مالكى ئاگر له رِێكهوتننامه ستراتیژیه‌كه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌رده‌دات ..
Saturday, 30/01/2010, 12:00
كۆبونه‌وه‌ى لایهنهعیراقیهكان له‌گه‌ڵ لایه‌نى كوردى له به‌غداد به‌نهێنى و به‌ئاشكرا له‌ئێستادا له‌به‌غداد و له‌میانه‌ى سه‌ردانى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و لایهنهعیراقیانهى تر بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى ئازار به‌گه‌رمى بهرِێوهدهچێت.
بهلاَم پرسیارى سه‌ره‌كى لێره‌دا ئهوهیهپاش ئه‌وه‌ى هیچ كام له‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ى نێوان ئه‌و دوو حزبه(یه‌كێتى و پارتى) له‌گه‌ڵ لایه‌نى پێكهێنه‌رى حكومه‌تى عیراقی‌دا نه‌یتوانى به‌لانى كه‌م ببێته‌هۆى جێ به‌جێ كردنى ئهركهدهستوریهكانى به‌رامبه‌ر به‌كورد . ئایا ئهمجارهكورد له‌گه‌ڵ كێ و چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هاوپه‌یمانێتى ده‌به‌ستێت ؟
له‌لایه‌كى تر ئاڵۆزى په‌یوه‌ندى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ حزبى دهعوهبهسهرۆكایهتى نورى مالكى كه‌ئه‌مه‌ش بهتۆخى رِهنگى دایهوهلهو كاته‌ى سهرچاوهههواڵیهكان ئاماژه‌یان دا به‌وه‌ى مالكى رِازى نیهبهوهى كاندیدێكى پارتى ببێتهجێگرى له‌دواى (د.به‌رهه‌م) و نزیك بونه‌وه‌ى هاوپهیمانهستراتیژهكهى (یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان) و كۆبونه‌وه‌ى نهێنى و ئاشكراى ئه‌و حزبهبهتایبهت جه‌لال تاڵه‌بانى تا چه‌ند كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر گرژبونى په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى و پارتى و رِێكهوتنامه ستراتیژیه‌كه‌ى نێوانیان ؟ چونكهپێشتر له‌كاتى كشانه‌وه‌ى لایه‌نى سه‌درى و چه‌ند لایه‌نێكى تر لهحكومهتهكهى مالكى , مالكى په‌ناى بردهرِێكهوتنامهى چوار لایهنهنێوان (یه‌كێتى و پارتى و حزبى ده‌عوه‌و مه‌جلیسى ئه‌علا) بۆ مانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى .
دواى كشانهوى سوننه‌كانیش لهحكومهتهكهى مالكى , پارتى و یه‌كێتى رِێكهوتنامهیهكییان له‌گه‌ڵ حزبى ئیسلامى عیراقی‌دا مۆر كرد .
د. مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان پێى وایهكهدهبێت ئهمجارهكود وانه‌ى وه‌رگرتبێت لههاوپهیمانێتیهكانى پێشووى چونكهئهو هاوپهیمانێتیانهزۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ,, ئاشكراشى ده‌كات كه‌له‌ئێستادا كۆبونهوهلهنێوان لایه‌نى كوردى و عیراقى چ له‌به‌غداد وه‌چ له‌كوردستان بهرِێوهدهچێت بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و ته‌نانه‌ت به‌ره‌ى سیاسیش, رِونیشى دهكاتهوهكهپهیوهندى نێوان حزبى ده‌عوه‌و مالكى باشه بهلاَم په‌یوه‌ندى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبى دهعوهتا رِادهیهك به‌ره‌و باشى چووهبههۆى ئه‌وه‌ى (د.رِۆژ نورى شاوه‌یس) بووهبهجێگرى مالكى و , وهمالكى رِازى بوو بهكاندیدێكى پارتى ..
له‌میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌ت به‌سایتى یه‌كگرتوو (د.مه‌حمود عوسمان) په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان رِایگهیاند:" پێویستهئهو حزبهكوردییانهى كههاوپهیمانێتى ده‌كه‌ن ده‌رس لهرِابردوو وه‌ربگرن چونكهلهزۆر حاڵه‌تدا ئه‌و هاوپهیمانێتیانهزۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون , وهئیلتزاماتهكان زۆربه‌یان جێ به‌جێ نه‌كراوه. پێویسته‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌نێوان لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كاندا ده‌كرێت به‌وردى و بهرِونى بنوسرێت ,
ناوبراو ئاشكراشى كرد :" ئێستا كۆبونهوهههیهلهنێوان لایه‌نى كوردستانى و لایه‌نى عیراقى و قسه‌ده‌كرێت و یه‌كتریش ده‌بینرێن باس له به‌ره‌ى سیاسیش كراوهنهك هه‌ر هاوپه‌یمانى ,بهلاَم هه‌مووى دواكهوتووهبۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌رچونى ئهنجامهكۆتاییهكان .
د.مه‌حمود عوسمان) ئاماژه‌ى دا :" په‌یوه‌ندى مالكى و یه‌كێتى باشه, بهلاَم پارتى و حزبى ده‌عوه‌ش زۆر خراپ نیهئێستاش به‌ره‌و باش بوون چووهبهتایبهت دواى ئه‌وه‌ى (د.رِۆژ) كراوهبهجێگرى مالكى .رِاستهساردى له‌نێوان ده‌عوه‌و پارتیدا ههبووهبههۆى گرژى و ئاڵۆزى و كێشه‌ى نێوان به غداد و هه‌رێم .
وتیشى :" بهلاَم ئهمانهههمووى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن چونكه‌له لایهكهوهرِێكهوتن نامه‌ى ستراتیژى هه‌یه‌هه‌ر لایه‌ك شتێك بكات لایه‌كه‌ى تر ئاگادار بكاته‌وه, بۆیهلهو برِوایهدا نیم كێشهدروست ببێت له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌هۆى نزیك بونه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى له‌حزبى ده‌عوه‌ى مالكى .
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیش له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهدهكاتهوهلهئێستادا كۆبونه‌وه دانیشتنى به‌رده‌وامیش له‌نێوان ئه‌و حزبهكوردیانه(یه‌كێتى و پارتى) و لایهنهعیراقیهكان بهرِێوهدهچێت . پێشى وایهنزیك بونه‌وه‌ى یه‌كێتى و دهعوهنابێتههۆى دروستكردنى ناكۆكى له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى .
له‌و باره‌یه‌وه(د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى :" له‌ئێستادا له‌به‌غداد له‌گه‌ڵ ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى قانون و ئیئتلافى شیعه‌دا دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌و له‌دانوستاندان .
رِونیشیكردهوه:" رِاستهجار جارهئهو جۆرهناكۆیكیانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر بههۆهنزیك بونه‌وه‌ى لایه‌نێكیان له‌لایه‌نێكى تر بهلاَم ئهمهنابێتهنهگهیشتۆتهئهو ئاسته‌ى كه‌لێك داببرِێن ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ههیهلهنێوانیاندا ,بۆیهلهپێناو پاراستنى ئه‌و بهرژهوهندییههاوبهشهدا ئه‌و ناكۆكیهیان وه‌لا ناوه .
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى عیراقى رِاشیگهیاند :" ئهوهرِێكهوتنێكهلهنێوان ئه‌و حزبانهخۆیان له‌ژێره‌و كراوه‌و كه‌س ئاگادارى ورده‌كارى زۆرى نیه .
په‌رله‌مانتارێكى تر‌ى هاوپه‌یمانى كوردستان رِایدهگهیهنێت كه پێویستهلایهنى كوردى ئهمجارهبۆ به‌ستنى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكى تر‌ى عیراقى رِهچاوى چه‌ند بنه‌مایه‌ك بكات , ئاشكراشى ده‌كات كه‌نزیكترین لایه‌نى سیاسى بۆ هاوپه‌یمانێتى له‌ئێستادا لههاوپهیمانى كوردستانه‌وه(حزبى ئیسلامى , حزبى ده‌عوه, ئه‌نجومه‌نى بالاَى ئیسلامیه) .
ئاماژه‌به‌و ناكۆیهكهش ده‌دات كه‌له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبى ده‌عوه‌دا به‌هۆى لێدوانه‌كانى بارزانى و به‌رپرسانى هه‌رێم له‌سه‌ر جێ به‌جێ نه‌كردنى ئهركهدهستوریهكانى مالكى له‌پێشتردا رِایاندهگهیاند به‌رامبه‌ر یه‌كترى , بهلاَم ئه‌م نزیكبونه‌وه‌ى یه‌كێتى له دهعوهكار ناكاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌هۆى بونى رِێكهوتنامهى ستراتیژى نێوان یه‌كێتى و پارتیه‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه(سیروان زه‌هاوى) برِیاردهرى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رِایدهگهیهنێت :" به پێى ئه‌و ئهزمونهتهوازوعهى خۆم له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رِابردوودا ههمبووهپێم وایهكهلایهنى كوردى پێویستهئهمجارههاوپهیمانێتیى له‌سه‌ر بنه‌ماى چه‌ند خاڵێك ببه‌ستێت :
1-سازش نه‌كردن له‌ماده‌ى (140).
2-چاره‌سه‌ركردنى وه‌زعى یاسایى پێشمه‌رگه‌و ته‌رخان كردنى بوجه بۆى.
3-چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گرێبهستهنهوتیهكان
4-چاره‌سه‌ر كردنى نوێنه‌رایه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كورد له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَت چونكهوهزارهتى دهرهوهتا سه‌ر بۆ ئێمهنامێنێنێت .
5- پاراستنى فیدراڵیهكهى كوردستان .
برِیاردهرى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان ئاشكراشى كرد :" ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانێتى كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر دیارى ده‌كات بهلاَم نزیكرترین لایه‌نى سیاسى بۆ هاوپه‌یمانێتى له‌م قۆناغه‌دا له‌كورد (حزبى ئیسلامى برا سوننه‌كان -حزبى ده‌عوه-ئه‌نجومه‌نى بالاَى ئیسلامیه)
(سیروان زه‌هاوى) ده‌رباره‌ى نزیكبونه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبهلهگهڵ مالكى و حزبه‌كه‌ى (حزبى ده‌عوه) ده‌ڵێت :" كێشهدروست نابێت ئه‌گه‌ر چى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حزبى دهعوهكهمێك ساردى نواندووه,ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى كورد بووهنهك به‌رژه‌وه‌ندى خودى پارتى . نزیك بونه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌حزبى دهعوهنابێتههۆى دور كه‌وتنه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌یه‌كتر چونكه چونكهبهپێى رِێكهوتنامهى ستراتیژى جۆرێك لهدهسهلاَت و ته‌كنیك دابهشكراوهلهنێوان هه‌ردوو لادا .
زه‌هاوى دووپاتیشیكرده‌وه:" ئه‌و جۆرهیارییهسیاسیانهى كه هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتى و پارتى ده‌یكه‌ن ماناى وانیهلایهنهكهى تر ئاگاى لێ نیه,نه‌خێر هیچ شتێك به‌بێ ئاگاى ئه‌وى تر ناكرێت ,ئه‌و نزیك بونه‌وانه‌ش كارناكاتهسهر په‌یوه‌ندى ستراتیژى نێوان یه‌كێتى و پارتى .
پسپۆرِانى بوارى سیاسیش پێیان وایهنزیك بونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ى سه‌رانى یه‌كێتى له‌حزبى دهعوهرِهنگهیهكێتى بیه‌وێت سۆزى سوننه‌كان بۆ لاى خۆى رِابكێشێت , پشگیرى كردنى تاڵه‌بانى بۆ به‌عسیه‌كان بهنمونهدههێننهوهتا له‌و رِێگهیهشهوهپۆستى سه‌رۆك كۆمار جارێكى تر مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه .
(م.یوسف محمد) مامۆستاى زانسته‌سیاسیه‌كان له‌زانكۆى سلێمانى له‌وته‌یه‌كیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت :"لهرِاگهیاندنهكانهوه بلاَوكرایهوهكهیهكێتى و حزبى دهعوهلهبهغداد كۆبونهوهئهگهر چى ورده‌كارى ئه‌و كبونهوانهتا ئێستا رِوون نیهبهلاَم ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى ئازارهرِهنگهیهكێتى بیه‌وێت سۆزى سوننه‌كان بۆ لاى خۆى رِابكێشێت وه‌ك بینیمان هه‌ڵوێستى تاڵه‌بانى سه‌باره‌ت بهبهعسیهكان .تا پشگیرى بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق.جارێكى تر .
وتیشى :" له‌لایه‌كى تر رِهنگهیهكێتى بیه‌وێت پارسه‌نگى ئه‌و لاسهنگیهبداتهوهكهبههۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25-7)هوهتوشى بوو,هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووهبۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى لهدهسهلاَت بمێنێتهوهتهنازولى گهورهبۆ پارتى بكات , وه‌بۆ ئه‌وه‌ى له‌پۆستى سه‌رۆك كۆماریشدا بمێنێته‌وه ته‌نازولى گه‌وره‌تر بكات بۆ لایه‌نى عه‌ره‌بى .
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانسته‌سیاسیه‌كان له‌زانكۆى سلێمانى ئاماژه‌شى دا :" نزیك بونه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌حزبى ده‌عوه‌و مالكى به دڵنیاییهوهكێشهو ناكۆكى له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى دروست ده‌كات .به‌وه‌ى له لایهكهوهپارتى نیگهرانهكهیهكێتى دهرِوات تاك لایهنههاوپهیمانێتى له‌گه‌ڵ هێزهعهرهبیهكان ده‌به‌ستێت چونكهجاران هاوپه‌یمانێتیان پێكه‌وه ده‌كرد وه‌ك هاوپه‌یمانێتى چوار لایهنهلهنێوان (یه‌كێتى و پارتى و حزبى ده‌عوه‌و ئه‌نجومه‌نى بالاَ) .
(م.یوسف محمد) رِونیشیكردهوه:" له‌لایه‌كى تر په‌یوه‌ندى بهوهوهههیهكهناكۆكیهكى قوڵ له‌نێوان بارزانى و مالكیدا ههیهبههۆى ئه‌و دژهلێدوانانهى به‌رامبه‌ر یه‌كترى ده‌یاندا . وهكێشهكان له‌نێوان به‌غداد و هه‌ولێر قوڵتر بۆته‌وه .
ئه‌و پسپۆرِهى بوارى زانسته‌سیاسیه‌كان پێى وایه:" رِهنگه ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7ى ئازار ببێته‌هۆى ناكۆكى قوڵتر .رِاستهیهكێتى و پارتى به‌یه‌ك لیست دابه‌زیون و به‌شدارن بهلاَم به‌هۆى شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه كهشێوازێكى كراوهیهبێ گومان لایه‌نگرانى یه‌كێتى ده‌نگ بهپاڵێوراوانى یه‌كێتى ده‌ده‌ن وهلایهنگرانى پارتى ده‌نگ بهپاڵێوراوانى پارتى ده‌ده‌ن .,لێرهشهوهقورسایى و سه‌نگى هه‌ر لایه‌كیان ده‌رده‌كه‌وێت به ئاشكرا یان ده‌بێت یه‌كێتى ته‌نازولى زیاتر بۆ پارتى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوپهیمانێتیهبهردهوام بێت .یان چیتر پارتى رِازى نابێت دهسهلاَت به شێوه‌یه‌كى فیفتى بهفیفتى له‌نێوانیاندا دابه‌ش بكرێت .چونكهیهكێتى ئه‌و هێزهگهورهیهى جاران نهماوهلهسهر گۆرَِهپانى كوردستان . هه‌ر ئه‌مه‌ش پهرهبهناكۆكى نێوان هه‌ردوو لایان ده‌دات له‌قۆناغى داهاتوودا .
(م.یوسف محمد) مامۆستاى زانسته‌سیاسیه‌كان له‌زانكۆى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستهرِوو :" كه‌هه‌ر لهئێستاوهلهلێدوانى به‌رپرسانى هه‌ردوو حزبه‌وه(یه‌كێتى و پارتیه‌وه) ئهوهبهدى ده‌كرێت كهرِێكهوتننامه ستراتیژیه‌كه‌ى نێوانیان ههڵدهوهشێتهو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست