ئه‌مجاره‌ش ئیسلامییه‌کانی کوردستان له ته‌کتیکی پاکتاویی ڕزگارییان بوو
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
دوای ڕه‌خسانی له بارترین هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی جه‌ماوه‌ریی له کوردستاندا به هۆی پاڵنه‌ره پۆزهتیڤیهکانی ناوچه‌یی به ئاماژه به راپه‌ڕینه‌کانی میسر و تونس و هه‌روه‌ها هۆکاره ناوخۆییه‌کان به بێزار بوونی زۆرینه‌ی میلله‌ت له ده‌سه‌ڵاتی پڕ زوڵم و سته‌م و خیانه‌تی دوو بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و مه‌سعود و خۆئاماده کردنی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین، له ناکاوێکدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاشه‌کشه‌ی کرد له‌و هه‌نگاوه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی گۆرانکارییه‌کان و گرتنه به‌ری هه‌موو فاکته‌ره‌کانی به خۆی ڕه‌وا نه‌بینیبێت. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنه بریتیه له سه‌رکۆنه کردنه‌کانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌سانێك بۆ دوو گرپه ئیسلامییه سیاسییه بێ چه‌که‌که‌ی کوردستان له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌وان هاو هه‌ڵوێست نه‌بوون له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، به‌ڵام ئێستا و دوای تێپه‌ڕبوونی (ڕاپه‌ڕینی دووشه‌ممه‌ی نێرگزیی کوردستان) زۆر جێی خۆیه‌تی بپرسین که ئایا گه‌ر کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو بکه‌وتنایه‌ته ناو ئه‌و گه‌مه سیاسییه‌وه ده‌بوو هه‌ڵوێستی گۆڕان چی ببوایه کاتێك پیاوکوژه بێ مۆڕاڵ و ناحاڵییهکانی جه‌لالییه‌کان و مه‌سعوود پاکتاویی ئه‌و دوو گروپه ئیسلامییه‌یان بکردایه؟ ئه‌مه پرسیارێکی زۆر له جێیه‌و هه‌ر یه‌ك له ئێمه له خۆی بپرسێت که ئه‌ندامه دڵسۆزه‌کانی گۆڕان له کوێ بوون کاتێك ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵ یه‌ك یه‌ك به‌به‌رچاویانه‌وه له زیندانه‌کانی سه‌رکه‌وتی کوبهدا ڕه‌می ده‌کران؟ یاخود کوشتن و ئاگر تێبه‌ردانی مه‌قه‌ره‌کانی یه‌کگرتوو له ده‌ڤه‌ری بادینان و کوشتنی ئه‌ندامه‌کانییان به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه؟
من پێـم وایه جه‌لال تاڵه‌بانی که هیچ مه‌بده‌ئو مۆڕاڵێکی مرۆڤانه‌ی نییه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی وه‌ك هێڵی دواوه‌ی خۆی داناوه هه‌ر کاتێك گڵۆڵه‌ی بکه‌ویته‌وه لێژیی خۆی به هاوڕێی دێرین و هاوخه‌باتی کاك نه‌وشیروان داده‌نێت و ئه‌ویش به ته‌واوی ده‌رگای واڵا ده‌بێت بۆی و ده‌ست نانێت به ڕوویه‌وه. ڕاسته پارته ئیسلامییه‌کانی کوردستان له ناوجه‌رگه‌ی موعاناتهکانی گه‌لی کورده‌وه هه‌ڵقوڵاون و ئه‌وانیش به‌شێکن له‌و قوربانییانه‌ی زوڵم و سته‌می حوکمی قه‌ره‌قۆشی مافیا بێ مۆڕاڵه‌کان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به واقیعی ده‌بینن و به دروشمی هه‌رزه‌کارانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن، کاتێكیش دڵنیا بن که پێگه جهماوهرییهکانییان گه‌شتووه‌ته ئاستی پێویست ئه‌وا هه‌رگیز دوودڵی نانوێنن له ڕاپه‌ڕین و ئه‌و کاته‌ش پێویست به‌وه ناکات که له لایه‌ن که‌سه‌وه گڵۆپی سه‌وزیان پێشان بدرێت و خۆشییان پاشه‌کشه‌ی لێ بکه‌ن. با ئه‌م قسه‌یه بۆ خوا بکه‌ین و هاوڕایی نه‌بوونمان له‌گه‌ڵ دیدو جیهانبینی ئه‌وان وامان لێ نه‌کات هێڵێکی ڕاست و چه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و دوو گروپه‌و بیروباوهڕهکهیاندا بهێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست