له‌وتارى هه‌ینى دوو مزگه‌وتى شاره‌زور بانگه‌شه بۆلیستى ده‌سه‌ڵات ئه‌كرێت وهێرشى ناڕه‌وا ئه‌كرێته‌سه‌ر لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكس�
Saturday, 25/07/2009, 12:00
په‌یامنێرى شاره‌زور
سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌بونى مینبه‌ره‌كانى مزگه‌وت بۆبانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆتایى هاتنى كاتى بانگه‌شه كردن ،بێ گوێدانه یاسا‌و ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له وتارى هه‌ینى دا دوو وتاربێژله مزگه‌وتى گه‌وره‌ى باریكه‌وسه‌راجه‌دینى قه‌زاى شاره‌زور بانگه‌شه‌یان بۆلیستى كوردستانى كرد وداوایان له نوێژگه‌ران ئه‌كرد كه ده‌نگى خۆیان بده‌نه ئه‌و لیسته.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار پێى ڕاگه‌یاندین كه له‌مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ئۆردوگاى باریكه له‌لایه‌ن مه‌لاى مزگه‌وته‌كه‌وه كه ناوى ئه‌رده‌ڵانه‌و تا سێ مانگ له‌مه‌وپێش كارمه‌ندى ئاسایش بوه بانگه‌شه‌ى بۆلیستى كوردستانى كردوه‌و دور له‌هه‌موو به‌هایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى وئینسانى هێرشى توند‌و ناڕه‌واى كردۆته سه‌ر لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى وتۆمه‌تى نه‌شیاو و ناڕه‌واى داوه‌ته پاڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و لیسته وچه‌ندین قسه‌ى نابه‌جێ وناشرینى به سه‌ركرده‌و هه‌وادراو ئه‌ندامانى لیستى 59 داوه .
هه‌رئه‌مڕۆ له‌وتارى هه‌ینى مه‌لا محه‌مه‌د ى وتارخوێنى مزگه‌وتى سراجه‌دینى قه‌زاى شاره‌زور بانگه‌شه‌ى بۆلیستى كوردستانى كرد‌و هێرشى كرده سه‌ر لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى ئه‌مه له‌كاتێًكدایه كه‌هه‌فته‌ى پێشوو مزگه‌وته‌كه‌ى بۆكۆبونه‌وه‌و بانگه‌شه‌كردن بۆلیستى ده‌سه‌ڵات به‌كارهێناو هاوكارى ڕێكخستنه‌كانى پارتى ویه‌كێتى كرد‌و خه‌ڵكى ئه‌و سنوره‌شى بانگهێشى كۆبونه‌وه‌كه كرد .
ووتاربیژى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى كه‌لار، له ووتارى هه‌ینى بانگه‌شه‌ى بۆ لیستى ده‌سه‌ڵات كرد
تایبه‌ت، به‌سایتى یه‌كگرتوو
له ووتارى هه‌ینى ئه‌مروى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى كه‌لار، مه‌لا حه‌مه ئه‌مین ووتاربیژى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى كه‌لار ، به‌پیچه‌وانه‌ى بریارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكومسیونى بالا ده‌ستى كرد به بانگه‌شه كردن و ووتى" واباشه شوكرى خۆا بكه‌ین كه ئه‌مرو دنیا ئه‌وه‌نده خۆش بووه و ماڵى وا هه‌یه چه‌ند سه‌یاره‌ى هه‌یه و خه‌ڵكى به‌ئاسانى هاتوچووى شوینان ئه‌كه‌ن بێ ترس ودڵه راوكى"، با ره‌خنه نه‌گرین له‌وه‌ى كه ئیستا بۆچى نیوانیان خۆشه(مه‌به‌ستى دوو حیزبه‌كه‌یه) به‌ڵكو شوكرى خوا بكه‌ین كه ئیستا نیوانیان خۆشه".زۆربه‌ى ووتاره‌كه‌ى ماموستا به‌ناوى ئه‌وه‌ى كه ئه‌بێت شوكرى خوا بكه‌ین به‌سه‌ر باش بوونى ژیان وگوزه‌رانى خه‌ڵكى ووتاره‌كه‌یدا، به پیچه‌وانه‌وه‌وه مه‌به‌ستى باشى ده‌سه‌لات وحكومه‌تى كوردى بووه.
له كوتایدا ووتى" ناڵیم ده‌نگ بده‌ن به‌كێ به‌ڵام ده‌نگدان شایه‌تیه وهه‌ركه‌س نه‌چێت تاوانباره لاى خواى گه‌وره".
بانگه‌شه‌ى مه‌لاى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى كه‌لار له‌كاتیكدا دێت كه ماوه‌ى بانگه‌شه‌كردن كۆتایى هاتووه و ماموستایاینى ئاینیش بۆیان نیه بانگه‌شه بۆلیستیكى دیاریكراو بكه‌ن".
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت كه زۆرترین پێشێلكاری یاسا و كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان له لایه‌ن لایه‌نگرانی ده‌سه‌لات و ده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی ئه‌وانه‌وه یه له‌كاتێكدا كه ئه‌وان لافی یاسا سه‌روه‌ری لێ ده‌ده‌ن ، ته‌نها ئه‌وانن پێشێلكاریه‌كانی بێده‌نگی راگه‌یاندن له راگه‌یاندنه‌كان به ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و كه‌ناله ئاسمانیه‌كانی زاگرۆ و كوردستان ده‌كه‌ن جگه له‌و هه‌ڵایه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له نزیك رێكخراو‌و باره‌گاكانی لق شه‌وی رابردوو له هه‌ولێر سازیان كردبوو .
هه‌روه‌ها بۆ چه‌ندین جار له پاش راگرتنی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان و زاگرۆس به‌رده‌وان له‌و بانگه‌شانه‌یان بۆ لیستی 54 و كاندیدی ژماره 12 ی سه‌رۆكی هه‌رێم.
سایتی یه‌كگرتوو / له ئاكرێ رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان پێناسی باری شارستانی له‌و هاووڵاتیانه ده‌سه‌نێت كه گومانی ئه‌وه‌یان لێیان هه‌یه ده‌نگ بۆ لیستی كوردستان نه‌ده‌ن
په‌یامنێری سایتی یه‌كگرتوو / ئاكرێ
به‌رپرسی رێكخروای گه‌ره‌كی ئاڵه‌یی شاری ئاكرێ هه‌ڵساوه به كۆكردنه‌وه‌ی پێناسی باری شارستانی ژماره‌یه‌ك خانه‌واده كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت ده‌نگ بۆ لیستی كوردستانی نه‌ده‌ن .
په‌یامنێری سایتی یه‌كگرتوو له چه‌ندین هاوڵاتی گه‌ره‌كی ئاڵه‌یی شاری ئاكرێ دوو پاتی كرده‌وه كه رزگار عبدالكریم به‌رپرسی رێكخراوی ئاڵه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌راوه به‌و ماڵانه‌دا كه گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن ده‌نگ بۆ لیستی كوردستانی ژماره 54 نه‌ده‌ن و پێناسی باری شارستانییان لێ وه‌رگرتوون ، ئه‌و هاووڵاتیانه ئه‌وه‌یان دوو پات كردوه‌ته‌وه بۆ سایتی یه‌كگرتوو كه لێ سه‌ندنی ئه‌م پێناسانه یان بۆ ئه‌وه‌یه كه له رۆژی ده‌نگ داندا ئه‌و هاووڵاتیانه پێناسیان پێ نه‌بێت و نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن ، یان بۆ ئه‌وه‌یه كه رێكخراو كه‌سانی تر بنێرن و له رێی ئه‌و پێناسانه‌یانه‌وه ده‌نگه‌كانیان له جیاتی بده‌ن ..
هه‌روه‌ها ڕێكخراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گوندى (دڤرى) سه‌ربه‌ناحیه‌ى دیناسه‌ى ئاكرێ
ناردویه‌تی به شوێن ئه‌و خه‌ڵك و ئه‌و خانه‌وادانه‌دا كه‌گومانیان هه‌یه‌ده‌نگ به‌لیستى كوردستانى نه‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن كه‌ده‌بێت ته‌نها به‌لیستى 54 بده‌ن.
جێگه‌ى باس كردنه‌سه‌پاندنى هه‌ڵبژاردنى به‌زۆره‌ملێ پێشێلكارییه‌كى زه‌قى لیستى ده‌سه‌ڵاتداره وه‌كو هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامیداوه.
كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین و دیموكراسیه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێـت له كوردستاندا
به مامۆستایانى سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وتراوه له هه‌ینیدا بانگه‌شه بۆ لیستی كوردستانی بكه‌ن و له هه‌ولێر له مزگه‌وتى حاجى جه‌واد و چه‌ند مزگه‌وتێكى تر ئه‌وه ئه‌نجام دراوه
سایتى یه‌گرتوو/تایبه‌ت
له ووتارى هه‌ینى ئه‌مرۆى له مزگه‌وتى حاجى جه‌وادى گه‌ره‌كى كرێكاران ،مامۆستایه‌كى ئاینى به ناوى مه‌لا عه‌لى داواى له نوێژخوێنان كرد ده‌نگ بده‌ن به‌لیستى كوردستانى ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌لێ "له كاتى ته‌فره‌قه‌و فیتنه دا له گه‌ل ئه‌و كۆمه‌له بن كه زۆرینه‌یه"
ئه‌و مامۆستایه‌ى ئاینى ئه‌و فره لیستیه‌ى به ته‌فره‌قه‌و ده‌ستى ده‌ره‌كى له قه‌له‌م دا به‌شێوه‌كى ناراستوخۆ هێرشى كرده سه‌ر لیسته ركابه‌ره‌كانى لیستى كوردستانى .
ئه‌و مامۆستایه‌ى ئاینى ئه‌وه‌شى به نوێژخوێنان راگه‌یاند:" كه ئه‌و وه‌ك مامۆستایه‌كى ئاینى ده‌نگده‌دات به‌و لیسته‌ى كه زۆرینه‌و كه مه‌به‌ستى لیستى كوردستانى بوو" .
ئه‌مه‌ش بووه هۆى ناره‌زایى نوێژخوێنان به‌هۆیه‌وه چوار له نوێژخوێنان مزگه‌تیان به‌جێ هێشت .
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى ،وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌و هه‌واله‌ى پشت راستكرده‌وه‌و ووتى :"به‌لێ ئه‌م حاله‌ته ئه‌مرۆروویداوه له مزگه‌وتى حاجى جه‌وادو هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانى تر‌ى شارى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتیارانى مزگه‌وته‌كانیشمان ووتوه‌و كه ووتاره‌كانمان بۆ بێنن و بۆ ئه‌وه‌ى ئیجرائاتیان له‌گه‌ل بكه‌ین ".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى ،ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه له‌ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنه‌كان چه‌ندین مامۆستاى ئاینى خروقاتیان ئه‌نجام داوه له‌باره‌ى جۆرى ئه‌و سزایه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوقاف دایناوه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه خروقات ده‌كه‌ن ووتى:"دواى ئه‌وه بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مامۆستایه بانگه‌شه‌ى بۆ هه‌رلیستێك كردووه سه‌ر به هه‌ر لیستێك بێت له ووتار خوێنى راده‌گیرێت ،یاخود پله‌ى له ووتاربێژى ده‌بێت به پێش نوێژ‌و قورئان خوێن، به‌لام دواى هه‌لبژاردن ئه‌و ئیجرائه‌تانه ئه‌نجام ده‌درێت ".
جێگاى ئاماژه‌یه مامۆستاى مزگه‌وتى حاجى جه‌واد له ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ئه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره بانگه‌شه بۆ لیستى كوردستانى ده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست