به‌په‌له / چه‌كدارانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستانی پارتی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی لیستی 315
Saturday, 20/02/2010, 12:00
هه‌ولێر
ئێواره‌ی دوێنێ له هه‌ولێر لیستی 315 ی یه‌كگرتوو به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن نمایشی سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ی ئه‌نجامدا بهبهرێخستنی سه‌دان ئۆتۆمبێل و هه‌زاران هاوڵاتى به دروشم و شیعار بۆ سه‌رخستنى لیسته‌كه به‌ناو شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ولیر به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌رێكه‌وتن ..
له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه و تێپه‌رینی ، له گه‌ره‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین ئۆتۆمبێل و هاوولاتیانی لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو به‌ره‌و ئاپۆرای نمایشه‌كه بۆ به‌شداری ده‌هاتن و نمایشه‌كه‌یان فراواتتر ده‌كرد ..
به‌لام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له ده‌سه‌ڵات چاوه‌رێ ده‌كرێت ، رویدا و له كاتێكدا چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له ناو شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان ویستیان به‌ره‌و ئاپۆرای كهرنهڤالهكه برۆن ، چه‌ند ئۆتۆمبێلێك به ژماره‌ی (فه‌له‌ك) كه ئۆتۆمبێلی (فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان) ی پارتی دیموكراتی كوردستانن ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌خوازراوو نه‌شیاوو به‌به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاسایش و پۆلیس رێگریان له‌و چه‌ند ئۆتۆمبێله ی لایه‌نگرانی لیستی 315 كرد كه ئه‌یانویست به‌ره‌و ئاپۆرای ئۆتۆمبێله‌كان بچن و ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانی فه‌له‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی لیستی 315 كه ئافره‌ت و مندالیشی تێدابوو ، به بێ ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاسایش و پۆلیسی ئاماده‌بوو له‌و شوێنه هیچ هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر به‌و كاره قێزه‌ونانه‌ی پیاوانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه بكه‌ن ..
بێ گومان ئه‌م هه‌ڵوێسته كه به ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان ئه‌نجام دراوه ته‌عبیره له هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بێ هه‌ڵوێستی پیاوانی ئاسایش و پۆلیسیش ، لایه‌نگری كوێرانه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر كاره‌كانیش نایاسایی بێت ، ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌وترێته‌وه ته‌نها دروشمه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی نیه .
بۆیه پێویسته پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رپرسانی پارتی و فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و چه‌كدارانی فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان و بێ هه‌ڵوێستی ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه‌ی كه له‌وێ ئاماده‌بوون ، هه‌ڵوێستیان رۆشن بكه‌نه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی هه‌رێم كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، ته‌نها قسه‌ی زارهكیهو ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه و بۆخه‌ڵك و لایه‌نه‌كانی تر نیه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست