بودجەی عێراق و بودجەی کوردستان، بەراوردێکی خێرایی

Thursday, 05/01/2012, 12:00


* میزانییه‌ی‌ ساڵی‌ عێراق (93000000000000) نەوەد سی ترلیۆن دیناربوو
* له‌ (17%)ی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، كه‌ ده‌كاته‌ (15810000000000) پانزه‌ ترلیۆن‌و هه‌شت سه‌دو ده‌ ملیار دینار، له‌و پاره‌یه‌ (1870000000000) ترلیۆنێك‌و هه‌شت سه‌دو حه‌فتا ملیاری‌ ده‌ڕوات بۆ خه‌رجی‌ سیادی‌، وه‌كو مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌و مووچه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عێراق‌و مووچه‌ی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌و بایعی‌‌و...هتد.

ئه‌و پاره‌یه‌ی‌، كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌گاته‌ ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ته‌نیا (13940000000000) سیانزه‌ ترلیۆن‌و نۆ سه‌دو چل ملیار دیناره‌.
رۆژانه‌ له‌عێراق بڕی‌ (2250000) دوو ملیۆن‌و دوو سه‌د‌و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت، واته‌ ساڵانه‌ بڕی‌ (821250000) هه‌شت سه‌دو بیست‌و یه‌ك ملیۆن‌و دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ڕوات.
یه‌كه‌م جار نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتییان به‌ (73)$ شكاندووه‌ته‌وه‌،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌بازاڕدا گرانبووه‌، كردیان به‌ (76.5)$...
له‌كاتێكدا نرخی‌ نه‌وت ئێستا له‌بازاڕدا:
-نه‌وتی‌ رۆژئاوای‌ ته‌كساس، ئه‌مڕۆ به‌ (108.92)$.
-نه‌وتی‌ خامی‌ تر به‌ (122.37)$.
-پێشبینییه‌كان ده‌ڵێن نرخی‌ نه‌وت به‌هۆی‌ ئه‌م رووداوانه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌، كه‌ روویانداوه‌و رووده‌ده‌ن، ئه‌وا نرخی‌ نه‌وت به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشان‌و به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌بێت، تا ده‌گاته‌ (200)$و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م رووداوانه‌ به‌رده‌وامبن، ئه‌وا نرخی‌ نه‌وت به‌ره‌و (300)$ هه‌ڵده‌كشێت.

یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار= (10000) ده‌ هه‌زار دۆلار= (11900000) یانزه‌ ملیۆن‌و نۆ سه‌د هه‌زار دینار

ئه‌گه‌ر بیگۆڕینه‌وه‌ به‌ (1190) دینار، ده‌كاته‌ (476)، (25000) بیست‌و پێنج هه‌زار دیناری‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌، كه‌ رووبه‌ری‌ (25000) هه‌زار دیناری‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ڕووبه‌ری‌ سه‌د دۆلاری‌.. رووبه‌ری‌ سه‌د دۆلاری‌= (104.52)سم، به‌ڵام رووبه‌ری‌ (25000) هه‌زاری‌= (138.25)سم، كه‌واته‌ رووبه‌ری‌ (25000) هه‌زاری‌ (33.73)سم ە و زیاتره‌ له‌سه‌د دۆلاری‌،
چونكه‌ پانی‌ (25000) هه‌زاری‌ (1.2)سم زیاتره‌ له‌پانی‌ سه‌د دۆلاری‌‌و درێژی‌ (25000) هه‌زاری‌ (2)سم زیاتره‌ له‌درێژی‌ سه‌د دۆلاری‌، كه‌واته‌ رووبه‌ری‌ (75) حه‌فتاو پێنج (25000) هه‌زار دیناری‌= رووبه‌ری‌ (100) سه‌د دۆلاری‌، كه‌واته‌ قه‌باره‌ی‌ یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به‌دینارو دیناره‌كه‌ش له‌جۆری‌ (25000) هه‌زار دیناری‌ بێت،
ئه‌وا قه‌باره‌ی‌ (25000) هه‌زار دینارییه‌كان (5) پێنج ئه‌وه‌نده‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ ده‌فته‌ر دۆلاره‌كه‌یه‌.
یه‌ك ملیۆن دۆلار = (100) سه‌د ده‌فته‌ر

سه‌د ملیۆن دۆلار = (10000) ده‌ هه‌زار ده‌فته‌ر = (1)م دۆلار


یه‌ك ملیار دۆلار = (100000) سه‌د هه‌زار ده‌فته‌ر = (10)م دۆلار


یه‌ك ترلیۆن دۆلار = (100000000) سه‌د ملیۆن ده‌فته‌ر = (10000)م دۆلار

وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، كه‌ رووبه‌ری‌ یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كاته‌ یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی‌ رووبه‌ری‌ (11900000) یانزه‌ ملیۆن‌و نۆ سه‌د هه‌زار دینار.
ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی‌ (100000000) سه‌د ملیۆن دۆلار = (10000) ده‌ هه‌زار ده‌فته‌ر = (1)م دۆلار، كه‌واته‌ ئه‌و قه‌باره‌یه‌ = (119000000000) سه‌دو نۆزده‌ ملیار دینار = (1)م دینار
میزانییه‌ی‌ هه‌رێم بۆ ساڵی‌ (2011) بریتییه‌ له‌ (13940000000000) سیانزه‌ ترلیۆن‌و نۆ سه‌دو چل ملیار دینار، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بڕی‌ بودجه‌ی‌ سیادی‌ لێده‌ركراوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌واته‌ (13940000000000 119000000000= (117.142)م،
ئه‌م ژماره‌یه‌ قه‌باره‌ی‌ میزانییه‌ی‌ ساڵی‌ 2011حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، به‌قه‌باره‌ی‌ (25000) هه‌زار دیناری‌.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ (5) ملیار دۆلاره‌كه‌ی‌ شیرینی‌ نه‌وتی‌ بخه‌یته‌ سه‌ر، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان (ئاشتی‌ هه‌ورامی‌) ده‌ڵێت: بۆمان هه‌ڵگرتوون له‌بانكێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و وه‌زیری‌ دارایش (بایز تاڵه‌بانی‌) ده‌ڵێت: ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ لای‌ ئێمه‌و ئێمه‌ ئاگامان لێی‌ نییه‌،
(4) ملیاره‌كه‌ی‌ كه‌ ونبووه‌ له‌نێوان (هه‌ردوو كابینه‌ی‌ پێنجه‌م‌و شه‌شه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌‌و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ د. به‌رهه‌م ساڵح)دا ئه‌وا ده‌كاته‌ (24650000000000) بیست‌و چوار ترلێۆن‌و شه‌ش سه‌دو په‌نجا ملیار دینار،
هه‌روه‌ها قه‌باره‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌ (207.142)م، به‌قه‌باره‌ی‌ (25000) هه‌زار دیناری‌.
ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ له‌جۆری‌ (10000) ده‌ هه‌زار دیناری‌ بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی‌ پاره‌كه‌ ده‌بێته‌ دوو ئه‌وه‌نده‌و نیو شتێك كه‌متر، چونكه‌ درێژی‌ (10000) هه‌زار دیناری‌ (4)ملم كه‌متره‌، واته‌ ده‌كاته‌ (515.857)م،
ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ بكرێت به‌ (5000) هه‌زار دیناری‌ ئه‌وا ده‌بێت به‌پێنج ئه‌وه‌نده‌ی‌ (25000) هه‌زار دینارییه‌كه‌ شتێك كه‌متر، چونكه‌ درێژی‌ (5000) هه‌زار دیناری‌ (1.5)سم كه‌متره‌ له‌ (25000) هه‌زار دیناری، واته‌ ده‌كاته‌ (1014.999)م.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنج هه‌زار دینارییانه‌ بده‌ینه‌ ده‌م یه‌ك‌و به‌دوای‌ یه‌كدا ریزی‌ بكه‌ین، ئه‌وا درێژییه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (788800)كم له‌كاتێكدا دووری‌ نێوان مانگ‌و زه‌وی‌ (384347)كم دووره‌، واته‌ ده‌توانین به‌و پاره‌یه‌ بگه‌ینه‌ سه‌ر مانگ‌و له‌وێشه‌وه‌ (404453)كم چوار سه‌دو چوار هه‌زارو چوار سه‌دو په‌نجاو سێ‌ كیلۆمه‌تری‌ تر به‌ره‌و مه‌ریخ بڕۆین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ بكه‌ین به‌ (1000) هه‌زار دیناری‌ ئه‌وا قه‌باره‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌ (24600)م.

ته‌لاری‌ سلێمانی‌ پاڵاس، واته‌ حه‌سیب ساڵحی‌ كۆن
پانییه‌كه‌ی‌ بریتییه‌ له‌ (20)م
دریژییه‌كه‌ی‌ بریتییه‌ له‌ (30)م،
به‌رزییه‌كه‌یشی‌ بریتییه‌ له‌ (33)م،
ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به‌ (م) ئه‌وا ده‌كاته‌ (203033=19800)م، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی‌، كه‌ بۆ2011بۆ هه‌رێم دانراوه‌ وه‌ك سلێمانی‌ پاڵاس هه‌ڵیبچنین‌و بیكه‌ین به‌ته‌لار، ئه‌وا ده‌توانین به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ (1) یه‌ك پاڵاس‌و له‌ (24%) پاڵاسێك به‌ته‌نیشتی‌ یه‌كه‌وه‌ دروستبكه‌ین.
بۆدی‌ گه‌ڵابه‌یه‌كی‌ مایله‌ری‌ ئه‌ڵمانی‌ بیلادی‌ = (16)م

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ له‌و گه‌ڵابانه‌ بار بكه‌ین‌و بیهێنینه‌وه‌ بۆ كوردستان، ئه‌وا پێویسمان به‌ (1537.5) گه‌ڵابه‌و نیو ده‌بێت.
وه‌ك پرسیارمكردووه‌ ده‌ڵێن درێژی‌ هه‌ریه‌ك له‌و گه‌ڵابانه‌ له‌ (6) مه‌تره‌وه‌ هه‌یانه‌ تا (12) مه‌تر، به‌ڵام ئێمه‌ درێژی‌ ناوه‌ڕاست وه‌رده‌گرین، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ (9)م.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی‌ ئه‌و گه‌ڵابانه‌ به‌دواییه‌كدا، وه‌كو میكانۆ ریزبكه‌ین به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆشایی‌ له‌نێوانیاندا هه‌بێت ئه‌وا درێژییان ده‌گاته‌ (13.837.5)كم.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ببه‌ین بۆ كارگه‌ی‌ بلۆك‌و

بیكه‌ین به‌بلۆك (به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ بلۆكه‌كان بۆشاییان هه‌بێت) ئه‌وا ده‌كاته‌ (1537500) یه‌ك ملیۆن‌و پێنج سه‌دو سی‌‌و حه‌وت هه‌زار‌و پێنج سه‌د بلۆك.
خانوویه‌كی‌ دوو قات به‌ڕووبه‌ری‌ (200)م پێویستی‌ به‌ (110)م بلۆك هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به‌خانووی‌ دوو قات به‌ڕووبه‌ری‌ (200)م

ئه‌وا ده‌توانین به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ (223) دوو سه‌دو بیست‌و سێ‌ خانوو، له‌گه‌ڵ (63%) خانوویه‌ك دروستبكه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر خانووه‌كان یه‌ك قات بێت ئه‌وا (410) چوار سه‌دو ده‌ خانوو دروستبكه‌ین، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: له‌كوردستاندا ته‌نیا (10000) ده‌ هه‌زار كرێچی‌ هه‌یه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌خودی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ خانوو بۆ كرێچی‌ درووستبكه‌ین ده‌توانین كه‌مێك له‌قه‌یرانی‌ نیشته‌جێبوون له‌كوردستاندا كه‌مبكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ كه‌میش بێت.

به‌ڕێزان ئه‌م حسابه‌ ته‌نیا ئه‌و میزانییه‌یه‌، كه‌ له‌حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ هه‌رێم دانراوه‌،
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌داهاتی‌ ناوخۆیی‌ به‌هه‌موو ئه‌و باج‌و سه‌رانه‌و گومرگانه‌ی‌، كه‌ له‌ناوخۆدا وه‌رده‌گیرێت،
بۆ نموونه‌ به‌رهه‌می‌ ساڵانه‌ی‌ كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆی‌ بازیان (175200000)$ سه‌دو حه‌فتاو پێنج ملێون‌و دوو سه‌د هه‌زار دۆلاره‌، چونكه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ له‌هه‌موو كاتژمێرێكدا (200) دوو سه‌د ته‌ن چیمه‌نتۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت،
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌كارگه‌كانی‌ تری‌ چیمه‌نتۆو شیش‌و ده‌یان پاڵاوگه‌ی‌ نه‌وت‌و كارگه‌ی‌ ترو جگه‌ له‌و دزییانه‌ی‌، كه‌ ده‌كرێت بۆ نموونه‌ ئه‌و دزییه‌ی‌، كه‌ رۆژانه‌ به‌بڕی‌ (60) شه‌ست ده‌فته‌ر دۆلار، واته‌ (600000)$، شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلار بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌بۆرییه‌كی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركووك كراوه‌، هه‌روه‌ها ملیارو شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی‌ نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌خۆراكی‌ له‌سه‌ر نییه‌، كه‌ له‌پۆڵ بریمه‌ریان وه‌رگرت، ئه‌مه‌و چه‌ندین ئه‌مانه‌ی‌ تری‌ له‌سه‌ر نییه‌، كه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ڕۆژی‌ رووناك چه‌پ‌و گوپ‌و دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ی‌ پێده‌كرێت.
هه‌ر له‌ته‌نده‌ره‌كانه‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گات به‌هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵه‌ نا شه‌فاف‌و ناشه‌ریفانه‌وه‌، كه‌ به‌قوت‌و سه‌رمایه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئه‌م گه‌ل‌و نیشتیمانه‌وه‌ ده‌كرێت.

تێبینی‌:
میزانییه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق له‌چوار ساڵی‌ رابردوودا، واته‌ ساڵه‌كانی‌ (2007) بۆ (2010)، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق (موێاده‌قه‌ی‌) له‌سه‌ر كردووه‌، بریتییه‌ له‌ (311000000000) سێ‌ سه‌دو یانزه‌ ملیار دۆلار، له‌و پاره‌یه‌ش بڕی‌ (17%) به‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر میزانییه‌، خه‌رجی‌ سیادی‌ لێده‌رنه‌كه‌ین ئه‌وا بڕی‌ (52870000000) په‌نجاو دوو ملیارو هه‌شت سه‌دو حه‌فتا مـلیۆنی‌ به‌ر كـــوردستان ده‌كه‌وێت، له‌كـــاتێكدا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كــــوردستان لــــه‌ماوه‌ی‌ ئه‌و چوار ساڵه‌دا (موێاده‌قه‌ی‌) له‌سه‌ر (29000000000) بیست‌و نۆ ملیار دینار كردووه‌، ئایا ئه‌و (23870000000) بیست‌و سێ‌ ملیارو هه‌شت سه‌دو حه‌فتا ملیۆنه‌ی‌ تر چی‌ لێهات؟ ئایا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ هه‌مووی‌ له‌بری‌ خه‌رجی‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە