کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كگرتوى ئیسلامى به‌ رِه‌سمى وه‌لاَمى به‌شدارى نه‌كردنى پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌شی یه‌كێتى و پارتى ده‌داته‌وه‌

Thursday, 12/11/2009, 12:00


هادى عه‌لى به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو رايگه‌یاند ئه‌وان به‌ رِه‌سمى وه‌لاَمى بانگهێشتنامه‌یه‌كى یه‌كێتى و پارتیان داوه‌ته‌وه‌ بۆ پێكهێنانى لیستێكى فراوانى كوردى و دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌وان خۆیان یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تى به‌شدارى كردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراقداو ئه‌زمونێكى خراپی هاوپه‌یمانێتى كردنیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دو حیزبه‌دا .

به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئاشكراى كرد "یه‌كێتى وپارتى پاش كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شی مه‌كته‌ب سیاسیان به‌ رِه‌سمى بانگهێشتى ئێمه‌یان كردووه‌ بۆ پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌ش و ئێمه‌ش پاش تاوتوێ كردنى داواكه‌یان به‌رِه‌سمى پێمان رِاگه‌یاندوون ئێمه‌ برِیارى ئه‌وه‌مان داوه‌ كه‌ به‌ لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى بكه‌ین له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌ماندا و له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك هه‌ڵویست بین له‌ مه‌سه‌له‌ نیشتیمانى و چاره‌نوس سازه‌كاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رِاو ێشنیارى ریزه‌كانى رِێكخستن وه‌رگیراوه‌" .

ناوبراو له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ووتى دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌وان ئه‌زمونێكى تاڵیان هه‌یه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتى كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتیدا و به‌تایبه‌ت له‌ شێوازى لیستى كراوه‌دا نمونه‌ى ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا له‌ شارى موسڵ به‌هۆى سوربونیان له‌سه‌ر دروست كردنى لیستێكى كوردى به‌شداریان كرد له‌ لیستى برایه‌تى نه‌ینه‌واودا و به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ سور بوون له‌سه‌ر سه‌رخستنى كاندیده‌كانى خۆیان و كاندیده‌كه‌ى ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌ ته‌نها خۆى زیاتر له‌ 7500 ده‌نگى هێنابوو به‌لاَم نه‌یتوانى بچێته‌ نێو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى شاره‌كه‌ .

ده‌رباره‌ى هۆكارى سوربونى یه‌كێتى و پارتى له‌ پێهێنانى لیستێكى هاوبه‌شی كوردى له‌ كاتێكدا ئێستاهه‌ڵبژاردن به‌ شێوازى كراوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى ووتى "ترسی ئه‌وان له‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ ئه‌و ده‌سته‌كه‌وتانه‌ى هه‌یان بووه‌ له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ندانى دیكه‌ به‌ده‌ستیان نه‌كه‌ویَته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ده‌بوو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكى كورد دیارى بكرانایه‌ نه‌ك له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى حزبی .

به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ میانه‌ى لێدوانه‌كه‌یه‌دا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى دیارى كردنی كاندیده‌كانیان پاش ئه‌وه‌ى شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ شێوه‌ى لیستى كراوه‌ ده‌بێت دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌وان تاوه‌كو ئیستا سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كاندیده‌كانیان ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی دیارى كراون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە