کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کگرتوو 122 کاندیدی ده‌بێت بۆ په‌رله‌مانی عیراق....

Thursday, 24/12/2009, 12:00


له‌باره‌ی به‌شداری یه‌كگرتوو له‌هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌وا بریاره‌له‌7/3/2010 له‌سه‌رتاسه‌ری‌عێراقدا ئه‌نجام بدرێـت ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كات ، به‌رێز مامۆستا هادی عه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی یه‌كگرتوو بۆ سایتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند :

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانه‌وه‌له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی (هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و دیاله‌و به‌غداد) كاندیده‌كانی خۆیان بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاری كردووه‌.

مامۆستا هادی عه‌لی بۆ سایتی یه‌كگرتوو وتی ‌كۆی سه‌رجه‌م پاڵێوراوانی یه‌كگرتوو 122 پاڵێوراوه‌و به‌و شێوه‌یه‌یش دابه‌ش كراوه‌كه‌له‌پارێزگا هه‌ولێر 28 پاڵێوراو و سلێمانی 30 و دهۆك 20 و كه‌ركوك 24 و نه‌ینه‌وا 11 و دیاله‌4 و به‌غداد 5 . و له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵاوه‌ ته‌دقیقی ناوی پاڵێوراوانی لیسته‌كان كرا ئێمه‌یش ناوی پاڵێوراوه‌كانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین .

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كگرتوو بۆ سایتی یه‌كگرتوو وتی كه‌ ئێمه‌یش وه‌ك حزب ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌ره‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێویست بۆ خۆیان ئه‌نجام بده‌ن .. هه‌روه‌ها وتی وه‌ك یه‌كگرتوو بانگه‌شه‌ی پێویست بۆ هه‌موو پاڵێوراوه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌رۆكی لیستیشه‌وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ نێوان كاندیده‌ هه‌ڵبژێرراوه‌كاندا سه‌رۆكی لیست دیاری ده‌كرێـ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە