کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مرِۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى شه‌هیدانى بادینان تێ په‌رِده‌بێت

Sunday, 06/12/2009, 12:00


له‌ رِۆژێكى وه‌ك ئه‌مرِۆدا و له‌ به‌روراى 6/12/2005 دا له‌ سه‌روبه‌ندى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا له‌و كاته‌ى له‌ كوردستاندا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ پێویسته‌ ئه‌زمونى دیموكراسی له‌ هه‌رێمى كوردستاندا به‌هۆى ناوازه‌یی بوونى له‌ خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا بكرێته‌ نمونه‌یه‌ك و بۆ خوارو و ناوه‌ِاستى عێراق بگوزارێته‌وه‌، ته‌نها به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌یه‌ویست وه‌ك ده‌نگێكى جیاوازو بوێر له‌ به‌غدا داكۆكى له‌ مافه‌كانى كورد بكات دروشمى (دژه‌ گه‌نده‌ڵى) وه‌ك یه‌كه‌م پارتى سیاسی به‌كارهێناو به‌و نیازه‌ى و چیتر نه‌هێلێت مافه‌كانى گه‌لى كورد له‌ ژووره‌ تاریكه‌كاندا یارى پێ بكرێت، كۆمه‌ڵێك له‌ جه‌لادو خوێنرِژه‌كان به‌ئاشكراپه‌لامارى بنكه‌و باره‌گاكانى یه‌كگرتووى ئیسلامیان له‌ بادینانداو سه‌ره‌رِاى سوتاندنیان له‌و په‌لامارانه‌دا چوار ئه‌ندامى یه‌كگرتوى ئیسلامى شه‌هید كران .

ئه‌و تاوانه‌ى یه‌كگرتووى ئه‌وكات پێ تۆمه‌تبار ده‌كرا كه‌ بریتى بوو له‌ داهێنانى فره‌ لیستى و یه‌ك هه‌ڵوێستى، ئێستا و دواى چوار ساڵَ و پاش ئه‌و شه‌هیدانه‌ى یه‌كگرتوو له‌و پێناوه‌دا پێش كه‌شی كرد بووه‌ته‌ مۆدێلێكى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى به‌غدا لانى كه‌م كورد به‌ چوار لیسته‌وه‌ به‌شدارى ده‌كات و په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتووش له‌ به‌غدا توانیان سه‌لمێنه‌رى ئو رِلستیه‌ بن كه‌ ئه‌وانن ده‌توانن فێڵ و پلانه‌كان دژى كورد ئاشكرا بكه‌ن و نه‌هێڵن به‌سه‌ریاندا تێ په‌رِبَت چونكه‌ ئه‌وان بوون توانیان شه‌قامى كورد ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌و فێڵه‌ى له‌ لیستى هاوپه‌یمانى كرا و ده‌ویسترا رِێژه‌ى كورسیه‌كانى كورد كه‌م بكرێته‌وه‌ كه‌ركویش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جیا بكرێًته‌وه‌ .

له‌م لینكه‌ كلیك بكه‌ و هه‌ندێك وێنه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ ببینه‌:
http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=15997

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە