کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی له‌سه‌ر پێشنیارى لیستى خزمه‌تگوزارى و گۆران بوو به‌لاَم به‌ داخه‌وه‌ له‌ رِاگه‌یاندنه‌كاندا وه‌ك

Monday, 19/10/2009, 12:00


ژیار عمر

ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانى كوردستان شه‌شه‌مین دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا, وه‌ك رِاگه‌یاندرابوو به‌شێكى كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌(ئاشتى هه‌ورامى) وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان..

ناسكه‌ تۆفیق په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌سه‌ر لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند "وه‌ك پێشتر رِاگه‌یه‌ندرابوو دانیشتنه‌كانى ئه‌مرِۆ تایبه‌ت بوو به‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان. وتیشى : هه‌رچه‌ند لێپێچینه‌وه‌ و بانگكردنى ئه‌و وه‌زیره‌ له‌سه‌ر پێشنیارى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و گۆران بوو به‌لاَم به‌ داخه‌وه‌ له‌ رِاگه‌یاندنه‌كاندا وه‌ك میواندارى كردن باسى لێوه‌ ده‌كرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێن عه‌یبه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و وه‌زیره‌.

خاتوو ناسكه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبینى و نیگه‌رانى ئێمه‌ بوو ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌رلیسته‌و رِێژه‌ى پرسیاركردنه‌كه‌ى بۆ دیارى كرابوو به‌م شێوه‌یه‌ (لیستى كوردستانى بۆى هه‌بوو پێنج پرسیار بكات- لیستى گۆرِان سێ پرسیار- خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ته‌نها دوو پرسیار- وه‌ لیسته‌كانى تر هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نها یه‌ك پرسیار) بۆیان هه‌بوو رِوبه‌رِوى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كانى بكاته‌وه‌.

ئاشكراشى كرد: كه‌ دواى رِونكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ له‌ پرسیاره‌كان كۆبونه‌وه‌كان بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایى پێهات بێ ئه‌وه‌ى وه‌لاَمى زۆربه‌ى پرسیاره‌كان بدرێته‌وه‌ یاخود به‌جێ ده‌هێڵرا یاخود تێكه‌ڵ به‌ وه‌لاَمه‌كانى تر ده‌كرا.

ئه‌وه‌شى خسته‌ رِوو بۆ سایتی یه‌كگرتوو " كه‌ وه‌ك لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى پێشنیارى دروستكردنى لیژنه‌یه‌كیان كردووه‌ بۆ به‌دواداچونى سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌ رِوبه‌رِوى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان كراوه‌ته‌وه‌, به‌لاَم سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى كه‌ په‌رله‌مانتار ته‌نها مافى دانانى یاساى هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و پێشنیاره‌مان رِه‌تكرایه‌وه‌ و وتیشى: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێیان وتوین ئێوه‌ ده‌توانن پرِۆژه‌ یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ گۆرِینى په‌یرِه‌وى ناوخۆیى په‌رله‌مان ، تا مافى دروستكردنى لیژنه‌ى به‌ دواداچون هه‌بێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە