کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى وەزارەتى شارەوانى..- بەشى یەكەم.

Thursday, 02/08/2012, 12:00





لەگەڵ دەست بەكاربوونى دلشاد شەهاب وەكو وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و دەنگۆى هەوڵەكانى بۆ چاككردنى بارودۆخى وەزارەت و دام و دەزگاكانى و پێشوازیكردن لە هاوڵاتیان و دەرگا خستنە سەرپشتى لەلایەن ئەو وەزیرەوە خۆشحالى زۆرى دروست كرد كە هیوادارین ئەو دڵخۆشیەشمان بڵقى سەر ئاو نەبێت.
لەبەر ئەوەى وەزارەتى شارەوانى نغرۆى گەندەڵى و رۆتین و سەخستنى پرۆژەى بەرپرسەكانە. ئەوەتا تەنها لە شارى هەولێر هەر 6 شارەوانیەكە بە سەرۆكایەتى شارەوانى هەولێرەوە رۆژانە تا سەرئیستقان ئازار و ئەزیەتى هاولاتیان دەدەن و ئەوەندى لە توانایان دایێت لە مامەڵەكانیان كێشەیان بۆ دروست دەكەن و لەبەرامبەر هەر مامەلەیەكیش پارە و بەرتیل لە خەڵك وەردەگرن.
ئاگادارتان دەكەینەوە لە هەموو ئەو پرۆژانەى كە بۆ دروستكردنى باڵەخانە و ماركێت و شوێنى كاركردن لە لایەن بەشى رێگەپێدانى شارەوانیەكانەوە رەزامەندى لەسەر دەدرێت زۆرترین پاداشت دەكرێن لەلایەن خاوەن كارەكانەوە.
ئاگادارین كە لە بەرامبەر دروستكردنى هەر ریزە دووكانیك لە ماوەى 4 ساڵى رابردوودا كە بریارى وەستانى درابوو لەنێو كوچە و كۆڵانەكان بە هەماهەنگى لەگەڵ سەرۆكى شارەوانیەكان و چاودێر و بەرپرسى بەشى رێگەپێدان بڕى 20000 دۆلار وەكو بەرتیل لە خاوەن كارەكە وەرگیراوە بۆ راپەراندنى كارەكانى. لەكاتێك كە كارەكان لە دەرەوەى یاسادابوونە.ئەگەرچیش ئەو پرۆژانە ببنە هۆى نارەحەتى و بێزارى خەڵك لەنێو ماڵەكانیان.
لە لایەكى دیكەدا كەسێك بەناوى ئەرجومان تەحسین كە بەرێوبەرى گشتى دیوانە لە وەزارەت توانیوویەتى پشكى شێرى هەموو ئیمتیازە ژێربەژێرەكانى ئەو وەزارەتە بۆخۆى بقۆزێتەوە و دەست بۆ هەموو كەلەبەرێك ببات بەهۆى ئەوەى كە ماوەى زیاتر لە 15 ساڵە لەو وەزارەتە ئەزموونى قاچانەوە و بەرتیلى زەبەلاح و بەكارهێنانى نادادپەروەرانەى دەسەڵاتى بەكاردێخى.وەكو ئەوەى لە شوێنى ئەو كەسێك ئەو شارەزایى و تایبەتمەندیەى نەبێت كە نەخوێندەوارێكى وەكو ئەرجومان هەیەتى.كە ئەو كورسیەى بە درێژایى تەمەنى گرتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە