کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌ند هه‌واڵێکی گرنگ ده‌رهه‌ق به‌ خوروقاتی ده‌سه‌ڵات..

Saturday, 25/07/2009, 12:00


سایتی یه‌كگرتوو / كوری موختاری ناوچه‌ی خێله‌كی به‌رده‌ره‌ش له‌ نزیك بنكه‌ی ده‌نگدان پۆسته‌راتی لیستی كوردستانی دابه‌ش ده‌كات و چه‌ندین ئاسایش و بۆلیس به‌جلی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ناو بنكه‌یه‌ك ده‌سورێنه‌وه‌

په‌یامنێری سایتی یه‌كگرتوو / به‌رده‌ره‌ش

له‌ به‌رده‌ره‌ش كوری موختاری خێله‌كی له‌ نزیك بنكه‌ی ده‌نگدان پۆسته‌ری لیستی كوردستانی به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌چن بۆ ده‌نگدان بۆ ئه‌و بنكه‌یه‌

كوری موختاری خێله‌كی ، له‌كاتی ده‌ست پێكردنی ده‌نگدان له‌ نزیك بنكه‌ی خێله‌كی له‌ شاری به‌رده‌ره‌ش خه‌ریكی دابه‌ش كردنی پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانی لیستی كوردستانیه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بانگه‌شه‌كانی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن له‌ به‌یانی رۆژی 23/7 ـه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌ ..

هه‌روه‌ها چه‌ندین هاووڵاتی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه‌ كه‌ بۆ ده‌نگدان رۆشتبوون به‌ سایتی یه‌كگرتوویان راگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی پارتی له‌ ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه‌ دابه‌ش بوون و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك به‌ره‌و بنكه‌كه‌ بروات هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ ده‌نگ به‌ لیستی كوردستانی بده‌ن

هه‌ر وه‌ها له‌ بنكه‌ی قوتابخانه‌ی به‌رده‌ره‌شی كوران نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناوشاری به‌رده‌ره‌ش كاتژمێر 11 چه‌ند مولازمێكی پۆلیس و ئاسایش كه‌ سایتی یه‌كگرتوو ناوه‌كانی تۆمار كردوون به‌ جلو به‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ناو بنكه‌كه‌دا ده‌سورانه‌وه‌ له‌ ژورێكه‌وه‌ بۆ ئه‌وانی تر ..


سایتى یه‌گرتوو /له‌ كه‌رلار به‌رپرسى وێستگه‌یه‌ك ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ په‌یامنێرانى ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌ نێو ناوه‌نده‌كه‌وه‌ و په‌یامنێرانیش باس له‌ بوونى پێشێل كارى ده‌كه‌ن له‌ نێو بنكه‌كه‌دا .

فۆتۆ :سامان حه‌مه‌كه‌ریم

په‌یامنێرى سایتى یه‌كگرتوو مه‌هاباد ساڵح پێى ڕاگه‌یاندین كه‌ له‌كاتژمێر هه‌شتى سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى نقوتابخانه‌ى سه‌ركه‌وتنى بنه‌ڕه‌تى به‌ ڕووى ده‌نگ ده‌راندا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگ دان و ژماره‌كه‌ى له‌ كۆمسیۆن دا بریتیه‌ له‌ 275018 به‌رێوبه‌رى قوتابخانه‌كه‌ كه‌ ناوى م.كه‌نعان عوسمان عه‌بدوڵایه‌ ڕێگرى ته‌واوى كردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م په‌یامنێرانى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵێت بچنه‌ نیبَو بنكه‌كه‌كه‌وه‌ .





ئاكرێ: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان كۆمسیۆن چه‌ند كارمه‌ندێكى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌شوێنى خۆیان لاده‌دات و به‌كارى لاوه‌كى سه‌رقاڵیان ده‌كات

هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بنكه‌كانى ده‌نگدان به‌ڕووى ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌، له‌شارى ئاكرێش بنكه‌كانى ده‌نگدان به‌ڕوى ده‌نگده‌ران كرایه‌وه‌.
ئه‌مه‌و ئه‌مڕۆ له‌شارى ئاكرێ 34 بنكه‌ى ده‌نگدان و 126 وێستگه‌ ده‌رگاى به‌ڕووى ده‌نگده‌ران كرده‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى 17 هه‌زار ده‌نگده‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرى سایتى یه‌كگرتوو له‌شارى ئاكرێ پێى ڕاگه‌یاندین دوێنێ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شاره‌كه‌ شوێنى چه‌ند كارمه‌ندێكى ده‌نگدانیان گۆڕیوه‌، ووتیشى: هه‌ندێك كارمه‌ند كه‌سه‌ربه‌ لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى بوونه‌ لایانبردوون و كه‌سانى تریان له‌شوێنى ئه‌وان داناوه‌و ئه‌وانى تریان به‌كارى لاوه‌كییه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، كه‌ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆى دروست بوونى خروقات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە