به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگا : پارێزگا بودجه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر دابین ده‌كات ، نه‌وزاد هادی:رۆژنامه‌ی هه‌ولێر رۆژنامه‌یه‌كی حزبیه
Sunday, 14/06/2009, 12:00
سایتی یه‌كگرتوو
له به‌دوادا چوونێكی رۆژنامه‌نووس : حسین عمر سلێمان له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه له‌باره‌ى برى تێچووى ئه‌و رۆژنامه‌یه كه رۆژانه 25 هه‌زار دانه‌ى لێ بلاو ده‌كرێته‌وه و به‌به‌لاش و بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خه‌لكى و سۆپه‌رماركێته‌كاندا بلاو ده‌كرێته‌وه و داتاكانی بۆ سایتى یه‌كگرتوو ره‌وانه كردووه و رایگه‌یاند :
بۆ زانینی خه‌رجى تێچوى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر ،رۆژنامه‌كه‌م خسته به‌رده‌م پسپۆرێكى خاوه‌ن چاپخانه‌یه‌ك بۆ خه‌مڵاندنى نرخى تێچوى رۆژانه‌ى به تیراژى (25.000) دانه بۆ رۆژنامه‌یه‌ك به‌هه‌مان مواسه‌فاتى،به‌سوپاسه‌وه به‌رێزیان به وردبینییه‌كى ته‌واوه‌وه تێچووى رۆژنامه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه دیارى كرد كه :
19.450$ نۆزده هه‌زاروچوارسه‌دو په‌نجا دۆلاره بۆ یه‌ك رۆژ
وبۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ چاپ بكرێت به‌بێ رۆژه‌كانى پشوو ده‌كاته ته‌نیا 25 رۆژ:
25 رۆژ19.452$ =486.250 چوارسه‌دو هه‌شتاو شه‌ش هه‌زارو دووسه‌دو په‌نجا دۆلارى ئه‌مریكى.
و ئێستا ژماره‌ى ده‌رچووى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر له ژماره 525 تێپه‌رى داوه، ئه‌بێت كۆى خه‌رجیه‌كه‌ى چه‌ند بێت؟!
10.211.250 $ برى تێچووى سالێك و حه‌وت مانگى رۆژنامه‌كه‌یه ..
كه‌واته واشیاوتره ئه‌م رۆژنامه‌یه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر چاڵاكیه خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئاوهدانكرنهوهو شتى تر‌ى حكومه‌ت وشارى هه‌ولێر بكاته‌وه چونكه خه‌رجیه‌كه‌ى ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگ به نزیكردنه‌وه نیو ملێون دۆلار ده‌كات له پاره‌ى میلله‌ت، وئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه له رێگاى رێكخراوێكى خێر خوازى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر له خزمه‌ت هه‌ژاران بوایه ،ئه‌وا له هه‌ولێر هه‌ژار نه‌ده‌ما وحكومه‌ت و دهستهڵاتدارنى خۆیان جوانتر ده‌كرد به‌بێ ناشیرنكردنى ئه‌وانى تر له رێگاى عهریفهكان وبهحزبى كردنى ئه‌م رۆژنامه‌یه
هه‌روه‌ها حمزه حامد به‌رپرسى راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌ى هه‌ولێر وتى ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌شێكه له‌پرۆژه‌ى حكومه‌ت بۆ ووشیاركرنهوهى بزافى رۆشنبیرى و كه‌لتورى وبه هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته نێو ململانێى حزبایه‌تى له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا وناكرێت بڵێین پارتى به‌م شێوه‌یه ویهكێتى به‌م شێوه‌یه‌یه یان هه‌ر حزب ولایهنكى تر،به‌ڵام نوسینى رۆژنامه‌كه به پله‌ى 180 پێچه‌وانه‌ى ئه‌م شتانه‌ن . وله وه‌ڵامى پرسیارێك كه ئه‌م رۆژنامه‌یه رۆژانه به تیراژى (25.000) هه‌زار دانه چاپ ده‌كرێت وبه خۆرایى دابه‌ش ده‌كرێت چه‌ند بودجه‌ى بۆ ته‌رخان كراوه؟ وتى ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگا ده‌رده‌چێت، به‌ڵام كهچهندى بۆ ته‌رخان كراوه نازانم !.
هه‌روه‌ها له پرسیارێكی په‌یامنێری سایتی یه‌كگرتوو له به‌رێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ر چوار حزبه كوردستانیه‌كه و لیسته‌كانی تریش كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان به نوسین له‌به‌رامبه‌ر لیسته‌كانی تر كردووه و ، كه نه‌وزاد هادیش خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌كه‌یه " ناوبراو رایگه‌یاند ، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر رۆژنامه‌یه‌كی حزبیه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارێزگای هه‌ولێره‌وه نیه و منیش وه‌ك ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی ئه‌و ئیمتیازه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێرم ، وه ئه‌و رۆژنامهیهیش هیچ بودجه‌یه‌كی له پارێزگاوه بۆ دابین ناكرێت
ئه‌پرسین ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی حزبیه وه كاك نه‌وزاد ئه‌ڵێت ئه‌ی چۆن له بودجه‌ی پارێزگا مانگانه نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ ێه‌رف ده‌كرێت وه‌ك حه‌مزه حامدی به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا ده‌رده‌چێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست