ئایا باسكردنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاسایشی سلێمانی و هه‌ولێر موزایه‌ده‌یه ؟
Friday, 16/04/2010, 12:00
دواى ئه‌وه‌ى له به‌دواداچونێكى سایتى یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایش به‌رِێوبه‌رى گشتى ده‌زگاى ئاسایشى سلێمانى ئامادیى خۆیانى بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایشى هه‌ولێر و سلێمانى له نزكترین كاتدا ده‌ربرِیبوو,ئه‌وه‌شى خستبووه رِوو كه لاى ئه‌وانه‌وه هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك نیه,په‌رله‌مانتارانیش به هه‌مان شێوه داوایانكردبوو به زوترین كات هه‌دوو ده‌زگاى ئاسایش یه‌ك بگرنه‌وه .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی رابۆرته‌كه‌ی رابردووی سایتی یه‌كگرتوو لێره كلیك بكه
له دواتردا له رِۆژنامه‌ى هاولاَتى دا ئه‌و بابه‌ته خرابووه رِوو . له رِونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ده‌زگاى پاراستنى پارتى كه وێنه‌یه‌كى بۆ سایتى یه‌كگرتوو ناردبوو وه‌لاَمى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌داته‌وه ,باسكردنى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئاسایشى هه‌ولێر و سلێمانى به موزایه‌ده ناو ده‌بات و ,رِایده‌گه‌یه‌نێت با كه‌س موزایه‌ده نه‌كات به‌سه‌رمانه‌وه !!.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاژانسی پاراستن لێره كلیك بكه
به‌رِێوبه‌رى گشتى ئاسایش رِه‌تى ده‌كاته‌وه كه باسكردنى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئاسایش بۆ موزایه‌ده‌بێت ,ئه‌وه‌ش ده‌خاته رِوو كه ئه‌وه داواكارى خه‌ڵك و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هیچ په‌یوه‌ندى به موزایه‌ده‌وه نیه .
حاكم قادر حه‌مه‌جان به‌رِێوبه‌رى گشتى ئاسایش له میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتوو ته‌ئكید ده‌كاته‌وه :باسكردن و داواكردنى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایش هیچ په‌یوه‌ندى به موزایه‌ده‌وه نیه ,ئه‌وه یه‌كێكه له برِیاره‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له هه‌مانكاتدا په‌رله‌مانى كوردستان
حاكم قادر حه‌مه‌جان رِونیشیكرده‌وه :پێشتریش له كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا چه‌ندین كۆبونه‌وه ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ یه‌كخستنوه‌ى هه‌ردوو ئاسایش
به‌رِێوبه‌رى گشتى ئاسایشى سلێمانى دوپاتیكرده‌وه :یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایش یه‌كێكه له داواكاریه‌كانى خه‌ڵك ,یه‌كخستنى داموده‌زگاكانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و داموده‌زگاكانى حكومه‌ت له سایه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم كارێكى گرنگ و پێویسته
قادر حه‌مه جان له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت :\"ئێمه یه‌كگرتنه‌وه به ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌زانین ,وه پێویسته له پێناوى پاراستنى رِه‌وشى ئارامى هه‌رێمه‌كه‌ماندا به پشتیوانى خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رِه‌وشى ئارامى بپارێزین
به‌رِێوبه‌رى گشتى ئاسایش ئه‌وه‌شى وت :له هه‌مانكاتدا یه‌كخستنه‌وه‌ى ئاسایش ده‌توانرێت جارێكى تر سود له كادیره‌كان باشتر و چاكتر وه‌ربگیرێت , باسكردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئاسایش هیچ په‌یوه‌ندى به موزایه‌ده‌وه نیه ,به‌رِێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود هه‌میشه سور بوون له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ى ,سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و حكومه‌ته‌كه‌شمان
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستانیش ناوزه‌ند كردنى داواكارى په‌رله‌مان به موزایه‌ده به هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ناو ده‌بات و ئاماژه‌ش ده‌دات ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره داواكارییانه به موزایه‌ده ناو به‌رێت بۆ خۆى له ژێر پرسیارى جه‌ماوه‌ردایه .ده‌یه‌وێت به‌و جۆره قسانه خۆى له پرسیار بدزێته‌وه .
سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسامى به سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند :دیاره موزایه‌ده ناوزه‌ند كردنى داواكاریه‌كانى په‌رله‌مانتاران یه‌كێكه له‌و هه‌لاَنه‌ى كه ده‌كرێت ,كه هه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌و جۆره ناوى ببات له ژێر هه‌رناوێكدا بێت
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌رِوو :په‌رله‌مانتار متمانه‌ى خه‌ڵكى پێدراوه بالاَترین ده‌زگاى یاسادانانه كه شه‌رعیه‌تى هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و جێ به‌جێ كردن له‌وه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت ,ئه‌وه مافێكى په‌رله‌مانتارانه له هه‌ر شوێن و كات و بۆنه‌یه‌كدا بێت داواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایش و هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌ت بكات
سه‌میر سه‌لیم ئاماژه‌شیدا :به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى كه ناوى ده‌نێت موزایه‌ده خۆى له ژێر پرسیارى جه‌ماوه‌ردایه و به‌وه ده‌یه‌وێت خۆى له پرسیارى جه‌ماوه‌ر بدزێته‌وه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى :ده‌بوو سوپاسى په‌رله‌مانتارانیان بكردایه كه په‌رۆشى یه‌كخستنه‌وه‌ى داموده‌زگاكانى هه‌رێمن ,په‌رۆشى هه‌ركه‌سێكیش له كار‌و له مه‌یدان ده‌رده‌كه‌وێت,هێشتنه‌وه‌ى هه‌ندێك داموده‌زگا تا ئێستاش به دوو ئیداره‌یى رِاده‌ى په‌رۆشیه‌كانیان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه
ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى (سه‌میر سه‌لیم)له لیژنه‌ى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان له كۆتایى لێدوانه تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى :نه‌ده‌بوو به‌و جۆره باس له داواكارى په‌رله‌مانتاران بكرایه له‌و رِونكردنه‌وه‌ى ده‌زگاى پاراستن ,من پێم وایه ئه‌وه‌ى كه تا ئێستا خۆى به دوو ئیداره‌یى و دووبه‌شى هێشتۆته‌وه ئه‌وه له ژێر پرسیاردایه و رِاده‌ى په‌رۆشیكه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت
دوپاتیشیكرده‌وه :ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى ده‌زگاى پارستنى پارتى دووره له خواستى جه‌ماوه‌ر .دووره له حه‌قیقه‌تى په‌رۆشى بۆ یه‌كخستنه‌وه و سرِینه‌وه‌ى مۆركى دوو ئیداره‌یى
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان به هه‌مان شێوه جه‌خت ده‌كاته‌وه باسكردن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایش و داموده‌زگاكانى تر‌ى حكومه‌ت هیچ موزایه‌ده‌یه‌كى تێدا نیه.
ئیسماعیل مه‌حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى :سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو ده‌زگاى ئاسایش ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك باسى لێوه بكات من به موزایه‌ده‌ى نازانم ,ئێمه زۆر جار له په‌رله‌مان قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ده‌بێت یه‌ك بگرنه‌وه ,ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌ش ئاگادارین هه‌ونگاو نراوه له لایه‌ن یه‌كێتى و پارتى له‌و باره‌یه‌وه
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان رِونیشیكرده‌وه :له كاتى هاتنى پرِۆژه‌یاساى بوجه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ,بوجه‌ى ئاسایش به دوو بوجه‌ى جیاواز هاتبوو ,بۆیه ئێمه تێبینیمان هه‌بوو ,وتمان یه‌ك ئاسایشى گشتى هه‌رێم هه‌یه ,به‌لاَم دوو بوجه‌ى جیاواز واتاى دوو ئاسایش ده‌گه‌یه‌نێت ,له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه دانیشتین و قسه‌مان كرد ,سه‌رۆكى حكومه‌ت پێى وتین ئێمه ده‌زانین واقیعیكه و له كوردستان هه‌یه ,پێى وتین ئێوه ئه‌و بوجه‌یه په‌سه‌ند بكه‌ن بۆیان به‌لاَم واده‌یه‌كیش دانێن بۆیان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان ,ئێمه‌ش واده‌ى سێ مانگمان بۆ دانان
ئیسماعیل مه‌حمود ئه‌وه‌شى خسته‌رِوو ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان باس له نه‌مانى مۆركى دوو ئیداره‌یى ده‌كه‌ین ,به‌لاَم له‌به‌ر گرنگى ده‌زگاى ئاسایشه كه رِاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به ژیانى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه باسى ده‌كه‌ین
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان (ئیسماعیل مه‌حمود)له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆتایدا ته‌ئكیدى كرده‌وه :\"من پێم وایه ئه‌مه هیچ موزایه‌ده‌یه‌كى تێدا نیه ,یه‌كگرتنه‌وه‌یان به كارێكى پێویست و گرنگ ده‌زانم ,تا خه‌ڵك چیتر قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هێنده نه‌كات بڵێت دوو ئاسایش هه‌یه واته دوو ئیداره‌یى به‌رده‌وامه
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان دوپاتیشیكرده‌وه :ئه‌گه‌ر دواى ئه‌و واده‌یه‌ى كه له بوجه‌كه‌دا بۆیان دیارى كراوه بۆته ماده‌یه‌كى یاسایى بۆ یه‌كگرتنه‌وه هه‌ردوو ئاسایش ئه‌وه نه‌ك هه‌ر ده‌بێت ئه‌و دوو ده‌زگایه به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌حه‌مولى به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى بكات
له به‌شێكى تر‌ى ئه‌و رِونكردنه‌وه‌ى ده‌زگاى پاراستنى پاریتیدا كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه پێویسته پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌زگایه یاسایان بۆ ده‌ربچێت و ئه‌وه‌شخراوه‌ته رِوو كه ده‌زگاى تریش هه‌ن كه تا ئێستا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه بۆ باسیان ناكرێت , به ته‌نها باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌زگاى ئاسایش ده‌كات .
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان رِونى ده‌كاته‌وه كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاسایش هیچ موزایه‌ده نیه به‌ڵكو زه‌روره‌تێكى یاساییه
(گۆران ئازاد)ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى كوردستانى له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند :جارێ كه قسه له‌سه‌ر داموده‌زگاكانى تر ده‌كرێت كه تا ئێستاش یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه بابزانین چین؟داموده‌زگاكانى تر بریتین له دیوانى چاودێرى دارایى كه رِاسته تا ئێستا یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه به‌لاَم یه‌ك یاساى یه‌كگرتوو هه‌یه له نزكترین كاتدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستانرِونیشیكرده‌وه :ئێمه له پرِۆژه‌یاساى بوجه‌دا له ماده‌یه‌كى زیادكراودا باسمان له‌وه كردووه كه ده‌بێت ئه‌م ده‌زگایه له رِووى بوجه‌و داراییه‌وه یه‌ك بگرنه‌وه له ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و كه بۆمان داناون ,ماوه‌یه‌كى له به‌رده‌مدا ماوه كه ده‌بێت ئاسایش خۆى برِیار بدات ,پرِۆژه‌یاسایه‌ك هه‌یه كه تا ئێستا ئاسایشى هه‌ولێر كارى له‌سه‌ر ده‌كات ,وه پرِۆژه یاسایه‌كى تریش هه‌یه ,دواتر ده‌بێت ئاسایش خۆى برِیار بدات به چ پرِۆژه یاسایه‌ك یه‌ك ده‌گرنه‌وه ,ئایا ده‌یانه‌وێت سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بن ,یان سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ؟یاخود ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران؟یاخود ده‌یانه‌وێت ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بن ؟.
په‌رله‌مانتار گۆران ئازاد جه‌ختى كرده‌وه :په‌رله‌مان له‌وه‌دا ناتوانێت بێت له‌و خالاَنه‌ى پێشتر ئاماژه‌ى پێدرا موناقه‌شه بكات ,ئه‌وه‌ى ئێمه كردومانه له مه‌سه‌له‌ى پرِۆژه یاساى بوجه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت یه‌ك بگرنه‌وه له‌و ماوه‌یه‌ى بۆمان دیارى كردوون
ناوبراو ئاماژه‌شیدا :ئه‌مه پێویست نیه به‌رِاستى مه‌سه‌له‌ى موزایاده‌ى سیاسى له ناو ئه‌م بار‌و دۆخه‌دا به‌كار بهێنرێت ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تێك و په‌رله‌مانێكى یه‌كگرتوو هه‌یه ,ئیتر بۆ موزایه‌ده‌یه ئاسایشێكى یه‌كگرتوو هه‌بێت ؟؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى كوردستانى له درێژه‌ى وته‌كانیدا رِونیكرده‌وه :ئه‌سڵه‌ن مه‌سه‌له‌ى یه‌ك نه‌گرتنه‌وه پێچه‌وانه‌ى یاسایه و واتاى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ده‌یه‌وێت یه‌ك نه‌گرێته‌وه ,جا یه‌كێتى بێت ئه‌وه ئه‌و به‌رپرسه و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كه‌ى له‌وه‌دایه یه‌ك نه‌گرێته‌وه ,خۆ ئه‌گه‌ر پاارتیش هۆكاره ئه‌وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كه‌ى له‌وه‌دایه ,هیچیان جیاوازییان نیه
گۆران ئازاد ته‌ئكیدیشیكرده‌وه :هیچ موزایه‌ده نیه به‌ڵكو زه‌روره‌تێكى یاساییه و ,ئێمه رِۆژ به رِۆژ هه‌نگاومان ناوه بۆ سرِینه‌وه‌ى مۆركى دوو ئیداره‌یى ,ئێمه كه لیواى هاوبه‌شمان له پێشمه‌رگه دروستكردووه ئیتر بۆ ده‌بێت یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئاسایش بێت ؟؟!!؟ئه‌مه داواكارى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ئاسایش خۆیه‌تى ,ئیتر كێ هه‌نگاو بنێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه ئه‌وا ئێمه ده‌ستخۆشى لێ ده‌كه‌ین ,وه‌كێش هه‌نگاوى بۆ نه‌نێت ئه‌وا رِێگره له به‌رده‌م سرِینه‌وه‌ى مۆركى دوو ئیداریى و شه‌رِى ناوخۆ
ده‌رباره‌ى له حاڵه‌تى یه‌ك نه‌گرتنه‌وه‌ى ئاسایش ئایا بوجه‌كه‌یان ده‌برِێت به پێى یاسا ؟
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ سایتى یه‌كگرتوو رِونیكرده‌وه :خۆى ئه‌وه ده‌چێته بوارى ته‌فسیرى یاسا,ئه‌گه‌ر تا ئه‌و واده‌یه‌ى دانراوه یه‌كیان نه‌گرته‌وه ئه‌وا ماده‌یه‌كى یاساییه و حكومه‌ت پێى ئیلزامه
گۆران ئازاد زیاتر وتى :ئه‌بێت په‌رله‌مان بێت لێپرسینه‌وه بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ,ئه‌و لایه‌نه‌ش ئه‌سبابى موقنیع بداته په‌رله‌مان كه هۆكار چیه له یه‌ك نه‌گرتنه‌وه ؟ وه‌كێ به‌رپرسه لێى ؟چونكه ئه‌وه ماده‌یه‌كى یاساییه‌و سیفه‌تى ئیلزامى هه‌یه
كۆیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست