به‌لاغى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
Monday, 10/08/2009, 12:00
بسم الله الرحمن الرحیم
رۆژانى شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه (8 و 9 /8/2009) ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى گرێدا به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان و، تاوتوێ كردنى هه‌ل و مه‌رجى سیاسى و، ئه‌گه‌ره‌كانى دواى راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامه‌كان و وه‌رگرتنى برِیار و هه‌ڵوێستى پێویست بۆ ئه‌م قۆناغه..
له‌زنجیره‌یه‌ك دانیشتنیى یه‌ك له‌دواى یه‌كدا ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌درێژى له‌سه‌ر كۆى پرۆسه‌كه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و هاوپه‌یمانێتى چوار لایه‌نه‌كه وه‌ستاو خاڵه هێزو لاوازه‌كان و كه‌م و كورتى و ناته‌واویه‌كانى تاوتوێ كرد به‌نه‌فه‌سى به‌خۆداچوونه‌وه و ده‌ستنیشانكردنى هۆكاره بابه‌تى و زاتیه‌كان و خۆئاماده‌كردنى حیزب بۆ داهاتوو.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له رۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و كوتله‌ى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌په‌رله‌مانى داهاتوودا كرا‌و برِیار و هه‌ڵوێستى پێویست وه‌رگیراو هه‌ر له‌و بواره‌دا كۆبوونه‌وه جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تى كاراكردنى په‌رله‌مانى نوێ ى كوردستان و هێنانه‌كایه‌ى ئۆپۆزسیۆنێكى راسته‌قینه بۆ خستنه گه‌رِى پرۆسه‌ى چاكسازى سیاسى و گۆرِانكارى پێویست له سیسته‌مى حوكمرِانى هه‌رێم و به‌دامه‌زراوه‌یى كردنى ده‌زگاكان و دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى حیزب له‌حكومه‌ت و كۆتایى هێنان به‌كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌تایبه‌تى ماده‌ى 140 و مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كان.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كى تردا سه‌ركردایه‌تى باسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پارێزگاكان كرد‌و، تاوتوێیه‌كى سه‌ره‌تایى یان بۆ ئه‌گه‌رو سیناریۆ پێشبینى كراوه‌كان ئه‌نجام دا..
له‌دوا ته‌وه‌ره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن سوپاس و ده‌ستخۆشى خۆى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌نگى خۆیان داوه‌ته لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى/ ژماره 59 كرد‌و هیواى خواست ئه‌م قۆناغه نوێ یه‌ى ژیانى سیاسى قۆناغێكى گه‌شه‌دارو پێشكه‌وتووى ژیانى دیموكراسى و رێزگرتن له‌ماف و ئازادیه‌كان و سه‌روه‌رى یاسا‌و دابین كردنى خۆشگوزه‌رانى و خزمه‌تگوزاریه‌كان بێت له هه‌رێمى كوردستان دا.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان
9/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست