاشمی هه‌ره‌شه‌ی فیتو كردنی ده‌كاته‌وه .
_ پێت وایه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا ده‌كه‌وێت چه‌نێك دوا ده‌كه‌وێت ؟
+ به‌ڵێ چار نییه ره‌نگه بكه‌وێته مانگی ئازاره‌وه و تا 15ی ئازار ئاساییه بكرێت ،و له 15ی ئاداردا ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتاییی پێدێت.
_ له كاتێكدا ئێوه پشتگیر له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌كه‌ن به‌ڵام ئێستا لیستى هاوپه‌یمانى ئێوه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ئایا ئه‌م تۆمه‌تانه بۆ ده‌خرێنه پاڵتان ؟
+ به‌ڵێ من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه كاتێك یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كرێت كاتێكی نزیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و هه‌ر ته‌سریح وچالاكی و خهمخۆریییهك به ئاسانی بئ نرخ ده‌كرێت و ده‌وترێت بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنه ،ئه‌گه‌ر نا هاوپه‌یمانی خۆی باش ده‌زانێت چ جۆره یاسایه‌كی په‌سه‌ند كردووه و چۆن ماده‌ی 140 زیاتر و زیاتر كه‌وتۆته ژیر گومان و شاری كه‌ركوك دیسان كۆت كراوه‌ته‌وه به لیژنه‌یه‌كی بنكه فرواونهوه ،خۆ ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كردنی شاره‌كانی هه‌رێمی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وا له راستیدا كاره‌ساته و حكومه‌تی هه‌رێمیش له ژێر پرسیارێكى گه‌وره‌دایه .
_ ئێمه شتێكمان نه‌ماوه گه‌ر به‌رێزت شتێكت ماوه بۆ خوێنه‌رانى رۆژنامه‌كه‌مان فه‌رموون باسی بكه‌ن
+ له كۆتایدا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و من ده‌ڵێم كورد له به‌غدا هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو مه فروزه حزبایه‌تی نه‌كه‌ن و كوردایه‌تی بكه‌ن ،كه ئێمه وه‌ك كوتله‌ی خۆمان له‌م چوار ساڵه‌دا سه‌لماندمان كه هیچ رۆژێك به‌رژه‌وه‌ندی حزبییمان زاڵ نه‌كردووه به‌سه‌ر به‌رژوه‌ندی كوردا و هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی كوردستانیه‌كانمان له پێشدا داناوه و پێویستمان به كه‌س نه‌بووه بیرمان بخاته‌وه یان موزایه‌ده‌ی پێوه بكه‌ین دووباره سوپاستان ده‌كه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست